شانۆی دەوڵەت لەناوچە لافاولێدراوەكان
ساكار قندیل كاتێك داگیركاریەكی ناڕەوا لەسەر نیشتمانی دایك پەیڕەو دەكرێت، سروشت ئەو داگیركاریەی پێهەرس ناكرێت و هەر جارێك بە فۆڕمێك تووڕەیی خۆی دەردەبڕێت. لە سەر نیشتیمانی داگیركراودا دەسەڵاتداران هەر جۆرە سیاسەت و پرۆژەی چەپەڵی خۆیان لەسەر سروشتی نیشتیمان تاقی دەكەنەوەو بەوەش سروشتی نیشتیمانی ئازاد لە ناو دەبەن. كاتێك سروشت تووڕە دەبێت و رووداوە سروشتیەكان روودەدەن، ئەوەی زیانمەند دەبێت گەل و كۆمەڵگایە. حوكمدار و دەسەڵاتداران نە تەنیا زەرەریان بەر ناكەوێت كەچی لەبەرامبەر ئەو كارەساتانە و قوربانی كردنی گەلی هەژار كەمتەرخەمن. منداڵانی كرماشان و تایبەت سەرپێڵ زەهاو كە تەنیا ئاواتیان ئەوە بوو…