• تاگەکان: ,

    بۆ رای گشتی و راگەیاندن

    22 ئاب, 2019

    خاوەندارانی زیهنییەتی فاشیستی AKP-MHP  وەکوو دیکتاتۆرانێک کە دەسەڵاتی خۆیانیان ون کردووە، بە دوور لە هەر جۆرە زانستێک هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد. لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار دا سەرەڕای ئەوەی کە هاودەنگانی AKP-MHP لە کوردستاندا روویان لە هەرجۆرە کایە و فێڵان کردیش، لەسەر سەندووقەکان ئیرادەی گەلی کورد سەرکەوت. خاوەنانی زیهنییەتی AKP-MHP لە کوردستاندا سەرەڕای هەموو فێڵبازییەکانی خۆیان؛ کاتێک کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرنەکەوتن وەکوو هەموو دیکتاتۆرەکان روویان لە رێبازی نادیموکراتییانە کرد، لە جێگەی سەرۆک شارەوانانی HDP کە لە لایەن گەلەوە هەڵبژاردرابوون قەیوومیان ئەرکدار کرد و دەستیان بەسەر ئیرادەی گەل داگرت.

    لە ساڵی  ٢٠١٦ دا شارەوانی گەورەی شاری ئامەد وێڕای گەلیک لە شارەدارانیش لە لایەن زیهنییەتی فاشیستەوە داگیرکرا. لە بەرامبەر زیهنییەتی فاشیستی            AKP-MHP گەلی کورد لە رۆژی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ جارێکی تر ئیرادەی خۆیان نیشان دا. گەلی کورد لەم هەڵوێستەی خۆیدا وڵامێکی بەهێزی بە نزیکایەتی زیهنییەتێکی فاشیست کە بە شێوازی نادیموکراتیک و داگیرکەر دەجوڵێتەوە، دایەوە. زیهنییەتێک کە یەک لایەنی و نەژادپەرەستی پێش دەخات؛ بە هیچ شێوازێک پێشکەوتنی گەلی کورد هەزم ناکات، ئەمڕۆکەش لە بەرامبەر دیموکراسی، کودەتایەکی سڤیل پێش دەخات. زیهنییەتی فاشیستی AKP-MHP لە بەرابەر ئیرادەی گەلی کورد ٤مانگ و ١٩ رۆژ خۆی بۆ گیرا. ٤ ساڵ زۆرترە تورکیە لەسەر بنەمای زیهنییەتی فاشیستی AKP-MHP بە بارودۆخی نائاسایی (OHAL)ـەوە بەڕێوە دەچێت؛ ئەمە لە راستی خۆیدا تورکیەی مەحکومی سیاسەتی داگیرکاری کردووە. فاشیستی AKP-MHP، سەرەتا بە داگیرکردنی ئیرادەی گەلی کورد و دواتر سەرجەم گەلانی تورکیە بارودۆخێک نییە کە پەسەند بکرێت.

    لە تورکیە دا قۆناخی قەیوومان بۆخۆی قۆناخێکی گەندەڵی و داگیرکارییە. کاتێک مرۆڤ دەڕوانێتە ئەرکی ئەوان دەبیندرێت کە وتەی گەندەڵی بۆ ئەوان زۆر بەسیتە. ئەم بارودۆخە بۆخۆی تاڵانکردنی بوهاکانی گەلە. دەست دانانە سەر شارەوانییان بەرهەمی زیهنییەتێکی تاڵانکەرە و لەسەر ئەم زیهنییەتە پرۆژەیەکی گەورەی داگیرکاری و تاڵانکردنی بەلەدێ بە بنەما دەگیردرێت. هاودەنگانی AKP-MHP لە بواری ئابووری دا لە تێکچوونێکی گەورە دان. بە دەستبەسەر کردنی شارەوانییان خوازیارن ئەو قەیرانە ئابوورییە کەم بکەنەوە. سیاسەتی AKP هەم لە ناوەوە و هەم لە دەرەوە ناچار ماوەتەوە و بۆ رزگار بوونی لەم بارودۆخە هێرش دەکاتە سەر گەل.

      پێویستە هاودەنگی فاشیستی AKP-MHP بە زووترین کات لە بڕیاری نادیموکراتیانە و داگیرکەرییەک کە ئیرادەی گەل بنەما ناگرێت، دەست هەڵگرێت. گەلی کورد لەم زاناییە دایە، کە داگیرکارییەک کە لە بەرامبەر هەڵبژارتەی ئەوان دەکرێت لە راستی دا داگیرکردنی ئیرادەی گەلە، بۆ ئەمە پێویستە گەلی کورد وەکوو دوێینێ ئەمڕۆکەش خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆی بکات.

    زیهنییەتی AKP-MHP وەکوو دوژمنی سوێند خۆری کورد، ناهێڵێت کورد لە یەک گۆڕەپانیش دا پێشەنگایەتی بکات و پیشکەوێت. خاوەنی ئەم زیهنییەتەی دوژمنی کورد، دوژمنی ژنیشە. هاودەنگانی AKP-MHP بۆ دەستبەسەر کردنی ئیرادەی گەلی کورد بە دوای بیانوویەکەوە دەگەڕێن؛ سیستەمی هاوسەرۆکایەتییەک کە نوێنەرایەتی یەکسانی ژن لە ناو سیاسەت دا دەکات، یەکێک لە بیانەوویەکانییەتی.

    لە جەوهەر دا سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بۆ ئەوەیە نایەکسانی رەگەزی کۆمەڵایەتی، بکاتە یەکسانی رەگەزی کۆمەڵایەتی بەڵام، بەم دەستتێوەردانە خوازیارن سیستەمی هاوسەرۆکایەتی تیرۆریزە بکەن. لە مێژووی تورکیە دا و زۆرتر لە قۆناخی دەسەڵاتی AKP دا توندوتیژی لەسەر ژن زۆر بووە. هۆکاری زۆربوونی ئەم توندوتیژییانە دەرئەنجامی رێگاکردنەوە بۆ سیاسەتی نژادپەرەست، رەگەزپەرەست، ئایین پەرەست، نەتەوەپەرەست و فاشیزمە. لە لایەن دەسەڵاتی AKP دورخستنی ژنانی وڵات هەم لە سیاسەت و هەم لە سەرجەم گۆڕەپانەکانی ژیان؛ بێ کاریگەرکردنی ژنانی ئەم وڵاتەیە.

    ئەمڕۆکە شتگەلێک کە روودەدەن لە پێش چاوی هەموو جیهان روودەدەن. لە بەرامبەر ئەم کردەوە فاشیستانە بی دەنگ بوون، بەواتای بەڵێ گوتن بەم سیاسەتانەیە.گەلی کورد لە هەموو مێژووی خۆیدا بە خۆڕاگری خۆی سیاسەتی فاشیست، نەژادپەرەست و قڕکەری پووچەڵ کردووە و لەسەر پێ ماوەتەوە. ئەمڕۆکەش پێویستە سەرەتا ژنان و گەنجان و هەموو گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەم کودەتا سڤیلە بە هێزێکی گەورە خۆڕاگری بکات، هەروەها ژنانێک کە لە لایەن دیکتاتۆرانەوە دەکرێنە ئامانج پێویستە یەکبگرن و لە بەرامبەر زیهنییەتی دەسەڵاتدار کە بە بیانووی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی رەوایەت بە توندوتیژی لەسەر ژنان، دەست داگرتن لەسەر مافی مرۆڤایەتییان و نەناسینی رەوشتی هاوبەش دەدات، تێکۆشان بکەن و ئیدی کاتی بەس گوتن بە هەر جۆرە سیاسەتی سەروەری پیاو و تێپەڕ کردنی ئەم زیهنییەتەیە.

    کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان(کەژار)

    ٢٢/٨/٢٠١٩

     

     

     

     



    کژار