ئازادی و جاویدی لە رێگای تێکۆشانی ئافرەتەوە دەخوڵقێنرێن
17 شوبات, 2019
بەرگیراوە لە پەرتوکی شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ژیانی نوێ(عەبدوللا ئۆجەلان)
لە کۆندا لە ناو کوردەواریدا بۆ ئافرەت شەڕ کراوە. ئەمرۆکەش دەبێت بۆ ئافرەت شەڕ بکردرێت، هێندە هەیە کە ئەمرۆ ئیتر لە رووی ئامانج و بەرفراوانییەوە زۆر جیاوازە لە کۆنەکە. دەبێت شەڕی ئافرەت و شەڕی ئازادی و وڵات بە وێنەی گۆشت و نینۆک وابەستەی یەکتر ببینرێن. شەڕی ئافرەت شەڕی ئازادی، شەڕی وڵات، شەڕی نیشتمان و شەڕی رێکخستنە. واتا تەواو پێچەوانەی ئامانج و بەرفراوانی ئەو شەڕەیە کە تا ئێستا لەسەری کراوە. دەبێت هەموو کەسێک لەمبارەیەوە تەقینەوەیەکی هۆشیاری و گۆرانکارییەکی ریشەیی لە رووی شێوازی شەڕەوە لە خۆیدا بکات. ئەم لایەنەی راستی سەرۆکایەتی زۆر شتێکی بێ وێنەیە.تا دوارادە جێی بۆ بە سوپابوونی ئافرەت کردۆتەوە. تەنها ماوەتەوە سەر ئەوەی هێزی بوون بە مێلیتانی ئەمە لە خۆتاندا دروست بکەن. دەبێت ئیتر سوپا لە بوون بە ئامرازێکی کوێرکردنەوە، وێران کردن و لاوازکردن دەربهێنین و بیکەین بە چەکی ژیان و شەڕ و پەروەردەیەکی بەهێز بۆ ئافرەتان. بڕواناکەم کە داخوازیەکی لەمە قورستایشتان لێمان هەبێت. دەبێت بزانن کە چۆن ببنە هێزی ئەم کارە. زۆر ئافرەت مەیلی بەلاماندا هەیە، ئەوەی کە بیاندەینێ ئەمانەیە. ئیتر لەمە زیاتری چی هەیە کە داخواز بکرێت؟ بەدەر لەمە چارەیەکی تر نابینم. شەڕی ئافرەت شەڕێکی گەورەیە و ئەنجامی زۆر گرنگیشی دەبێت؛ جاویدی، ئازادی لێبەدەست دەهێنرێت و شەڕیش سەردەخرێت. با هەموو کەسێک ئەم کارە بە شتێکی جددی بزانێت، چونکە بە ئەندازەی ئاستێکی بەرز لەرووی چەمکەوە پێویستی بە رەوشتبەرزیشتان هەیە. شێوازی کۆن بەرەو ماڵوێرانیتان دەبات. ئەگەر لەم بارەیەوە خۆتان نەگەیێنن بە پێوانە سەرەکییەکانی سەرۆکایەتی، پێش لەوەی دوژمن بگاتە سەرتان لە سنووری ئافرەتدا ئێوە دەدۆڕێن و شکست دێنن. ئەمە سنوورێکی پڕ مەترسییە. لەمبارەیەوە ئەزموونم هەیە بۆیە گوێم بۆ شل بکەن و وتەکانم بە جددی وەربگرن. خۆ ئەگەر خۆتان بگەیەننە شێوازی راستی ژیان و شەڕکردن، ئەوا خەباتی ئافرەتان، ئاستی پەیوەندییەکان و پەیوەندی بەستنی لەگەڵ پیاوانیشدا دەبێتە کۆڵەکەی سەرکەوتن و پێناسەکردنی ژیان و پێشکەوتنی شەڕ. بۆیە پیاوان تۆزێک لەمبارەیەوە مێشکیان بخەنە کار و بەس بڵێن(( ئافرەتە، لاوازە و چۆنمان بوێت وەها دەیخەڵەتێنین.)) چونکە ئەمە زۆر ترسناکە، تەنانەت ئەگەر بشتوانن بیانخەڵەتێنن نابێت شتی وەها بکەن. ئەوانیش بۆ خەڵەتاندن زۆر شیاو بن، نابێت ئێوە کردنی شتێکی وەها شایستەی خۆتان ببینن. ئێوەی ئافرەتیش دەبێت بە ئەندازەی پرەنسیپدارییەکی زۆر، رەوشت بەرزیش بن؛ هێندەی گەورەیی و باڵایی پەیوەندییەکان لایەنی زۆر و زەحمەتیشیان لەیاد مەکەن. دەبێت لەم رووەوە خۆتان پێبگەیێنن، یاخود بە واتایەکی تر توانای هەڵگرتن و تێپەڕکردنی ئەنجامەکانیتان هەبێت. کێشەکە هەروا بە شتێکی بچوک مەزانن. ئەگەر لەم بارەیەوە پلەی پێوەری خۆتان باش دەست نیشان نەکەن، ئەوا لە رەوشتان لە رەوشی ژنی کابرایەک زۆر خەراپتر دەبێت. من هەر لە تەمەنێکی زۆر بچوکدا ئەمەم بەدی کرد. چەند مایەی بەختەوەرییە کە خۆم هەڵنەخەڵەتاند و ئافرەتیشم نەخەڵەتاند و سەرەنجام ئەم بەها گرنگانەی ئازادی لێوە لە دایک بوو. هێندەی دەبینم پیاوانیش خەریکە پێش دەکەون. ئەمە بە بەراورد لەگەڵ ئەو دەستنیشانکردنانەی لە رابردوودا لەسەر راستینەیان کردوومە. ئەوەشتان لەیاد نەچێت تەنانەت لە سوسیالیزمیشدا هیچ کەسێک نەیتوانیوە بەم زراڤییە بگات. لە ماوەی رابردوودا ئافرەتێکی چین هات بۆ میونداریمان. ئەم ئافرەتە هەموو بەڕێوەبەرە چینییەکان وەک بەری دەستی خۆی دەناسێت و تەنانەت لەسڵی ١٩٤٩دا سەرۆکی خوێندکاران بووە. دەیوت:(( لە وڵاتەکەی ئێمەدا لە بابەتی ئافرەتدا هەڵەیەک کرا. رۆشەنبیرێک دەرکەوت وتی:(( با ژومارەی دانیشتوانمان لە پێنج سەد میلیۆن تێپەڕ نەکات.)) بەڵام سەرکردەکانی ئەو کاتە ئەمەیان پەسەند نەکرد. لەسەر ئەمە کابرایان شاربەدەر کرد و پاکتاویان کرد. لە ئەنجامی ئەم سیاسەتەدا ئێستا ژومارەی دانیشتوانمان ملیارێک و دووسەد میلیۆنە. ئیتر وامان لێهاتووە دەڵەین هەموو خێزانێک دەبێت تەنیا یەک مناڵی ببێت. ئەمەش کێشەیەکی تر لەگەڵ خۆیدا دێنێت کە زۆر نازدار گەورەکردنی ئەو منداڵانەیە و بەم هۆیەشەوە دروست بوونی جۆرەها کێشەی جددی ترە. )) منیش پێم وت: (( لەگەڵ رێزمدا بۆ <<ماو>>ی سەرۆکتان، بەڵام ئێمە لەو قووڵتر تەماشای ئەم بابەتەمان کردووە و شێوازی خێزانێکی وەک ئێوەمان نەگرتۆتە بەر.)) ئێمە کێشەی خێزانمان وەک کێشەیەکی گەورە خستە بەردەمی خۆمان و تا ئەم تەمەنەش هاتووم، بەڵام هێشتا ناتوانم بڵێم کە بە تەواوەتی ئەم کێشەیەمان چارەسەر کردووە. بۆیە پێشم وت ئێوە ویستووتانە لە رێیەکی قەدبڕەوە کێشەکە چارەسەر بکەن، بۆیە ئەم کارەساتەتان بەسەر هاتووە. ئەم بۆچونەش واتایەکی خۆی هەیە. ئەگەر بە شێوەیەکی زۆر باش هەموو رەهەندەکانی کێشەکە نەبینین و هەوڵی چارەسەر کردنیان نەدەین لە کۆمەڵگای چین- کە کۆمەڵگایەکە لە زۆر رووەوە خاوەن گەورەیی تایبەتی خۆیەتی- خەراپرمان بەسەر دێت و تووشی کێشەی زۆر ئاڵۆزتر دەبین.
تەنانەت باسی ئەوەم بۆ کرد کە لەناو کۆمۆنیستە کۆنەکاند یەک لەسەر یەک جیابوونەوە لە هاوسەرەکانیان و لەگەڵ ئافرەتێکی تردا هاوسەرگیری کردن شتێکی باو بووە و ئەمەش لای ئەوان زۆر بووە. ئەویش لەمبارەیەوە <<ماو>>ی بە نمونە هێنایەوە. منیش پێم راگەیاند هەموو ئەمانەمان لە پێش چاوی خۆمان داناوە و بەردەوام لەیادمانە، بۆیە نامانەوێت بە وێنەی ئەوان بکەین. ئافرەتەکە باسی لەوەش کرد کە <<چیان چینگ>>ی هاوسەری ماو چۆن پیلانگێڕێکی ژێربەژێر و خەراپترین ئافرەتی چین بووە. منیش پێم وت کە ئێمە ئەمانە دەزانین، نەک هەر ئەمە بەڵکو چارەسەریشمان بۆ دۆزیوەتەوە، ئەوە چاک دەزانین کە هاوسەرەکەی ماو چ مشەخۆرێک بووە لەسەر ئەو میراتەی بۆی بەجێماوە. تەنانەت دوای مردنی ماو گروپێکی قۆرغکارانەشی دامەزراند، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە ئێمە هەر لە ئێستاوە ئاستێکی بەرزی شیکردنەوەمان سەبارەت بە بابەتەکە هەیە. کەواتە ئەگەر سۆسیالیزمیش دابمەزرێنیت و تەنانەت پەنجا ساڵیشی بەسەردا تێپەڕبێت، کە کۆمەڵێک کێشەی چارەسەرنەکراوی هەبێت هەر شکست دێنێت. مەبەستم لەوەیە کە کێشەکە هەر کێشەیە و گرنگ ئەوەیە کە جددیانە لەمە تێبگەیت و چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە. ئێمە ئەگەر تەواو چارەسەریشمان نەکردبێت هەموو شتێکمان گەیاندۆتە ئاستی کامڵ بوون.
بەردەوامە…