» مامۆستا

مامۆستا فەرزاد

8 ئایار, 2019

    حەیفە،حەیفە کە پێنوسم ناتوانێ جوان بۆت بنوسێ حەیفە لە لێنوسم ناوی جوانت وەسفی کەمی هەبێ نازانم،نازانم چۆن بۆت بنوسم کە شایانی تۆ بێ ئەی مامۆستا حەیفە کە من نەبووم بە شاگردت حەیفە کە ئەلفوبێی زمانی شیرینمانت فێر نەکردم بەڵام مامۆستاکەم ڕێگات دیارە لە پێش چاوم ئەوین تۆی لە باوەشی خۆی دا گرێدا بەڵام ئەوین نە ئەوین بوو ئەوین ئەو ئەوینە بوو کەتۆ لە دڵت دا ڕاتگرتبوو ئەوین دەست و لاقی کوردی گرتووە بەڵام ئەوین لە دڵی کورد دا کوردی زیندوو هێشتووە ئەوین بە نێوی تۆ و شیرینەوە خۆی…

من مامۆستا ده‌مێنمه‌وه‌ و تۆش هه‌ر پاسه‌وانی زیندان

زێئوس، خودای خودایان فه‌رمانی دا، پڕۆمته‌ی نافه‌رمان به‌ زنجیر بکێشن. ئا به‌م جۆره‌، حه‌کایه‌تی من و تۆ، ده‌ستی پێ کردووه‌ …(1) تۆ میرات گری پاسه‌وانانی زێئۆسی، تا هه‌موو ڕۆژێک چاوه‌دێری بکه‌ی له‌ ڕۆڵه‌یه‌ک ، له‌ ڕه‌گه‌زی خۆره‌تاو و ڕووناکایی  . بۆ من و تۆ زیندان دوو واتای جیاواز ده‌به‌خشێت‌.  دوو که‌س له‌ دوو به‌ری دیوارێک، به‌ ده‌رگایه‌کی ئاسنین و ڕۆچنه‌یه‌کی بچووک له‌ نێوی دا.  تۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سیللول، منیش له‌ ناخی سیللول دا. ئێستا وا باشتره‌ یه‌کتر به‌ باشی بناسین. من مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌م. نا … نا… من خوێندکارێکی سه‌مه‌دی بێهره‌نگیم…

زۆرترین بینراو:
دوایین بەڕۆژکردنەوەکان:

ماڵپەڕی کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان