• بۆ رای گشتی

    29 تشرینی یه‌كه‌م, 2015

    بۆ رای گشتی
    له‌ رۆژی 22 ئۆکتۆبه‌ری 2015 رێکه‌وت له‌گه‌ل 30 ره‌زبه‌ر گروپێ له‌ هه‌ڤاڵانمان په‌یوه‌ندیدار به‌ کۆمه‌ڵگای جوانانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌ که‌ سه‌رقاڵی جێبه‌جی کردنی ئه‌رک و به‌رپرسیارتیان له‌ هه‌رێمه‌کانی کۆساڵانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون، که‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی پاسداران و به‌کرێگیراوانی سه‌ر به‌ رژێمی ئێران و له‌ ئاکامی ئه‌و بۆسه‌یه‌دا پێکدادانێک دێته‌ ئاراوه‌.

    له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ڤاڵێکمان به‌ ناوی زاڵ مه‌د، خه‌ڵکی ناوچه‌ی ئه‌رجیش سه‌ر به‌ شاری وان باکووری کوردستان به‌ قاره‌مانی شه‌هید ده‌که‌وێت.
    به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر ناوی کۆمه‌ڵگای جوانانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان و گه‌لی کورد له‌ هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان ده‌که‌ین و هیوای سه‌رساغییان بۆ ده‌خوازین.

    جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ هه‌ڤاڵ زاڵ ئه‌ندامی کوردنیاسیۆنی کۆمه‌ڵگای جوانانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو و له‌ هه‌رێمه‌کانی جیاوازی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداری تێکۆشان و خه‌باتی کردبوو، جێگا په‌نجه‌ی خه‌باتی له‌ زۆربه‌ی هه‌رێمه‌کان دیار و به‌رجه‌سه‌ته‌یه‌، هه‌رێمه‌کانی وه‌ک داڵاهۆ، شاهۆ،لورستان، سنه‌، مه‌ریوان و قه‌ندیل گۆڕپانه‌کانی جیاوازی چالاکی و خه‌باتی بێ‌ پسانه‌وه‌ و ماندوونه‌ناسانه‌ی هه‌ڤاڵ زاڵ بوون، جێگه‌ی و پێگه‌ی هه‌ڤاڵ زاڵ له‌ دڵی خه‌ڵکی نیشته‌جێی ئه‌و هه‌رێمانه‌ن وه‌ک پێشه‌نگ و نموونه‌ی کادرێکی ئاپۆیی دیاره‌.

    له‌کۆتاییدا وه‌ک کۆمه‌ڵگای جوانانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵێنی پێداگری له‌سه‌ر رێبازی هه‌ڤاڵ زاڵ و هه‌موو شه‌هیدانی خه‌باتی ئازادی کوردستان ده‌ده‌ین و ئاستی خه‌بات و تێکۆشانمان به‌رزتر و بڵندتر ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها بۆ خاوه‌ندارێتی له‌ شه‌هید زاڵ و پارێزوانی له‌ نرخ و به‌هاکانی گه‌له‌که‌مان داوا له‌ جوانانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین که‌ به‌شداری له‌ ریزه‌کانی گریلادا بکه‌ن.
    ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵ زاڵ به‌و شێوه‌یه‌یه‌

    ناو: ئه‌رکان
    پاشناو: چایان
    ناوی باوک: میربه‌دین
    ناو دایک: ئایتان
    له‌دایک بووی: وان ئه‌رجیش1985
    به‌شداربوون: 2006 قه‌ندیل
    شه‌هاده‌ت: 22 / 10/ 2015 کۆساڵان
    کوردیناسیۆنی کۆمه‌ڵگای جوانانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
    27/10/205



    کژار