کۆمەڵگای سروشتی

23 نیسان, 2021

لەبەر گێراو لە پرتووکی رێبەر ئاپۆ

پەیوەندی نێوان کۆمەڵگاو سروشت بوارێکە تادێت کۆمەڵناسی تێیدا قاڵ دەبێتەوە، هەرچەندە لەبواری گشتیدا کاریگەری ژینگە لەسەر کۆمەڵگا روون و کراوەیە. بەڵام لێکۆڵینەوەی بەشێوەیەکی زانستی و بوونی بە بابەتێکی فەلسەفی شتێکی نوێیە، دوای دەرکەوتنی ئەنجامی کارەساتەکانی کاریگەری سیستەمی کۆمەڵگا لەسەر ژینگە ئەم پەیوەندییە پەرەیسەندووە، کاتێک لێکۆڵینەوە سەبارەت بە سەرچاوەی کێشەکە بکرێت، ئەو سیستەمە باڵادەستانەی کۆمەڵگا رووبەڕوومان دەبنەوە کە بەشێوەیەکی زۆر مەترسیدار پێچەوانەی سروشت کەوتووتەوە، نامۆبوون بە ژینگەی سروشتی لەژێر ئەم ناکۆکییە ناوخۆییانەی کۆمەڵگا شاراوەیە کە هەزاران ساڵ بەردەوام بووە؛ لە میانەی نەکلابوونەوەی زانستی ئاشکرابووە کەچەندە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کۆمەڵگا و شەڕو پێکدادانەکانی پەرەبسەنێت بەو ئەندازەیەش پێچەوانە بوون بەرامبەر سرووشت زیادی کردووە. پارۆلای( دروشمی) ڕۆژگای ئەمڕۆمان زاڵبوون بەسەر سرووشت، بێڕەحمانە دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکانی و چەوساندەوەیەتی. باس لە دڕەندەیی و کێویبوونی سروشت دەکرێت. مسۆگەر ئەمە هیچ راستییەکی نییە، لەو کێشانەی سەبارەت بە ژینگەوە دیارە، ئەو مرۆڤوی بەرامبەر هاو ڕەگەز و جۆری خۆی بووە بە دڕندە، بەرامبەر سروشتیش کەوتۆتە نێو دڕندانەترین ڕەوشەوە، هیچ جۆرە بوونەوەرێک بەئەندازەی مرۆڤ جۆرەکانی رووەک و ئاژەڵی لەنیو نەبردووە. بەو خێراییەی ئێستا درێژە بەکاری لەناو بردن بدات، ڕووبەرووی کێشەی مرۆڤێک دەبینەوە کەناتوانێت خۆی لەوە ڕزگار بکات هاوشێوەی دیناسۆر کۆتایی بە ڕەچەڵەکەکەی نەیەت. بە خێرایی زیادبوونی دانیشتوان  و گەشەکردنەکەی و بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا بە شێوەیەکی خراپ، کەکردەوەی ڕووخێنەرانەی ئێسرای مرۆڤ وسنوورێکی بۆ دانەنرێت. دوای ماوەیەک کەزۆری پێناچێ ژیانی مرۆڤ دەگاتە قۆناخێک کەئیتر ناتوانێ بەردەوام ببێ.

 ئەم راستینەیەش لە پێکهاتەی ناوەوەی کۆمەڵگا بەهۆی زیاد بوونی شەڕوپیکدادانەکان، شێوە هەرە مەترسیدارەکانی بەڕێوەبەرایەتی سیاسی، زیادبوونی بێکاری، کۆمەڵگایەکی لەمەعنەویات دابڕێنراو و مرۆڤایەیتەکی بەرۆبۆتکراو وەکو دیناسۆری لێدێت، تاوەکو بە شێوەیەکی راست فاکتەرەکانی ئەمجۆرە پیشکەوتنەی کۆمەڵگا دەستنیشاننەکرێت، ئەوا ناتوانرێ ڕوونگردنەوەی تیۆری راست و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی شەڕە باوەکانی مەدەنییەت و چین و نەتەوەکان بدۆزرێتەوە. لەڕۆژگاری ئەمڕۆماندا کاتێک سۆسیۆلۆژی ناتوانێ بە ئەندازەی” ئایین ” یش وەڵامی کێشەو گرفتەکان بداتەوە، ئەوا لێپرسینەوەی کۆمەڵناسی، تەنانەت لێپرسینەوەی تەواوی پێکهاتە زانستییەکانیش دەکاتە ناچارەییەک. مادام زانست هێندە پێشکەوتووە، ئەی ئەم هەموو شێتایەتییە بۆچی؟ ئەگەر تەنیا ئاماری خوێناوی سەدەی بیستەم لەگەڵ تەواوی مێژووی مرۆڤایەتی بەراورد بکەین، هەموومان دەزانین چەندین قات زیاترە، کەواتە لە پێکهاتەی زانستیشدا کەموکوڕی و هەڵەی زۆر ڕشت و بەهێند لە ئارادایە، دەشێ هەڵەو چەوتییەکان لە دەستنیشانکردنی زانست نەبێت. لەوانەیە لە پێڕەو و شێوازی بەکارهێنان بێت، بەڵام زانست و زاناکان لەژێر باری بەرپرسیارێتی ڕزگار ناکات.

ئێرە شوێنی گفتەگۆکردنێکی وقووڵ سەبارەت بەم مەسەلە و تایبەتمەندێتیانە نییە. وەک قەناعەتی خۆم. پێگەی زاناکان و دەزگاکانیان، هەم لە بواری ئەخلاقی هەم باوەڕی زۆر لەڕەوشی وابەستەیی راهیبەکانی پادشاییەتیە سەرەتاییەکانی میسرو میزۆپۆتامیا پاشکەوتووترن و دوور لە گیانی بەرپرسیارێتین. پێخەمبەرەکان ئەمروود سەریانهەڵدا لە بواری ئاکار و باوەڕیدا ڕۆڵێکی مەزنیان لەگەشەکردنی مرۆڤایەتیدا بینی. ئەم ڕۆلە لایەنی پۆزەتیفی نەریتی راهیبەکانە. هەرچی ئەوەی ئەم زانایانە ئەنجامیانداوە کەلەژێر فەرمانی دەسەڵاتدان، بەردەوام ئامرازەکانی قڕکردن دەخەنە دەست شێتەکانی دەسەڵات و هەرە دواییش بۆمبای ئەتۆمی بەسەر مرۆڤایەتیدا تەقاندەوە، کەواتە هەڵەیەکی سامناک لە پەیوەندی نێوان دەسەڵات- زانستدا هەیە. وەک بەرهەمێکی کۆمەڵگا دەتوانین زانست بەبەهادارترین دەسکەوت هەڵسەنگێنین. بەڵام ڕێگاکردنەوەی لە پێش ئەو هەموو کارەساتانە هەرگیز ناتوانرێ ڕوونبگرێتەوە، هەر بۆیە زاناکان بە مشێوەیە پەسندناکەین، تەنانەت لێشیان نابوورین، تاوەکو ڕوونکردنەوەی ئەم ناکۆکییە لە پێشینەیە نەدۆزینەوە. ئەوە رەوشێکەو دەرکی پیدەکرێت کە بۆچی پیویستە لێپرسینەوە سەبارەت بە سۆسیۆلۆژی و زانستەکانی دیکە ئەنجام بدەین. تاوەکو سیستەم حیسابی ئەوە نەدات کە لە کوێ گەمەی مەزنی پەیڕەو کردووە و هەڵەی سەرەکیی ئەنجامداوەو ئاییندەی مرۆڤی خستۆتە ناو قۆناخێک کە پڕ لە نادیاری و لایەنی شاراوەیە، چەندەی دەمانەوێت باهێندە تیۆری و پراکتیکی ڕزگاری، ئازادی و یەکسانی پێشبخەین، لەئەنجامدا لەرەوشی ئاوکێشان بۆ ئاشی سیستەمی زاڵیی کۆمەڵگا ڕزگارمان نابێت. یەکێک لە بانگەشە گرنگەکانی بەرگرینامەکەم هەوڵی دەستنیشانکردنی ڕۆڵی ئەم ناکۆکییە سەرکییەیە لە بناخەکانی شارستانیەتی ئەوروپا. تاوەکو ئەم ناکۆکییە ڕۆشننەکرێتەوە ئەوا   کەموکورتییە مەترسیدارەکانی دیکەی سیستەم بەناکامی دەستنیشان دەکرێت. سیستەمی ڕۆژئاوا لەهەموو سیستەمەکانی دیکە زیاتر لە خاڵە گرنگ و ژیانییەکاندا خۆی دەشارێتەوە، ئەم سیستەمە لەسەرجەم سیستەمەکانی دیکە زیاتر لە ڕێگای پڕوپاگەندەوە چەواشەکاری هزرو مەعنەویاتی پەرەپێداوە. ئەوە بەرکەنار بکەین کە نوێنەرایەتی ئازادترین چاخب بکات، سەلماندنی وەکو چاخێک کە پیشکەوتووترین کۆیلایەتی تێدا نیشان دەدرێت هێندە ئاستەم نابێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بەپێویستم زانی کە شێوەکانی کۆمەڵگا بە گوێرەی خۆم لە یەکتر ببەستمەوە. بەقەناعەتی خۆم پەنام بۆ شێوازێکی واتاداری ڕوونکردنەوە بردووە.

مەبەستەم لە کۆمەڵگای سروشی سیستەمی ئەو مرۆڤانەیە کە لەو سەردەمە زەمەنییە درێژخایەنەدا ژیاون کە بە دابڕانی لە جۆری مرۆڤی سەرەتایی( پریمێتەکان) دەستیپێکرد و تا دەرکەوتنی کۆمەڵگای پلەداری بەردەوام بوو. ئەم کۆ مرۆڤانە ژمارەکەیان لە نزیکی ٢٠-٣٠ کەس بوون و بەگشتی بە تیرەی سەرەتایی( قلان) بەناو دەکرێت، بەهۆی ئەو ئامرازە بەردینیانەی بەکاریان دەهێنا بە مرۆڤایەتی سەردەمی پالئۆ لیتیک( چاخی بەردینی کۆن) و نیئۆلیتیک( چاخی بەردینی نوێ) بەناو دەکرێت. ئەو بەرهەمە ئامادانەی نێچیرکردن لە سروشت دەستیان دەکەوێت خۆراکەکەیان پێکدێنێ، بەواتایەکی تر لەڕێگای بەرهەمە ئامادەکانی سروشت ژیان  بەسەردەبەن. ئەمەش گوزەرانێکی هاوشێوەی جۆری ئاژەڵە نزیکەکانە. هەربۆیە باس لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ناکەین. تیرە( تیرە بەراییە) کە بەردەوام لە لێگەڕیندا دەبێ، کە دۆزینەوە یان کۆی دەکاتەوە یا خود ڕاوی دەکات. چەندە دۆزینەوەی ئاگرو ئامرازەکان پەرەدەسەنێ بەرهەمەکانیش زیاد دەبێت، چەندە بەرهەم زیاد بکات بەو ئەندازەیەش وەک جۆر خێراتر گەشەدەکات و مەوداکەی لەگەڵ پریمیتەکان دەکرێتەوە. ڕێسا سروشتییەکانی پەرەسەندن و گەشەکردن دەستنیشان دەکات.

کێشەیەکی سەبارەت بە کۆمەڵگا پێویستی بە روونکردنەوە هەبێت، دەشێ دەرهەق بە هزر و شێوازی گوزارەکردن بێت. لەکامە قۆناخی زهنییەتدا مرۆڤ شێوەی گرت بابەتێکە تایێستاش گرنگی خۆی پاراستووە. وەڵامی پرسیاری وابەستە بەمە گرنگە، ئایا پیویستە گرنگی لە پێشینە بدرێتە زهنییەت، یاخود پێکهاتە و ئامرازەکانی؟.

ئەم دوالیزمە لەژێر چەمکەکانی فەلسەفەی ئایدیالیزمی و ماتریالزمی شاراوەیە کە بە درێژایی مێژوو بەردەوام بووە. ئەوەی” کوانتۆم” و ” کۆزمۆس” وەک دوا ئاستەکانی زانست پێی گەیشتوون هەڵوێستی زۆر سەیرمان پێشکەش دەکەن. وەک بوارەکانی پارچە بچووکەکانی ئەتۆماڵت و فیزیای شەپۆلەکان، کوانتۆم کۆڕەپانی زۆر جیاواز تری کردۆتەوە. بە دەستنیشانکردنی وەکو سیستەمی هەست و بژاری ئازاد گەیشتووە تادەگاتە ڕێساکانی لەساتەوە ختێکدا بوون بە دوو شت، هەرگیز بەهۆی پێکهاتەی مرۆڤ ناتونرێ نادیاری بە تەواوی تێپەڕبکرێت. چەمکی ماددەی بێ گیان و قەبا بەتەواوەتی بەرکەنارکراوە. بەپێچەوانوە گەردوونێکی ئازاد و تادوا رادە زیندوو ڕووبەڕوومان دەبێتەوە. لێرەدا ئاڵۆزی و لوغزی ڕاستەقینە لە مرۆڤدایە، بەتایبەتیش لە دۆخی زهنییەت لە ئارادایە. باس لە کەوتنە ناو ئایدیالیزم و خودگەرایبووندا ناکەین. ناکەوینە ناو ئەو گفتوگۆ فەلسەفینانەی زۆر جار باسکراوەن. بەتەواوی دەرک بەوە دەکرێت کە سنوورەکانی کوانتۆم ڕێگای لە پێش ئەو هەموو هەمەڕەنگییەی گەردوونکردەوە.

ئیتر لەولاوەی پارچە بچوکەکانی ئەتۆم، ئەو ڕووداوانەی لە قۆناخی وردە- شەپۆلەکان ڕوودەدەن، سەرباری ئەوەی لەسەرەتا تایبەتمەندێتی” زیندوویی” هەیە، دەبینین کە هەموو جۆرەکانی بوومەوەری پێکهێناوە. کاتێک باسی هەستگەرایی کوانتۆم دەکەین مەبەستمان ئەمەیە. لە ڕاستیشدا دەشێ ئەو هەموو هەمەڕەنگییە سروشتییە تەنیا لە ڕێگای ژیرییەکی مەزن و بژاری ئازادییەوە فەراهەم ببێ. چۆن دەتوانرێ تائەم ڕادەیە رووەک، گوڵ، بوونەوەر و ژیری مرۆڤ لەم ماددە بێ گیان و قەبایە بئافرێنرێ؟ هەرچەندە بگووترێ کە زیندە چالاکییەکەی لەسەت بنەمای گەردەکان پیکهاتووە، تاوەکو ڕوونەکرێتەوە کە گەردەکان لە ئەتۆ پێکدین، ئەتۆمیش لە پارچە وردەکانی ئەتۆم، پارچەوردەکانیش لە سیستەمی شەپۆلە- وردەکان و تا دەگاتە دوایی، ئەوا بە شێوەیەکی تۆکمە ناتوانین هەمەڕەنگی سروشتی ڕۆشنبکەینەوە. دەتوانین هەمان شێوازی شیتەڵکاری سەبارەت بە کۆزمۆسیش ئەنجامبدەین. ئەو ڕووداوانەی لە دوا سنوورەکانی- گەرهەبێت- گەورەیی گەردوون ڕوودەدەن، هاوشێوەی ئەو روودادانەیە کەلە گۆڕەپانی کوانتۆم روودەدەن. لێرەدا چەمکێکی زیندووی گەردوون رووبەڕوومان دەبێتەوە. ئایا دەشێ خودی گەردوونیش لەمیانەی هزر و ماددەکەیەوە بوونەوەرێکی زنیدوونەبێ. ئەمە پرسیارێکە و تادێت لە بوونەوەرزانیدا گفتەگۆی دەرهەق دەکرێت. ئەو مرۆڤەی لە ناوەڕاستی کوانتۆم و کۆزمۆس وەساوە،” میکرۆکۆزمۆس” ی پیدەڵێن. ئەو ئەنجامەی دەرکەوتووە وەهای: گەر دەخوازی هەردوو قۆناخ، واتە ئەگەر دەخوازی لەکوانتۆم و کۆزمۆس تێبگەی مرۆڤ شیبکەرەوە، لە ڕاستیدا مرۆڤ بکەری بابەتیانەی هەموو تێگیوەیشتنەکانە.

چەندە زانیاریمان هەبێت گشتی بەرهەمی مرۆڤە، لە کوانتۆم تاەوکو دەگاتە کۆزموس زانیاری تەواوی بوار و گۆڕەپانەکان لەلایەن مرۆڤەوە پێشخراوە. ئەوەی لە بناخەدا پێویستە بخرێتە ژێر ڕۆشنایی و لێکۆڵینەوەوە، قۆناخی تێگەیشتن ( دەرکپێکردن)ی مرۆڤە. لەواتایەکدا ئەمە مێژووی ٢٠ ملیار مرۆڤ میکرۆکۆزمۆسە. چونکە سیستەمی کوانتۆمی تێدا بەڕێوەدە چێت، لە پارچەکانی ئەتۆماڵت و شەپۆلەکان تادەگاتە پێشکەوتووترین زنیدە چالاکییەکانی DNA مێژووی پەرەسەندنی ماددە دەبینین، جگە لەمەش دەتوانرێ لە نزمترین پەرەسەندندکانی رووەک و ئاژەڵەکانەوە تا دەگاتە مرۆڤ مێژووی تەواوی قۆناخەکانی گەشەکردن ببینرێ. لە بواری زانستی زۆر چاک دەبینرێ کە کۆرپەلەیی مرۆڤ تەواوی قۆناخەکانی پەرەسەندنی زنیندەوەرزانی دووبارە دەکاتەوە و گەورە دەبێ، زۆر دواتر کۆمەڵگا، پەرەسەندن تەواو دەکات. هەر بۆیە کە دەڵێن مرۆڤ پوختەیەکی گەردوونە حوکمدانێکی زانسیتانەیە.

گەر شرۆڤەکانمان سەبارەت مرۆڤ زیاتر بەرەو پێشەوە ببەین دەتوانی ئەم ئەگەر و شیمانانە مەزەندە بکەین: تەوای ئەو ماتریالانی( کەرەستە)ی مرۆڤی لێپێک‌هاتووە، ئەگەر تایبەتمەندێتییەکانی زیندوویی، هەستکردن و ئازادیی نەبووایە، ئەوا وەک گوزارەی کۆی تەواوی ئەم تایبەتمەندییانە مرۆڤ زیندوویی هەست و ئازادییەکەی، پەرەی نەدەسەند، شتێک کە خۆی بەبێ، شتێکی دیکەی لێ بەرهەم ناێی، ئەم دەستنیشانکردنە چەمکی ماددەی بێ گیان پووچدەکاتەوە، بێگومان ئەگەر ئۆرگانیزاسیۆن و کۆمەڵگەی جۆری مرۆڤ نەبووایە، بوونەوەری ( هۆشمەند) خاوەن زانیاری گەشەی نەدەکرد. بەڵام گەر تایبەتمەندێتی زانیاری، هەست پێکردن، واتاداری و ئازادیخوازی ئەم ماتریالانە نەبێ کە لە کۆمەڵگا و ئۆرگانیزاسێونەکان رۆڵ دەبینێ ئەوا زانیاریش بوونی نەدەبوو، شتێک لە ناوەڕۆکدا نەبێ بۆچی بخولقێنرێ؟ ئەم هەڵسەنگاندەنە نەتەواو وەک ڕەنگدانەوەیەکی ساکارانەی سروشتی دەرەوەیە، نەوەک شرۆڤەیەکی وەها واقیعی دەبینی کە مرۆڤ لە میانەی فیکرێکی هاوشێوەی دەسکارت بووە بەخاوەن زانیاری، بۆچوونی زیاتر نزیکی ڕاستی ئەوەیە کە تایبەتمەندێتییەکانی پێکهاتەی هەردوو قۆناخی کوانتۆم و کۆزمۆس لە مرۆڤیشدا دەژی، هەڵبەتە بەگوێرەی تایبەتبوونی خۆی ئەم یاسایانە بەڕێوە دەچێت. قۆناخەکان لە مرۆڤدا دەدرکێنێ و ئاماژەی پێدەکرێت. ئەو ئەنجامەی دەردەکەوێت، تێگەیشتنی تۆکمەی گەردوون بە تێگەیشتنی تۆکمەی مرۆڤ تپەڕ دەبێت. دادوەری بەناوبانی فەلسەفە” خۆت بناسە” ئەم ڕاستییە دێنێتە زمان. زانین یاخودناسینی خۆت بناخەی تەواوی زانینیەکانی دیکەیە. بەبێ ناسینی خۆت تەواوی زانیاییەکانی دیکە کە بەدەستی دێنی لەلادانێک بەولاوە زیاتر تێپەڕ ناکات. هەربۆیە بە بێ ناسینی خود تەواوی ئەو دەزگاو هەڵسوکەوتانەی لە کۆمەڵگای مرۆڤدا سەریهەڵداوە ناتوانێ لە بینینی ڕۆڵێکی لادەر و چەواشەکارانە ڕزگاری ببێت، ئەو زانیاریانەی پشت بە زانیاری خودی مرۆڤەوە نابەستێ، کارەکتەری چەوسانەوە، خوێناوی، ناکۆک و نائاسایی تەواوی ئەو سیستەمانەی کۆمەڵگا کە ڕێگای لە پێش دەکاتەوە، سەرچاوەکەی بۆ ئەم زانیارییە شلۆقە دەگەڕێتەوە. لە دۆخێکی وەهادا کاتێک دەڵێین بۆ قۆناخی گەشەگردنێکی سروشتییانەی پەسەندکراوی کۆمەڵگای مرۆڤ پێویستە سەرچاوەی خۆی لە زانیارییە تایبەتەکانی خودی خۆیەوە وەربگرێت، کەواتە باس لە سەرەکیترین ڕێسای گەردوونی و کۆمەڵگا دەکەین.لەسەر بنەمای ئەو ئەگەرانە دەتوانرێ چی لە بارەی پێکهاتەی گەهەری زانیاری مرۆڤی کۆمەڵگای سروشتی بگوترێت؟ بەلانی کەم مرۆڤی کۆمەڵگای سروشتی بەیەکەوە لەگەڵ ئەندامەکانی تیرە سەرەتاییەکەی(قلان) بە شێوەیەک گرێدراوی ڕێسای ژیانن کە بەبێ ئەو نابێت، بیر لە ژیانێکی دەرەوەی تیرە ناکاتەوە، دەتوانێ بێچیروانی بکات، تەنانەت دەتوانێ(هۆڤێتی) مرۆڤخۆریش بکات. بەڵام ئەمانە هەمووی لە پێناو گوزەرانی تیرەیە، ڕێسای ژیان لە ناو تیرەی سەرەتایی بە شێوەی” یان هەموو یان هیچ” تەواوی پیدراوە کۆمەڵایەتیەکان جەخت لەسەر ئەم تایبەتمەندێتییەی تیرە بەراییەکان دەکەنەوە. تیرەی سەرەتایی کۆی مرۆڤەکان و خودی کەسایەتییە. تاکەکان بەجیا لەوە ناتوانن بیر لەکەسایەتی و حوکمێکی تازە بکەنەوە، گرنگیی تیرە بەراییەکان لە یەکەمین و سەرەکیترین شێوازی بوونی مرۆڤ شاراوەیە. شێوەیەکی کۆمەڵگای بێ جیاکاری، بێ چێنن و بێ پلەدارییە و ئاشنای چەوسانەوە نییە، بەملیۆنان ساڵ بەردەوام بووە. ئەو ئەنجامەی لێدەردەکەوێت: وەک کۆمەڵگا پەرەسەندنی جۆری مرۆڤ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە جیاتی پەیوەندییەکانی باڵادەستی پشت بە پرەنسیپت هاوکاری دەبەستێ. وەک” دایکێک ” کە سروشتی لە باوەشی خۆیدا گەورە کردووە لە بیری خۆیدا بە جێی دەکات، بەکبوون لەنێوان خۆیان و لەگەڵ سروشت بە بنچینە دادەنرێت. تەوتەم ڕەمزی هۆشیاری تیرەی سەرەتایی(قلان)ە. لەوانەیە تەوتەم یەکەمین ڕێسای بەبیرۆکەکردنی واتایی(داتاشراوی- مجرد) بێت. ئەو ڕێسایەی وەک ئایینی تەوتەمیش هەڵدەسەنگێنرێ یەکەمین پیرۆزی و سیستەمی تابۆش پێکدێنێ. تیرە لەبەهای سمبۆلی تەوتەمدا خۆی پیرۆز دەکات. لەم ڕێگایەوە بەیەکەم زاراوەی ئەخلاق دەگەم. زۆرباش لەوهۆشیارییەدان کە کۆی تیرە سەرەتاییەکان نەبێت ژیان بەردەوام نابێت. لەدۆخێکی وەهادا بوونەوەرە کۆمەڵایەتییەکان پیرۆزن، وەک شکۆدارترین بەها دەکرێن بەسەمبۆل و دەپەرسترێن. هێزی باوەڕی ئایینیش لێرەوە سەرچاوە دگرێت.ئایین دەبێتە یەکەمین فۆڕمی(بچمی) هۆشیاری کۆمەڵگا. لەگەڵ ئەخلاق یەکپارچەیە. هەنگاو بە هەنگاو لە هۆشیارییەوە بۆ باوەڕیەکی وشک دەگۆڕێ. ئیتر هۆشیاری کۆمەڵگا بەشێوەی پەرەپێدانی فۆڕمی ئایین دەبێت، ئایین بەم تایبەتمەندێتییەوە سەرچاوەی یەکەمین بیری سەرەکی کۆمەڵگا و نەریتە ڕیشەدار و ئەخلاقییەکەیەتی، کۆمەڵگای تیرەی بەرایی چەندە لەڕێگای پراکتیکەکەیەوە هۆشیارییەکەی گەشەبکات، بەردەوام ئەمە بەتەوتەم واتە بەتوانستەکانی خۆیەوە دەبەستێتەوە. هەرچی سەبارەی بە ڕاستینەی تەوتەمە کەوەک سەمبۆلێکە، چەندەی دەچێ ڕەوشی سەرەکەوتووی کۆمەڵەی(کۆی) مرۆڤەکان، بەردەوام پیرۆز کردنیش لەگەڵ خۆی دێنێ پیرۆز دەبێتە هێزی شتە پیرۆزەکە، هەرچێ پیرۆزییە دەبێتە هێزی کۆمەڵگا.

پیرۆزیی ئەو هێزەی لەگەڵ کۆمەڵگا پێکهاتووە بەشێوەیەکی ئاشکراتر خۆی لە سیحربازیدا نیشاندەدات. سیحربازی تاقیکردەنەوەی بەهێز بوونی کۆمەڵگایە. چونکە ئاستی هۆشیاری کە لەئارادایە تەنیا بە شێوەی سیحربازی پراکتیزە دەکرێت. سیحربازی دایکی زانستیشە. ژن زانا و بیریاری ئەم شێوازەی کۆمەڵگایەکە بەردەوام چاودێری سروشت دەکات، لە ڕێیەوە ژیان دەدۆزێتەوە، لەدایکبوون(زاوزێ) دەناسێ. ژمارەی زۆری سیحرەبازە ژنەکان گوزارشتی ئەم ڕاستییەیە. وەک پیویستییەکی ژیانی کرداری ژن زۆر بەباشی ئاگاداری ئەو ڕووداوانەیە کە لەناو کۆمەڵگای سروشتیدا ڕوودەدەن. لەتەواوی ئەو پەیکەر و ئامرازانەی لەم قۆناخەدا بۆمان ماوەتەوە شۆێنپەنجەی ژن دربینرێ. قڵان( تیرەی بەرایی) یەکێتیەکە لە چواردەوری ژن- دایک پێکهاتووە. منداڵبوون و بەخێوکردنی ناچاری ڕەوشی باشترین کۆکەرەوەی بەرهەم و دایانێتی دەکات. منداڵ تەنیا دایک دەناسێ. هێشتا پیاو هیچ کاریگەرییەکی لەجۆری موڵکایەتی لەسەر ژن نییە. هەروەکو چۆن نەدەزانرا ژن لەکامە پیاو بووە بە دووگیان، بەڵام دەزانرا کە منداڵەکان لەکامە ژنن. ئەم ناچارییە سروشتییە هێزێکی کۆمەڵگای پشت ئەستوور بە ژن فەراهەم دەکات. لە خۆوەگرتنی کارەکتەری مێیینەیی زۆربەی بابەتەکانی کەم قۆناخە بەناو کراوەن، بەڵگەیەکی دیکەی ئەم ڕاستییەیە. جەنگاوەری و کاریگەری زاڵبوونی پیاویش کە زۆر دواتر پێشدەکەوێت، لە تایبەتمەندێتی ڕاوکردنی ئاژەڵە بەهێزەکانی ئەم وقۆناخە سەرچاوە دگرێت. تایبەتمەندێتی ڕاوکردنی ئاژەڵە بە هێزەکانی ئەم قۆناخە سەرچاوە دەگرێت. تایبەتمەندێتییە جەستەییەکان( فسیۆلۆژییەکان)ی پیاو زیاتر ناچاەی ئەوەی دەکات لەشوێنە دوورەکان لە نێچیر بگەڕێت، تیرە لە هەڕەشەو مەترسییەکان بپارێزێت. ئەم ڕۆڵانەی کە پێگەی دیاریکراو و یەکلایکەرەوەی نەبوو، ئەوەش ڕووندەکاتەوە کە بۆچی پیاو بەداخوراوی ماوەتەوە و بێگاریگەربووە، پەیوەندی تایبەت لەناو تیرە پێشنەکەوتووە، ئەوەی لە ڕێگەی کۆکردنەوەو ڕاوکردن دەستدەکەوێت هی هەمووانە. منداڵان موڵکی سەرجەم تیرەیە. نەپیاو نە ژن هێشتا نەکراوە بە موڵکی تایبەت، بەناوکردنی ئەم شێوازەی کۆمەڵگا بەکۆمۆنەی سەرەتایی بەهۆی ئەم تایبەتمەندێتی یە سەرەکیانەیەتی.

وەک ئەنجام فۆرم و بچمی(قلان) تیرەی سەرەتایی: زەمینەی لەدایکبوونی کۆمەڵگا و یەکەمین زاکیرەو پێشکەوتنی بابەتە سەرەکیەکانی هۆشیاری و باوەڕی یە. ئەوەی وەک ئاسەوار لەدوای ماوەتەوە ئەو راستیەیە کە کۆمەڵگایەکی تەندروست و تۆکمە دەبێ بەژینگەی سروشتی و هێزی ژن پشت ئەستوور بێ: شێوازی بوون ودەرکەوتنی مرۆڤ لە میانەی هاوکاریەکی بەهێزی بێ فشارو چەوسانەوە بەدیهات. لەواتایەکدا مرۆڤایەتی ئاوێتەو پێکهاتەی ئەم بەها بنچینەییانەیە، مەزەندەکردنی لە ناو چوون و ونبوونی ئەم ئەزموونە کۆمەڵایەتییە ملێۆنان ساڵی خایاندووە بەهەڵەدا چوون و ناماقوڵیەوە. هەروکو چۆن هیچ شتێ کەسروشت لەناو ناچێت، ئەم مەیلە زیاتر بەشێوازی بوونی کۆمەڵایەتی بەردەوامی بە هەبوونی هێزی خۆی دەدات.

تایبەتمەندێتیەکی گرنگ کەزانست دەستنیشانتکردووە ئەوڕاستیانەیە کەدەڵێ: پێشکەوتنێکی دواتر بێتە ئاراوە پەرەسەندنی پیش خۆی لە خۆووە دەگرێت. ئەمە ڕاست نییە کە دەڵێن دژەکان یەکتری لەناو دەبەن و وەها پەرە دەسێنن. ئەوەی لەم ڕێسایەی دیالێکتیکدا روودەدات، ئەوەیە تێز( بیرۆکە) و دژە تێز( دژە بیرۆکە) لەناو پێکهاتەیەکی دەوڵەمەندتری سەنتێز( کۆتێز) درێژە بەهەبوونی خۆیان دەدەن.

پەرەسەندنی بەهاکانی قلان لەناو کۆتێزە نوێکانیشدا بەردەوام دەبێت. گەر لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشماندا بابەتەکانی یەکسانی و ئازادی هێشتا لەنرخ و بەهای مەسەلە سەرەکیەکاندان ئەوا بۆ ئەمە قەرزاری راستینەی ژیانی تیرە سەرەتاییەکانین. تاوەکو یەکسانی و ئازادی لەرەوشێکی هۆشیاری و هۆشمەندیدا نەکرێن بەبابەتگەرایی، ئەوا بەدۆخی سروشتی خۆی لەناو شێوازی ژیانی تیرە بەاییەکان شاراوەیە. کاتێ یەکسانی و ئازادی لەدەست بدرێت ئەو بیرۆکانەی بەنهێنی لەبیری کۆمەڵگادا دەژین لەگەڵ بەسەرچوونی کات بە خێراییەکی زیاتر خۆیان دەپەیڤن و سەرلەنوێ و لەناستێکی بەرزدا وەک پرەنسیپە سەرەکیەکانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو خۆیان دەسەپێنن، چەندە کۆمەڵگا پەرەسەندنێکی راست نیشانی دەوڵەت و سیستەمی پلەداری بدات، ئەوا ئازادی و یەکسانی بە شێوەیەکی بێ ئامان ئەم دەزگایانە چاودێری دەکات. ئەوەی لە بنچینە( گەوهەر) دا کاری چاودێری ئەنجام دەدات خودی کۆمەڵگای(قلان) تیرەی سەرەتاییە.

پێوەندی‌دار