پێویستە یەکدەنگ و یەکرەنگ بین تاوەکو بتوانین لە دژی ئەم زێهنییەتە شەڕ بکەین
پەیمان ڤیان، ئەندامی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان(کەژار) بە شداری بەرنامەی دەنگی شیلان لە رادیۆ دەنگی وڵات بوو و بارودۆخی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی شیکار کرد. بارودۆخێک کە ئێستاکە لە ئێران دا هەیە، لەسەر بارودۆخی ژنانیش کاریگەری دەبێت. ڤیان بارودۆخی ئێستای ژنان لە ئێران و رۆژهەڵاتدا شیکار کرد و وتی:" کاتێک باس لە بارودۆخی ژنان دەکەین ناتوانین لە بارودۆخی گشتی کۆمەڵگا دایبڕین و هەروەها لە بارودۆخی هەیی ئێرانیش دابڕاو نییە. ئێستاکە ئێران رۆژبەرۆژ لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و …هتد، تەنگەتاو تر دەبێت و قەیرانە هەییەکان رۆژ بە…