» ئورفا

مێژوو لە حەوزی دجلە ـ فوراتدا

22 تشرینی دووه‌م, 2022

ئۆرفا سیمبۆلی پیرۆزی و نەفرەت رێبەر ئاپۆ بەشی سێیەم     پەیوەندییەکانی ئورفا و ئایین دەشێت مژارێکی سەربەخۆی لێتوێژنەوە بێت. زۆر بەڕاشکاوانە دەبێت ئاماژە بەوە بکەم کە؛ راستییە پیرۆزەکان هێندە دووچاری خیانەت هاتوون، بەرلەهەموو شتێک پێویستە ئەم شارە باوەڕمەندە لە باوەڕمەندە ساختەکان پاک بکرێتەوە. دەبێت بگوترێت ئیتر هێندە خیانەتکردن لەئایین بەسە، دەبێت کۆتایی بەسیستەمی راهیبەکانی سۆمەر بهێنرێت. هیچ گرنگ نییە کە زانان یاخود نا. ئەمە رەوشێکە کەلانە بووە، بەهێزترین ئەڵقەیە. بەکرێگیراوەکانی دەرەوەی شار و ناوەندەکەی، ئاغا، میر و پاشماوەکانی شێخایەتی و سەرۆک خێڵی ئیتر لەم بێشکەیەی مرۆڤایەتی هەریەکەیان وەکو دووپشکێکی ژەهراوین،…

مێژوو لە حەوزی دجلە ـ فوراتدا

19 تشرینی دووه‌م, 2022

ئورفا سیمبۆلی پیرۆزی و نەفرەت ریبەر ئاپۆ بەشی دووەم        لە ئورفا و دەوروبەری پیرۆزی سۆزێکی بەربڵاوە. هەرلایەک پڕەلە پیرۆزی. ئەم مەسەلەیەش بەو واتایە دێت: لەهەر لایەکی ناوچەکەدا خۆراک فیچقە دەکات و هەموو شوێنێک سەوزاییە. بەجۆرێک لەجۆرەکان مێژووی خۆراک لەو ناوچەیە شاراوەیە. بەڵام چەندە شاراواەش بێت، بەهۆی بایەخەکەیەوە بەردەوام ئاسەوار و شوێنپەنجەی لەیادەوەرییەکانی کۆمەڵگادا دەمێنێت و ناسرێتەوە، ئەمەش هەڕەشەیەکی شاراوەیە. مێژووی خۆراک گەوهەری بیرۆکەی ئورفای پیرۆزە. نەک تەنیا خەڵکی ناوچەکە بەڵکو تەواوی مرۆڤایەتی لەمیانەی ئەم خۆراکەوە ژیاوە. تەنانەت تاوەکو ئێستاش لەو رێگایەوە دەژی. ساوار، جۆ، نۆک، نیسک، ترێ، هەنجیر و…

مێژوو لە حەوزی دجلە – فوراتدا

11 تشرینی دووه‌م, 2022

ئورفا سیمبۆلی پیرۆزی و نەفرەت رێبەر ئاپۆ بەشی یەکەم       گووتەی ” مێژوو لە سۆمەرییەکانەوە دەستپێدەکات” پەیڤێکی راستە. بەڵام مێژووی سۆمەرییەکانیش لەو شۆێنانەوە دەستپێدەکات کە رووبارەکانی دیجلە و فورات و لقەکانی لێ هەڵدەقوڵێت. ئەم شوێنەش میزۆپۆتامیای سەرووە. میزۆپۆتامیاش لەو دەشت و کوێستان و بەرزاییانەی نێوان زنجیرە شاخەکانی زاگرۆس ـ تۆرۆس پێکدێت. ” مەملەکەتی بەرزاییەکان”: لەسەرووی هەمووشیانەوە سۆمەرییەکان و چەندین گەلی دیکە لەو کاتەدا ناویان لەمەملەکەتە بەرزەکان ناوە، “گوندوانا” و ” کاردوانا = ئۆرارتۆ”شیان پێگوتووە. دواترین لێکۆڵینەوە زانستییەکان کە لەوبارەیەوە ئەنجامدراون نیشانیدەدەن کە گونجاوترین هەلومەرجی جوگرافی لەبار بۆ شۆڕشی کشتوکاڵ و…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان