قۆناخی میللیگەرای بۆرژوازیەت

5 تشرینی یه‌كه‌م, 2021

رێبەر ئاپۆ

مییللیگەرای بۆرژوازیەت، مەیلێگە لەناواخنی میللیگەرای سەرەتاییەوە پێشکەوتووە. کاتێک دەوربەر و ناوەندی دەرەبەگایەتی چینی باڵادەستی کوردان پەیوەندییان لەگەڵ سەرمایەداری بەست، بە پێی تێپەڕبوونی کات رێگای لە پێش پێکهاتەی چینایەتی نیو- بۆرژوا کردەوە. ئەو توێژەی کە لەنێو گرێدانێکی چڕ بە بۆرژوازیەتی نەتەوەی سەردەستەوە پێشدەکەوێت، هەروەکو لەجولانەوەکانی بە نەتەوەبووندا دەبینرێ ئەمانە تایبەتمەندێتی شۆڕشگێڕی تەنانەت ریفۆرمخوازیشیان پێشنەکەوتووە؛ هێندە کەمە مرۆڤ دەتوانێ بڵی نییە. دیاردەیەکە گۆڕانکارییە بابەتیەکان کردوویانە بەناچارییەک. تەنانەت بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆی سەبارەت بەبازاڕ تێکۆشانێک ئەنجام نادات. لە فۆرمێکدایە کە زۆر لەگەڵ پێناسەی چینی سیخوڕ گونجاوە. بە تایبەتیش ئەو شارانەی لەئاکامی پێشکەوتنی پەیوەندیەکانی بەرهەمهێنانی سەرمایەداری سەرمایەداری مەزنبوون، شوێنگەی ئەم چینە لەناو کۆمەڵگادا بەهێز دەکات. لەنیوەی دووەمی سەدەی بیستەم تەواوی کوردستان گۆڕانکاری بابەتیانەی بەمجۆرەی بە خۆوە بینی.

پێچکەیەکی دیکەی گرنگی ئەم پێکهاتە چینایەتیە، پێشکەوتنی خێرای وردە بۆرژوازیەتە هەم لەشار و هەم لەناوچە لادێیەکان. بەرامبەر بە پێشکەوتنێکی سنوورداری بۆرژوازی مەزنی کۆمپرادۆر، بە شێوەیەکی فراوان و بەربڵاو و چینی وردە بۆرژوا پێکدێت. لەناوچە لادێیەکاندا وردە بۆرژوازیەتی گوند مەیلێکی زۆر گرنگە، لە شارەکانیشدا چینی وردە بۆرژوا لەناو بیروکراسیەتی دەوڵەتدا خزمەت دەکات، مەزن دەبێت و جێگایەکی گرنگ دەگرێت. لەبەرئەوەی هەردووکیشیان لەوە بێبەشن کە لە دەوروبەری بازاڕێکی نەتەوەیی تێکۆشانی زمان و کولتووری نەتەوەیی بکەن و زیاتر لەسەربنەمای وابەستەبوون بەهێزە دەرەبەگایەتیەکانی بەکرێگیراوێتی باو و بیروکراسیەتی دەوڵەت گوزەران دەکەن. لەژێر کاریگەری کارەکتەر و کەسایەتیەکدان کە هاوتەریبی بۆرژوازیەتی نەەتەوەیی سەردەست و نەتەوە پەرستیەکەیەتی و لەناویاندا تواوەتەوە. هێزی ئەوەیان نییە هەڵوێستیکی نەەتەوەیی وڵاتپارێزانە سەبارەت بە بەهاکانی زمان و کولتووری گەل نیشان بدەن. هەروەکو چۆن پێکهاتەکەیان و بەرژەوەندییەکانیان رێگا بە مەیل و هەڵوێستێکی بەمجۆرە نادات، ئەوا لەئاستی ئایدیۆلۆژی و ئاکاری پێویستیش بێبەشن.

رێبەرایەتییە چینایەتیەکانی ئەم پێکهاتانە کە ترسنۆکن، بێکاریگەرن، لە ڕاستیەکان دوورن و تادواڕادە هەڵگری تایبەتمەندێتی تەسلیمکارانەن، ئەگەر دەرفەت ببینن رێگا لە پێش پەنابردنە بەر مەیلی میللیگەرای ریفۆرمخوازانە دەکەنەوە. پێشکەوتنی شێوازێکی بەمجۆرەی نەتەوە پەرەستی جێگای باسە. واقیعی بابەتی کە لەئارادایە ئەمە دێنێتە ئاراوە. دەرەبەگایەتی لە پشتیەوەیە، لە هەرچوارلایەوە هێزەکانی دەوڵەتی نەتەوەکانی سەردەست، هەبوونی گەلیش لە جیهاندا زۆر کەمە. فێڵبازی، هەڵپەرستی، پیلانگێڕی، دووڕوویی، خیانەتی لەناکاو، هەموو جۆرە ساختەکارییەک، بەردەوام گرنگیدان بەبەرژوەندیەکانی کەسێتی، بێ پرەنسیپی، تاوەکو بڵێی قەرەبوو دەدات، هەروەکو حەربا رەنگ دەگۆڕێت، هێندەی لەناکاو دەبێت بە شۆڕشگێڕ لەناکاویش دەبێت بەدژە شۆڕش، بێباوەڕی بەگەل، بەردەوام لەخاوەن دەگەڕێ تاکو پشتیان پێ ببەستێ، سۆزداریەکی رادەبەدەر و بێ خەمی، هێندەی لە ئایدیۆلۆژیا بێبەشە تا بڵێی دیماگۆکیشە، بەهەمان شێوە لەبەها ئەخلاقیەکان بێبەشە، بەئەندازەی ئەوەی بەخێرایی یاخی دەبێت بە خێراییش دەبێتە تەسلیمکار، لەناکاو رێبازێک ئاوا دەکات و پەنادەباتە بەر ئایدیۆلۆژیایەک بەهەمان خێراییش دەستی لێبەردەدات و بێ رێبازە، لەرووخساردا بە جموجۆڵ دیارە لە ژێرەوە ماندوو بوون و تەمبەڵە، بەئەندازەی ئەوەی سەبارەت بە رابردوو خاوەنی دۆگما و زانیاری لەقە، بەئەندازەی بێ ئومێدی سەبارەت بە ئاییندە خەیاڵی پڕوپووچی هەیە؛ ئەمانە وەکو تایبەتمەندێتی گشتی ئایدیۆلۆژی و سیاسی و کولتووری و کرداری مەیلەکانی ئەم چینە رووبەڕوومان دەبێتەوە.

سۆسیالیزمی بونیادنراو و رزگاری نەتەوەیی دژبە ئیمپریالیزم کە لەنیوەی دووەمی سەدەی بیستەم بایەخدار بوو، ئەم مەیلە کاریگەری کردە سەر تەواوی کوردستان. رێگای لە پێش ئەوە کردەوە چەپڕەوێتی وردە بۆرژوا ریفۆرمیستەکان بێتەئاراوە. تایبەتمەندێتیە سواوەکانی نەتەوەپەرستی بۆرژوا، ئەوەیان لەبەرژەوەندی خۆیاندا بینی کە لە میانەی ئەو مەیلەی لەلایەکی دیکەشەوە بەبێ سڵەمینەوە بۆ هەموو پەیوەندیەکی تەسلیمکاری و بێ پرەنسیپیانە لەگەڵ هێزە داگیرکارەکان و ئیمپریالیزم کراوەبوون. رێگرتنی لە پێش سۆسیالیزم و نەتەوەپەرستیەکی شۆڕشگێڕی راستەقینە، لە نزیکەوە گرێدراوی نزیکبوونەوەیانە. سەرەکیترین هەڵسوکەوتی ئەم مەیلە و گروپەکانیان ئەوەبوو، لە روخساردا خۆیان وەکو لایەنگری مەیلی شۆڕشگێڕی نیشانبدەن و لە پشتەوەش خەنجەری لێبدەن.

ژمارەیەکی زۆری ئەو پارتی و گروپانەی وەکو هاوپەیمان و درێژەی پارتیەکانی بەناوی PDK و ئەو پارتە کۆمۆنیستیانە بوون کە هەڵگری تایبەتمەندێتیەکانی سۆسیالیزمی بونیادنراو بوون، لەهەموو پارچەکاندا زۆر لەدواوەی نەتەوەپەرەستی سەرەتایی دەرەبەگایەتی مانەوە و رێگایان لە پێش گەلێک خراپەکاری کردەوە.  بەردەوام مەیلی ئازادیخوازی گەلیان شێواندووە. ئاژاوەچێتی و جێنەگرتنیان لەناو یەکێتی بەرەیی بەبڕیار. هەڵوێستێکی دیکەیانە کە نیشانیانداوە. لێرەشدا کاریگەرێتیەکی راستەوخۆی بەرژەوەندیەکانی بنەماڵێتی و کەسێتی و ئەو یارمەتیە ماددیە هەبوو کەلەو دەوروبەرانەیان وەردەگرت کە پێیانەوە گرێدراو بوون. کارێکی دیکەی گرنگیان ئەوەبووە، ئەو کادیررە دڵسۆز و وڵاتپارێزانەی جێگای خۆیان لەناویاندا گرتبوو لەمیانەی هەموو جۆرە شێوازێکەوە بێکاریگەریان بکەن، لە کوشتنەوە تاوەکو لەڕێ لادان و گەندەڵ کردنیان بەکار هێناوە. کۆششێکی رێکخراوەیی، سیاسی و کولتووری و کرداری ئەوتۆیان نییە بەهەند وەربگیردرێت. دەستبەسەرداگرتنی دەسکەوتەکان و لاڕێکردنی و لەئەنجامیشدا پووچەڵکردنەوەی، مەسەلەیەکن لە نزیکەوە گرێدراوی ئەم مەیلەن. لەرۆژگاری ئەمرۆماندا لەنێو بێچارەییەکی قووڵ و شوێنگەیەکی هەرە لاوازدا دەژین.

ئەوانە چاوەڕوانی ئەوە دەکەن، پێشەنگی گەلPKK  لەناو بچێت و پەرەتەوازە بێت. سەرەڕای ئەوەی رۆڵێکی گرنگیشیان لەدوا پیلانگێڕی١٥ی شوبات هەیە، بەڵام بەدینەهاتنی ئەم چاوەڕوانی و ئومێدەیان، رێگای لە پێش پووچەڵبوونەوەی خەیاڵەکانیان کردەوە. ئەو پەیوەندییە هەمە لایەنانەی لەگەڵ هێزە داگیرکەر و ئیمپریالیستەکان پێشیان خستووە، زیاتر رێگای لە پێش گۆشەگیر بوونیان کردۆتەوە. لەگەڵ ئەوەی وەکو چینێک زەمینە ماددیەکەیان بۆ پەیوەندی کراوەیە، بەڵام بەهۆی تایبەتمەندیەکانی پێکهاتەکەیان، بەردەوا پێویست دەکات ئەم مەیلە چاودێری بکرێت، دوژمنایەتییەکی( تەڵەکەبازانە بەرامبەر چارەسەری ستراتیژی برایەتی و یەکێتی ئازاد و پێوانە دیموکراسییەکان) دەکەن کە رێبەرایەتی گەل هەوڵدەدات لەگەڵ تەواوی کولتوور و گەلان پێشیبخات، بەتایبەتیش لەگەڵ گەلان و نەتەوە دراوسێکان. هەوڵدەدەن ئەمە وەکو تەسلیمبوون و” فرۆشتنی کێشەی کورد” هەراج بکەن. تاوەکو دوایی بە تەگبیر بوون و هەستیاری بەرامبەر بە نوێنەرانی ئەم مەیلە کە پیرۆزترین بەهای گەلی کوردیان لەخۆڕا هەراج کرد و لەمیانەی گلاوترین پیلانگێڕیەوە جێگای خۆیان لەپاکتاوکردنیدا گرت، گرنگیەکی مەزن لەخۆوە دەگرێت. نابێ بە رووخساری لاوازی و ساویلکەییان هەڵخەڵەتێن. هەم ئەوانەی پاشماوەی نەتەوەپەرستی سەرەتایی دەرەبەگایەتین، هەم ئەوانەی شێوەی جیاوازیان بە خۆیان داوە و خاوەنی روخسارێکی نەتەوەپەرستی بۆرژوازین و بە شێوەیەکی چالاکانە لە نێو هەڵوێستی مامەڵەکردن و هەراجکردن دان، بەئەندازەی ئەوەی ئەوانەی دڵسۆزن و دەخوازن بێنەوە سەر راستەڕێ، هەڵسەنگاندنیان لە میانەی هەڵوێستێکی رەخنەدانانە و قازانجکردنیان و لەخۆوە گرتنیان لە نێو یەکێتی و کۆمەڵەی گونجاودا، ئەوا پێویستە لە بوارەکانی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، کولتووری و کرداریدا تەگبیری دیکە وەربگیردرێت و بێگاریگەر بکرێن، بەمجۆرەش بەلاوەنانیان وەکو کۆسپێکی پێش چارەسەری دیموکراسییانە، بایەخێکی گرنگی هەیە.

پێوەندی‌دار