داوێک بە ناو بەسیج
خوێنەرانی بەڕێز فایلی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) بە دوو زمانی کوردی ( زاراوەی سۆرانی) و فارسی، سەبارەت بە ناساندنی بەسیج لە ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئێران بڵاو کرایەوە. کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) لەم فایلی لێکۆڵینەوەیە دا هەوڵی داوە ئامانجی ڕاستەقینەی بە ڕێکخستن کردنی ژنان لە ناو بەسیج دا ئاشکرا بکات. کژار لەم فایلە دا سەبارەت بە ڕێکخستن کردنی ژنان لە بەسیج دا دەڵێت: دەوڵەتی داگیرکەری ئێران هێزی ژن باش دەناسێت و خومەینی لە شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ دا زۆر ڕوون و ئاشکرا هێز و…