كاتێك باسی كێشه ئابوورییه‌كان ده‌كرێت جڤاتی مێرووله‌م به‌بیردا دێت
(لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان) ٤-كێشه ئابوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگا كاتێك باسی كێشه ئابوورییه‌كان ده‌كرێت جڤاتی مێرووله‌م به‌بیردا دێت. ته‌نانه‌ت زینده‌وه‌رێكی بچووكی وه‌ك مێرووله‌ش كێشه‌ی ئابووری (بۆ هه‌ر زینده‌وه‌رێك ئابووری بریتییه له به‌خێوكردن) نابێت،چۆن بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و ئه‌قڵێكی پێگه‌یشتووی وه‌ك مرۆڤ كێشه‌ی ئابووری جەرگبڕی ده‌بێت، تەنانەت چۆن دووچاری دۆخێكی شه‌رمه‌نده‌ی وه‌ك بێكاری ده‌بێت؟ چی له سروشتدا هه‌یه ژیری مرۆڤ كاری له‌سه‌ر بكات و نه‌توانێت بیكات به ئیش؟ مسۆگه‌ر گرفته‌كه نه له میكانیزمی سروشتدایه، نه په‌یوه‌ندیشی به ژینگه‌وه هه‌یه. گورگه زۆرداره‌كه‌ی مرۆڤ له‌ناو خۆیدایه. هه‌ركێشه‌یه‌كی ئابووری، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بێكاری، په‌یوه‌ندی…