سووسیالیزم

30 حوزه‌یران, 2022

رێبەر ئاپۆ

دەیانەوێ رێزێک نیشان بدەن. بەڵام تا ئەو رادەیەی کە باوەڕ ناکرێت، دووڕوونە. دەڵێ، ” هاتم “، یەکسەر ئەو مەبەستەی دەستنیشان دەکەم کە لەژێر ناوی رێزەوە هەیەتی. لەڕێزگرتن ئەوە تێگەیشتووە کە هەندێک هێز وەربگرێت و بۆ خۆی جیای بکاتەوە. ئێستا کە لەنێو پارتی لەمەرکەزی ئێمەوە بگرین تا ئەوەی نوێ تەڤلی دەبێت، شەیدایی بۆ سەرۆکایەتی، یا پەرستنی هێزە، یا بەدوای ئەوەوەن کە هەندێک هێزی لێوەربگرن. ئەگەر بەگوێرەی حاکمیەتی ئێستا هێز بپەرستم، ئەوا دەتوانم ببم بەپادشایەکی باش. ئەوە دەڵێم ” کاریگەریەکی وەکو پادشایانم هەیە”. بەڵام لەم ڵاشەوە دەڵێم ”  رەوشێکی وەهام نییە کە ببمە پیاو “. بەم شێوەیە ناکۆکی دەهێنمە زمان. لەنێو کورداندا زێدە مرۆڤ ناکەن بەپادشا. ووزە و توانای پێویست بۆ بوون بەپادشا نییە؛ زەحمەتە کۆمەڵگا ئەو هێزە نیشان بدات.  ونکە ئەو ئەوهێزەی لەدەست دەرهێنراوە.

ئەمە لەنێو کۆمەڵگای تورکیادا لەوانەیە ببێت. بۆ خوڵقاندنی سەرۆک گونجاون، لەتوانایاندا هەیە. لەکۆمەڵگای ئێمەدا تەنانەت مەسەلەی هێزێکی وەها جێگای باسیش نییە. ئەوەی دەستنیشانکەرە زیاتر دزینی هێزە. لەڕاستیدا لەنێو مەرکەزی ئێمەدا یا لەناو پارتیدا ئەمە زۆر دەبینم. تا دەچێ دەستی خۆی درێژ دەکات و دەڵێت “هەندێکیش من وەریبگرم” شێوازی بەخشینیشی راست نییە. ئەگەر شێوازی بەخشینیش بەگوێرەی سۆسیالیزم دیموکراسی بێت، ئەوا زۆر باشە. دیموکراسی پێشدەکەوێت، سۆسیالیزم پێشدەکەوێت. بەڵام  کاتێک دەیدات، وەکو کۆیلە دەیدات. وەکو حەمباڵێک دەتەوێ لەشێوەی وشتر دایقورتێنێ.

کەسانی واش هەن کە دوژمن خواستویەتی کاریگەری لێ بکات زۆر بەئاشکرا دەیبینم تەماشای ناو چاوم دەکات و دەڵێت ” سەرۆکی من تۆ نەبیت منیش ناژیم” ئەمە دەستنیشانکردنێکی راستە. بەڵام  لەژێر ئەم قسەیە چی شاراوەیە. کەم تازۆر سەرۆک هێزێکی دیاریکراوی کەڵەکە کردووە . ئیدی بەگوێرەی وەستایی خۆی بەگوێرەی بەڕێوەبردن و چاڵاکی خۆی ئەوە زۆر باش دەبینێت. ئەو پیاوەی ئێمە باناوی (x)ی بۆ دابنێین لەژیاندا 40 تەقەلە لێبدات کەس پێی ناڵێت ” مەرحەبا فڵان بەگ، ژنانیش ناڵێن چۆنی” بەڵام  لەنێو PKK دا بەگوێرەی خۆی هەندێک هەڵکشاوەتە سەر و گەیشتۆتە ئاستێکی دیاری کراو. ئەم ئەشقە لەخۆیدا دەبینێت: ” چ مەعریفەتێک لەمندا هەیە” باشە دوێنێ کەس لەجێگای فلسێکی دانەناوە، ئێستا لەسەر دە هەزاران چۆن حوکم دەکات. لەمەش زیاتر چۆن دەتوانێ مرۆڤەکان هەتا مردن بەپارتی و ئامانجەکانیەوە گرێدەدات. ئەمە حەزکردنێکی کوێرانەی مەترسیدار پێشدەخات. تەنانەت دەڵێت” لەم ئاست و جێگایەدا کێ من بەربەست دەکات”. ئیدی ئێستا لێرەدا هێواش هێواش ئاستەنگ بوونی من لەپێش خۆی جێگای باسە. یەکێک لەیاساکانی تری رۆژهەڵاتی ناوین دەردەکەوێتە مەیدان. دەبێت بەپادشا بەڵام  دەبێت هی پێش خۆت لەسەر تەخت بهێنیتە خوارەوە. خۆزیا هەندێک بەشێوەیەکی دیموکراتی بێت، دەڵێم تکا دەکەم ” من دەمەوێت خزمەتی ئێوە بکەم، کاری رێکخستنت لەگەڵدا دابەش بکەم، لەگەڵ تۆدا گفتوگۆ لەسەر شێواز و خێرایی و بڕیاری هاوبەش بکەم، بەشی زۆری توانستی دەسەڵات بۆ ئێوە بێت” نەخێر یا دەبیتە کۆیلەیەکی باشی پادشا، یا پادشا لەسەر تەخت دەهێنیتە خوارەوە. شێوازێکی هەرە باوی رۆژهەڵاتی ناوین، دژە دیموکراسی و زاڵمانەیە. ئەمەی لەپراکتیکی خۆیدا ئەنجام داوە. باشە ئێستا تاوەکو کەی بەمنەوە گرێدراوە؟ زۆر بەباشی لەدیالێکتیکی رۆژهەڵاتی ناوین تێدەگەم و دەزانم، تا ئەو رادەیەی کە باوەڕ ناکرێت هەستیاری نیشان دەدەیت. رێزی زۆرە دەڵێت ” سەرۆکی من بێ سنوور خۆشەویستی، بێ سنوور رێز، بێ سنوور پەیوەست بوون” بەباوەڕیشەوە ئەمانە دەڵێت.

دەتەوێت ببێتە پادشا. پادشایەکی لێهاتوو؟ پادشای کۆمێدی! لەمیانی ئەو سیاسەتەی بەڕێوەم بردووە ئەمە مەحاڵە. بەڵام کولتوور ئەمەیە، لەتورکان فێر بووە. لەڕاستینەی کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی ناوین فێر بووە. لەمە زیاتر شتێکی تری بەمێشکدا نایە. دڵ و مێشکی بەتەواوی پڕە لەمانە. من زەحمەتی هەرە گەورە لەبەرامبەر ئەم جۆرە کەسانە دەبینم. بەگوێرەی رەنجی خۆی سۆسیالیستە. زۆر بەباشی تیۆری سۆسیالیستی دێنێتە زمان. لەنێو گەل دێت دەست و پێ سپی یە، بێ دایک و بابە، وەها گەورە بووە. ئەگەر ئەم راستییەی بێتەوە یاد ئەوا مسۆگەر پێویستە ببێتە دیموکرات و سۆسیالیست. بەڵام ئەگەر بەگوێرەی خۆت بەپێ پلیکانی سیاسەتدا هەڵبکشێیت ئەوا ناتوانی بیگەیتێ. ئێوە بڵێن؛ کولتووری سەرمایەداری کولتووری دیموکراسی لەئارادا نییە. هەموو ئەمانە راستن. دەڵێن راستینەی رۆژهەڵاتی ناوین وەهایە، ئەمەش راستە. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە سەرناکەوین؟ یاخود ئایا بەسەر سەردەمدا تێپەڕم.

کێ من  دادەنێتە شوێنی سەڵاحەدینی ئەیوبی؟ نازانم کێ… بەڵێ لە رۆژنامەیەکدا بینیم، نووسرابوو ماویزم لەگەڵ ئیسڵامییەت یەکبخات، بێ وێنە دەبێت موشەکی هەرە پێشکەوتووی رۆژئاوا ناتوانێ شتێک بکات. هیچ پێویست ناکا من وەها بەخۆم باوەڕ بکەم. بەڵام هەڵبەتە لەمیانی پراکتیکێکی دیار و قووڵبوونەوەیەکی دیار وەکو تاکێک بەرخۆدان دەکەم.

پێویستە ئەوە دیاری بکەم کە لەنێو شێوازی بەرخۆدانێکی سۆسیالیستییانەی سەیر دام.

ئەمە رەوشێکە زۆر لەوڵاوەی بوون و بوونە پادشایەتیەوەیە. بەگوێرەی من، ملکەچ نەکردن بۆ پێوانەکانی کۆمەڵگای کڵاسیکی ئێستا زیاتر گرنگە. بێ سنوور نەفرەت لە بەندایەتیش دەکەم هیچ نییەتی وەهام نییە ببم بەپادشا.

ئەی باشە دەتوانم ببم بەچی؟ ئێوە دەڵێن” ئەوەیە راستی ئاستی هەرە بڵندی مەزنایەتیش ئەمەیە 99%ی حاکبوونیش ئەمەیە. ئەمە راستییەکە پێویستە بیهێننە بەرچاوی خۆتان. بەڵام بەگوێرەی من دیسان ئازادی شتێکی گرنگە، تابڵێی پێویستە لەم بابەتەدا شێوازی من لەبەرچاو بگیردرێت.

بەهیچ شێوەیەک نامەوێت ئێوە بچووک بکەمەوە. ئازادیخوازان بەهەند وەردەگرم. رێزم هەیە بۆیان. بەڵام سەرەڕای ئەوەش لەمەسەلەی سۆسیالیزم و ئازادیدا رەوشی ئێوە بەدڵسوتاوی دەبینم.

لەم رووەوە هەمووتان بچووک دەکەمەوە. وەک بڵێی خۆم بەتاقانە لەقەڵەم دەدەم. پێویستە ئەم تاقانەییە وەکو پاشایەتیەک هەڵنەسەنگێنرێت. دەتوانن بڵێن ” رەنجدەری مەزنی بەتەنیا ماوی رێپێوانی ئازادی و سۆسیالیزمیش”. چونکە لەکوێ لێکۆڵینەوە لەسەر ژیانم دەکەن بکەن، کەسایەتییەکە بۆخۆی خۆی بەڕێوە دەبات. بەڵام پاشا بەم شێوەیە نییە. پاشا لەسەرشانی هەندێکیتر بەرز دەبێتەوە. یان بەپێی خەڵک، یا بەگوێرەی ئایین، یاخود هێزێک هەیە کە ئەو بەرز بکاتەوە. بەئەندازەی میلیمێکیش هێزێکی وەها بۆ من لەئارادا نییە. زیاتر لەڕەوشی کەسێک دەچێت کە لەتەمەنی 7 ساڵانەوە تائێستا بەڕادەیەک کە باوەڕ ناکرێ بەهەستیاری و وشیاری یاخود بەڕۆشتن لەهەڵدێرانەوە، بەهەنگاوەکانی خۆی هاوسەنگی خۆی خوڵقاندووە و بەڕێوەی بردووە. مسۆگەر رەنجی سۆسیالیستانە هەیە؛ هەم لەڕووی فکری هەم لەڕووی پراکتیکیەوە کارزانی هەیە. هەستیاری مەزن هەن، پەیوەستبوون، ئارەزوو، کین، نەفرەت، حەزکردن ئەمانەی هەموو هەن.

ئەوە پەسند دەکەم کە لەگەڵ مرۆڤێکی ئاساییدا بم بەڵام بۆ تێگەیشتن لەمرۆڤە مەزنەکانیش هەوڵ دەدەم، لەگەڵ ئەمانەدا نامۆ نیم. ئەمانە هەمووی ڵای من وەکو شێوازێکی ژیان وایە. بۆ سەرکەوتنێکی سنووردار و ناوبانگ دەرکردن سیاسەت ناکەم. پارتی و سوپاش بۆ ئەمە دانامەزرێنم. خۆئازادکردن بەپێی پێوانە سۆسیالیستیەکان بۆمن بەرجەستەکردنی راستییەکە. بەبێ ئەوەی بەرگە بگرێت.

چۆن لەئازادی تێدەگەم؟ کاتێک هەندێک راستی دەهێنمە زمان, ئەم راستیانە بە گوێرەی هەندێکان هێڵی سیاسییە. بە گوێرەی هەندێکان تایبەتمەندییەکی دیموکراسی ئەم هێڵەیە, تایبەتمەندییەکی سۆسیالیستی ئەم هێڵەیە. بە گوێرەی هەندێکانیش تایبەتمەندی ئابووری,کلتووری ئەم هێڵەیە و….هتد.  ئێستا ئەمانەش بەو رادەیە گرنگ نین.

ئازادی، مەسەلەی خۆی بونیادنانە بەقووڵی. دەتوانین وەکو مەسەلەی خۆ گەیاندنە ئیرادەیەک و گوزارە کردن لەخۆ لەبەرامبەر هەموو ئەو خووانەی کە سەدان ساڵ پێش ئێستا بەدەزگا بوونە؛ پێناسەی بکەین. دەتوانن رەهەندی ئیمپریالیزمیش لەمە زێدە بکەن، هەر کەس دەزانێت کە داگیرکەری و ئاغایەتی و دامودەزگاکانیان….هتد. تا چ رادییەک رێگای لەبەردەم  کاردانەوە کردۆتەوە, لە بەرامبەر ئەمانەش لەتێکۆشانی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و رێکخستنی دا هیچ درێخیمان نەکردووە.

 تیۆریزانێکی زۆر باشم. پێکهێنەرێکی هێڵی سیاسی زۆر باشم، رێکخستنێکی تێر و  تەسەل، کەم تازۆر لەبەرچاوگرتنی ئسلوبی ئەو خیتابەتەی ئەو، ئەمانە هەمووی هەن. بەڵام ئەمانە بۆ من تەنیا شێوەکارین بۆ دەرەوە، یاخود وەڵامدانەوەی ئەوانەی دەوروبەرمانە، هەتا بۆ  خەریککردنی ئەمانەیە.

کاری بنچینەیی تاڕادەیەک جیاوازە. لەکاتی خۆ بونیادناندا؛ قووڵبوونەوە، تێپەڕاندنی تاقیکردنەوەی راستیەکان. رووداوێکی جیاوازترە. نموونە، شێوازی سیاسەتکردنی چەپی تورک، زۆر گشتی یە و پەیوەندی زۆری بەرووکارەوە هەیە. پەیوەست بەناوەڕۆکەوە و دان پیانانێک لەئارادا نییە. ئەمە بۆ هەموو بنکەی خۆشمان دەڵێم: داننان بەشتان زۆر ساختەکارانەیە، بۆ ئەوەیە کە خۆی هەندێک زیاتر بشارێتەوە. لەڕاستیدا پێویستە وەها نەبێت. تەنانەت نزیکی خۆشی نابێتەوە ئەگەر نزیکیش بێتەوە زۆر بەلەرزۆکییەوە لەزووەوە تەواو بووە و کۆتایی پێهاتووە، لەترسان بەشێوەیەکی سەیر دەکەوێتە پاراستنی روخساری کۆن. لەهەموو ئەمانە تێدەگەم و شییان دەکەمەوە و چارەسەرییان دەکەم. یەکێک کەهەموو ئەمانە بەم ڕادەیە بگرێتە دەست، بائەوە لەو ڵاوە بمێنێ کە دەتوانێ ببێتە پاشا، لەواتایەکی کڵاسیکی دا. لەسەر تەخت ڵادانی پاشای بەمشێوەیە کاری رۆژانەی ئەوە. لەبەرامبەر بێ ئیرادەیی، لەبەرامبەر کۆیڵایەتی… یەکەمین شەڕم لەبەرامبەر ئەم رەوشانە دەستپێکرد، من ترسام لەدامودەزگاکان و پێگەیشتن و ژیانکردن بەپێی ئەم داب و نەریتانە. ئەو کاتانە لەنێو گوند دا دەیانگوت ” شێتی چۆڵەوانی ” گەلێک ناوی وەهایان پێوەکرد. بەدڵم نەبوو. بەکەناری کۆبوونەوەکانی غوڵامەکانی ئەواندا تێنەدەپەڕیم بیر بکەنەوە؛ تیۆر و میلیتانێتی وەها لەئارادا نییە. مناڵێکی گوندی ئاسایی ناخوازێت بچێتە نێو ئەم کۆڕ و کۆبوونەوانە، کاتێک بشچێت بۆ شتێکی جیاواز دەچێت، ئایا ئاخافتنێکی سەرنج راکێش هەیە؟ مسۆگەر بۆ ئەوە دەچم کە بتوانم شتێک ببینمەوە.

هەموو هەڵسوکەوتەکانم بەگوێرەی داخوازی ئازادی تاکە.

شەڕێکی مەزن لەبەرامبەر  چەمک و پاشماوەکانی کۆیڵایەتی و بەندایەتی هەیە. ئەمانە من بەرەو کوێ دەبات؟ تا ئەو رادەیەی کە توانیویەتی ببینێ لەڕاستینەی کورداندا گەلێکی هەڵسەنگاندووە کە؛ کۆیلەترین گەل بوو و ببوەمایەی سەرسوڕمانی هەموو کەسێک، بەڵام ئێستا هاتۆتە رەوشی گەلێک کە بەگوێرەی پێوانەکانی دونیا شەڕ دەکات. پەیوەندیەکانی داگیرکاری نا، بەڵکو تەنانەت رەوشی داگیرکەری لەڕۆحیشیدا تەنها بەمشێوازە دەتوانرێ بشکێنرێت.

ئەگەر بگاتە شێوازی من ئەوا تێکی دەشکێنێت، بەڵام ئەگەر بێت و پێی نەگات ئەوا مسۆگەر هیچ شتێک سەرناخات. بەگوێرەی من ئەمە مۆدێلێکی راستینەی رۆژهەڵاتی ناوینە.

 ئازادی دەیانەوێ؟ تاڕادەیەک وەکو من دەکەن؟ لەنێو خۆم دا سیستەمێکم دامەزراندووە. ئەمە سیستەمێکە بەگوێرەی زانست و مۆڕاڵ و فەلسەفە و سۆسیالیزم.

بەردەوام بەڕای گشتی و بنگەی خۆمان دەڵێم بەهەندی وەربگرن. بەڵام ناتوانن بەهەندی وەربگرن. بۆچی ناتوانن بەهەندی وەربگرن؟ چونکە ئەو دەوروبەرەی کە تیایدا مەزن بووە ئەوی بەدیل گرتووە. گوتیان تۆ ژیان لەئێمە دەدزیت دوژمنیش گوتی ئێوەی هەموو لەڕێگا دەرخستوە. لەبنچینەدا هەم لەناو ئێمەدا و هەم لەدەرەوە بەهەمان زمان قسە دەکەن. بەڵام سەرەڕای ئەمەش زۆر بەکاریگەرم. باوەڕ دەکەم کە ئەمە تاڕادەیەک قەناعەتی ئەوە دروست دەکات کە سیستەمێکمان پەیدا کردووە.

مۆدێلی کەمالیزم و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زۆر بەرفراوان و باڵادەستە مۆدێلی وەهان کە تەنازولیان بۆ ناکەم. ئەگەر بەدەسەڵات بوون وەهابێت من هیچ نزیکیشی نابمەوە.

 لەبنچینەدا نامەوێت وەکو تاکێک بژیم. پێویستە هیچ کەسێک وا بیر نەکاتەوە کە نکوڵیم لەتاک کردووە. ئەو کۆمەڵگایەی کە بتوانێت تاک پەسند بکات هۆکارێکی بنچینەییی شەڕە. بەڵام مسۆگەر دامەزراندنی کۆمەڵگا بۆ ئەوەی تاک ژیانی خۆی بەردەوام بکات دەبێتە هۆکاری شەڕ. پێویستە کۆمەڵگا تاکی خۆی تێر و تەسەل بکات، یاخود تاکی خۆی لەبەرچاو بگرێت. سوسیالیزمی بونیادنراویش بەتەواوی چاوپۆشی لەمەکرد. شتێکی وەهایان ئەنجامدا کە تاکیان لەنێوکۆمەڵگادا پەرێشان کرد دەتوانین بەمە بڵێین دژە دیموکراسیش. مسۆگەر ئەمە پەسند ناکەین. کۆمەڵگا بۆ من ئەوەیە کە بتوانم پەسندی بکەم و لەنێویدا هەناسە بدەم.

 دەمەوێت بیرەوەریەکی خۆم بەبیر بهێنمەوە، چوومە ووڵاتێکی سۆسیالستی سەیرم کرد رۆحم تەنگەتاو دەبێت. هیچ لەڕەوشێکی واشدا نەبووم کە رەخنەی تیۆری لەسۆسیالیزمی بونیادنراو بگرم. تەنانەت رۆحم تەنگەتاوبوو بەس، گوتم لێرەدا شتێکی بەگومان هەیە. لەو جێگایەی کە روحم بەباشی هەناسە نەدات. ئەوا بەگوێرەی من نابێتە سۆسیالیزم. ناکۆکی خۆم خستە مەیدان.

مسۆگەر پێویستە کۆمەڵگا گوزارە لەهەناسەدانی تاک بکات. هەڵبەتە پێویستە تاکیش ئەوە بزانێت کە لەئاستێک بەدواوە ئازادیەکان پەیوەندی بەشێوەبەندی کۆمەڵگاوە هەیە. بێ سنوور مەزن کردنی تاک لەبەرامبەر پێشکەوتنی کۆمەڵگا و کۆمەڵکاری کۆمەڵگا، زۆر مەترسیدارە. پێشکەوتنی دژە دیموکراسی تا ئەو ئەندازەیە هۆکارەکەی هەڵوێستی دژبەرانەی تاکە لەبەرامبەر کۆمەڵگا.

ئێستا پاوانەکانی (مۆنۆپۆلەکانی) ئیمپریالیزم گەورەترین  مەترسین لەسەر مرۆڤایەتی. بۆچی؟ هێزێکی تاکڕەوی وەهایان بەدەستهێناوە و لەگەڵ تەکنیک بەشێوەیەکی وەها بەهێزیان کردووە کە پیرۆزترین بەهای کۆمەڵگا، واتە ئەو بەهایانەی کە مرۆڤیان کردۆتە مرۆڤ، هەروەها پەیوەندیەکانی سروشت، پەیوەندی سروشت و کۆمەڵگایان گەیاندۆتە بەردەرگای داڕمان.

لەبەرئەوەی پاوانخوازی گونجانی کۆمەڵگای بەتەواوی تێکداوە، کارەکتەری ناکۆکییەکانی، بەتەواوی گۆڕیوە. ناکۆکی چینایەتی، ناکۆکی نەتەوەیی کەوتۆتە پلەی دووەم. لەهەمان کاتدا ئەمە دڕندەکردنی تاکە. روخاندنی ئەو بەهایانەی کە مرۆڤیان هێناوەتە رۆژی ئەمڕۆ و کردویەتی بەکۆمەڵگا، لەنێوبردنی کۆمەڵگا، دابڕاندنی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و سروشت… لەئەنجامدا بەتەواوی بەئاژەڵ بوون لەبنچینەدا لەسۆسیالیزمی بونیادنراویشدا هەندێک دڕندەی کۆمەڵگا پێش کەوتن. دەتوانین بەمە بڵێین دڕندەی دەوڵەتیش، هەرچی لەئەمریکاشە تاکە دڕندەکان پێشکەوتن. لەژێرناوی کۆمەڵ نەنکوڵی کردنی تاک راستە، نەبگوترێت هەرشت لەپێناو کۆمەڵگا و دەوڵەت راستە. لەتورکیاشدا تاک سفرە. ئایدیۆلۆژیای (هەر شت لەپێناو دەوڵەت) باڵادەستە. لەدواییدا ئەم تاکە مسۆگەر هەروەکو رێزی دونیای کۆنەکردۆتەوە، هەرکەس بەکەمی دەبینێ. بەئەندازەی سەرلەنوێ گرتنە دەستی تاک، کە بۆ تێپەڕاندنی ئەمانە رێگا لەبەردەم پێشکەوتنی تاک بەشێوەیەکی تۆکمە دەکاتەوە پێویستە کۆمەڵگاش بێهێنرێتە بەرچاو. مسۆگەر پێویستە پەیوەندی تاک و کۆمەڵ لەم چوارچێوەیەدا لەمیانی نزیک بوونەوە بەپرۆگرامێکی رێکخستنی، لەمیانی شەڕدا رێکبخرێتەوە. لەم بابەتەدا باوەڕدەکەم کە هەم زانام و هەم بەئەزمونم.

بەمرۆڤ و مرۆڤی هەرە باش باوەڕ دەکەم. لەمە راستتر لەمندا خوڵقاندن لەئاستی پەیوەستبوندایە. بەشەو و رۆژ کارم خەریک بوونە بەمرۆڤەکان. کاری هەرە گەوهەری چی یە؟ خەریک بوون بەئایدیۆلۆژیەوە. خەریک بوون بەئاستی رێکخستنی ئەمە. قارەمان و جوانی دنیاش بێت، بەڵام ئەگەر بێت و ڵایەنی ئایدیۆلۆژی و رێکخستن و پێکهێنانی (پراکتیزەکردنی) نەبێت، ئەوا دەڵێم پێنج فلس ناهێنێت و قینێکی مەزن نیشان دەدەم. بەئەندازەی ئەوەی شێوازی پێگەیاندنی مرۆڤی سۆسیالیست خاوەنی پرەنسیپ دەبێت، ئەوا ناچارە لەڕووی پراکتیشیدا کارزانی هەبێت. بەم شێوەیە مرۆڤی سەرکەوتوو دەردەکەوێتە مەیدان. ئەگەر مرۆڤی سەرکەوتووت دەرخستە مەیدان، ئەوا بزووتنەوەیەکی رزگاری نەتەوەیی سەرکەوتوو و، سۆسیالیزمی زانستیش دەردەخەیتە مەیدان.