• تاگەکان: ,

    ژن بوون بەواتای مرۆڤ بوونە لە دژوارترین دۆخ‌دا

    19 نیسان, 2021

    لەبەرگێراوی لە پرتۆکی رێبەر ئاپۆ

    ئەوکیشانەی ژن لە ناو کۆمەڵگادا بەدەستیەوە دەناڵێنێت بەر لە هەموو شتێک هەڵسەنگاندنی لە چوارچێوەی رەهەندەکانی کۆمە کۆمەڵگای مێژوویی گرنگ و بایەخدارە. کێشەی ژن کێشەیەکەسەرچاوەی سەرجەم کێشەکانی دیکەیە. بەر لە گوزەرەکردن بەرەو کۆمەڵگای دەوڵەتی و چینایەتی دامەزراوە بوونی پلەداریەکی توندی باڵادەستی پیاو( باوک سالاری) لەسەر ژن دربینرێت. بۆ پاساوهێنانەوەی باڵادەستی پیاو پەنا براوەتەبەر چەندین چێروکی میتۆلۆژی و یایینی. داستانی ئینانای مێخوداوەندی ئوروکیش رەنگدانەوەی ئەم پرۆسەو قۆناخەیە. لەداستانی ئاماژەپێکراودا تامەزرۆییەکی زۆر بۆ دایکی خوداوەندی پیرۆزی جاران و سروشت جێگای باسە. هەروەکو لە داستانەکەشدا دە بینرێت ژن بەدەست فێڵبازی، تەڵەکەبازی و ستەمکاری پیاوسالاری سیستەمی دەوڵەت و پلەداری باوکسالارییەوە دەناڵێنێت کە گیرۆدەی بووە. لەداستانی بابلدا ئەمجۆرە واقیع و راستینەیە ( پێکدادانەکانی نێوان نێرخوداوەندە بە هێزەکەی بابل ماردۆک و مێخوداوەند تیامات) زۆر روون و بەکاریگەرترە. لە میتۆلۆژیای سۆمەردا باس لەوەدەکرێت کەژن لە پەراسووی پیاوەوە دروست کراوە. ئەمەگوزارشتێکی هێمایی و سیمبۆلییە. لە ئایینە تاکخوداییەکاندا درێژەبەم هەڵوێستەدەدرێت. ئەو ژنەی وەک مێخوداوەند دەکەوێتە ناو زەقورەکانی سۆمەر وەک سۆزانی پەرستگا دەردەکەوێت. یەکەمین سۆزانیخانە لە شارەکانی سۆمەر دەکرێتەوە. لە سۆزانی پەرستگاوەپایەی ژن بۆ کەنیزەکی کۆشکەکان بەرز دەکرێتەوە. ئۆبژە( کۆیلە) دەست لێبەرنەدراوەکەی بازاڕەکانی بازرگانییە. لەشارستانی گریک – رۆمادا تەنیا کۆیلەی ئیش و کارەکانی ماڵە. لەسیاسەتدا جێگای نییە. لەشارستانی ئەوروپاشدا ئۆبژەیەکی زایەندییەکەلەمیانەی پەیمانێکەوە بەپیاو بەستراوەتەوە. لە شارستانی سەرمایەداریشدا سۆزانیەکی گشتی جیهانییە. لەرێگای باڵادەستی پیاوەوە مێژوو بەتەواوی بونیاد و مانایەکی رەگەزپەرستی بەدەست هێناوە. چیتر میژوو بە سیفەتی پیاو بەردەوام دربێت.

     بەژنێتیکردنی ئافرەت( بەواتای کۆیلایەتی ژن دێت) یەک بەدوای یەک رەنگدانەوەی خۆی لەسەت ئۆبژەکانی پیاویش دەبێت کەلەناو کۆمەڵگا دەچەوسێنرێنەوە؛ ئەوانیش دەخرێنەژێر فشارەوە و سەرکوەت دەکرێن. لەکاتێکدا بەشی راهیب، سەربازی و سیاسی چینی سەرووی کۆمەڵگا بە پێگەی رەگەزی باڵادەست دەگەیەنرێت، توێژەبەڕێوە براوەکەی خوارەوەش چەندەی دەچێت دەکرێت بەژن. لە کۆمەڵگای گریک – رۆما مرۆڤی نێر هەر لەلاوێتیەوەلەمیانەی هەڵوەێستێکی تۆخی رەگەزگە راییەوەپەردەدەکرێت. بەردرێژایی سەرجەم سەردەمەکانی شارستانی گومڕایی و لادانەزایەندییەکان وەک دەرەنجامێکی هەڵوێستی رەگەزگە رایی بەرامبەر بەژن بە شێوەیەکی بەربڵاو لەئارادا دەبێت. ئیتر بەو رادە یەی ژن کۆیلەیە، بەو ئەندازەیەش پیاوی کۆیلەش ئافرەتەیاخودکراوە بەژن.

    کاتێک ئەو کێشانەی سەرچاوەی خۆی لەئامێز و دەزگاکانی چەوسانەوە و سەرکوتکرنی سەرمایەدارییەوەدەگرێت لەسەر ئەم کێشە بنچینەییانەی خۆرهەڵاتی ناوین زیاد بێت. ژن ئەو مرۆڤەیەکەلە دژوارترین دۆخدا دەژیت، واتەبە ژن بوون مانای بوونەبەو مرۆڤەی کە لە خراپترین و قورسترین رەوشدا دەژیت. ئەو چەوسانەنەوە و سەرکوتکردن و فشارەقەبەیەی لەسەر کۆمەڵگا بەڕێوەدربرێت چەندین قاتی لەسەر جەستەو رەنجی ژن پەیڕەو دەکرێت. تازەبە تازە هەست بە مرۆڤبوونی ژن دەکرێت. ئیتر بێ‌شەرەفانەی رەگەزگەرایی رە ها بە دۆخێک گەیشتووە جێگای خۆی بۆ ئەو لێگەڕینە بە جێ بهێڵێت کە وەک دۆست و هاوڕێیەک پێویستی بە هەبوونی ژن دەبینێت. بەلانی کەم گفتوکۆ کردن لەم بارەیەوە جێگای باسە. تاوەکو لە ناو کۆمەڵگا ژیانێکی راست لەگەڵ ژن بەدینەیەت کەبەتەواوی سەرفرازی و کەرامەتی خۆی بەدەست هێناوە پێویستەپەرەبە گوتەو کردەوەکانمان بدەین.

    ئەو ژنەی لەکاتی بەرەبەیانی مێژوودا بەناسنامە کۆمەڵایەتییە شکۆارەکەی شایستەی رۆڵی مێخواداوەندی دایک بوو بەداخەوە لە خۆرهەڵاتی ناوینی رۆژی ئەمڕۆمان بۆ دۆخی بێ‌بەهاترین کاڵا بچووککراوەتەوە. دەرفەت و توانای روونکردنەوەی ئەو مێژووەمان لەبەرەستدا نییە کە پێویستە چیرۆکێکی زۆر تراژیدییانەی هەبێت. بەڵام دەتوانین ئەنجامەکانی رەخنەبکەین، بەلاوەنانی ئەو تەمومژەی بەدەستی مرۆڤ لە دەورەبەری راستی ژن دروستکراوەو ئاشکراکردنی حەقیقەتی ژن لەسەرووی ئەرکە کۆمەڵایەتییە ژیانیەکانەوە دێت.

    سیستەمی باوکسالاری ( لەساڵانی ٥٠٠٠ پ.ز دەستی بە هەڵکشان کردووە) گوزارشت لەو سیستەمەدەکات کەیەکەمین سەرکوتکردن و چەوسانەوەی کۆمەڵگای تێدا تاقیکراوەتەوە و دوای سیستەمی دایک سالاری هاتۆتە تاراوە کەبەبەڵگەی هەمەجۆرەوە هێزەکەی لەکولتووری کۆمەڵگای خۆرهەڵاتی ناویندا سەلمێنراوە. شۆڕشێکی ریشەیی دژی ژنەکە منداڵان و موڵک کەوتۆتەژێر فەرمانڕەوایەتی پیاو و دامەزراوەی باوکایەتیەوە. بەهۆی رێخۆشکردنی بۆ سیستەمێکی محافەزەکار، چە وسانەوەو سەرکوتکردن زیاتریش شۆڕشی چەواشەشە. لەوانەیە بوون بەخاوەنی منداڵێکی زۆر یەکەمین سیستەمی مۆڵکایەتی بێت. ژمارەی مداڵان چەند زیاد بێت، هێز و موڵکیش بەو رادەیە زیاد دەبێت. پەیوە ندی باوکسالاری و خانەدانێتی لەگەڵ موڵکایەتیدا روون و ئاشکرایە. خانەدانێتی یەکەمین دامەزراوەی بەرفراوانی خێزانە کە لە کڵان گەورە ترە، پەی پێبراوە و ئاشنای موڵکایەتی بووە. یەکەمین شێوەی باوکسالارییە. دوای لاوازبوونی خاوەندارێتی ژن بەسەر منداڵان و موڵکەوە، پەیتا پەیتا دەستگۆڕکێ دەکات. کولتووری مێخواداوەندی- دایک جێگای بۆ کولتووری پاشا- خوداوەندەکان بەجێدێڵێت. ئەو گۆڕانکاریانەبە شێوەیەکی زۆر کاریگەرو سەرنجڕاکێش لەکولتووری سۆمەردا تێبینی دەکرێت. بەدرێژایی مێژووی شارستانی هاوسەرگیری و دامەزراوەی خێزان لەژێر کاریگەری مۆدێلی خانەدانێتی پەرەسەنێت. هاوسەرگیری پشت‌بەستوو بە هاوسەنگی هێزی نێوان ژن- پیاو زۆر سنووردار دەبێت. لەبەرئەوەی خانەدانێتی وەک ئایدیۆلۆژیای باڵدەستی پیاو و پاوانی دەسەڵات پەسەند کراوە یاخود سەپێنراوە، لە هاوسەرێتیدا داننان بە دەسەڵاتی پیاو ناچارییە. بەکورتی خانەدانێتی و دامەزراوی خێزانی پشتبەستوو بە پیاو سروشتی نین، بەڵکو وەردە سیستەمێکی قۆستنەوە و دەسەڵاتگەرای بونیادنراون.

    لە مێژەسیستەم ئەم چانسەی لەدەستداوە لەمیانەی ریفۆرمەوە خۆی راست بکاتەوە. ئەوەی پێویستە” شۆڕشی ژن” ە کە گشت بوارەکانی کۆمەڵگا بگرێتەوە. وەک چۆن کۆیلایەتی ژن قووڵترین جۆری کۆیلایەتییە، پێویستە شۆڕشی ژنیش قووڵترین شۆڕشی ئازادی و یەکسانی بێت. هەم لەبواری تێوری هەم کردار شۆڕشی ژن پێویستی بەپێهە ڵگرتنی ریشەیی هەیە. بەر لەهەموو شتێک شەڕێکی بەردەوام بەرامبەر بە ئایدیۆلۆژیای رەگەزگەرایی پێویستە. هەروەها شۆڕشی ژن پێویستی بە قووڵکردنەوەی شەڕی سیاسی و ئەخلاقی هەیەبەرامبەر بە زهنیەتی دەستدرێژی کە رۆژانە بیست و چوار کاتژمێر دەست بەکارە. هەروەها پێویستی بە قەبوڵنەکردن و ریسواکردنی ئەو دیاردەی وەچە خستنەوەهەیەکە بە ئامانجی دەسەڵات و چەوساندوەیە. پێویستە ئیرادەی منداڵبوونیش بۆ ژنی ئازاد جێ‌بهێڵێێدرێت. لەبواری ئایدیۆلۆژیای خێزان و خانەدانێتیدا پێویستی بە شۆڕشە. بەهەرحاڵ گرنگترینیشیان پێویستی بەبەلاوەنانی ئەو بێ‌فەلسەفەییەی لەئارادایە. پێویستە هێزی بەیەکەوەژیان لەگەڵ ژندا گرێدراو بەچەمکی  خاوە ندارێتیکردنی منداڵ و تێرکردنی ئارەزووی زایەندی نەبینرێت، بەڵکو وەک قووڵترین پەیوەندی دۆستایەتی، هەڤاڵێتی و کۆمەڵگابوون ببینرێت کەجوانی، دڵسۆزی و رەسەنایەتی لێدەکەوێتەوە و هاوبەشێتی یەکسان و ئازاد بەبنەما دەگرێت.

    بێگومان هاوبەشێتییەکی ئازاد و یەکسانانەی ژیان لەگەڵ ژندا مسۆگەر سەبارەت بە حەقیقەتی کۆمەڵگا پێویستی بەدانایی هەردووکیان هەیە. ئەشقی راستەقینە تەنیا لەدۆخی هاوسەنگی هێزی حەقیقەتی کۆمەڵگادا جێگای باس دەبێت. ئەو کەسایەتیانەی لوکۆیلایەتی، دەستدرێژی و دەسەڵاتدوەگڵاون هەرگیز ئەشق لای ئەوان جێگای باس نابێت. ئەزمونەفاشیلە کانی بەردەوام دووبارە دەبنەوە و ئیفلاسکردنی خێزانیش ئەو راستییە دەسەلمێنن. لە دۆخێکدا ژنیش بە لانی کەم بەقەدەر پیاو ببێتەخاوەن دانایی و هێزی کۆمەڵایەتی؛ ئەو کاتەدەشێت خۆشەویستی و جوانی لە چوار چێوەی ئاشتی و بێ‌دەسەڵاتیدا بە شێوەیەکی ئازاد و یەکسان پەرەی پێبدرێت و هاوبوشێتی تێدا بکرێت. هەلومەرجی رۆژی ئەمڕۆمان ئەولەویەتدان بەشۆڕشی ژنی سەدەی بیست و یەکەم وەک مەرجێک بەسەرماندا دەسەپێنێت. دروشمی” یان ژیان یان هۆڤێتی” ئەو شۆڕشە دەسەپێنێت.

    هەروەک چۆن کۆمەڵگای خۆرهەڵاتی ناوین پێویستی بە دووەمین شۆڕشی گوند- کشتوکاڵ هەیە؛ هەروەها پێویستی بە دووەمین شۆڕشی ژنیش هەیە. دایک سالاری شۆڕشی ژنە لە چاخی نیولیتیکدا بە مانایەکی تر شۆڕشە شکۆدارەکەی نیولیتیک شۆڕشێکی ژن بوو. شۆڕشی چەواشەی شارستانی و مۆدێرنیتە کۆمەڵگای سروشتی دواخست و قووڵترین چەوسانەوەی کۆیلایەتی ژنانی لەگەڵ خۆیدا هێناوە و لەناو تەواوی کۆمەڵگادا ئیتر روون بۆتەوە ئەوەی بەسەر ژندا سەپێنراوە ناپاکی و خیانەتکردنە لەژیان. ئەگەر داخوازی ژیانێکی مانادار جێگای باس بێت؛ بەرلەهەموو شتێک پێویستە لەچوارچێوەی هاوسەنگی هێزی دانایی لەگەڵ ژندا هەستەکانی جوانی و شکۆداری بئافرێنێت و هاوبەشێتی تێدا بکرێت. بونیادنانی ئەو راستییەو گەیشتن بە حەقیقەتە کەی پێویستە. لەم بارەیەوە پێویستە تاکتێکی و گەردوونی بەیەکەوە لەئارادابن، واتا پێویستە ژن و پیاوی بەرجەستە و پیاو و ژنێتی نموونەیی دەرهەست بە شێوەیەکی تێکەڵ بژین. لە پێناو بە دیهاتنی ئەو دۆخەش پیویستی بە پێکهاتنی مەعریفەو ئیرادەکەی هەیە. پێویستە بە شێوەیەکی بنەڕەتی وەک موڵک و خاوەنی یەکتری دەستبەرداری یەکتربن. لەجیاتی چەمکی نامووسی نەریتی باو پێویستە سەرنجڕاکێشی کەسایەتی رەسەن و جوانییەکەی پەسەند بکرێت.

     لەم چوارچێوەیەدا ئەگەر شۆڕشێکی ریشەیی ژن ئەنجامنەدرێت، واتا گۆڕانکاری لەزهنیەت و ژیانی پیاودا روونەدات رزگاری ژیان جێگای باس نابێت. چونکەتا ژن رزگاری نەبێت کەخودی ژیانە ئەوا بە ردەوام ژیان وەک سەرابێک بەسەر دەبرێت. تا ئاشتەوایی پیاو لەگەڵ ژیان و ژن بەدینەیەت ئەوا بەختەوەریش خەیاڵێکی پووچە، لە پێناو ژن و ژیانی ئازاددا راستییە کۆمەڵایەتیەکان بێ‌سنوورن. کۆمەڵگا و ژنانی خۆرهەڵاتی ناوین لەئاکامی ئەو شارستانی و فەتحکارییەی لە لایەن مۆدێرنیتەوە دووچاری هاتووەهێندەی توانیویانی خستوویانەو لە ناوەڕۆکی خۆی خاڵییانگردوووە و بە دۆخی ئۆبژەگەیشتووە. شیکارکردنی کێشەی کۆمەڵگا لەرێگای ژنەوەو لەمیانەی هەمان دیاردە شەوەهانگاونان بۆ چارەسەرکردنی پەیڕەو و میتۆدێکی راستە. تەنیا کاتێک شۆڕشی ژن- دایکی رێگەچارەکان- بەسەردایکی کێشەکاندا بسەپێنرێت ئەوکاتە لەمیانەی هەنگاوی راستەوەدەتوانین بەحەقیقەت بگەین.

    سەبارەت بە کێشەی ژن و شۆڕشەکەی تازەگەری دیموکراتی خاوەن بانگەشەو کردارە. ئەو پڕۆژانەی دەکەونە چوارچێوەی فاکتەرەکانی تازەگەری دیموکراتییەوە بەبێ‌بەشداری ژن ئامادە و جێبەجێ ناکرێت. بەپێچەوانەوە ئەوانە پڕۆژەگەلێکن کەهەنگاو بە هەنگاو لەمیانەی هاوبەشێتیکردنی دانایی و چالاکی لەگەڵ ژندا ئەنجامدەدرێن و ماهیەتی شۆڕشیان هەیە. هەروەک چۆن ئاواکردنی کۆمەڵگاری ئابووری بە پێشەبگایەتی ژن بووە، سەرلەنوێ ئاواکردنەوەشی پێویستی بەهێزی کۆمینالی ژن هەیە. ئابووری پیشەو چالاکی کۆمەڵایەتی خودی ژنە. ئیکۆلۆژیش یەکینەیەکە کەتەنیا لەمیانەی هەستیاری ژنەوەلەگەڵ کۆمەڵگادا ئاوێتەدەبێت. وەک ناسنامە ژن ژینگەپارێزە. کۆمەڵگای دیموکراتیک کۆمەڵگایەکە پێویستی بەزهنی ژن و ئێرادەئازادەکەی هەیە. بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا تازەگەری دیموکراتی چاخی شۆڕش و شارستانێتی ژنە.

    ئەگەر بزووتنەوە پەیوندیدارەکان بەکێشەکانی ژن و ژینگە مۆدێرنیتەدەرباز نەکەن مەحاڵە بتوانن بەشێوەیەکی سەقامگیرانە بە ئاراستەی ئامانجەکانیان بڕۆن. پەیوستبوونی ئەو بزاوتانەبە بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتی بۆ جێگری و سەرکەوتنیان پێویستە. هەرچەندە ناتەواویش بن بەڵام دەشێت کار و خەباتەکانی کۆمەڵی مەدەنی رۆژی ئەمڕۆمان وەک نموونەیەکی ئەو جەباتانە پیشانبدەین. فمێنیزم کەبزاوتێکی گرنگی کۆمەڵی مەدەنییەلەبنەڕەتدا رەوتێکی ئایدیۆلۆژییە، هەربۆیە ناچارەپشت بەبنچینەیەکی ئایدیۆلۆژی ببەستێت. بەڵام رەوتەفێمینیستەکان لەشیارکردنی کۆمەڵگای رەگەزگەرایی پیاو سالاری- حکومڕانی ژن دەکات و هێزی پلەداری، دەسەڵات و دەوڵەتی خستۆتە پشت خۆیەوە- و پێشکەشکردنی مۆدێلەکانی چارەسەری و بەرجەستە کردنی ئەو هەوڵانەیان لەژیاندا دووچاری لاوازی و شکانی بەردەوام هاتوون. ئەگەر کەسایەتی نائاسایی لەئارادا نەبێت ئاستەمەملیتانانی ژنی ئازاد سەرکەوتن بەدەست بێنن. هێرشەڕۆژانەیی و بەرفراوانەکانی کۆمەڵگای رەگەزپەرست ئەو سەرکەوتنە سنووردارەش ئاسیمیلە دەکات کەبەدەست هاتووە. لەم سۆنگەیەوە ئاوا کردنی کۆمۆنەئایدیۆلۆژی، سیاسی و ئابوورییەکانی تەوەرەی ئازادی ژن و کردارەکەی ژیانی ودەست لێبەرنەدراوە. پێویستە تازەگەری دیموکراتی بزووتنەوەی ئازادی و سروشتی ژن وەک یەکێک لە هێزە سەرەکییەکانی خۆی ببینێت، هەم پەرەپێدانی هەم هاوپەیمانێتی کردن لەگەڵیدا بە ئەرکە لە پێشینەکانی خۆی دابنێت و لەکار و خەباتی سەرلەنوێ بوونیادنانەوەدا هەڵیسەنگێنێت.

    ئەکادیمییەکانی ژنانیش بە ئامانجی بەزانستیکردنی لایەنە تایبەتییەکانیان دەشێت ئاواکردنی بەهەمان ناوەڕۆکەوە گونجاو بێت. بۆ ئەوەی تەنیا لەبواری تیۆریدا نەمێننەوە بەشداریکردنێکی هەمەلایەنەی بواری کرداری پێویستە یەکێک لە ماهییەتەکانیان بێت. لەبواری شوێن و کاتدا پێویستییەکان رەچاو دەکرێن و بەمجۆرە ئەکادیمییەکان ئاوادەکرێن و دەخرێنرەکارەوە. هەروەک لە مێژوودا زۆر لە نموونەکانیان بینراوە ( ئاتەشگاکانی زەردەشت لەسەر شاخەکان، باخچەکانی ئەفلاتون و ئەرستۆ، شۆستە و شەقامەکانی سوقرات و ستۆواگەراکان، تەکییە و کڵێساکانی چاخی ناوین.. هتد) دامەزراوێکی سادە وخۆبەخشانەن. لە لوتکە و بناری شاخەکانەوە تا دەگاتە کوچە و قوژبنی گەڕەکەکان دەشێت شوێن هەڵبژێردرێت.



    کژار