هەڵسەنگاندەنەکانی رێبەر ئاپۆ سەبارەت بە نەورۆز لە ساڵی ١٩٩٦

20 ئازار, 2021

نەورۆزی ١٩٩٦تان، بە شەڕ، بە ژیانی نوێ و بە سەرکەوتنی تەواو پیرۆز بێت. ئێمە دەمانویست بۆ گەلەکەمان زۆر شتان بکەین. ئێستاکە دەبینم، ئەم شتانەی ویستمان؛ شتێکی گەورەیە و شیاوی گەلەکەمانە. بەم شتانە؛ دونیاش ئێستا دەبیسێت کە گەلی ئێمە نەمردووە و نزیکی ژیانی خۆی، واتا ژیانی ئازادە. ژیانێک کە خۆمان پێی گەیاند، کە هەزار ساڵ بە هیوای بووین، ژیانێکی هەرە شیاوی ئێمەیە. بە دڵ و گیانمان حەزمان لە ژیانێکە کە لە بندەستی دوژمن دەرکەوتووە. برایەتی و جوامێری گریدراوی ئەوەیە کە تۆ لە بەرامبەر دوژمنەکەت شتێکت کرد یاخود نا؟!

 بەڕاستی لە هەموو تەمەنم دا( لەو کاتەی خۆم دەناسم هەتا ئێستا) قەت رۆحمم نەفرۆشت. لە کۆتایی‌دا دەبینین کە شەڕێک کە لە بەرامبەر دوژمن کردمان، ئێستاکەش بەڕێوەدەچێت. ئەمە شەڕێکی دژوارە. دەتوانم بڵێم هیچ شەڕێک بەوێنەی  شەڕی ئەو چەند ساڵەی دواییمان، لە ژیان نزیک نییە. ژیانێکی سووک، ژیانێکی بێ شەڕەفی، چۆن پەسەند بکەی؟ ئەگەر شەڕ نەکەی، خۆت هێژا نەکەی، چۆن ژیان دەکەی؟ بێ هەناسە، هەناسە لەسەر هەناسە و زۆر بە خێرایی کارێک کە ئێمە کردمان بۆ ئەمە بوو. لە رۆژانی داهاتوودا ئێمە دەبینە گەلێکی پاک و روو سپی کە هەموو دونیا باسی بکات و هەروەها بۆخۆشی باسی خۆی بکات.

جێژن: کاتێک لە بواری ژیانی‌دا شتێکی گەورە روودەدات و سەرکەوتوو دەبێت، ئەو رۆژە دەبێتە جێژن. جێژنی‌تر نییە، جێژن چییە؟ لەو رۆژەدا هەنگاوی گەورە هەڵێنراون. پیرۆزبایی لە پێناو ئەم هەنگاوە گەورانەدایە. نەورۆزی ئەمساڵ من دەڵێم: بە ئامادەکارییەکی بەهێز بۆ ژیان، ژیانێکی نوێ ژیانێکی بەشەڕەف، ژیانێکی بە شەڕ، لەم خاکە مردوویەدا نیزیکی ئێمەیە. ژیانێکی‌تر حەرامە، سووک بوونە، ژیان نا بەڵکو مردنە تەنانەت لە مردن خەراپ‌ترە. بەڵێ تامەزرۆیی و دژواری هەیە. رەنگە لەوە بۆ دواوە زۆرتریش بێت بەڵام، چەندە شەهادەتیش بدرێن، قڕکردنیش درووست بن، ژیانێکی بە شەڕەف لە داهاتوودا بەدی دەکرێت. ئەگەر لە هەڵوێستەکەت‌دا بمریت، ئەگەر بێ نییەت بوو نەمرە، چونکە بنکەوتنە. مرۆڤ لە مردن ناترسێت، مردن بوونی نییە، مردنێکی بە نەمری لەم شەڕە دایە. من لە شەڕدا مردن بەدی ناکەم، بە پێچەوانەوە تا دوایی ژیان بەدی دەکەم. ئەو مردنە بەترسەی هەزار ساڵە خەریکە لەسەرمان لادەچێت. لە شەڕدا شەهیدبوون، مردن نییە.

ئێوە بەباشی دەزانن لەو نەورۆزەی دواییدا چوار کچی کورد خۆیان سووتاند. نادیار نامێنێت، لە ٢١ی ئاداردا خۆیان سووتاند، یەکیان لە ئامەد خۆی سووتاند، ئەوە بۆچی بوو؟ ئەمە خۆڕاگری ئامەد بوو؛ ژن ژیانە. خۆسووتاندنی هەڤاڵ زەکییە، ژن بە ژیان مرد، لە مردن دەرکەوت بە ژیان مرد. رەهشان دەمیرەڵ، لە ئیزمیر خۆی سووتاند. هەڤاڵ زەکییە لەسەر سووری ئامەد شەهید بوو، ئەویش لە قەڵای ئیزمیر شەهید بوو. ئەوە بۆچی بوو؟ کوردستان لە مەترەپۆلیش‌دا بێدەنگ نامێنێت. بە میلیۆنان کوردان بنێرنە مەترەپۆڵان، ناتوێنەوە و هەر بۆ وڵاتەکەیان خۆڕاگری دەکەن. کوردانی وڵات، ئەو کوردەن کە دوژمنەکانیان دەتوێننەوە و کۆتاییان پێ دێنن، ئاگرن و هێمای ئێمەن. ئەم نەورۆزە کورد لەبن هەموو کایەکانی دوژمن نامرێت و وەرچەرخانی دەکات بۆ ژیان. لێرەدا ژنیش دەبێتە ژیان. هەڤاڵ روناهی و هەڤاڵ بێریڤانیش، لە ئەوروپا(ئەڵمانیا) خۆیان سووتاند. بە میلیۆنان گەلی کورد بە کایەکانی دوژمن هەڵخەڵەتان و دیسان چوونە ئەوروپا، ویستیان بیانتوێننەوە. هەروەها لە ئەوروپاش کوردان لە یەکگرتن و خۆڕاگرییەک دان. هەر بۆ ئەمەش گووتیان پێویستە خۆمان بسووتێنین و بڕیارێکی بەمشێوەیە پێویستە، بڕیارێکی وەهایان دا. ئێستاکە خەڵکەکەمان لە ئەوروپا بەگشتی، هێزێکی گەورەن. بە رۆح و مێشکیان هەوڵی گەڕاندنەوەی وڵاتەکەیان دەدەن. ئەوان لە شەڕ و ژیاندا هێزێکی گەورەن.

ژیان وەهایە، بە ئاگر ئاوا بووە؛ ئایا مەیسەر دەبێت چەپەڵییەک تێیدا بمێنێتەوە؟ ئایا لەبەر ئاگر مەیسەر دەبێت هیچ چەپەڵی و ناحەزییەک لە گیانی مرۆڤدا بمێنێتەوە؟ هەروەها من ئەمڕۆ لەگەڵ ژیانم، نەورۆز رۆژی ژیانی نوێیە. منیش بە ئەوان دەڵێم کە ئەوانەی خۆیان سووتاند کێ بوون. ژیانێک کە لە هەموو چەپەڵی و ناحەزێتی بەدوور بوو. ئەگەر تۆ هەموو ناحەزییەتییەکانت لە گیانی خۆت دەرخست و سووتاندنت؛ ئەو کاتە دەبی بە خاوەنی ژیانێکی نوێ. ئێمەش لەم ژیانە باشتر دەرفەتی ژیانێکی‌تر نابینین. نەورۆز بۆ ئەوەیە. چوار ژنی کورد لەسەر ئەم ئاگرە، راستی ژیانێکی نوییە. کەس ناتوانێت کایە بە ژیان بکات و بە شێوەیەکی‌‌تر واتا بدات بە ژیان. کێ وەها بکات؛ خائینە، سووکە و ناتوانێت بەو شێوەیە لەبەرامبەر ئێمە بمێنێتەوە. لە ژێر ناوی پەکەکە. لە ژێر ناوی ژنێتی؛ ناتوانێت ئەم کارە بکات.

لەسەر بیرەوەری ئەم شەهیدانەی نەورۆز(چوار کچی کورد) دەتوانم بڵێم کە: ژیانێک کە ئێمە پەسەندی بکەین، لە هەموو دوژمنان، لە هەموو چەپەڵییان بە ئاگر خاوێن بۆتەوە. ژیانێک کە پەسەندکراو بێت، ژیانێکی هەرە شیاوی گەلی ئێمەیە. لەسەر بیرەوەری ئەم شەهیدانە ژیانێکی هەتا دوایی خاوێنە. ئەوانەی شیاوی خۆیان نەبن، ناتوانن نزیکی ئێمە بن. هی ترسەنۆک، هی تێکەڵداری دوژمن ناتوانێت لەناو ئێمەدا بمێنێتەوە. کەسێک کە نزیکی پارتی پەکەکە دەبێت، نزیکی شەهیدانی پەکەکە دەبێت با ئەوە بزانێت؛ کەسێک کە دەیهەوێت ژنی کورد بناسێت، با ئەوە بزانێت؛ ئەوەی نەیناسێت، ئەوەی بەم شێوەیە بەشدار نابێت؛ حەرامزادەیە. ناتوانێت لەنێو ئێمەدا بمێنێت. ئێمەش بەڵێن دەدەین؛ راوەستە لەسەر ئەم ژیانە گەورەیە بکەین. ئەم ژیانە بە تەواوەتی ژیانی پارتی نا، بیکەین بە ئەرتەشی گەل و لەم رێگایەدا بیکەین بە ژیانی گەلی کوردستان. ئێستا زۆر شتی گەورە درووست بووە، بڕوا دەکەین کە لە کاتی ARGKـکەش‌دا ئەم ژیانە بۆ هەموو گەلەکەمان لە کوردستان و تەنانەت هەموو گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو گەلانی جیهان، بکەین بە ژیانێک کە تێیدا مرۆڤایەتی بگاتە لووتکە. لەسەر ئەو بنەمایانە دیسانەوە پیرۆزبایی نەورۆزتان لێدەکەم، لە خەبات، شەڕ و ژیانی نوێتان‌دا هیوای سەرکەوتنم هەیە.