خاوەنداریەتی لە دەنگ و ئیرادەی ئازادیخوازی زەینەب جەلالیان بکەین
وەک دەزانین زیاتر لە مانگێکە زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان لە زیندانی خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە گوێزرایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین کە بۆ هەر کەسێک ڕوون و ئاشکەرایە کە زیندانی قەرچەک یەکێک لەو بەندیخانانەیە نە لە بواری ئەمنی و نە لە بواری تەندروستی هیچ گەرەنتیەک نییە بۆ پاراستنی ژیانی زیندانیان بە تایبەت زیندانیانی سیاسی ، هەر بۆیەش سیستەمی سەرکوتکەر و چەوسێنەری ئێران بۆ بێ دەنگ کردن و بە چۆک داهێنانی ئیرادەی سیاسی و ئازادی خوازی ئەم شوێنە وەکو تەبعیدگایەک بۆ زیندانیانی سیاسی…