بەسەرهاتی ئەوروپا و کۆتایی قۆناخێک
ڕێبەر ئاپۆ هەوڵی دەرکەوتنم بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی ئەسیناوە لە 9ی تشرینی دووەمی 1998 و پاشهاتەکانی دوای ئەویش لەگەوهەری خۆیدا لەکەسێتی مندا گوزارە لە ئیفڵاسکردنی تێڕوانینی پاڕادیگما (تێڕوانینی نمونەیی)ی هاوچەرخ دەکات. سەڕباڕی تەواوی هەوڵەکانم بۆ وەڕچەڕخاندنی پێکهاتەی بەگومانی زهنیەتم، بەڵام لەگۆڕەپانی ناوەوەی وڵات نەگەیاندنی بە ئاستی هێزیکی سەڕکەوتووی ئازادی؛ ئاشکرایە شانبەشانی ئەو کۆسپانەی لەم لایەنەوە دەرکەوتن، هەموو ئەمانە ناچاڕیان کردم ڕوو بکەمە ئەوڕوپا کە نوێنەڕی هێزی شاڕستانی بەکاڕیگەڕە. بە واتایەک ئەم ڕاستینە داننانە بە بێ باوەڕبوون بە هێزی گەوهەری خود. مێژووی ڕابڕدوو، بەهەردوو ڕەهەندی کات و شوێنەوە، گوزاڕشتی لە بنبەستبوونێکی…