» دەنگی شیلان

بەهار ئاورین: پێویستە کار و رێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەهێزتر بکرێن

رۆژنامەوان، بەهار ئاورین بەشداری بەرنامەی دەنگی شیلان لە رادیۆ دەنگی وڵات بوو و سەبارەت بە بارودۆخی زیندانیانی سیاسی و لە ناوچوونی ژینگە هەڵسەنگاندنی کرد و وتی:" ئەوانەی لە دژی کردەوەکانی رژێم دەرکەون، دەنگی ویژدانی کۆمەڵگان و لەلایەن کاربەدەستانی رژێم بە دژبەری رژێم و دژبەری خودا( رێبەری رژێم و وەلایەتی فەقیهە) ناوزەد دەکرێن." زیندانییانی سیاسی راستی کۆمەڵگا و راستی ئەم رژێمە دەخەنە روو. ئاورین سەبارەت بە زەخت و گوشار لەسەر زیندانیانی سیاسی، وتی:" رژێمی ئێران لە سەرەتای هاتنە سەرکارییەوە، لەسەر بنەمای لەناو بردن و ریشەکێش کردنی دژبەرانی خۆی هاتە سەر دەسەڵات.…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان