كژار : بؤ رأى گشتى
28 تهمموز, 2016بە درێژایی مێژووی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی، ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری پیاوسالار به شێوازێكی رێكخستن كرا‌و و هه‌مه‌لایه‌نه ژنانی كردوه‌ته ئامانج. به سه‌دان ژن ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونەوە، ٥ هه‌زار ژن و منداڵ رفێنران. ژنانی كورد وه‌كوو پێشه‌نگ و سه‌مبولی ئیراده كه له مێژووشدا خاوه‌ن رۆڵی گرنگ بوون، گه‌وره‌ترین به‌رخۆدانیان به‌رامبه‌ر به ئایدیۆلۆژیای تیروریستی داعش پیشاندا. به ده‌یان ژن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ده‌ستی داعش خۆیان له چیاكان فڕێدایە خوارەوە ، به ده‌یان ژن خۆیان كوشتوه و یان لە هەلێکی بچوکدا هه‌ڵهاتوون.
گه‌لی ئێزیدی له به‌ر ئه‌وه‌ی بە درێژایی مێژوو رووبه‌ڕووی هێرش و كۆمه‌ڵكوژی زۆر بونه‌ته‌وه، نه‌یانتوانیوه خۆیان به رێكخستن بكه‌ن و هێزێكی خۆپاراستن پێک‌بێنن. بۆیه ئه‌مه‌ش هۆكارێک بووە بۆ ئه‌وه‌ی كه ژنانی ئێزیدی گه‌وره‌ترین قوربانی ئه‌م هێرشانه بن. له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا هەندێک له ژنان توانیان خۆیان له ده‌ستی داعش رزگار بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا ٢ هه‌زار ژن له ده‌ستی داعشن. دۆخی ئێستاكه‌ی ژنانی ئێزیدی و تێكۆشان بۆ ئازادی ئه‌وان، هۆكاری سه‌ره‌كی تێكۆشانی هه‌موو ژنانی كورده.
به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی ژنانی ئێزیدی گه‌لی شه‌نگال، هێزی ئازادیخوازی گه‌لی كورد، بهرخۆدانیكی بێ وێنه‌یان پیشاندا. له زۆری گۆرهپانهكاندا، گه‌لی ئێزیدی و به‌تایبه‌ت ژنان پێشه‌نگ بوون. جارێكی دیكه خه‌باتی نۆی كردنه‌وه پەرەی سەند. ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی و هێزی پاراستنی سه‌ربه‌خۆی ژنان به ناوی یه‌كینه‌ی ژنانی شه‌نگال(YJŞ) به‌رێكخستن كرا و ژنان بۆ سه‌ر له نوێ بونیادنانی ژیانێكی ئازاد به‌شداری ئه‌م هێزه بوون. ئێستاش ژنانی ئێزیدی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه په‌روه‌رده‌یان كردوه به بنه‌مای ژیانی خۆیان و به زانستێكی زیاتر پێشه‌نگایه‌تی هه‌موو گۆره‌پانی خه‌باتیان به ده‌سته‌وه گرتوه. ژنانی شه‌نگال له جێگایه‌كی پیرۆز وه‌ك شه‌نگال بۆ پێكهێنانی ژیانێكی نوێ خه‌بات ده‌كه‌ن و نه‌ك ته‌نیا بۆ ژنانی ئه‌م هه‌رێمه، بەڵکو بۆ هه‌موو ژنانی جیهان له هه‌وڵ و تێكۆشاندان.
وه‌ك كۆمه‌ڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خاوه‌ندارێتی لە بانگەوازی ژنانی شه‌نگال ده‌كه‌ین كه بۆ دووه‌مین ساڵرۆژی كۆمه‌ڵكوژی گه‌ل و ژنانی ئێزیدی به ده‌ستی داعش ڕایانگەیاندبوو. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه له ئاستی نێونه‌ته‌ویی دا به جینوساید بناسرێت، خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین. هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ پێشخستنی زەمینی تێكۆشانی هاوبه‌ش و یه‌كێتی دیموكراتی لە نێوان ژنانی کورد و ئێران. جارێكی تر بانگەوازیمان بۆ هه‌موو ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ئه‌وه‌یه کە به‌رامبه‌ر به‌م كۆمه‌ڵكوژیه خاوه‌ن هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش بن. بۆ هاوده‌نگی له گه‌ڵ ژنانی ئێزیدی هه‌موو ژنان بانگهێشتی یه‌ك خولهك بێده‌نگی له رۆژی ٣/ ی ئاب ده‌كه‌ین. هاوكات داواكاریمان له داموده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌یی و لایەنە پەیوهندیدارهكان ئه‌وه‌یه كه له سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه هه‌وڵدانی پێویست پێشبخه‌ن.
کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
(KJAR)