خاوەنداری لە ئەخلاق و ژیانی دیموکراتیک گەورەترین گەوهەرە

26 كانونی یه‌كه‌م, 2020

ژیان هەورامان

یەکێک  لە رەهەندە بنەڕتیەکانی سیستەمی داگیرکاری، نوێنەرایەتی زیهنییەتی پیاوسالاری لە دژی کۆمەڵگایە و شەڕی چەواشەکارییە. رژێم بە رێگای بێ ئێرادە کردن، پێشێل کاری، توشبوون بە ماددەی هۆشبەر و زواجی مێر منداڵان و ..هتد. دەیهەوێت ناخی کۆمەڵگا پووچەڵ بکاتەوە. کۆمەڵگا بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. ئەم ڕێبازە شەڕانە نەتەنیا بەرامبەر بە جەستەی مرۆڤەکان نییە بەڵکوو بۆ لە ناوبردنی هەست و روحی مرۆڤایەتی بکار دەهێندرێن. سیستەمی ئێران یەکێک لەو سیستەمە سەرەکیانەیە کە بە شێوازی شەڕی نەرم لە نێو کۆمەڵگا دزە دەکاتە نێو هەر ماڵێکەوە، بانگەشەی رووخانی دەرونی دەکات. کۆمەڵگا لە ناسنامەی کلتووری و بنەڕەتی خۆی دا دەبڕێ. مافیایەتی پێش دەخات. وەک نمونە کلتووری  سەدە لە نێو لاوەکان داپێش کەوتووە شاخەیەکە لە داعیش، مەکتەبییەکان، خواهران زینب(ژنانی بەسیج بەم ناوە بە ڕێکخستن کراون)  و رەهەندەکانی …هتد. یانی دەمهەوێ بڵێم خوێنی ئینسانەکان دەرخواردی مرۆڤەکان دەدات. تەنانەت بەم ڕێبازانە مێژوو دەرزێنێت . لەکۆتاییش دا لە سێدارەدان بووەتە مۆدێلی کوتایی هێنان بەجەستە. ئێران تەنیا بۆ  پەند وەرگرتن، چاوترسێن کردنی گەل سێدارە پێکدێنێت بەڵام، بە بڕوای من هەر پێشێل کارییەک، هەرکارەساتێک، هەر دژبەرییەک و هەر پاکتاوکارییەک مۆدێلێکی سێدارەیە. لە رۆژی ئەمڕۆدا دەتوانین بڵێین بە رێبازی ئێسلامەوە سێدارە زیاتر لە نێو ماڵەکانەوە پێکدێت. لەخوێندنگاکان ترس لە سەر ترس، دڵەراوکێ دەخاتە نێو ماڵەکانەوە. رژێمی بە کرێگیراو، رژێمی ژینۆساید و فاشیستی  ئێران تەنیا ئامانجی سڕینەوەی مێژووی گەل و کۆمەڵگایە، بەهەموو رەهەندکانییەوە لەنێو شەڕدایە نایهەوێ  دەمامەکەکانی داماڵدرێن و بە شێوازی تەکنیکی ئانلاین پەروردە کردنی منداڵان کە چەندە هەڵوەشاندنەوە دروست کرا، چەند مێرمنداڵ کۆتاییان بە ژیانیان هێنا. لێرەدا دەمهەوێ ئاماژە بەوە بکەم رژێمی دژەمرۆڤی ئێران مۆدێلی سێدارە هێناوەتە بەر دەرکەی ماڵەکان .  شایانی لێپرسین و لێکوڵینە  کەئایا سێدارە و مێژووی سێدارە لەوێ سەرچاوە دەگرێت .

گەلێک رووداوی دڵ تەزێن رۆژانە روودەدەن. لەم قۆناخە دواییانەدا گەلێک ژن بەدەستی مێردەکانیان یاخود براکانیان کوشتران، لێرەدا جێی پرسیارە کە بۆچی ئەم ژنانە یا ئەم گەنجانە ڕووبەڕووی خۆکوشتن یان کوشتن دەبنەوە؟ ئەم رووداوانە کە نەتەنیا لە کوردستانە، لە ناوەندەکانی ئێرانیش دا روودەدات. لە ناوەندی تاران منداڵێکی ١٢سالە ڤیدیۆی لە خۆیگرتووە و بە چەک خۆی کوشتووە. لە مەهابادیش گەنجێکی١٣سالە؛ ئەوە نیشاندەری چییە؟ ئایا ئەوە تەنیا رووداوێکە؟ بێ گۆمان نا  نەتەنیا رووداوێک نییە بەڵکو، پێشێل کردنی مێژوویێکە ئیتر پشت پەردەکانی با بمێنن.  بەم ڕێبازانە بێ هیوایی و بێ باوەڕی پێش دەخات. هێزە دەسەڵات‌خوازەکان بەم پیلانگێریە سیستەماتیکانە دەیانهەوێ شانەی نووستوی سیخوڕی زیاتر بکەنەوە. ئیتر تەنانەت ژن و مێرد لە نێو ژیانی هاوبەشیش دا متمانە بە یەکتر ناکەن ، گەشەسەندنی ئەم ڕێبازە داگیرکاریانە بۆسەر نرخ و بەهاکانی کۆمەڵگا، گوڕکردنی فاشیزمی مەزهبی و راگەیاندنی شەڕی سەرتاسەرییە. پێویستە هەر بنکەیەک بەوردی چاو لەم چەواشەکاریانە بکات. پەیڕەو بکرێت کە چۆن ڕێبەرئاپۆ لە دژی ژینۆساید، لە دژی رادەست گرتنی کۆمەڵگا، ئەخلاقی کۆمەڵگا و سێدارە، ڕیگای شۆڕشی کوردستانی بونیاد نایەوە لە دژی سێدارە، خۆڕاگری زیندانی ئەڤین خوڵقێندرا.

هەروەها ڕێبەر ئاپۆ زیندانی کردە سەرچاوەی لە دایک بوونەوەی سێیەم و هێزی مێژووی نەتەوەی دیموکراتیک کە لە٥ بەرگ بەرگرینامە پێک دێت. زیندان بووە بە گۆڕەپانی شۆڕش و تێکۆشان کە هەڤاڵانمان و گەلێک هاوڕێ ئەمڕۆ لە زیندانەکان دا لەم واتایە دا خۆڕاگری دەکەن. بۆ نمونە زینەب جەلالیان، نسرین ستودە و  هەروەها گەلێک تێکۆشەری‌تر. ک.ج.ک و کە.ژ.ک  هەنگاوێکیان دەس پێ کرد دژی  پیلانگێڕی  نێو دەوڵەتی، ئێمەش وەک کەژار پاڵ پشتی  ئەم هەنگاوەمان کرد کە بە دروشمی:" لە دژی سێدارە و قڕکردنی ژنان،  کاتی پاراستنی ژیانی ئازادە" ئەم هەنگاوە نە تەنیا دژی هێڵی خیانەتە دژی پێلانگێڕی نێودەوڵەتییە. دژی هەرجۆرە دەستدرێژی و پێشێل کارییە. بۆیەش هێزی نەتەوەی دیموکراتیکە کە لە گەلان پێک دێت. پێویستە خاوەنداری لە مافە مرۆڤییەکان بکەین. لە جیاتی ئەم رووداوانە پێویستە ئیرادەی خۆمان دەرببرین شەقامەکان بکەینە مەیدانی خۆڕاگری.

پێویستە ژنان و گەنجان کە خاوەن ناسنامەی بنچینەین زیاتر رۆڵ بگێڕن، بێ هەڵوێست نەمەنێن و لە مەیدانی خەبات فکر و ئایدیۆلوژیای خۆیان بپارێزن، مەیدانی گەڕانەوەی مێژووی ئازادی ژیانی گریلایەتییە. بۆ ئیرادە دەربڕین رامانی سەرۆک ئاپۆ، ئایدیۆلۆژیای ئازادی ژن هەنووکە لە هەر شوێنێک  دا رۆڵ دەگێرێت. پێویستە هەر کەس پاڵ پشتی ئەم هەنگاوە بکات، لە دژی سێدارە و قڕکردن کاتی پاراستنی ژیانی ئازادە؛ خاوەنداری لە  ئەخلاق و ژیانی دیموکراتیک گەورەترین گەوهەرە. گەوهەری راستەقینەی کۆمەڵگاش ئەخلاقییەتی، پێویستە هەموومان ئەم گەوهەرە بپاڕزین.

   

 

پێوەندی‌دار