کێشە کۆمەڵایەتییەکان
28 ئازار, 2020(لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان)
٢ ــ كێشه‌ی سیاسه‌ت و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگا
ئاگاداری مه‌ترسیه‌كانی رێبازی پارچه‌كردنی كێشه‌كانم. ئه‌م په‌یڕه‌وه كه له‌میانه‌ی به‌كارهێنانی سنوورنهناسانهی ئه‌قڵی ئهنالیتیكهوه له‌لایه‌ن زانستی ناوه‌ندگه‌رێتی ئه‌وروپاوه پراكتیزه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له رووخساردا هه‌ندێك دهسكهوتیشی هه‌بێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش له‌بیرنه‌كرێت كه مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی یه‌كپارچه‌یی حه‌قیقه‌ت له‌خۆوه ده‌گرێت. بەو مەرجەی به‌رده‌وام لایه‌نه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه رەچاو بکرێت،وێڕای ئه‌وه‌ی ئاگادارم كه تاوتوێكردنی كێشه‌ی كۆمه‌ڵگا وه‌ك "كێشه‌كان" مه‌ترسی پارچه‌بوون له‌خۆوه ده‌گرێت، دیسان ئه‌م په‌یڕه‌وه به‌كاردێنم. له‌به‌شی ئه‌بستمۆلۆژیا هه‌وڵی گفتوگۆكردنی هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كان ده‌ده‌م.
له‌خۆڕا ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتمان له‌به‌شی یه‌كه‌می كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگادا جێگیرنهكرد. هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه‌شی: چونكه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كێشه‌كان پێكدێنێت. یه‌كه‌مین ئه‌ركی په‌یوه‌ندی و ئامێره(دامه‌زراوه) سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت كه له‌میانه‌ی رێگه‌چاره‌كانی سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له‌ناو كۆمه‌ڵگادا جێگیر بووه، به‌هه‌موو توانایه‌كی كۆمه‌ڵگا لاواز ده‌كات و بێ به‌رگری دەهێڵێتهوه، به‌مجۆره‌ش ئاماده‌ی ده‌كات تا له‌لایه‌ن پاوانه‌وه بچه‌وسێنرێته‌وه. به‌م شێوه‌یه پێناسه‌كردنی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات زۆر بایه‌خداره. ته‌نیا ناوبردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت به‌كۆی په‌یوه‌ندی و ئامێره‌كانی توندوتیژی، كه‌موكوڕیه‌كی جددییه. له‌و بڕوایه‌دام كه گرنگترین رۆڵی ئەو ئامێرانە بێبه‌شكردنی كۆمه‌ڵگایه له‌به‌رگری و لاوازكردنێتی. ئه‌م رۆڵهشیان له‌میانه‌ی لاوازكردنی به‌رده‌وام و له‌كارخستنی شانه ئه‌خلاقی و سیاسیه‌كانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه ئامرازی "هه‌بوونی" كۆمه‌ڵگان. كۆمه‌ڵگا تا هه‌ردوو بواری ئه‌خلاق و سیاسه‌ت ئاوا نه‌كات ناتوانێت درێژه به‌هه‌بوونی خۆی بدات.
رۆڵی سه‌ره‌كی ئه‌خلاق، به‌رده‌وامكردنی هەبوونی كۆمه‌ڵگایه، لەپێناو لەسەر پێ مانەوەی بە رێسای پێویست چەکداری دەکات و بە هێزی جێبەجێکردنی ئەمانەی دەگەیەنێت. رێساكانی لهسهرپێمانهوهو جێبه‌جێكردنێتی. ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی رێساكانی هه‌بوون و هێزی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێسایانه‌ی له‌ده‌ستداوه، واته بووه به جڤاتی ئاژه‌ڵان. له‌دۆخێكی وه‌هاشدا چه‌نده‌ی بخوازن ده‌توانن به‌كاری بێنن و بیچه‌وسێننه‌وه. هه‌رچی رۆڵی سیاسه‌ته، له‌ناوه‌ڕۆكی خۆیدا فه‌راهه‌مكردنی رێسا ئه‌خلاقیه‌كانی پێویست بە كۆمه‌ڵگایه، هه‌روه‌ها گفتوگۆی به‌رده‌وام بەڕێوە دەبات بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌یڕه‌وو رێگاكانی دابینكردنی پێداویستیه زیهنی و ماددییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی کۆمەڵگاو گه‌یاندنێتی به ئاستی بڕیار. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م راستیانه سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگا به‌رده‌وام هێزی گفتوگۆ‌و بڕیاروه‌رگرتن به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات، كۆمه‌ڵگا به‌زیندوویی ده‌هێڵێته‌وه و ده‌یكات به خاوه‌ن بۆچوونێكی كراوه: به به‌هره‌و توانای خۆ به‌ڕێوه‌بردن و رێكخستنی كاروباره‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت، واته سه‌ره‌كیترین بواری هه‌بوونی کۆمەڵگا ده‌ڕه‌خسێنێت. كۆمه‌ڵگای بێ سیاسه‌ت وه‌ك مریشكی سه‌ربڕاو وایه، كۆمه‌ڵگایه‌كه به‌ر له گیان ده‌رچوون خۆی به‌لای راست و چه‌پدا ده‌دات. به‌كاریگه‌رترین رێگای لاوازكردن و بێ رۆڵكردنی كۆمه‌ڵگایه‌ك بێبهشكردنێتی له سیاسه‌ت كه ئۆڕگانی هه‌ره ژیانی گفتوگۆكردن و بڕیار وه‌رگرتنه له‌باره‌ی پێویستییه ماددی و مه‌عنه‌ویه بنه‌ڕه‌تیه‌كان و هه‌بوونی خۆی. هیچ رێگایه‌ك وه‌ك ئه‌مه مه‌ترسیدار نییه.
هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه كه به‌درێژایی مێژوو په‌یوه‌ندی و ئامێره‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا "یاسا" له‌جێگای ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگا داده‌نێن، ده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "ده‌وڵه‌ت"یش له‌جێگای سیاسه‌ته‌كه‌ی جێگیر ده‌كه‌ن. به‌ربه‌ستكردنی هێزی سیاسی و ئه‌خلاق كه رۆڵی ستراتیژی هه‌بوونی كۆمه‌ڵگا ده‌بینن، هه‌روه‌ها دانانی یاسا‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حوكمڕان له‌جێگایاندا، له‌هه‌موو قۆناخێكدا ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته. ئه‌م دوو ئه‌ركه نه‌بن، كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه‌و پاوانه‌كانی چه‌وسانه‌وه بوونیان نابێت. ته‌واوی لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی پێنج هه‌زار ساڵه‌ی شارستانیه‌ت، پڕ له‌تێكشكاندنی هێزی سیاسی و ئه‌خلاقی كۆمهڵگاو دانانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و یاسای پاوانه‌كانی سه‌رمایه‌یه له جێگایاندا. به‌هۆی فاكته‌ره رووت و واقیعیهكانهوه مێژووی شارستانیه‌ت به‌مجۆره‌یه، راست نووسینه‌وه‌شی ته‌نیا له‌میانه‌ی ئه‌م فاكته‌رانه‌وه واتادار ده‌بێت. ئه‌م راستیانه له گه‌وهه‌ری ته‌واوی پێكدادانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا شاراوه‌یه. ئایا كۆمه‌ڵگا له رێگای سیاسه‌ت و ئه‌خلاقی خۆیه‌وه دهژێنرێت، یاخود له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و یاسای پاوانه هارو چاوسوورهكانی چه‌وساندنه‌وه وه‌ك مێگه‌ل دهژێنرێت؟ كاتێك ده‌ڵێم سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كێشه‌كان "گه‌وره‌بوونی شێرپه‌نجه‌یی" ناماقووڵانهی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و یاسای ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته، خوازیارم ئاماژه به‌م راستیه بكه‌م.
روونكردنه‌وه‌ی خاڵێكی دیكه‌ش سوودبه‌خش ده‌بینم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "ئه‌زموون" و "پسپۆڕی" بۆ كۆمه‌ڵگا بایه‌خداربووه، له‌و قۆناخانه‌ی كه‌یه‌كه‌مین جار پله‌داری ئاواكراوه،ئیتر ئه‌و پلهداریه هه‌رچی ناوێكی بۆ دابنێین ده‌وڵه‌ت یاخود ده‌ستڕۆیی هیچ جیاوازیه‌كی نابێت، ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا چاوه‌ڕوانی ده‌كات، كه‌ڵك لێوهرگرتنیانە. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌ته‌واوه‌تی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستڕۆیی (ده‌سه‌ڵات) به‌خراپ دانه‌ناوه، به‌هۆی چاوه‌ڕوانیكردنی ئه‌م دوو كهڵكهبووه. واته له‌و بڕوایه دایه كه له‌میانه‌ی چاوه‌ڕوانیكردنی ئه‌زموون و پسپۆڕی له ده‌وڵه‌ت و دهستڕۆییهوه كاره‌كانی ئاسانترده‌بێت. ئه‌م دوو فاكته‌ره گرنگترین بیانووه‌كانی دان به‌خۆدا گرتنیه‌تی به‌رامبه‌ر به هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت. ئه‌زموون لای هه‌ركه‌سێك نییه. هه‌روه‌ها پسپۆڕیش كاری هه‌ركه‌سێك نییه. به‌ڵام ده‌ستڕۆیی و ده‌وڵه‌ت به‌درێژایی مێژوو ئه‌م دوو چاوه‌ڕانییه مافدارهیان قۆسته‌وه، ئەو بەڕێوەبەرایەتیەی بە کەسە بێ توانا، بێئهزموون و ناشارهزاكان پڕیان کردەوە له‌جیاتی پەیڕەوکردنی حقوق تهڵهكهبازییان ئەنجامدا، له‌جیاتی کارکردنی پشتبەستوو بە ئه‌زموون كردیان به گۆڕه‌پانی به‌تاڵی و بێكاری. تێكچوون و كاره‌ساته گه‌وره‌كان له‌نزیكه‌وه گرێدراوی ئه‌م سهراوژێركردن و لادانه گه‌وره‌یه‌یه.
بۆرژوازی كه له‌مێژوودا گوزارشت له په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌یی چینی ناوین ده‌كات، كاره‌ساته راسته‌قینه‌كه ئەوەیە كاتێك له‌سه‌ر سك "ورگ"ی كۆمه‌ڵگا داده‌نیشێت و به‌رژه‌وه‌ندییه خۆپهرستانهكهی خۆی به‌ناوی "یاسا"، ناڕهسهنترین بهڕێوهبهرایهتیهكهشی به‌ناوی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌ستووری" پێشكه‌ش ده‌كات، له‌م پێناوه‌شدا ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت بۆ بوارە سنوور نه‌ناسه‌كانی "ئامێر" و گوایه "پسپۆڕی" دابه‌ش ده‌كات، به‌م جۆره‌ش زیادیان ده‌كات. واته کاتێک كۆمه‌ڵگا "له‌باران رایكردووه، تووشی ته‌رزه هاتووه". گفتوگۆ سنوور نەناسەکان سەبارەت بە بابەتی "كۆمار"، "دیموكراسی"، "ده‌ستوور" ، "بچووككردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی" ، "سنوورداركردنی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات"ی لیبڕالیزم كه ورده‌كاری ئه‌قڵی بۆرژوازییه، به‌و راده‌یه‌ی پێویسته وه‌ك په‌رده‌پۆشكردنی راستیەکان ببینرێت، لەهەمانکاتدا پێویسته به‌پێچه‌وانه‌ی واتا باركراوه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنرێت. بۆرژوازی ته‌نانه‌ت به‌قه‌ده‌ر چینی ناوینی چاخی كۆنیش به‌هره‌ی ده‌ستوور، كۆمار، دیموكراسی، بچووكردنه‌وه‌ی ئیداره‌و سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی نییه. چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌م دەستەواژە راسته‌قینانه‌ی بێ رۆڵ كردووه، بونیادی ماددی چینی ناوینه، شێوازی ههبوونهكهیهتی. له‌كاتێكدا له‌چاخه‌كانی یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵگا به‌زه‌حمه‌ته‌وه پادشایه‌ك یان خانه‌دانێكی لەسەر خۆی هه‌ڵده‌گرت، چۆن خانه‌دان و ئامێره(ده‌زگا) له ژمار نه‌هاتووه‌كانی بۆرژوازی هه‌ڵگرێت؟ به‌ئه‌نقه‌ست دەستەواژەی "بنه‌ماڵه و خانه‌دانی بۆرژوازی" به‌كاردێنم، چونكه هەردووکیان له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌وه دێن. بۆرژوازی سه‌رجه‌م هونه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و رێساكانی له ئه‌رستۆكراته نه‌جیبزاده و پادشا گه‌وره‌كانی پێشووتری وه‌رگرتووه. خۆی هێزی ئافراندنی نییه. كاریگه‌ری شێرپه‌نجه‌یی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا سه‌رچاوه‌ی خۆی له‌م سروشته چینایه‌تیه‌ی وه‌رده‌گرێت. سروشتی چینی ناوین به‌فاشیزم باركراوه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه؛ سهقهتكردنی شانه سیاسی و ئه‌خلاقیه‌كانی كۆمهڵگاو له‌كارخستنی له سه‌رووی كێشه بنهڕهتیهكانهوهیه. بێگومان ناتوانرێت بوار و شانه ئه‌خلاقی و سیاسییه‌كان به ته‌واوی له‌ناوببرێت. تا كۆمه‌ڵگا هه‌بێت، ئه‌خلاق و سیاسه‌تیش هه‌ر ده‌بێت. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت له دۆخی بواری پسپۆڕی و ئه‌زموون ده‌ركه‌وتوون، یان له‌م ره‌وشه ده‌رخراون، به‌هره‌و توانا چالاك و ئافرێنهرهكهیان سەبارەت بە ئەخلاق و سیاسەت جێبه‌جێ ناكه‌ن. له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا زۆر ئاشکرایە کە په‌یوه‌ندی و ئامێره‌كان ( میدیا، هه‌موو جۆره یه‌كینه تایبه‌ته‌كانی هه‌واڵگری و یه‌كینه په‌لامارده‌ره تایبەتەكان، باوەڕییە ئایدیۆلۆژیه‌كان ..هتد)ی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت بگره دزه‌یان كردۆته ناو وردترین شانه‌و مهمیلهكانی كۆمه‌ڵگاش، به‌مجۆره كۆمه‌ڵگا خراوه‌ته ناو دۆخێكه‌وه، كه هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر بڕاوه، له‌خۆی نامۆ بووه، توانای جێبه‌جێكردنی هیچ پره‌نسیپێكی ئه‌خلاقی خۆی نییه، ته‌نانه‌ت له‌پێناو بنچینه‌ییترین پێویستیهكانیشیدا ناتوانێت گفتوگۆیەکی سیاسی بكات و بڕیار (سیاسه‌تی دیموكراتیانه) وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها له‌م قۆناخه‌دا فه‌راهه‌مكردنی گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی سه‌رمایه له‌مێژوودا له‌لایه‌ن هێزه راسته‌قینه‌كانی حوكمڕانی كه له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا گفتوگۆیه‌كی زۆری له‌باره‌وه ده‌كرێت "كۆمپانیا جیهانگیریه‌كان" واته پاوانه‌كانی "ئه‌زه‌ل ــ ئه‌به‌د"، له‌نزیكه‌وه گرێدراوی تێوه‌گلاندنی كۆمه‌ڵگایه بۆ ناو ئه‌م دۆخه‌وه. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا دووچاری داڕووخان و په‌رته‌وازه‌بوون نه‌كرابایه، له‌میانه‌ی هێنده رێگای وه‌همیه‌وه، واته به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌هیچ ئامرازێكی به‌رهه‌مهێنان بدرێت، نه ده‌توانرا هێندە پاره به پاره قازانج بكرێت. ته‌واوی ده‌ستكه‌وت و قازانجی پاوانه‌كان به‌درێژایی مێژوو، به‌تایبه‌تی ئه‌و قازانجه زۆره‌ی له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا له ئاسمانه‌وه (له‌خۆڕا) به دیهاتووه[1]، له‌سه‌ربنه‌مای خاڵیكردنی هه‌بوون و مێشكی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستیان هێناوه. چونكه "پاره له ئاسمان نییه!".
پێویسته دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، په‌یوه‌ندی و ئامێره‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات كه بێ سنوور زیادیانكردووه به‌ته‌نیا كۆمه‌ڵگا ناخه‌نه ئه‌م ره‌وشه‌وه. به‌ڵكو له رێگای سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌ژموون كه به‌لای كه‌مه‌وه هێنده‌ی ئه‌مه كاریگه‌ره، واته له رێگای میدیاوه فه‌تحی ئایدیۆلۆژیانه‌ی كۆمه‌ڵگا ئه‌نجامده‌درێت. تا له‌رێگای چه‌واشه‌كاری و شێواندنهكانی میللیگه‌رایی، ئایینگه‌رایی، ره‌گه‌زگه‌رایی، زانستگه‌رایی و هونهرگهرایی (به‌پیشه‌سازیكردنی هونه‌ر، به‌تایبه‌تی وه‌رزش) ـه‌وه سه‌رسام نه‌كرێت، ته‌نیا له‌رێگای په‌یوه‌ندی و ئامێره‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه كۆمه‌ڵگا هێنده ناڕووخێنرێت. كۆمپانیا وه‌همیه جیهانگیریه‌كان (مه‌به‌ست سه‌رمایه‌ی-فینانس، پاره-سه‌رمایه‌یه)، پاوانه مێژووییه‌كان كاتێك كۆمه‌ڵگا له‌ناوه‌ڕۆكی خۆی ده‌رده‌خه‌ن، دووچاری چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی بێ سنووری ده‌كه‌ن كه وه‌ك په‌یڕه‌وكردنی كۆمه‌ڵگا قڕان بێت.
بەردەوامە…
[1] به ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وت له ئاسمانه‌وه: مه‌به‌ست به ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته به بێ ره‌نج(وەرگێڕ).