کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان _ کژار
9 ئایار, 2023بۆ رای گشتی
لە مێژووی مروڤایەتی تا ئەمرو لە رێگای گەیشتن بە حەقیقەتی ژیان ، کەسانێک پێشانگایەتیان کردوە و دەرکەوتن و تێکۆشانی گەورەیان پێکهێناوە و بوونەتە قارەمانی ژیان. بۆ هەر مروڤێک یەک لە بەها بەنرخەکانی ژیان گیانە ، بەڵام لە رێگای ئامانج دا ، بێ حیساب فیداکردنی ئەو بەها پێناسەی بەرزی ژیان دیار دەکات. شەهیدان ئەو کەسانەن کە لە پێناو گەیشتن بە ئامانج ، بە جیسارەت و فیداکارییەکی بێ وێنە گەورەترین بەدیلیان داوە و لە باڵاترین پلەی ژیان دا ناوی خۆیان نەخشاندوە. مانگی گۆڵان لە بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کۆرد بە مانگی شەهیدان ناسراوە. ئەو شەهیدانەی کە بە فیداکردنی گیانی خۆیان هیوا و ئیرادەیان خۆڵقاند و واتایکی نۆێیان بە ژیان و هەبوون بەخشی. لە کەسایەتی هەڤاڵ حەقی قەرار، شەهیدانی راگەیاندنی ، شەهیدانی داڵاهوو و شەهیدانی سێدارە هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی بە بیردێنین و سەری رێز و نەوازش لە بەرامبەرباڵای شەهیدان دادەنوێنین.
وەکوو کۆمەڵگای کورد لە پروسەیکی مێژووی داین. ئەو قۆناخەمان تێپەر کردوە کە نکۆڵیمان لە کوردبوونمان دەکرد وبە هێزی گەوهەریمان بێ باوەر بووین. ئێستا لە قۆناخێک داین کە شەری رزگاری دەکەین. بێگومان ئەم هەنگاوانە ئەنجامی بڕوا بە فکر و رێگای ژیانی ئازاد بوو کە ئەم رۆحە ،هەر لە سەرەتای دامەزراندنی بزوتنەوەی ئاپۆیی لە کەسایەتی شەهید حەقی قەرارلە دایک بوو ، لە چالاکی چواران و خۆڕاگری زیندانی ئامەد گەورە بوو . لە هەر چوار بەشی کوردستان گەیشتە لووتکە و جوانترین شێوەی بە خۆی گرت. بانگی بەرخودان ژیانە لە زیندانی ئامەد بەرز بوو و لە زیندانی ئەڤین دووپات کرایەوە. هەر لە هەنگاوەکانی یەکەم ، رێبازی رێبەر ئاپۆ ئەمە بوو کە راستی شەهید و شەهادەت باش تێبگات و تێبگەینێ. بۆیە بە بیرانینی شەهیدان و تۆڵەسەندنەوە لە دوژمن خاوەنداری لە شەهیدان کرد.تۆڵەی شەهادەتی هەڤاڵ حەقی قەرار بە دامەزراندنی پ ک ک بوو .لە وەڵامی شەهادەتی شەهید بریتان ، زیلان ، سەما ئارتشی ژنان ، خەتی فیدایی بوون و بیردوزی رزگاری ژنی دامەزراند و بەم شێوازە خاوەنداری لە شەهیدان کرد . رێبەر ئاپۆ ئەم وانەیە فێرمان کرد کە بیرانینی شەهیدان تەنیا و تەنیا بە پێکهێنانی ئامانجەکانیان ، گرێدراوبوون بە بەهاکانی ژیانی ئازاد و پێوانە بیردوزی و پۆلوتیکەکانەوە مسۆگەر دەبێ.
شەهید رەنگە شەخسێک بێ بەڵام لە گەلێک و کۆمەڵگایک دا ئەژیت و خۆی ئەنوێنێت. شەهیدانی سێدارە لە رۆژهەلاتی کوردستان و ئێران دا خۆیان نواند و بە مەرگی خۆیان واتایکی نویان بە ژیان بەخشی . بوون بە نەمرانی ژیان و سەدان فەرزاد ، فەرهاد ، شیرین و علی یان خۆڵقاند. جارێک دیکە ئەمەیان بە رژیمی تاریک پەرەستی ئێران سەلماند کە پەتی سێدارە ناتوانێ واتای ژیانمان بۆ بگۆرێت و چەندە بیەوێ روومەتی رەش و سیاسەتی چەپەڵی لە سەرمان زاڵ بکات ، ناتوانێ سەربکەوێ. بانگیان ئەمە بوو کە ئێمە نکۆڵی لە هەبوونمان ناکەین و لە رێگامان لانادەین . شەهیدان تەنیا وتنەکانیان گەورە نیە بەڵام چالاکیشیان گەورەیە . هەر وەک چون شەهید فەرزاد ویستی دڵە یاخیەکەی لە دڵی منداڵێکی یاخی تر لە خۆی لێ بدات . شەهید فرهاد دیاری کرد کە ئەگەر مردن ئەژدیهایە، لە دڵی من دا وەکوو مێروولەیکی بێ ئازارە. چون شەهید شیرین وانەی خۆراگری لە شەهید سارا وەرگرت و دیواری زیندانەکەی بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی رازاندەوە و گوتنی رێبەر ئاپوی پێک هێناو ، بە خۆڵەمێشی خۆی ژیانی نوێ خۆڵقاند. و چۆنایەتی کەسایەتی ژنی ئازادی بۆمان پێناسە کرد. شەهید شیرین بە خۆراگری بێ وێنەی ئانی(لحظە) ئازادی ژیا و لە کەسایەتی خۆی دا راستەقینەی فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی پێناسە کرد . نیشانی دا کە کاتێ ژن هەست بە هەبوون و خوەبوونی دەکات چەندە بە هێز دەبێ و چون دەتوانێ ببێ بە پێشەنگی کۆمەڵگا . شەهید شیرین لە وەڵامی بە جەلادانی رژیمی سێدارە ئاستی تێگەیشتنی لە واتای ژیانی ئازاد نیشان دا. گوتنەکەی : کە رەنگە ئێوە بتوانن گیانم لێ وەربگرن بەڵام ناتوانن روومەت و شەرەفم لێ وەربگرن ، دەربڕینی ئیرادەی پولادینی ژنێک پێناسە دەکات کە لە فەرقی هەبوونی خۆیدا یە. ئەمڕو بانگی ژن ژیان ئازادی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ، پێشانگایەتی ژنان ، داخواز بۆ کۆمەڵگایکی ئازاد ودیموکراتیک لە واتایک دا گەیشتنی خەیالی شەهیدان بە حەقیقەتە.لە واتایک دا هەبوونی شیرینەکان و ئەوینیان بە ژیان دەسەلمێنێت . ئەوە راستییەکە حاشا هەڵنەگرە کە خۆ ریکخستن کردن و چالاک بوون لە رێگای ژیانی ئازاد گەورەترین بە بیرهێنانەوەیە بۆ شەهیدان. خاوەنداری لە شەهیدان هاوکات خاوەنداری لە ژیانە. کۆمەڵگایک کە ئەوەندە شەهیدی لە پیناو ژیان دابێت واتای ژیان لە لای قۆرس دەبێت و بە هیچ شێوازێک ناتوانێ سووک چاو لە ژیان بکات. سیاسەتی رژیمی فاشیستی ئێران جیاوازییکی لە گەڵ فاشیزمی تورک نیە و ئەمەش لە نزیکایەتی لە گەڵ شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدان نیشان ئەدات بۆیە هەموومان ئەمە باش بزانین کە بۆ پووچەڵ کردنەوەی سیاسەتی دوژمن ، بەرزتر کردنی ئاستی تێکۆشان پیویستە. خاوەنداری زۆرتر لە شەهیدان و لە بنەماڵەی شەهیدان ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانیە. بۆ شەهیدان خەبات کردن ، ژیان کردن و سەرکەوتن بەڵینی ژیانمانە.
وەکوو کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان کژار لە ساڵیادی شەهیدانی سێدارە ، جارێکی دیکە هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی بە بیر دێنین. بڕوامان ئەوەیە کە تاقانە رێگای خاوەنداری و بەردەوامی رێگای شەهیدان ، خۆریکخستن کردن و چالاک بوونە لە رێگای گەیشتن بە کۆمەڵگایک دیموکراتیک و ئازاد. بۆیە بانگ لە پێشانگانی شورشی ژن ژیان ئازادی ، بە تایبەت دایکانی ئاشتی ، جوانان و هەموو چین و توێژەی کۆمەڵگا دەکەین کە تا گەیاندنی خەون و خەیاڵی شەهیدانمان بە سەرکەوتن بێ وچان تێکۆشان بکەین. بڕوامان ئەوە بێت کە کۆمەڵگا بۆ خۆی مەزنترین هێزە بۆ لە ناوبردنی سیاسەتی چەپەڵی دەوڵەت . بروا بە هێزی گەوهەری کۆمەڵگا بڕوا بە هێڵی سییەمە و لەم پێناوەش بە بەرز گرتن و پاراستنی نرخ و بەهاکانی کۆمەڵگا تا گەیاندنی فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بە لووتکەی سەرکەوتن راناوەستین.
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان _ کژار