پشتیوانی له وریشه مورادی ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و وڵات په‌روه‌ری
14 تشرینی یه‌كه‌م, 2023سەردار چلچەمە – ئەندامی پژاک
ماوه‌ی دوو مانگه ئه‌ندامی كژار وریشه مورادی له لایەن هێزه سه‌ركوتگه‌ر و هه‌واڵگێڕی ئێرانه‌وه ده‌ست به سه‌ر كراوه و هه‌تا ئێستاكه بێ سه‌روشوێنه و هیچ زانیاری و هه‌واڵی نازانرێت. ته‌نیا ده‌كرێت ته‌خمین بكه‌ین كه به ئەشكهنجهیهكی دژوار، بێ ره‌حمانه و نامرۆڤانه‌وه روربەڕوویه. ئه‌وه له کاتێکدایه، كه بۆ هه‌ر كه‌س و لایەنێک ئاشكرایه كه ده‌وڵه‌تی زۆرداری ئێران به‌م شێوازه په‌یوه‌ندی وریشه‌ی مورادی لەگه‌ڵ بنه‌ماڵه و دۆست و ئاشنایان و گه‌لی كوردی بڕیوه و ده‌یهه‌وێت به ئەشكه‌نجه له خه‌بات و تێكۆشان دووری بخاته‌وه.
وریشه موردای ژنێكی تێکۆشەرە كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوه و له تێكۆشانی ئازادی ژن خاوه‌ن هه‌ڵوێست و پێگه‌یه‌كی دیار و به نرخە. ساڵانێکی زۆرە وه‌كوو تێكۆشه‌ری ئازادی بۆ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی كورد و ژنانی كوردستان و ئێران تێدەکۆشێت. له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێكی سه‌خت و دژوار دا بۆ ئه‌وه‌ی به ناسنامه‌ی ژنی ئازاد بژی، بێ وچان هه‌وڵی داوه. هه‌موو كاتێک به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ژنانه‌وه سه‌رقاڵ بووه و بۆ بەرزبوونەوەی وره و ئاستی هۆشیاری و سه‌ركه‌وتنی ژنان خه‌باتی به‌ڕێوه‌بردووە. له هه‌موو كات و ساته‌كانی ژیانی به بێ دوودڵی و بە ڕه‌چاو گرتنی هه‌موو مەترسی له سه‌ر ژیانی، ته‌نانه‌ت هه‌نگاوێكی به‌ره‌و دواوه نه‌نایه‌وه. به‌رامبه‌ر به هه‌موو كێشه نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هۆشیارانه جووڵایه‌وه. وه‌ك ژنێكی سه‌رهه‌ڵدێر له گۆڕه‌پانی خه‌باتی رۆژهه‌ڵات دا خاوه‌ن ڕۆل و به‌رپرسیارەتی بوو. لە دژی نادادی وه‌كوو چالاكوانێک بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشه‌نگایه‌تی كرد.
شێوازی ده‌ست به سه‌ر كردن و ڕفاندنی وریشه مورادی سه‌رچاوه له ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ده‌گرێ، كه دوژمن نایهه‌وێ هه‌ڵوێستی تێكۆشه‌ری و فهداكاری له ناو گه‌ل دا ده‌نگ بداته‌وه. ئه‌وه له هه‌مان كات دایه كه ده‌وڵه‌تی دژه ژن و دژه مرۆڤی كۆماری سێداره، هه‌میشه به شێوازی چه‌ته‌گه‌ری كادیر و پێشه‌نگانی گه‌لان هه‌ده‌ف ده‌گرێ وه‌كوو دیل هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکات و هه‌ر جۆره ئەشكهنجهی ڕۆحی و جه‌سته‌یی له به‌رامبه‌ریان به كار دێنێت.
ته‌نانه‌ت ده‌زانرێت كه رفاندنی كادیری بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی ژنان له بواری حقوقی و سیاسی به چه‌ته‌گه‌ری پێناسه ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌وه تێده‌گه‌ین كه سیسته‌می ده‌وله‌تی ئێران له سه‌ر بنه‌مای چه‌ته‌گه‌ری، رفاندن، دیل گرتن، تیرۆر، ئه‌شكه‌نجه و سێداره دارێژراوه و ته‌نیا به هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ری ده‌كرێت پێش له كۆمه‌ڵكوژی و تێرۆری كه‌سایه‌تییه پێشه‌نگه‌كان و زۆرداری له سه‌ر كۆمه‌ڵگە بگرترێت.
هه‌روه‌ها بێ ده‌نگی ئێران له سه‌ر رفاندن و ده‌ستگیركردنی وریشه مورادی هه‌تا ئێستا له ترسی ده‌وڵه‌تی ئێران سه‌رچاوه ده‌گرێت. بۆچی ئێران له ئاشكرا كردنی رفاندنی وریشه ده‌ترسێت؟ بابه‌تێكی گرنگ و جێگەی پرسیاره. ئێران له پێشه‌نگانی ژن به‌رده‌وام ترساوه، به تایبه‌ت كاتێك كه پێشه‌نگ خاوه‌ن بیر و رامان و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئازاد بێت. سه‌رهه‌ڵدانی ژنێكی تری به وره، بۆ هێزی دژه ژن و كۆنه‌په‌رستی ئێران زەربەیەکی گەورەیە و ده‌یانهه‌وێت ده‌نگ و سیمای ژن به تایبه‌تی ژنی كورد بێ ده‌نگ و بێ ره‌نگ بكه‌ن. وریشه مورادی ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی تێكۆشانی ژنی كوردە كه له ناسنامه و شووناسی ئازادی خاوه‌ن ده‌رده‌كه‌وێت و یەک له پێشه‌نگانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادییه.
تێكۆشانی ژنی كورد له به‌رامبه‌ر سیسته‌می كۆنه‌په‌ره‌ستی ئێران خاوه‌ن مێژوویه‌كی دره‌خشان و به نرخه. به تایبه‌تی له زیندان دا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وچه‌رخی له كه‌سایه‌تی شیرین ئه‌له‌م هولی دا به‌رجه‌سته بووه و به هه‌ڵوێست و به‌رخۆدانی وه‌ك ئاكته‌رێكی ئه‌ساسی تێكۆشانی ژنی كوردی هاوچه‌رخ له هه‌موو كوردستان، ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته. شه‌هید شیرین ئه‌له‌م هولی یه‌كه‌م ژنە لە بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، كه له لایەن رژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئێران له سێداره درا. شه‌هید شیرین كه بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی ژنی كورد و تێكۆشانی ئازادی له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئەشكه‌نجه و زۆرداری سیسته‌می داگیركه‌ر به تێكۆشانێكی بێ وێنە، نیشانی هه‌ر كه‌سی دا كه رێباز و شێوازی به‌رخودان ده‌بێ چۆن بێت. رێ و رێبازی نوێی تێكۆشان و به‌رخۆدانی دیار كرد. كه ته‌نانه‌ت چۆن به‌رخۆدان ده‌بێته هۆکار كه سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بێت. ساڵانێکە به ره‌غمی هه‌موو ئەشكه‌نجه و زه‌ختی رۆحی و جه‌سته‌یی له هه‌ڵوێستی قاره‌مانانه‌ی پاشگەز نەبوویەوە. فه‌رهه‌نگی به‌رخۆدانی له ئاستێكی به‌رزدا راگرت. له لووتكه‌ی به‌رخۆدان دا جێگەی گرت. واتا خۆراگری كرده فه‌رهه‌نگێک كه بۆ هه‌میشه زیندوو بمێنێته‌وه. به‌م شێوه‌یه سەلماندی كه ئه‌گه‌ر ته‌نیا و به بێ چه‌كیش بیت، ده‌توانی دوژمن تێكبشكێنی. هه‌ڵوێستی شه‌هید شیرین، هه‌ڵوێستی شه‌ڕ و خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر رژیمی دژه ژن و دژه ژیان و دژه ئازادی كۆماری سێداره بوو. رێبازێكی شه‌ڕ و تێكۆشانی له زیندانه‌كانی داگیركه‌ری ده‌ست نیشان كرد كه هه‌میشه به‌ره‌و هه‌ڵچوون و سه‌ركه‌وتن ده‌چێت. ئه‌مرۆكه‌ش له كه‌سایه‌تی زینه‌ب جه‌لالیان ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیاواز و تایبه‌تی هه‌یه.
زێنه‌ب جه‌لالیان، هێما و نموونه‌یه‌كی دیاری تێكۆشانی ئازادی ژنی كورد و ژنانی ئێرانه، كه به فه‌لسه‌فه و فه‌رهه‌نگی خۆڕاگری درێژخایەنترین ژنی گرتووی سیاسی له ئێران دایه. شازده ساڵه به كه‌مترین ده‌رفه‌ت به‌رانبه‌ر ئه‌و رژیمه كۆمه‌ڵكوژه به‌رخۆدان ده‌كات. به دوور خستنه‌وه له كوردستان و هه‌ر ماوه ماوه گۆرینی زیندان شێوازێكی ئەشكهنجهی له به‌رانبه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كرێت، كه ته‌نانه‌ت وێڕای هه‌موو نه‌خۆشی جه‌سته‌یی، له هه‌موو مافه‌كانی زیندانییه‌كی سیاسی بێ به‌ش كراوه. هه‌تا ئێستاكه هه‌موو زه‌خت و گوشاره‌كانی رژیمی سه‌ركوتگه‌ر له به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌رخۆدانه مێژوویی شكه‌ستی هێناوه.
به‌رخۆدانی زێنه‌ب جه‌لالیان به‌رده‌وامی هه‌ڵوێستی شیرین ئه‌له‌م هولییه كه هه‌تا ئه‌مڕۆ به سهربەرزی و شانازییەوه له مه‌یدانی خه‌باتی ئازادی دا ده‌درەوشێته‌وه. ئاكته‌رێكی سه‌ره‌كه‌ی گۆره‌پانی تێكۆشان و به‌رخودانی ژنی كورده و كه‌سایه‌تییه‌كی نموونه‌ی به هه‌ڵوێسته، كه له ناله‌بارترین ره‌وش دا هه‌تا ئه‌مڕۆ بۆ ساتێكیش له خه‌بات بۆ ژن و ژیانی ئازاد، خاك و نیشتمانی نه‌وه‌ستاوە. به چه‌مك و هه‌ڵوێستی نیشتمان په‌روه‌ری بۆ ناسنامه‌ی ژنی ئازاد تێكۆشانی كرد و ده‌كات. هاوكات به هه‌ڵوێستی له زیندان دا بوو به یه‌كێک له پێشه‌نگانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی.
به گشتی كاتێک بێ ده‌نگی رژیم له شوێن ده‌ستگیری و به سه‌رهاتی وریشه مورادی ته‌ماشا ده‌كه‌ین، ئاستی خه‌ته‌ری له سه‌ر ژیانی زیاتر فه‌رق ده‌كه‌ین. به‌ڵام ده‌بێ رژیمی داگیركه‌ر بزانێ، كه ده‌نگ و ره‌نگی وریشه و زێنه‌ب و ئه‌و دۆزه‌ی تێكۆشانی بۆ ده‌كه‌ن كپ نابێت و به هێزتر له هه‌میشه رێگایان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه سه‌ره‌تا خه‌ڵكی شاری سنه‌ی خوێناوی و قاره‌مان، پاشان هه‌موو ژنانی تێكۆشه‌ر، نیشتمان په‌روه‌ر، ئازادیخواز و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له رێگای شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی تێده‌كۆشن، ره‌نجیان داوە، فهداكاریان نواندوە، پێویسته خاوه‌ن له شۆڕشگێڕ و تێكۆشه‌ری هێژا وریشه مورادی ده‌ركه‌ون. خاوه‌ندارێتی له ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ی گۆره‌پانی ئازادی ژنان و دادپه‌روه‌ری، ئه‌مرۆكه ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و وڵات په‌روه‌رییه. به‌و باوەڕییه كه رێگای زینه‌ب جه‌لالیان و وریشه مورادی رێگای ژیانی ئازاد و به كه‌رامه‌ته و له ئاكام دا سه‌رده‌كه‌وێ، هه‌موو ده‌بێ به هه‌ستی وڵات په‌روه‌ری و روحی سه‌ركه‌وتنه‌وه خاوه‌نیان لێ ده‌ربكه‌وین و به ته‌نیایان نه‌هێڵین.