کۆمەڵگای سروشتی
لەبەر گێراو لە پرتووکی رێبەر ئاپۆ پەیوەندی نێوان کۆمەڵگاو سروشت بوارێکە تادێت کۆمەڵناسی تێیدا قاڵ دەبێتەوە، هەرچەندە لەبواری گشتیدا کاریگەری ژینگە لەسەر کۆمەڵگا روون و کراوەیە. بەڵام لێکۆڵینەوەی بەشێوەیەکی زانستی و بوونی بە بابەتێکی فەلسەفی شتێکی نوێیە، دوای دەرکەوتنی ئەنجامی کارەساتەکانی کاریگەری سیستەمی کۆمەڵگا لەسەر ژینگە ئەم پەیوەندییە پەرەیسەندووە، کاتێک لێکۆڵینەوە سەبارەت بە سەرچاوەی کێشەکە بکرێت، ئەو سیستەمە باڵادەستانەی کۆمەڵگا رووبەڕوومان دەبنەوە کە بەشێوەیەکی زۆر مەترسیدار پێچەوانەی سروشت کەوتووتەوە، نامۆبوون بە ژینگەی سروشتی لەژێر ئەم ناکۆکییە ناوخۆییانەی کۆمەڵگا شاراوەیە کە هەزاران ساڵ بەردەوام بووە؛ لە میانەی نەکلابوونەوەی زانستی ئاشکرابووە کەچەندە…