ژن بوون بەواتای مرۆڤ بوونە لە دژوارترین دۆخدا
لەبەرگێراوی لە پرتۆکی رێبەر ئاپۆ ئەوکیشانەی ژن لە ناو کۆمەڵگادا بەدەستیەوە دەناڵێنێت بەر لە هەموو شتێک هەڵسەنگاندنی لە چوارچێوەی رەهەندەکانی کۆمە کۆمەڵگای مێژوویی گرنگ و بایەخدارە. کێشەی ژن کێشەیەکەسەرچاوەی سەرجەم کێشەکانی دیکەیە. بەر لە گوزەرەکردن بەرەو کۆمەڵگای دەوڵەتی و چینایەتی دامەزراوە بوونی پلەداریەکی توندی باڵادەستی پیاو( باوک سالاری) لەسەر ژن دربینرێت. بۆ پاساوهێنانەوەی باڵادەستی پیاو پەنا براوەتەبەر چەندین چێروکی میتۆلۆژی و یایینی. داستانی ئینانای مێخوداوەندی ئوروکیش رەنگدانەوەی ئەم پرۆسەو قۆناخەیە. لەداستانی ئاماژەپێکراودا تامەزرۆییەکی زۆر بۆ دایکی خوداوەندی پیرۆزی جاران و سروشت جێگای باسە. هەروەکو لە داستانەکەشدا دە بینرێت ژن بەدەست…