كێشه‌ی ئازادی و ده‌سه‌ڵاتی پیاو
18 ئه‌یلول, 2023شه‌یدا نادر – ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ژنۆلۆژی رۆژهەڵات
له ئێران ده‌بینین ژن بۆ ئازادی خۆیان و كۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر و فاشیستی كۆماری سێداره تێكۆشان و به‌رخۆدانێكی بێ وێنه ده‌كات. ڕژێم بۆ ئه‌وه‌ی كه شۆڕشی ئازادی ژن و كۆمه‌ڵگا بێ واتا بكات و ناوەڕوكهكهی پوچەڵ كات هه‌موو پرسەکان به حیجابەوە گرێده‌دات. نابێت هیچ كه‌سێت به‌تایبه‌تیش ئێمه‌ی ژن به‌و سیاسه‌ته قێزه‌وه‌نه پاشه‌كشه بكه‌ین. چونكه لێره‌دا كێشه‌ی حیجاب له‌وانه‌یه بۆ یاساكانی ده‌وڵه‌ت زۆر گرنگ بێت و بیهه‌وێت بپارێزرێت، به‌ڵام حیجاب كێشەی بنەڕه‌تی نییه بۆ ژنان هه‌تاكو هه‌موو شتێكیان به‌وه‌وه بەند بێت. ده‌وڵه‌ت زۆر به قه‌ست هه‌موو رۆژه‌وی ژنان به حیجاب گرێده‌دات و ئەوەش یەکێک لەسیاسەتەکانی چەپەڵی ئەم کۆمارە سێدارەیە تا وەکوو ژنان بەمجۆرە سه‌رگه‌رم بكات تاكو له رێگای راسته‌قینه‌یان كه ئازادیه لاده‌ن و دور بكه‌ون.
گوتمان كێشه زهنیت، روح، فكر و خودی هه‌بوونه. كه‌واته دروشمی “ژن ژیان ئازادی” باس له‌و راستیه ده‌كات. له ئێران ژنان، گه‌نجان، منداڵان و به‌ته‌مه‌نه‌كان به یه‌ك ده‌نگی ده‌ڵێن ژن، ژیان، ئازادی، كه‌واتا داوای ئازادی ده‌كه‌ن كه به ئازادی ژنەوە گرێدراوه. ژن ئازاد بێت، ژیان و ژینگه مسۆگه‌ر ئازاد ده‌بن. ڕژێم به بەكار هێنانی دین و باوڕیەكان، ده‌یهه‌وێت له به‌رامبه‌ر ژن كین و نه‌فره‌تێك دروست بكات و له‌ناو كۆمه‌ڵگاش پارچه بوون دروستكات و شۆڕشی ژن له ژێر ناوی حیجاب به ده‌ستی هه‌ندێك لایه‌نی تۆندڕه‌و سه‌ركوت بكات كه خۆی سه‌ركێشی ده‌كات. حیجابی زۆره ملێ قبول ناكه‌ین و به‌یاسا كردنیشی قه‌ت جێبه جێ ناكه‌ین. به‌ڵام كه سه‌یری مێژووی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران بكه‌ین ده‌بینین ژنان به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایه (حیجابی زۆره ملێ) به‌رخۆدانیان كردووه و قبوڵیان نه‌كردووه. به‌ڵام ئێستا خواست و به‌رخۆدان و قوربانیدانی ژنان ته‌نیا حیجاب نیه، به‌ڵكو ئازادیه.
ژن له چ بوارێكه‌وه ئازاده؟ كه‌سێك هه‌یه بڵێت ژنان له چه‌ند شت مافی خۆیان هه‌یه و ئه‌وه‌ی كه‌مه هه‌ر حیجابه؟ نه‌خێر هیچ شتێكی ژن نیه، كه‌واتا كۆمه‌ڵگا ئازاد نیه، ئه‌وه‌ش به واتای نه‌بوونی ژیانه.
لێره‌دا رێبه‌ر ئاپۆ كێشه‌ی ژن به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌كات؛ “ژن وه‌كو كونترین و خوارترین چین، فشار و چهوسانهویهكی بێ سنووری له سه‌ر پیاده ده‌كرێت، كێشه‌ی ژن كه تازه به تازه رێگای له پێش ده‌كرێته‌وه، بابه‌تێكی هێنده گشتگیر و به‌رفراوانه له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا جێگای نابێته‌وه. ئازادی ژن وه‌كوو پێوانه‌ی گشتی ته‌واوی ئازادییه‌كان، هێشتا ئاماده كاری هه‌نگاونانی یه‌كه‌م ده‌كات. ده‌ربازبوون له چاخی ژنه‌وه (دایكسالاری) بۆ چاخی پیاو (پیاوسالاری)، رێگای له پێش ئه‌وه كردۆته‌وه زیانی مه‌زن به ژن بكه‌وێت. مێژووی 5000 ساڵه‌ی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به رادهیەکی هەرە زۆر ژن زیان ببینێ و لە دەست بدات. فشاری هه‌مه‌لایه‌نه و سووكایه‌تی پێكردن، جیاوازی ره‌گه‌زی و هه‌موو جۆرێكی چه‌وسانه‌وه،شایسته‌ی ژن بینراوه. ئه‌و ژنه‌ی كه سوتاوه وسووتێنراوه، تازه به تازه له ژێر خۆلهمێشهوه ده‌رده‌هێنرێت و هه‌وڵی پاك كردنه‌وه‌ی ده‌درێ. له كاتێكدا پێویست بوو به‌ر له هه‌موو شتێك به بێ هیچ مه‌رجێك دان به ته‌واوی مافه‌كانی ژن‌دا بنرێت. به‌ڵام له‌دوای هه‌موو مه‌سه‌له‌كان و به شێوه‌یه‌كی سنووردار كردنی به رۆژەڤ، په‌یوه‌ندی به ره‌هه‌نده مێژوویی و قووڵه‌كانی سته‌مكارییه‌وه هه‌یه”.
چه‌نده له مێژوو ده‌ستپێبكه‌ین ئه‌وه‌نده‌ش نزیك ده‌ببین له حه‌قیقه‌ت و رێگای ئازادی تا سه‌ركه‌وتن به‌رناده‌ین. نابێت به كێشه بچوكه‌كانی رۆژانه‌وه سه‌رقاڵ بین و بكه‌ین به بابه‌تی شۆڕشمان كه شۆڕشی ژنه، ده‌بێت كێشه‌ی ئه‌ساسیمان – بنه‌ڕه‌تیمان كه هوكاری سەرەتایین بۆ پێك هێنانی شۆڕش بخه‌ینه به‌ر باس و گفتگو.