• تاگەکان: , ,

    کژار: لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ لەدایکبوونی ژنان و گەلی کوردە

    5 نیسان, 2021

    کژار رایگەیاند،٤ی نیسان بە تەنها لەدایکبوونی ئازادی و رێبەر ئاپۆ نییە، بەڵکو لە هەمانکاتدا سەرلەنوێ زیندووبوونەوەی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە بۆ خۆخوڵقاندنێکی نوێ لەناو تێکۆشاندایە کە بەم لەدایکبوونە دەیەوێت مێژووی دووبارە زیندووبوونەوە تۆمار بکات.

    کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار)، بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

    کژار لە سەرەتادا، ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد و رایگەیاند، ” ئێمە ٧٢مین رۆژی لەدایکبوونی شەڕڤانی حەقیقەت، پارێزەری ئازادی، سەرچاوەی هیوای ژنان و رێبەری گەلی کورد، رێبەرمان رێبەر ئاپۆ وەک جەژنی ئازادی پیرۆز دەکەین. لە ناخی دڵەوە و بە بەڕێزەوە سڵامان پێشکەش بە ئیمڕالی دەکەین.”

    لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەی کژاردا هاتووە، ” سیستمی پیاوی سەردەست، لەبەرئەوەی لە هێزی خوڵقێنەر، وزەی ژیان، بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ ترسا، پیلانگێڕیەکیان ئامادە کرد و رێبەر ئاپۆیان دیلگرت و ویستیان وەک پرۆمیتوس لە تاشە بەردەکانی ئیمڕالی لە خاچی بدەن و هیچ مافێکی ژیانی پێنادەن. بەڵام رێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک بە دڵ و مێشکی خۆی، تۆی ئازادی زیندووکرد و بەو شێوەیە دەژی. رێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک داری ژیانی بە پێشکەشکردنی هیوا و مۆڕاڵ کە بە بەرخۆدان و تێکۆشان خوڵقاندوویەتی و ئازادی بۆ هەموو مرۆڤایەتی فەراهەم دەکات، گەورەی کرد. لە سەدەی ٢١دا بووە پێشەنگی گیانی ئازاد.”

    لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیدا کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) دەڵێت، ” هەم ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەرمان بە خۆشەویستی و رێزێکی گەورەوە پیرۆز دەکەین و هەم رۆژی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆز دەکەین. بەم ٤ی نیسانە، زەویەکانمان جارێکیتر بە تۆی ئازادی دەچێنین و نەمامەکان گەورە دەکەین و جیهان بە عەقڵ و دەستی ژنان جارێکیتر بنیات دەنێینەوە.”

    راگەیەنراوی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) بەم شێوەیەیە:

    ”ئێمە ٧٢مین رۆژی لەدایکبوونی شەڕڤانی حەقیقەت، پارێزەری ئازادی، سەرچاوەی هیوای ژنان و رێبەری گەلی کورد، رێبەرمان رێبەر ئاپۆ وەک جەژنی ئازادی پیرۆز دەکەین. لە ناخی دڵەوە و بە بەڕێزەوە سڵامان پێشکەش بە ئیمڕالی دەکەین. ئێمە لەدایکبوونی رێبەرمان لە هەمانکاتدا وەک زایینی ئازادیخوازی ژن، گەنجان و ئازادی هەموو ژنان دەبینین و ئەم رۆژە سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، لە دایە ئوەیش ئەو ژنەی کە رێبەرمانی هێناوەتە سەر جیهان، لە ژنانی کورد کە هەزاران ساڵە سەرکوت دەکرێن، گەلی کورد کە تینووی ئازادیە و ئەو مرۆڤانەی کە بڕوایان بە دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان هەیە پیرۆز دەکەین.

    ئێمە لە هەمانکاتدا دەڵێین کە بە دروشمی راگرتنی هەژموونی سیستمی پیاوی – سەردەست کە پێنج هەزار ساڵە بەردەوامە، ئێستا کاتی ئەوەیە کە دیوارەکانی ئیمڕالی هەڵوەشێنین و رێبەرمان کە ئەندازیاری ئازادی و هوشیاربوونەوەیە کە بووەتە هیوای مرۆڤایەتی بە تایبەتی هیوای ژنان و گەلی کورد، لە هەلومەرجی گۆشەگیری رەها دەربهێنین. لەبەرئەوەش پێمان وایە هەر ئێستا ‘کاتی ئازادیە’ بێ ئەوەی ساتێکیش دوابکەوێت.

    وەک دەزانرێت، سیستمی سەردەستی پیاو، سیستمی خۆی لە سەر ژنان بە رێبازی چەوساندنەوە و توندوتیژی بە ئایدۆلۆژی درۆ سەپاندووە. لە چاخە کۆنەکان و لەم چاخەدا زنجیری کۆیلایەتیان خستووەتە ملی هەموو ژنێک. رێبەر ئاپۆ مەترسی لاوازکردنی هەموو پیرۆزیەکان، داهێنانەکانی ژیان و کایەکانی ژیانی ژنانی بینی کە لەلایەن سیستمی پیاوی – سەردەستەوە بە دزی و شەڕ لە سەردەمی ئادەم و حەواوە و تا ئێستا ئەنجامیداوە و لەبەرانبەر ئەو سیستمەش هەموو باجێک و شەڕ و نەهامەتیکی لەبەرچاو گرت و تێکۆشانی کرد.

    سیستمی پیاوی سەردەست، لەبەرئەوەی لە هێزی خوڵقێنەر، وزەی ژیان، بیر و رامانی رێبەر ئاپۆ ترسا، پیلانگێڕیەکیان ئامادە کرد و رێبەر ئاپۆیان دیلگرت و ویستیان وەک پرۆمیتوس لە تاشە بەردەکانی ئیمڕالی لە خاچی بدەن و هیچ مافێکی ژیانی پێنادەن. بەڵام رێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک بە دڵ و مێشکی خۆی، تۆی ئازادی زیندووکرد و بەو شێوەیە دەژی. رێبەر ئاپۆ هەموو کاتێک داری ژیانی بە پێشکەشکردنی هیوا و مۆڕاڵ کە بە بەرخۆدان و تێکۆشان خوڵقاندوویەتی و ئازادی بۆ هەموو مرۆڤایەتی فەراهەم دەکات، گەورەی کرد. لە سەدەی ٢١دا بووە پێشەنگی گیانی ئازاد.

    تێکۆشانی ئازادی ژنان کە رێبەر ئاپۆ بە ڕەگەز و پراکتیکەکانی بەڕێوەی دەبات، بە هێڵی پەروەردە، شەڕ، رێکخستن و رێکخراوەییبوون، گەشەدان و دەستکەوتنی زۆری بەدەست هێناوە. ژنانی کورد کە لەسەر بناغەی بیردۆزیەکانی ئازادی رێبەرمان، ئازادی ژنان، ژنەلۆژی، خۆپاراستنی ژنان، هێڵی رێکخستنبوونی ژنان و ئەنەلیزەکانی ئازادی ژنان خەبات دەکەن، سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست هێناوە و ئەمڕۆ لە ئاستێکدایە کە سەرەنجی هەموو جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

    ٤ی نیسان بە تەنها لەدایکبوونی ئازادی و رێبەر ئاپۆ نییە، بەڵکو لە هەمانکاتدا سەرلەنوێ زیندووبوونەوەی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە بۆ خۆخوڵقاندنێکی نوێ لەناو تێکۆشاندایە کە بەم لەدایکبوونە دەیەوێت مێژووی دووبارە زیندووبوونەوە تۆمار بکات. وەک ئەو کاتەی کە قازی محەمەد کۆماری کوردستانی لە مەهاباد دامەزراند. لە کات و سەردەمێکدا کە هیچ رێگایەکی رزگاری بۆ گەلی کوردیان نەهێشتبوو، ئەم جارەش بە پێشەنگایەتی ئاکیف مامۆلار و زیلان پەپولەکان بە ناوی کوردەوە لەدایکبوونێکی دیکە بە سەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) تۆمار دەکرێت.

    پژاک سەرەتا بۆ ئازادی ژنان، بە بڕوا، سەبر و ئیرادەوە، هەنگاو بە هەنگاو تێکۆشانی خۆی فراوان کرد. لەگەڵ دامەزراندنی پژاک گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، جارێکی دیکە بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە، بە هیوای ئازادی، بە واتای تێکۆشان، هیوای ژیانەوەی قازانج کرد.  لە سایەی تێکۆشانی بێوێنەی ١٧ ساڵی پژاکدا، بە هوشیارکردن ژنانی کۆیلە، ژیانەوەی کۆمەڵگا و گەنجان، توانرا ژیان سەرلەنوێ واتادار ببێت.  بەم شێوەیە پژاک گەشەدانی زۆر گرنگی لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کرد.

    لەدژی رژێمی ئێران، لە مێژووی کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر پارتی تێکۆشانیان کردووە. بەڵام نەیانتوانیوە سیستمی جێگرەوە دروست بکەن و بە پێچەوانەوە سیستمێکی دەوڵەتپارێز، سەردەست بە پێی داواکاری خۆیان سیستمیان بنیاتناوە. بۆیەش پژاک بە ئایدۆلۆژی مۆدێرنیتەی دیموکراتی، نەتەوەی دەمۆکراتیک، خۆسەری دیموکراتیکی رێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی سیستمبووندا، بووەتە خاوەن جێگرەوەیەکی مێژوویی.

    ئێمەش وەک کژار بەم بۆنەیەوە، جارێکی دیکە رایدەگەیەنین: هەم ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەرمان بە خۆشەویستی و رێزێکی گەورەوە پیرۆز دەکەین و هەم رۆژی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆز دەکەین. بەم ٤ی نیسانە، زەویەکانمان جارێکیتر بە تۆی ئازادی دەچێنین و نەمامەکان گەورە دەکەین و جیهان بە عەقڵ و دەستی ژنان جارێکیتر بنیات دەنێینەوە. هەروەها دەڵێین کە تێکۆشانمان کە لە ٨ی ئازاری ئەمساڵەوە بە بەهێزی دەستپێکرد و لەگەڵ ئاگری نەورۆز فراوانتر بوو، بە پیرۆزکردنی ٤ی نیسان دەگەیەنینە لوتکە. لەسەر ئەم بناغەیە، وەرن با هەموومان پێکەوە، ٤ی نیسان بکەینە رۆژی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و بانگ لە ژنان، گەنجان، پیر و منداڵان دەکەین، هەرچیەکیان لە دەست دێت ئەنجامی بدەن.”



    کژار