بەسەرهاتی ئەوروپا و کۆتایی قۆناخێک
18 كانونی یهكهم, 2021ڕێبەر ئاپۆ
هەوڵی دەرکەوتنم بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی ئەسیناوە لە 9ی تشرینی دووەمی 1998 و پاشهاتەکانی دوای ئەویش لەگەوهەری خۆیدا لەکەسێتی مندا گوزارە لە ئیفڵاسکردنی تێڕوانینی پاڕادیگما (تێڕوانینی نمونەیی)ی هاوچەرخ دەکات. سەڕباڕی تەواوی هەوڵەکانم بۆ وەڕچەڕخاندنی پێکهاتەی بەگومانی زهنیەتم، بەڵام لەگۆڕەپانی ناوەوەی وڵات نەگەیاندنی بە ئاستی هێزیکی سەڕکەوتووی ئازادی؛ ئاشکرایە شانبەشانی ئەو کۆسپانەی لەم لایەنەوە دەرکەوتن، هەموو ئەمانە ناچاڕیان کردم ڕوو بکەمە ئەوڕوپا کە نوێنەڕی هێزی شاڕستانی بەکاڕیگەڕە. بە واتایەک ئەم ڕاستینە داننانە بە بێ باوەڕبوون بە هێزی گەوهەری خود. مێژووی ڕابڕدوو، بەهەردوو ڕەهەندی کات و شوێنەوە، گوزاڕشتی لە بنبەستبوونێکی قووڵ دەکرد. سەڕەڕای ئەوەی هەوڵەکانی بیست ساڵیم (1979 ــ 1999) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگای لەبەڕدەم پێشکەوتنی گرنگ کردەوە، بەڵام بەشی ئەوەی نەکرد ئەو گڕێ کوێڕەیە بەڕەو چارەسەرییەکی بەڕدەوام ببات کە خودی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتووەتە ناوی.
ئەو بژاڕەی لەناو ئەو دوو ڕێگایەدا کەوتە پێشم، هەنگاونان بوو بۆ “شەڕ لەچیاکاندا”. بەڵام جگە لەوەی کە لەو بواڕەدا زۆڕ دڕەنگ کەوتبووم، لەهەمان کاتدا بەپیڕۆزی مانەوەی هیزە چەکداڕەکان لەوڵاوە بمێنێت، کاتێک بینیم لە حاڵەتی بەڵاڕێداچووندا ڕێگای لەپێش ئەنجامێکی پێچەوانەی ئومێدە چاوەڕوانکڕاوەکان کردۆتەوە، ئەم ڕەوشەش خەڕیک بوو لەم بواڕەدا هیوای چارەسەرییەکی ئاسان لە دەمێکی کوڕتدا لەناو ببات، هەروەها نەڕیتی ژیانی “بمڕە و بکوژە” دەرکەوتبوو کە زیاتر لەوەی چارەسەرییەکی ئاسان بۆ هیزە بەڕامبەڕەکان بهێنێت، ویژدانی کوێڕ دەکرد. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیشدا ئەوە دەرکەوت کە تاکەکان لەبواڕی ڕەوشتی و فەلسەفیەوە بەڕێڕەویکی هەڵەدا بەڕێدا دەچن. لەوانەیە چونم بۆ چیا هەندیک چاکسازی لەبواڕی تەکنیکی – تەکتیکی لێبکەوتایەتەوە، بەڵام جێگای گومان بوو کە بوار لەبەردەم دۆزینەوەی چارەسەرییەکی ستراتێژی و کۆتایی بکاتەوە. باوەڕیم بەتوانای هزری خۆم هەبوو، بەردەوام هەڵگری هەست و ئیلهامێکی وەها بووم کە دەبێ بەم جۆڕە ڕۆڵی مێژوویی خۆم بگێڕم. هیچ کاتێک دەستم لەو باوەڕییە بەرنەدا کە لەجیاتی ئەو نەریتەی هەردوو کۆمەڵگای کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بۆ چاڕەسەرکردنی کێشەکان پێویستی بە ڕژاندنی خوێنێکی زۆر دەبینن، پێویستی بە قەڵەمبازی هزری ڕیشەیی هەیە. هاتن و چوون لەنیوان ئەم دوو مەیلەدا بوو. هەر وەکو بڵێی پێوانەی خوێن و، پێوانەی کرانەوەی هزر لەناوخۆمدا لەناو ملمڵانی و پێکدادان دابوون. لەو بوارەدا هیچ گومانێکم لەوە نەبوو کە بەدۆزینەوەی بچووکترین دەرفەتیش بێت، قورسایی دەدەمە سەر قەڵەمبازێکی سیاسی و هزری. بەتایبەتی کاتێک بنبەستبوونەکانی مەسەلەی فەلەستین ــ ئیسڕائیل گەوهەریکی وەهای بەخۆیەوە بینی کە بێ واتابوونی توندوتیژی ئاشکراتر کرد، ئەمەش پاڵی پێوەنام کە سەرلەنوێ “فەلسەفەی توندوتیژی” شیبکەمەوە. هەروەها ئەو چەمکەی چەتەگەری کە PKK بەڕێژەیەک پێیەوە دەناڵاند، کە تەنانەت ئاستەنگ کردنی سەخت دەبوو. مەیلی منی لەم بواڕەدا پتەوتر دەکرد. بەڵام ئەوەی لەپشتی ئەم ڕاستییەوە بوو، باوەڕی من بوو بەوەی کە ڕێبازی هاوچەرخ بۆ چارەسەری کێشەکان لەئەوروپاوە دەردەکەوێت. هەر بۆیە پێویستە لەڕێگەی ئەوەوە لێی بگەڕێین. وەکو بڵێی لەم بوارەدا دەبووم بە دووبەشەوە. لەکۆتاییدا ئەو توانایە کەوتە دەستم کە لەڕێگەی ئەسیناوە بچمە ئەوڕوپا، ئەو گوشارەی کە بەڕیوەبەرایەتی تورکیا خستیە سەر سوریا بووە هۆکاری ئەو دەرکەوتنە ناودارە.
ئاشکرایە ئەو بەسەرهاتە ترسناکەی کە لەئەسینا دەستیپێکرد و بەمۆسکۆ و ڕۆما و جارێکی تر بە ئەسینادا تیپەڕ بوو و لە نایڕۆبی پایتەختی کێنیا ئەنجامگیڕ بوو، منی لەگەڵ لەدایکبوونێکی نوێ ڕووبەڕوو کردەوە. لێرەدا پاراستنی گەوهەر و نیازی باش و هەوڵی بێوچانم، بۆ کەسایەتی من گوزاڕشت لە شتێکی ئەوتۆ ناکات. ئەو ئەنجامەی کە دەرکەوت تەنیا کوشتن نییە، بەڵکو لەخاچدانە. هەروەکو ئاماژەم پێکرد هەموو تاوانبارییەکە بخەینە سەر بەڕیوەبەرایەتی تورکیا و، هەڵسەنگاندنی ئەو ڕۆڵەی کە سیستەمی جیهانی بەشێوەکی قووڵ و بەهەموو ڕەهەندە مێژووییەکانی بە تورکیای بەخشیبوو شی نەکەینەوە، ئەوا بێگومان ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەبێتە هۆکاری شاردنەوەی ێیزە پیلانگێرەکان، هەروەک چۆن پیلانیان بۆی داڕشتبوو. لەبەر ئەم هۆکارە لەو بەرگرینامەیەی کە پێشکەشی دادگای مافی مڕۆڤی ئەوروپام کرد، هەوڵمدا کە سیستەمی جیهانی زاڵی ڕۆژگاری ئەمڕۆ شیبکەمەوە. لەو بەرگرینامەیەدا ویستم بە تەواوی دیاردەی کورد و بوونی کورد دیاری بکەم، کە خەریکە لەچوارچێوەی شارستانی هەرێمی و ڕیڕەوی مێژووییدا دەتوێتەوە. ئەم هەوڵانەم دا و ئەوەش دەزانم کە شیکردنەوەی ڕاستی هەر کێشەیەک نیوەی چاڕەسەری پێک دەهێنێت. هەروەک چۆن لەم دواییەدا لە پڕۆسەی داگیرکردنی ئێڕاقدا بینرا، نەک تەنیا پێشبینیەکانی منی بەباشترین شێوە پشت ڕاست کرد، بەڵکو بواری چارەسەری زیادی کرد و ڕێگای زیاتری لەبەردەمدا کرایەوە. بەڵام شێوازی لەخاچدان و بەشێوەی پڕۆمیتۆس داکوتان لەسەڕ بەردێک کە سیستەم پەیڕەوی کرد، ئەنجامەکەی لەوەی سەردەمی کڵاسیک و میتۆلۆژیەکان نەدەچوو. ئیتر لەبەرامبەر “دەستدڕێژی گلۆبال”ی سیستەمی سەرمایەداری جیهانی دەرفەتی ئەوە دەڕەخسا لێگەڕینی “دیموکڕاسی گلۆبال”ی گەلان بەهێز بێت و ڕێگاکانی چارەسەری کێشەی کورد بکرێتەوە.
بەتایبەت قۆناخی “زیندانی تاکەکەسی لە ئیمڕالی” ئەوەی دەسەلماند، کە چارەسەرییەکی فەلسەفی و کرداری زانستی لەبەرامبەڕ ئەو داڕزانەی بەدرێژایی مێژوو وەکو نەریت پەیڕەو کراوە، نەک تەنیا بۆ کەسایەتی من و گەلی کورد، بەڵکو بۆ تەواوی مڕۆڤایەتیش، ڕێگای ڕزگاری دەدۆزێتەوە. ئەمە بەو واتایە دێت کە تاوانبارکردنی هەموو ڕابردوومان کارێکی هەڵەیە، چونکە گەوهەرێکی زیندوو و دادوەرانەی هەیە و خۆی دەپاڕێزێت، ئەمەش لایەنەکەی تری ڕاستییە. هەربۆیە شیکردنەوەی هەندێک لەو مەسەلە گرنگانەی کە بەرگرینامە و شیکردنەوەکانی ڕابردووم تەواو دەکات، گرنگیەکی زۆری هەیە. بەکارهێنانی تێڕوانینە تیۆریەکانم لەسەر دیاردەی هێلینی و کوردی و تورکی وا دەکات کە ئەزموونەکان بەشێوەیەکی باشتر ڕوون ببنەوە.
أ ــ دەوڵەت و سیاسەت کە سیستەمی سەرمایەداری هاوچەرخ پشتی پێدەبەستێت، هەروەها “سۆسیالیزمی بونیادنراو” کە وەکو ئەلتەڕناتیفیک بۆی دەرکەوت، ڕۆڵی خۆیان لە دانانی بناخەی هەڵەدا دەگیڕن. من ناچاڕم ئەوە پەسند بکەم کە سەبارەت بە شارستانیەتی هەرێمی بەشێوەیەکی گشتی و، سیستەمی سەرمایەداری کە بەلوتکەی دادەنرێت و، پڕاکتیکی سۆسیالیزمی بونیادنراو کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد، وەکو ئەلتەڕناتیفیک بەشێوەیەکی تایبەت بۆی لەدایکبووە، نەمتوانی شیکردنەوە دۆگماییەکان تیپەڕ بکەم، کە لایەنی باوەڕی تیادا زاڵە. هەرچەندە من زاراوەی “سۆسیالیزمی زانستی”م بەکاڕهێنا و ڕەنجی زۆڕم دەدا، بەڵام ئەوانە ئەنجامی چاوەڕوانکراوی خوڵقکارانەی لێ نەکەوتەوە و، نەیتوانی چوارچێوەی گشتی لەبەرکردن بپچڕێنێت و، ئاستی شیکردنەوەی فەرمی سیستەمەکان تیپەڕ بکات. کاتێک یەکەمین هەنگاوم بەرەو سۆسیالیزم نا، بیرم دێت کاتێک بەڕێکەوت لەساڵی 1969 کتێبی “ئەلف بای سۆسیالیزم”م بەدەست خست، بەخۆمم ووت “موحەمەد دۆڕاندی و ماڕکس بردیەوە”. بەڵام هەرچۆنیک بێت ئەوانە دوو سەرۆکی ئایدیۆلۆژی بوون و لەگەوهەردا لەیەکتری جیاواز بوون، ئەمە نەبووە هۆکاری پێکهێنانی وەرچەرخانێکی مەزن کە وام لێبکات ئەو ئاستی دۆگماتیزمە تیپەڕ بکەم کە لەماڕکسیزمدا هەبوو. لەڕووی بابەتیەوە لەشێوازیکی دیماگۆژی دەچووم بۆ یەکێکی تری وەکو ئەو. بێگومان جیاوازیەکی گرنگ هەیە لەنیوان ئیسڵام وەکو ئایدیۆلۆژیایەکی شۆڕشگێڕی پتەو کە لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەرکەوت، لەگەڵ سۆسیالیزمی ماڕکسی کە هەوڵی دەدا سەرمایەداری سەردەمی نوێ تیپەڕ بکات. بەڵام کێشە توانای هەڵسەنگاندنی ئەم ڕەوشەیە لەناو چوارچێوەیەکی بەڕجەستەدا، کە ئەمەش پێویستی بەزانابوونێکی مێژوویی قووڵ هەیەو، ئاستی ئیمەش چەمکی پیڕۆزی بۆ مێژوو تیپەڕ نەدەکرد. ئەمەو لەکاتێکدا ماڕکسیزم کە ڕێگای لەبەڕدەم دەرکەوتنی سۆسیالیزمی بونیادنراو کردبۆوە، لەبناخەوە نەیتوانی چوارچێوەی شاڕستانی کۆمەڵگای هەرێمی تیپەڕ بکات. هەربۆیە نەک تەنیا نەیتوانی کۆمەڵگای چینایەتی دەڕباز بکات کە ئەمە بانگەشەی بناخەیی بوو، بەڵکو توانا و پشتگیڕی دا کە شێوازیکی هۆڤانەی لیوە دەڕبکەوی. بەم شێوەیە بۆیەکردن و زیادکردنی مۆڕکی ماڕکسیزمی ڕووت لەسەڕ کەسایەتی وشکهەڵاتوو و پیکهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەک تەنیا ناتوانێت ناکۆکیەکان چاڕەسەر بکات، بەڵکو توانای نامێنێت کە ڕاستییەکانیش دیار بکات. بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەگشتیش لە جیهاندا دەبینین کە زاراوەی ڕاست، چەپ، ناسیۆنالیزم و ئایینی کە لەشیکردنەوەی دوایی خۆیدا چەسپاوە، دەبینڕێت کە لەباوەشی ئایدیۆلۆژیای سەرمایەداریدا جێگە بۆخۆی دەدۆزێتەوە. باشترین نمونەش بۆ ئەوە ئەو هەڵوەشاندنەوە گشتگیرەیە کە سیستەمی سۆسیالیزمی بونیادنراو لە ناوەندەکانی سەدەی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینی. چونکە لەکاتێدا دەخوازرا لەو ساڵانەدا وەڕچەرخانی ئایدیۆلۆژی زیاتر بڵند بکڕێتەوە، زیادبوونی هۆکارەکانی بنبەستبوون بووە هۆکاڕی گرانبوونی ڕەوشەکە. ووتەیەک هەیە کە دەڵێت “لەسەر لێواری هەڵدێر نەبێت مڕۆڤ باڵ ناگرێت” ئەمەش ئەو ڕاستییەیە کە تییدا ژیام. لەبەرامبەر سیستەمیکی بێ ڕەحم و هێرشکەر بەگەوهەری ڕاستی خۆی، ناکرێت بگەینە ڕاستی مڕۆڤایەتی و سڕوشتی بناخەیی بەبێ ئەو هزرەی کە دەفڕێت. ئەمەش ئەوەیە کە تا ئێستا ڕوویداوە.
ب ــ بێگومان بەرهەمی وەڕچەڕخان و پیگەیشتنی ئایدیۆلۆژی من زۆر بەڕوونی لە شیکردنەوەکانم دەربارەی سیاسەت و دەوڵەتی هاوچەرخ و ئەو شاڕستانیەتەی لیی دەکەوێتەوە ڕەنگی داوەتەوە. زۆر بە ڕاستگۆیی دان بەوەدا دەنێم کە ئێمە هەر لەمنداڵیەوە دەستمان بەکاروانێک کرد کە لەناو پلەکانی دەوڵەتدا هەوڵی مەزنبوونی دەدا و لێی دەگەڕا. تەنانەت هەوڵدان و تێڕوانینمان لە ڕوخاندنی دەوڵەت بەڕێگای شۆڕش، لەکۆتاییدا چوارچێوەی دامەزراندنی دەوڵەتی خۆمانی تیپەڕ نەدەکرد. تەڵەزگە لیڕەدابوو ئیتر “ئایدیۆلۆژیا دەوڵەتخوازەکان” بۆ من ئامرازی ڕزگاری تەواو نییە. دەوڵەتی چینایەتی، سەرمایەداری، سۆسیالیستی، نیشتمانی ناوەندی و فیدراسیۆنی دیموکڕاسی، نەک کێشەکانی کۆمەڵگای هەرێمی لە، ئایینی، ڕەگەزی، کەمە نەتەوەیی، ژینگەیی و چینایەتی چاڕەسەڕ دەکات، بەڵکو بۆخۆی بووە بەسەڕچاوەی ئەم کێشانە. پێویستە بەدوای “ڕێبازی نوێ”ی هەمەلایەنەدا بگەڕێین لەپێناوی ئەو گەل و تاکانەی کە لەکۆمەڵگای نیۆلیتیکەوە لەجێگەی خۆیان ڕاوەستاون و، چاڕەسەرکردنی ئەو ڕەوشەی کە بەدڕێژایی مێژوو خێزان تیایدا ماوەتەوە و گەمارۆ دراوە، هەروەها دیاردەی عەشیرەتەکان کە هەتا ئێستاش لەسەر لوتکەی چیاکان و لە بیابانەکاندا بەرخۆدانی دەکەن و، هەروەها گروپە ئایینیەکان و ڕاستی بەرخۆدانی ژنان کە لەهەزار شێوەدا خۆی دەنوێنی و هەزارویەک پەردەی لەخۆی پێچاوە، هەروەها گەیشتن بە پاراستنی دەزگاکانی بناخەیی کۆمەڵگا و بەدەست هێنانی تاک بۆ ئازادییە زەوتکراوەکانی. گەڕان بەدوای ڕێگایەکی دەرکەوتن لەکۆمەڵگا و شارستانیەتی چینایەتی کە هاوسەنگی سروشت و ژینگەی سەرەوژیر کردووە، بۆ کۆمەڵگایەکی ژینگەیی کە بەچڕوپڕی پەیوەندی بە زانستەوە هەیە، ئەڕکیکی گرنگ و بەپەلەیە و دواخستن پەسند ناکات. ئەو لایەنەی تر کە پێویستە چارەسەرییەکی بۆ بدۆزینەوە، ئەو چەمکە چینایەتیەیە کە بڵند بوون لەلای چینی کۆیلە و پاڵە و کرێکار پەسند ناکات کە ئەمەش لەلایەن ماڕکسیزمەوە چەسپێنرابوو. پێویستە بەدوای چەمکیک لە “سۆسیالیزم”دا بگەڕێین کە لە مەسەلەی بەکۆیلەکردن و بەپاڵە کردن و گۆڕان بۆ کرێکاروەک شێوازێکی کەوتن و بچووککردنەوە ببینێت، بەڵکو لەبەرامبەر دیاردەی بەو شێوەیە بوەستێتەوە، چونکە کۆیلەی باش، پاڵەی باش، کرێکاری باش بوونیان نییە. هەرسێ پۆلین کردنیش گوزارشت لە دابڕان لە مرۆڤایەتی و ئازادی دەکات. ئەگەر ئازادی بەبناخە بگیرێت، ئەوا پێویستە بە بەردەوامی لەبەرامبەر ئەو دیاردانە بوەستێنەوە، هەربۆیە پێویستە بەچاوێکی پیرۆز لەهەموو ئەو دیاردە کۆمەلایەتیانە بڕوانین کە دژایەتی ڕەوشی بەو ڕەنگە دەکات، لەبەر ئەو هۆکارە ئەو بەرخۆدانە مەزنانەی کە بە هەزاران ساڵە لەسەر لوتکەی چیاکان و بیابانەکان و، لەلای گروپە ئەتنیکیەکانی جێنشینی تاریکایی جەنگەڵە چۆڵکڕاوەکان، هەروەها لەلای ڕەگەزی ژنی ژیردەست و زۆرلێکراوی ناوەندی خێزان ئەنجام دەدران، ئەمانە هەموویان لەو دیاردانەن کە کۆنتر و قووڵتر و پیرۆزترن لە بەرخودانی کۆیلە و پاڵە و کرێکاران. پێویستە کۆمەڵگای نوێ و فەلسەفە و پڕاکتیکی نوێمان پشت بەم پایانە ببەستێت. داب و نەریتی پێغەمبەرەکانیش کە بۆ هەزاران ساڵ درێژ دەبێتەوە، وەکو دیاردەی کۆمەلایەتی دەوڵەمەند و بەرفراوان بەرخۆدانی ماڕکسیزم و لیبڕالیزمی هاوچەرخ بۆ هەزاران جار تیپەڕ دەکات. ئەمە و فەلسەفەی کۆمەلایەتی و ژینگەیی بناخەیی پشت بەستوو بە هەڵوێستی دیاردەی کە دەکرێت ببێتە بابەتێکی بەرفراوان بۆ شیکردنەوەی مێژوو – کۆمەڵگا، بە گوزارشتێکی گشتی وەکو “کۆمەڵگای دیموکڕاسی و ئیکۆلۆژی” هەڵم سەنگاندووە، هەوڵمدا وەکو ئامانجی چارەسەری دیاری بکەم.
ج ــ پێویستە دیاردەی کورد و گەڕان بەدوای چارەسەریدا لەژێر ڕۆشنایی ئەو بناخە نوێیانە و وەرچەرخانەکان بگیرێتە دەست. هەوڵەکانی چارەسەری لەسەر شێوازی کلاسیکی ئیسڵامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، ئەو هەوڵانەی کە مۆرکی کڵاسیکی نەتەوەگەڕایی ڕۆژئاوای لەخۆوە گرتووە، دەمێکی درێژە بواری سەرکەوتنیان لەدەست داوە. خودی ئیسلام، بەتایبەتیش ڕاڤەکردنی فەرمی سوننی، نزیکەی 1400 ساڵە هیچ ڕۆڵێکی نەگێڕاوە بێجگە لەقووڵکردنەوەی کۆیلەداری و، وەکو لەزگەیەک بە کۆیلەکردنی کوردانەوە نووساوە. بەڵام ئەو سیستەمانەی کە گۆڕانێکی سەرمایەداری لاوازیان پێکهێناوە، هیچ ئەنجامێکی زیاتری لێنەکەوتەوە جگە لە ڕێگا کردنەوە بۆ نکۆڵی لێکردن و لەناوبردنێک کە زۆر لەوەی سەردەمی دەرەبەگایەتی دواکەوتووتر و کۆنەپەرستانەتر بوو. جا ئەمە لە بونیادی کۆمەلایەتی ناوخۆدا بێت یان لەلای دراوسێکانی دەوروبەریاندا. دیاردەی کورد کە بەدەست هەموو ئەزموونەکانی بەکۆیلەکردن و تواندنەوە و لەناوبردنی هەموو سیستەمە کۆمەلایەتیە هەرێمیەکانەوە ناڵاندی، نەگەیشتە ئاستی هەڵوێستێکی ڕزگاری و وەرچەرخانێکی ئایدیۆلۆژی، بەبێ بڕەودان بە گەشەپێدانی ئاستێکی شیکاری، بەڕەنگێک کە ئەم دیاردەی ئیتر زۆر ڕیالیستیانەیە و هیوای چارەسەری لەهەر کاتێک زیاتر نزیک بۆتەوە. ئەم دیاردەیە بەو زانابوون و باوەڕییەوە دەگرمە دەست کە جوگڕافیای مێزۆپۆتامیا کە یەکەمین شارستانیەتی چینایەتی بەرهەم هێنا توانای ئەوەشی هەیە شارستانیەتێکی ئەلتەڕناتیف بەرهەم بهێنی، ئەوەی یەکەمی خوڵقاند دەتوانێت ئەلتەڕناتیفەکەشی بخوڵقێنی.
هیرشی ئەمەڕیکا و ئینگلتەرا کە نوێنەرایەتی هێزی بزوێنەری سیستەمی سەرمایەداری جیهانی دەکەن، بۆ خوارووی مێزۆپۆتامیا لە ساڵانی 2000 و لە ژێر دروشمی “ئیڕاقێکی دیموکڕاسی”، ئاماژەیە بۆ ڕاستی پێشبینیەکانم. بێگومان سیستەم دیموکڕاسیەتی ئەم خاکە ناخوڵقێنێت، بەڵکو دەبێتە هۆکارێک بۆی، تەنانەت ئەمەیە کە ئێستا ڕوو دەدات. ئەم پێشکەوتنانە ڕێکەوت نەبوون، بەڵکو پێویستە وەکو بەرهەمێک لە بەرهەمەکانی ڕیڕەوی مێژوویی سیستەم سەیری بکرێت، کە من لە بەرگرینامەی پێشکەشکراو بە دادگای مافی مڕۆڤی ئەوڕوپا باسم لێوەی کردبوو. نوێبوونەوەیەکی مێژوویی لە کۆمەڵگا و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا دەبینرێت. ئێمە ئێستا ڕووبەڕووی قۆناخێکی ڕاگوزارین لە شارستانیەتی کۆمەڵگای چینایەتی کە تەمەنی 5 هەزار ساڵە، بناخەی “شارستانیەتی دیموکڕاسی گەلێری” ئەلتەڕناتیف دادەنرێت، مێژوو دوای خەوێکی دوور و درێژ لەسەر ئەم خاکە کەوتۆتە سەر ڕێڕەوی قەڵەمبازیکی مڕۆڤایەتی ڕەسەن. کوردانیش وەکو بڵێی تۆڵەی خۆیان لە شارستانیەتی چینایەتی دەکەنەوە، چارەنووسی خۆیان بە قەڵەمبازێکی دیموکڕاسی و ئیکۆلۆژی نوێیەوە گرێ دەدەن و دەبنە سەرچاوە بۆی. لەبەر ئەم هۆکارە ناکرێت چارەسەری کوردان ئیسلامی یان نەتەوەیی بێت، تەنانەت فیۆداڵیزمی ئیسلامی لەلایەک و، سەرمایەداری نەتەوەگەرایی ڕۆژئاوایی لەلایەکی تر، ئەو دیاردە و پۆلینانەن کە پێویستە لەلایەن کوردانەوە تیپەڕ بکرێن. هەموو شتەکان کوردانیان هێنایە ڕووبەڕوو لەبەرامبەر ڕۆڵی هەڵگرتن و زاینی کۆمەڵگای دیموکڕاسی و ئیکۆلۆژی لەناو خۆیاندا و بەمەش بوونی خۆیان و دیاردەی ئازادیان بەدەست دەهێنن. جا ئەمە وەکو قەوارەیەک بێت یان وەکو شێوەی دیاردەیەکی ڕزگاریخواز، هەروەک چۆن شۆڕشی گوند ــ کشتوکاڵی نیۆلیتیک کە لەبنارەکانی زنجیرەی کەوانەی زاگڕۆس ــ تۆرۆس وەکو مەزنترین شۆڕش لە مێژووی جیهاندا پێکهات، هەروەها پشت بەستوو پێی شۆڕشی چینایەتی و شار لە سۆمەر – میزۆپۆتامیا پێکهات، کە لەگەڵ تیپەڕبوونی کاتدا بۆ شۆڕشی گەردوونیانە وەرچەرخان، ئەمڕۆش لەبەرامبەر ڕەوشێکین کە لەو پێشکەوتنانە دەچێت.
شۆڕشی نوێ دەوڵەت و شارستانیەتی کۆمەڵگای چینایەتی بۆخۆی بەئامانج ناگرێت، بەڵکو بەپێچەوانەوە، خۆی وەک ئەلتەڕناتیفیک ئامادە دەکات و پێش دەخات. ئاواکردنی کۆمەڵگایەکی ئیکۆلۆژی (بە ئاژەڵ و ڕووەکەوە) بەئامانج دەگرێت و کار دەکات بۆ ڕزگاڕبوون لە دەوڵەت و چین و، لەناو هاوپەیمانیتیەکی پتەودا لەگەڵ زانستدا یەک دەگرێت کە پێداویستیەکە ناکرێت لەژیاندا دەستی لێبەر بدڕێت. بە پشت بەستن بەم ڕاستیانە چەندە واقیعیانەیە کە شۆڕشەکەمان بە “شۆڕشی دیموکڕاسی و ئیکۆلۆژی” ناو ببەین، لەهەمان کاتدا پێویستیەکی گەوهەری ئازادیشە. هەروەک چۆن بۆ تێپەڕکردنی ئەو پێکهاتانەی کە سیستەمی سەرمایەداری جیهانی لەم دوو سەدەیەی دوایدا بۆخۆی خوڵقاندبوونی یان ئەوانەی هەوڵیدا بەزۆر بیانپارێزێت، پێویستی بە پاشکۆبوونێکی تەواو نەدەکرد، هەروەها پێویستی بە ڕووبەڕووبونەوەیەکی خوێناویش نەدەکرد، هەربۆیە گرێدان بە مافی پاراستنی ڕەوا و پەیڕەوکردنی لەهەموو کاتەکاندا و، پاراستنی شەڕ ڕاوەستاندن بە مەرجی پێکهێنانی پێداویستیەکانی (واتا پاڕستنی ڕەوا) و، گەڕانی هاوبەش بەدوای چارەسەری بۆ کێشەکان بەشێوازی سیاسی، نە بەلاڕێدا چوونەو و نە تەسلیم بوونە، جا لە ئاستی ستراتێژی بێت یان تاکتیکی. بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەوە ڕێگای پڕاکتیکی و ڕیالیستانەیە بۆ پێکهێنانی وەرچەرخانی دیموکڕاسی و ئیکۆلۆژی. لەکاتێکدا کوردان لەگەڵ دراوسێکانیان بەم وەرچەرخانانە هەڵدەستن، ئەوا لەبواری بابەتیەوە بەڕۆڵێک هەڵدەستن کە ڕەهەندی گەردوونی هەیە، وەکو بڵێی ڕۆڵی پێغەمبەرایەتی دەبینن لە سەرلەنوێ ئاواکردنەوەی کۆمەڵگای دیموکڕاسی و ئیکۆلۆژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەمەش وەکو ئەو ڕۆڵەیە کە پێغەمبەر زەردەشت گێڕای، پێغەمبەری کشتوکاڵ و دۆستایەتی لەگەڵ ئاژەڵدا، لەو شۆڕشەی کە لە هەزاڕەی یەکەمی پیش زایین گەیشتە لوتکەی خۆی.
ئەوەی لەم قۆناخەدا لەکەسایەتی مندا دەرکەوت ئەو لاوازییە گشتگیرە بوو کە لەناوەڕۆکی دیاردەی کورد دا هەیە. هەروەها هەوڵدان بۆ گەیشتنە ئەنجامێکی زیاتر لەڕێگەی بونیادە سیاسیە ئایدیۆلۆژییە زاڵەکانەوە، هەر لە ڕاستینەی کۆمەلایەتی فیۆداڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تا دەگاتە کۆمەڵگای سەرمایەداری لە ئەوڕوپا، ئەمانە زۆریەکی توندڕەوانەن و تێکشکانی لێدەکەوێتەوە، ئەمەش ئەو ڕەوشەیە کە لەلایەن منەوە نەک تەنها بۆ جاڕێک بەڵکو هەزاران جار ئاماژەم بۆ کردووە، ئەمەش ئەوە بوو کە پێکهات. وەرچەرخانی ئایدیۆلۆژیم وەکو ئەنجامێکی ئەم تێکشاندنە مەتەریالیانە پێشکەوت، لەڕاستیدا ئەوەی دەسەپێنرا هەڵبژاردنی ئەو شێوازە مردنەیە کە حەزی لێ دەکەیت، کاری چاوەڕوانکراویش قۆناخێکی لەناوبردنی نادیارە کە نازانرێت چۆن تیایدا ونم کردووە، ئەویش لەڕیگەی ئەو پیلانگیڕییە قووڵانەی کە سیستەمی جیهانی دەسەڵاتدار دایدەڕێژێت و پێکی دەهێنێت، ئەوەی لێرەدا پێویستە دەسەڵاتداڕێتی ئایدیۆلۆژی ڕەهایە، لەگەڵ هەندێک دەستکەوتی گرنگدا. هەربۆیە وەچەڕخانێکی ئایدیۆلۆژی ئاسایی بەشی تیگەیشتنی نەدەکرد. ڕزگاربوون لەم لێدانەش تەنیا لەڕێگەی تێگەیشتنی سروشت و کۆمەڵگا وەکو هەیە، تێپەڕ دەبێت. بەبێ شیکردنەوەی زمان و ئەقڵی سروشت و کۆمەڵگا نەدەکرا سەرکەوتن لەم کارەدا بەدەست بهینرێت. لەجیاتی ئەو تیۆرییە نمونەییەی کە دووچاڕی ئیفڵاس هات و بەهێڵی گشتی شیم کردەوە، باوەڕیم زیاتر بووە بەوەی کە من زیاتر لەو تێڕوانینە بناخەییە نزیک بوومەتەوە کە پشت بەگەوهەری ئەقڵی کۆمەڵگا و سڕوشت دەبەستێت. بەگوێرەی یاسا بنچینەییەکانی کۆمەڵگا بەبەراورد کردن لەگەڵ متمانەی ڕوکەشی جاران و لایەنە لاوازەکانی لەبواری متمانە کردن بەژیان، پێشکەوتنێکی گرنگ بەدیهاتووە. ئیتر ڕوو کردن لە ژیان لە ڕێگەی باوەڕی بەهێز و ئیرادەی پڕاکتیکی پتەو بۆ من سەرنج ڕاکێش نییە، سەپاندنی چۆک دادان و سەر شۆڕ کردن بەسەر لایەنە ناکۆکەکان بە درێژایی مێژووی شارستانیەت، بۆتە سەمبولێک بۆ کاروانی قارەمانیتیەکان.
ئەم ڕاستیە زمانی خوێناوی دەسەڵاتی داگیرکەرییە کە تیربوون نازانێت. ئەوە زۆر بە ڕوونی دەرکەوت کە هەر ئایدیۆلۆژیایەک کوشتن بەکارێکی پیڕۆز بزانێت و ڕێگەی لەبەردەمدا بکاتەوە، ناتوانێت لەپیناوی ئازادی و یەکسانیدا خزمەتی هیوای مڕۆڤایەتی زەحمەتکێشان و بندەستان بکات. پێویستە لەسەڕ هەر کۆمەڵگایەک کە لێپڕسینەوەیەکی ئایدیۆلۆژی لە “تیۆری توندوتیژی” بخوازێت کە دەکرێت شێوازێکی دەسەڵاتداری و چەوسێنەرانە زۆر بەئاسانی بەدەست بهێنێت و، پشت نابەستێت بە مافی پاراستنی ڕەوا کە لەهەموو سیستەمە یاساییەکاندا دانی پێدانراوە. بیجگە لە مافی ژیانی ئازاد کە دەستی لیبەرنادرێت و ئەمەش وەک دەسکەوتێکی گرنگە و پێویستە بچووک نەبینرێ. هەروەک چۆن لەئەزموونی ڕووسیای سۆڤیەتیدا بینرا تەنانەت ئەگەر چەمکی سۆسیالیزمی کۆن کە پڕە لە توندوتیژی بگاتە سەرکەوتنیش، ئەوا ناتوانێت خۆی لە هەڵوەشاندنەوە ڕزگار بکات. ئەم هەڵوێستە کە وەکو هەڵگەڕانەوە سەیڕی دەکرێت و بەبەردەوامی دووچاری ڕەخنە و تاوانبارکردن بووە، گرنگترین و بەنرخترین دەسکەوتە کە لەژێر ناوی مرۆڤایەتی ئازاد بەدەست هات.
دابڕان لە هەموو شێوازەکانی کۆمەڵگای هەرێمی کە توندوتیژی تێدایە، کە لە وەرچەرخانی ئایدیۆلۆژی مندا گەیشتۆتە ئاستی بێگەردی، ئەمە لەگەوهەری خۆیدا شۆڕشێکی زیهنیە. پشت بەستنی ئەم شۆڕشە بەو ئەقڵەی کە لەگەوهەری سروشت و کۆمەڵگادا هەیە، واتا گەیشتنیەتی بە هێزێکی چارەسەری کە لەبن نایەت. بەم شێوەیە باوەڕیم بەخۆم هێنا، ئیتر لەو پاڕادیگمایەی ئەو کەسایەتیە زاڵ و بەخۆباوەڕەم بنبەستبوونی ڕیشەی و بێچارەیی جێگەی نابێتەوە. ئەگەر ئیش و خراپیە مەزنەکان بکوژ نەبن، ئەوا ڕاستی مەزن و ژیانی ئازادی لێدەکەوێتەوە کە دەبێتە هۆکارێک بۆ دەرکەوتنی پتەوی و هێز. ڕاستە ئەگەر ئیفڵاسکردنی تایبەتمەندێتی ئەو کەسایەتیەی خزمەتی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی جیهانی دەکرد وەها هەڵسەنگێنین کە ڕێگای لەپێش دەرکەوتنی ئەلتەڕناتیف کردەوە، ئەمەش لەدایکبوونیکی نوێ و شۆڕشێکی ئایدیۆلۆژییە.