پارادۆکسەکانی رژیمی ئیران لە مێژە ئاشکرا بووه
جوانا سنە مێژووی مروڤایەتی لێوانلێوە لە ئەو لاپەڕانەی کە مرۆڤ بۆ سەلماندنی هەبوونی خۆی، تیکۆشانی کردوە. هەر چەشنە ئێش و ئازاری لەڕێگەی خۆڕاگری دا بە گیان پەژراندوە بۆ ئەوەی کە بە هەبوونی خۆی بگات و لە هەمان کات دا لە واتای ژیان تێبگات. بۆ تێگەیشتن لە هەبوون و واتای ژیان لە بەرامبەرسروشت، مرۆڤ و هەر جورە مەترسییەک کە تەهدیدی کردوە لە ناو میکانیزمێکی خۆپاراستن دا بووە . دەتوانین بڵێین کە هەموو ئەو هەنگاوانە لە پێناو گەیشتن بە واتای ژیانە. لە بەر ئەوەی کە لە شوینیک کە واتا نەبێ ژیانیش نابێ …