دڵخواز له گه‌ڵ
ڕێبین مانا(فەرزاد کەمانگەر) له داوێنی کۆسالان بوو، که یه‌که‌م گرووپی گه‌ریلامان پێگه‌یشت. که لێیانم ده‌ڕوانی نه‌مده‌زانی چ هه‌ستێک بوو له قووڵایی دڵه‌وه ده‌یهه‌ژاندم. بڕوا و ئازایه‌تی، وره‌ی به‌رزی ئه‌م کچ و کوڕه شۆرشگێرانه حاڵ و وه‌زعی منی گۆڕیبوو. بیرم له‌م وڵاته ده‌کرده‌وه، له‌م نیشتمانه خۆبایی و خۆپه‌ره‌سته، له‌مێژه په‌یمان و سۆزێکی خوێناوی له‌گه‌ڵ رۆڵه‌کانی خۆی به‌ستووه که باشترین و جوانترینیان هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتی دا له دڵی خۆی بشارێته‌وه. چه‌نده له‌خۆبایی و سه‌رکه‌شه، هه‌میشه باشترینه‌کانی بۆ خۆی ده‌وێت. بێده‌نگی شه‌و، هاڕه‌ی ڕووبار و پۆلی خۆشه‌ویستی گه‌ریلا و مانگه شه‌و، تابلۆیه‌کی…