پەپوولەی حەقیقەت پەیجۆری ئیلاهی بوونە
تێکۆشانی راپەڕینی گەلی کورد لە سەردەمێکەوە دەستی پێ کرد کە لە نیشتمانی ئیلاهەکان واتا کوردستان، بێجگە لە نەبوون، داگیرکاری و بێدەنگی؛ هیچ دەنگێکی تر نەدەبیسترا. هیچ نیشانەیەک لە ژیانی بونەوەری زیندوو نەدەدۆزرایەوە. گوایا شەو و رۆژ بە رەنگی رەش ئاوێتە ببوو. ئەستێرەکانیش تازیدار بوون. لە دڵەکاندا هیوا و تامەزرۆیی ئازادی لە ژێر توێخێکی ئەستوور دا خەوتبوو. هەورە رەشەکان سێبەریان خستبووە سەر زیهنییەت و بیری خەڵک، پێشیان لە پرشەنگی خۆر دەگرت. پاییز و خەزان هەر چوار وەرزی ساڵی گرتبوو. ویژدانەکان زۆرتر لە کێوە بەرزەکان، بەفر دایپۆشیبوون و سەهۆڵ بەند ببوون، تاوەکو…