• تاگەکان: ,

    داوێک بە ناو بەسیج

    24 كانونی دووه‌م, 2022

    خوێنەرانی بەڕێز فایلی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) بە دوو زمانی کوردی ( زاراوەی سۆرانی) و فارسی، سەبارەت بە ناساندنی بەسیج لە ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئێران بڵاو کرایەوە.

    کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) لەم فایلی لێکۆڵینەوەیە دا هەوڵی داوە ئامانجی ڕاستەقینەی بە ڕێکخستن کردنی ژنان لە ناو بەسیج دا ئاشکرا بکات.

    کژار لەم فایلە دا سەبارەت بە ڕێکخستن کردنی ژنان لە بەسیج دا دەڵێت: دەوڵەتی داگیرکەری ئێران هێزی ژن باش دەناسێت و خومەینی لە شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ دا زۆر ڕوون و ئاشکرا هێز و توانای ژنانی بۆ دەرکەوت. ڕژیم لە هەر ڕێکارێک، تەنانەت سەرکوتیش بۆ بەشدارکردنی ژنان لە ناو سیستەم دا کەڵک وەردەگرێت، بۆ ئەوەی هێزی ژنان کە بەردەوام وەک هەڕەشەیەک بەرامبەر خۆیان دەیبینن، بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە. ڕژیم هەوڵدانێکی زۆری دا بۆ ئەوەی هەر بەم ڕێکارانە، هەموو کۆمەڵگا بە پێی دڵخوازی خۆی ڕواڵەت بدات. هەتا ڕۆژی ئەمڕۆشمان ئەم هەولدانانە بۆ لە ناوبردنی هێزی ژنان بە شێوەیەکی تایبەت و چڕتر بەردەوامە.

    لە بەردەوامی ئەم فایلە دا دەخوێنینەوە ڕژیمی پیاوسالاری ئێران بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی چۆن ژنانی ناو بەسیج وەک ئامرازی توند و تیژی لە بەرامبەر ژنان و گەنجان بە کار دەهێنن و وەک هێمای ژنێکی باش و نمونە بە کۆمەڵگا دەناسێنن. لە ڕاستیدا ڕژیم بە زنجیرە چالاکیەکانی هەوڵی پووچ کردنی باندۆڕی گەشەسەندنی چالاکیەکانی ژنانی کورد لە سەر بنەمای پاراستنی جەوهەری بەڕێوە دەبات. ئەم ژنانە بە گەشە کردن لە ناو ئەو قۆناخانەی کە ڕژیم بۆی دیار کردوون و هەروەها دوای بە دەست هێنانی باوەڕی ڕژیم، وەک سیخوڕ بە ناوی ” پەرەستوو” کاری سیخوڕی و دەرەکیان بە ئامانجی تێک بردنی حیزب، کەسایەت و تەڤگەرە چالاکەکان و ئازادیخوازەکان و هەروەها دەوڵەتانی تر پی ئەنجام دەدەن.

    لە کۆتایی دا کژار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە وەک ڕێگەچارە دەڵێت ئێمەی ژنان لەم ڕێکخراوە دا، بە شیکردنەوەیەکی قووڵ و بنەمایی لە مەڕ مێژووی پێشکەوتنی زیهنیەتی ڕەگەزپارێز و هەروەها پێشکەشکردنی خوێندنەوەیەکی زانستی هاوتەریب لەگەڵ پراکتیکی شۆڕشگێڕانەی خۆمان، بە پاڵپشتی توانا و باوەڕیمان بە سەرکەوتنی ئازادی، بە ورەیەکی بەرز و پێداگرانە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان لە بەرامبەر ڕژیمی فاشیست و زیهنیەتی ڕەگەزپارێزی ڕژیمی ئێران. بە پێی ئەم ڕاستیە کە لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەتی لە کوردستان دا سەرکەوت، دەستدرێژی و داگیرکەری بەر لە هەموو بەشەکانی تری کۆمەڵگا، لە سەر ژنان بە ڕێوە دەچێت، پێشخستن و بە ڕێکخستن کردنی ژنان لە ناو هەموو گەلان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکانی ئێران و کوردستان، وەک پرەنسیبێکی بنەرەتی و حاشا هەڵنەگر لە تەواوی گۆرەپانەکانی تێکۆشانی دیموکراتیک، بە ئامانج دەگرین و ڕۆژانە لە کۆمەڵگا دا پەرەی پێ دەدەین. باوەڕیمان وایە کە هەر ژن و کۆمەڵگایەک بە بێ هێزی پاراستنی جەوهەری بمێنێتەوە، وەک پارویەک بە هاسانی لە لایان هێزە دژە ئازادی و نادیموکراتیکەکانەوە قووت دەدرێت.

    بۆ وەرگرتنی ئەم فایلە لێرە کلیک بکە.



    کژار