من مامۆستا ده‌مێنمه‌وه و تۆش هه‌ر پاسه‌وانی زیندان
زێئوس، خودای خودایان فه‌رمانی دا، پڕۆمتهی نافه‌رمان به زنجیر بکێشن. ئا به‌م جۆره، حه‌کایه‌تی من و تۆ، ده‌ستی پێ کردووه …(1) تۆ میرات گری پاسه‌وانانی زێئۆسی، تا هه‌موو ڕۆژێک چاوه‌دێری بکه‌ی له ڕۆڵه‌یه‌ک ، له ڕه‌گه‌زی خۆره‌تاو و ڕووناکایی . بۆ من و تۆ زیندان دوو واتای جیاواز ده‌به‌خشێت. دوو که‌س له دوو به‌ری دیوارێک، به ده‌رگایه‌کی ئاسنین و ڕۆچنه‌یه‌کی بچووک له نێوی دا. تۆ له ده‌ره‌وه‌ی سیللول، منیش له ناخی سیللول دا. ئێستا وا باشتره یه‌کتر به باشی بناسین. من مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌م. نا … نا… من خوێندکارێکی سه‌مه‌دی بێهره‌نگیم…