ئەو یەکێتییەی لە ناو پەکەکە دا هاتۆتەدی گەورەترین عەشقە
رۆژی جیهانی ژنان لەهەمانکاتدا رۆژی کوردانیشە. یەکەمجار لە ٨ی مارسی ١٩٨٧دا هەوڵمدا کە ئەم بابەتە بە شێوەیەکی بەرفراوان تاوتوێ بکەم. هەر لە یەکەم رۆژەوە وتم کە پێویستە کێشەی ئافرەت و هاتنەدی ئازادییەکەی لە ناو پەکەکەدا لەولاتری کێشەی رەگەزێکەوە و بە نزیکایەتییەک کە لایەنی کۆمەڵایەتی و سیاسیانەی قورسترە تاوتوێ بکرێت.