بۆ ئازادی فیزیكی رێبه‌ر ئاپۆ پێویسته سنوره‌كانی بێ به‌رپرسیاری بشكێنین
16 كانونی دووه‌م, 2024ئاكه‌دێمیای شه‌هید زیلان په‌پوله
رێبه‌ر ئاپۆ له هه‌موو ته‌حلیله‌كانی باس له دور بوونی مرۆڤ له ژیان ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی كه ئێوه پی ده‌ڵێن ژیان له راستیدا له به‌رپێان ده‌چێت و هیچ شتێكی به‌ناوی ژیان له ناوه‌ڕاستدا نیه. پێویسته پرسیاری ژیان چیه؟ چون ده‌بێت بژین و چی بكه‌ین؟ له خۆ بپرسین”. هه‌ر كه كتێبه‌كانی ده‌خوێنین ئایا له خۆمان ده‌پرسین كه چون ژیان ناكه‌ین و دور كه‌وتووین له ژیانی راسته‌قینه؟ ئایا ئه‌و شته‌ی كه پی ده‌بێژین ژیان و ته‌نیا په‌له‌قاژه‌یه بۆ نه‌فه‌س گرتن و بۆ ئه‌وه‌ش له‌ناو ململانێكی زۆر گه‌وره‌داین؟ هه‌ر كه‌س به ده‌ست كێشه‌یه‌ك ده‌ناڵێنت كه هه‌تا قوركی خۆی تێدا خنكاوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌م كه‌س ده‌پرسێت بۆچی قه‌یه‌ران دروست بووه و زۆربه‌ی زۆری مرۆڤ له سه‌ر ئه‌و زه‌ویه ته‌نیا ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كات بتوانێت رۆژێكی تریش نه‌فەس بگرێت. رێبه‌ری مرۆڤایەتی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه چاوت بكه‌ره‌وه و بزانه چی ده‌كه‌یت و ژیان ده‌بێت چون بێت. هه‌موو هه‌وڵدانی خۆی بۆ ژیانێك كه بەڕاستی ژیان بێت ده‌دات، ژیانێك ئه‌گه‌ر مانای نه‌بێت و ئازادی تێدا بوونی نییه چون ده‌توانین بڵێین ژیان ده‌كه‌ین، یاخود ده‌ژین؟!
به ده‌ست ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری ناڵاندن و هیوای چاره‌سه‌ریش له هه‌مان ده‌وڵه‌ت و دم و ده‌زگاكانی كردن، وه‌ك بازنه‌یەكی كه به ده‌وری خۆت بخولیته‌وه وایە. هوكاره سەرەکییەکەی زهنیتی پیاوسالاریه و نه‌بوونی زهنیه‌تێك ده‌موكراتیكه كه رۆژ به رۆژ له بێ ویژدانی ده‌ریای خۆێن ساز ده‌كات. به‌رده‌وام ده‌ڵێن ژن له سیاسه‌ت و ته‌واوی گرۆپانی ژیان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نیه، جێگاێك كه ژن خاوه‌ن ئیراده و هێز، فكر و بڕیار نه‌بێت، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه ده‌بێت كه له جیهاندا به‌روكی ته‌واوی مرۆڤایی گرتووه. سه‌یرێكی مێژووی ئاوابوونی ده‌سه‌لاتی پیاوسالاری بكه‌ین، هه‌موو ده‌سه‌لات به ده‌ست پیاواندایه، ئه‌گه‌ر بیانژمێرین چه‌ند ژن ده‌بینین كه ئه‌ویش به فیزیك ژن و به فكر و زهن خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری ده‌كات. رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌وه‌نه هه‌مووی بۆ ئێمه ئاشكرا ده‌كات و له جێگای ئه‌و ئا‌ڵته‌رناتیوێك كه له پێنج جلد كتێبی خۆیدا نوسیوه پێشكه‌ش ده‌كات.
له زیندانێك وه‌كو ئیمڕاڵی كه باڵانده‌ێكیش بۆی نیه بچێته ئه‌وێ، بێجگه له نمی ئاوی ده‌ریاكه هیچ شتێكی تر ناتوانی ببینێت. هه‌روه‌ها هه‌زاران ئێشک چی كه ساڵهای سال مه‌شقیان پێكراوه و بژارده‌ن له‌وێ 24 كاتژمێر له‌و 26 ساڵه‌دا چاودێری ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سانه به ده‌ستوری سی پی تیش له‌ناوی هێزه هژمونگره‌كان بۆ ته‌سلیم گرتنی رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌ركدار كراون و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌رونی و ره‌وانی به‌رێوه ده‌بەن. به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ به ره‌نجی فكر و ده‌ستی خۆی توانی كه مێژووی ده‌سه‌ڵاتی پیاو و ون بوونی مرۆڤایی له كه‌سایه‌تی ژن‌دا بدوزێته‌وه. به‌رخۆدانی و تێكۆشانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و زانست و فه‌لسه‌فه‌یه به رێوه ده‌بات كه بڕوای به گوڕانكاری هه‌یه. ده‌ڵێت: “من وه‌كو پرۆمه‌تۆس هێز له پیاو ده‌گرم و ده‌ده‌م به ژنی ئازاد و به سه‌ربه‌رزم كه ئه‌مه پێشكه‌وتنێكه ژنی به هێز نوێنه‌رایه‌تی ژیان ده‌كات. ژنی بێ هێز مه‌ترسی بۆ ژیان هه‌یه. ئێمه وه‌كو پرۆمه‌تۆس ئاگرمان له ده‌سه‌ڵات ستاند و دامان به ده‌ستی مرۆڤه‌كان. زۆر جار به منیان ده‌گوت تۆ هێزت ده‌دزی، راسته من هێز له كێ ده‌دزم؟ من هێزم له ده‌وڵه‌تی تورك دزی و هه‌روه‌ها له ئه‌وانی تر، له‌وانیش ده‌دزم ده‌ده‌م به ژن. به ره‌نج و هه‌وڵدانێكی گه‌وره وه‌كو به سه‌ری ده‌رزی ئه‌وه بیرێك – چاڵ بكوڵم ئه‌وه‌م كرد”.
هه‌ركه‌سێك ده‌ست درێژی مه‌شعه‌لی ئاگره‌كه بكات و جارێكی تر وه‌ری بگرێت. ئه‌گه‌ر “ئازادی فیزیكی رێبه‌ر ئاپۆ و پرسی كورد” ئازادی هه‌موو مرۆڤایی ده‌بێت، كه واتا ده‌بێت ئازاد بێت. چونكه تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌ر وه‌كوو خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات بۆ هه‌موو مرۆڤاییه. هه‌موومانیش ده‌بێت بۆ ئازادی فیزیكی ئه‌و رێبه‌ره نه‌هایه‌تی تێكۆشانمان بكه‌ین. له یه‌كه‌م رۆژدا له به‌رامبه‌ر ده‌وڵت و زهنیتی سه‌رمایه‌داری و ده‌ست به تێكۆشان ده‌كات و ده‌گاته ئاستی رێبه‌ری گه‌ردونی كه له‌و په‌ڕی دونیا هاواری ئازادی به‌رز ده‌كرێت. چونكه هه‌ر كه‌سێك ئازادی خۆی له ئازادی فیزیكی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌بیێت.
بۆ به‌شدار بوون له كه‌مپینی “ئازادی بۆ ئوجه‌لان و چاره‌سه‌ری بۆ پرسی كورد” پێویسته ساڵی 2024 بكه‌ین به ساڵی ئازادی فیزیكی رێبه‌ر ئاپۆ. ئازادی فیزیكی رێبه‌ر ئاپۆ به واتای چاره‌سه‌ری ته‌واوی قه‌یرانه‌كانی دونیا و دامه‌زراندنی سیستمی كۆمه‌ڵگای ده‌موكراتیكه. ئه‌رك و به‌رپرسیاری خۆمان له به‌رامبه‌ر ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌بێت به جێ بهێنین. به تایبه‌ت ژنان و گه‌لی كورد و گه‌نجان به‌و په‌ڕی به‌رپرسیاره‌تی شان به شانی گه‌ریلا له‌ناو تێكۆشاندابن و به ڕوڵی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی هه‌ستن و ئه‌ركی مێژووی خۆیان جێ به جێ بكه‌ن.