خاوەنداری لە ئەخلاق و ژیانی دیموکراتیک گەورەترین گەوهەرە
ژیان هەورامان یەکێک لە رەهەندە بنەڕتیەکانی سیستەمی داگیرکاری، نوێنەرایەتی زیهنییەتی پیاوسالاری لە دژی کۆمەڵگایە و شەڕی چەواشەکارییە. رژێم بە رێگای بێ ئێرادە کردن، پێشێل کاری، توشبوون بە ماددەی هۆشبەر و زواجی مێر منداڵان و ..هتد. دەیهەوێت ناخی کۆمەڵگا پووچەڵ بکاتەوە. کۆمەڵگا بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. ئەم ڕێبازە شەڕانە نەتەنیا بەرامبەر بە جەستەی مرۆڤەکان نییە بەڵکوو بۆ لە ناوبردنی هەست و روحی مرۆڤایەتی بکار دەهێندرێن. سیستەمی ئێران یەکێک لەو سیستەمە سەرەکیانەیە کە بە شێوازی شەڕی نەرم لە نێو کۆمەڵگا دزە دەکاتە نێو هەر ماڵێکەوە، بانگەشەی رووخانی دەرونی دەکات. کۆمەڵگا لە ناسنامەی…