هه‌ڤاڵ ئاریەن ئارێ، سمبوڵی ئه‌وین و ژیان
10 كانونی دووه‌م, 2024شه‌یدا نادر كومیته‌ی ژنۆلۆژی – روژهه‌ڵات
له ژیاندا هه‌ر كه‌سێك به ڕه‌نگێك هه‌وڵی خۆ گه‌یاندن به ئاستی هه‌ری باش یان هه‌ره به‌رزی زانابوون ده‌دات. ژنانی گەریلاش هه‌ر یه‌ك به ره‌نگ و ده‌نگی خۆیان له چوارچێوه‌ی هێز و ئیراده‌ی پۆڵاین كه له خۆیاندا ئاوا ده‌كه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاستی پێشكه‌وتنیان بێ كۆتایی بكه‌ن. له‌و پێناوه‌دا رۆژ به رۆژ جوان و جوانتر ده‌بن، بۆ ئه‌م جوانیه‌ش له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره تایبه‌تمه‌ندیه‌ك كه گرێدراوی زهنیەتی پیاوسالاریە له سه‌ر كه‌سایه‌ت و زهن و رۆح و فكریان هه‌یه تێكۆشان ده‌كه‌ن. به پاك كردنه‌وه‌ی ئه‌م زه‌هره‌ی كه ساڵەهای ساڵه پێی ژه‌هراوی كراون خۆیان رزگار ده‌كه‌ن و ده‌توانن بگه‌نه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كه دایكانی خوداوەند هه‌یانبوو.
هه‌ڤاڵ ئاریەن له گوندی ئاشناكی سه‌ر به شاری سه‌ڵماس رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك ببوو. سه‌ڵماس یه‌كێك له‌و شارانەیە كه ڕێژه‌ی به‌شدار بوون زۆره، به‌تایبه‌تیش ژنان. له هه‌مان كاتیش‌دا شه‌هیدی زۆریان هه‌یه. سه‌ڵماس وه‌ك زۆرینه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ستی وڵاتپارێزی زۆر به‌هێزه و ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ میلیتاریزه‌كردنی ئه‌م شار و هه‌رێمه سیاسه‌تی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی به‌هێز و قاره‌مانی وه‌كو شه‌هید ئاریەن ده‌ركه‌وتوون كه‌واتە هه‌موو سیاسه‌تی داگیرکەران پوچه‌ڵ ده‌بێتەوە. شه‌هید ئاریەن له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری كه به هه‌موو شتێكی دژی ژنه هه‌ڵوێست ده‌نوێنێت و هه‌وڵدانی ئاواكردنی ژنی ئازاد و خاوه‌ن پاراستنی تایبه‌تی خۆیه. به خۆ په‌روه‌رده كردن تێكۆشانێكی بێ وچان له به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تی لاواز بەڕێوە دەبات و درووست‌کردنی كه‌سایه‌تیكی به‌هێز و دلێر بە بنەما وەردەگرێت. له به‌رامبه‌ر خۆی و هه‌ڤاڵانی شه‌ڕ و تێكۆشان و په‌روه‌رده وه‌كو هه‌ناسه به پێویست ده‌بینێت.
توانی خۆی بگەیەنێته ئاستی فه‌رماندارێك كه سه‌دان هه‌ڤاڵی ژن و پیاو له ریزه‌كانی گەریلا له ژێر فه‌رمانی ئه‌ودا شه‌ڕ و تێكۆشانیان ده‌كرد. له ژیاندا كه‌سایه‌تیەك وه‌كو مامۆستای هه‌موو بواره‌كانی ژیان و په‌روه‌رده‌ی كه‌سایه‌تی بوو، له له‌شكه‌رییشدا فه‌رماندارێك خاوه‌ن تاكتیكی نوێ و رێبازه‌كانی خولقێنه‌ری كه ژن بتوانێت له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر خۆی و خاكه‌كه‌ی بپارێزێت. له سه‌ر بنه‌مای زانستی ژن “ژنۆلۆژی” هه‌وڵی ده‌دا خۆ قوڵبكاته‌وه ببێته درێژه پێده‌ری رێگای ژنانی خوداوه‌ند به‌ڵام به رێباز و شێوازێكی نوێ كه ژنۆلۆژی ئه‌مڕۆ هه‌وڵی خولقاندنی ده‌دات. ده‌ركی به‌وه كردبوو كه ئه‌وین له ئاستی زانابووندا شاراوه‌یه و ئه‌و ئه‌وینه‌ی كه رێبه‌ر ئاپۆ باسی لێوه ده‌كات ره‌مزی ژن ژیان ئازادیه. له دنیایی پیاوسالاریدا ته‌نیا رێگای گه‌یشتن به‌و ئاسته‌ی ئه‌وین خۆپاراستنه، خۆپاراستنیش به زانست و هێزی پاراستنی جه‌وهه‌ری مسۆگه‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه پێك هات؛ كه‌واتە خۆبوونیش مسۆگەرە.
هه‌ڤاڵ ئاریه‌ن به‌ڕه‌فتار و هەڵسوکەوتی خۆی دیاری ده‌كرد كه دەرك به‌و ئاسته ده‌كات كه ژن پێویسته بیگاتێ. جوانی هەڤاڵ ئاریه‌ن له ئوسلوب و قسه‌كردن و هه‌ڵسوكه‌وت و په‌روه‌رده كردنیدا دیاربوو كه چه‌نده وه‌كو پێوانێك كه ژنۆلۆژی بۆ ژن دیاری ده‌كات په‌سه‌ند ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات كه‌سایه‌تیەكی خاوه‌ن هێز و جوانی ئاوا بكات. زۆر جار ده‌یگوت رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت ژن پێویسته وه‌كو ئافرۆدیت بێت، له‌و بواره‌وه‌ش حەز و هەوڵدانێکی زۆری هەبوو بۆ خوێندنی ژنۆلۆژی، ده‌یگوت ده‌بێت ئێمه‌ش بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌نگاو بنێینه هه‌ر شوێنێك به ره‌نگ و جوانی بکەین و بیڕازێنینه‌وه. بەڕاستی ئه‌و شوێنانه‌ی كه شه‌هید ئاریه‌ن لێی بوو ژیان هه‌م له بواری دیسیپلین و ئارامی و ئاسایشەوە، هه‌میش خوشه‌ویستی و رێز و گفتوگۆ و ره‌نجی هاوبه‌ش و جۆش و خرۆشێكی گه‌وره واتا و چێژێکی تایبەتی هەبوو. شه‌هید ئاریه‌ن توانی ببێت به سمبوڵی ئه‌وین و ژیان، خۆشه‌ویستی بۆ ژیان له ئاستی ئه‌ویندا بوو، وڵاتپارێزیش له ئاستی بوون به فه‌رماندار بوو. بۆ ئازادی فیزیكی رێبه‌ر ئاپۆ به بێ ڕاوه‌ستان له‌ناو كار و خه‌باتدا بوو. ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و چاره‌سه‌ری پرسی كوردی له شۆڕشی ژن ده‌دیت و به‌رده‌وام ده‌یگوت سه‌ركه‌وتن نزیكه.
هه‌ر بۆیه خوشه‌ویستترین كه‌س بوو له‌ناو هه‌ڤاڵان و شه‌ڕوانانی خۆی، ئێستا سه‌دان گەریلا سوێندی توڵهەڵدان ده‌خۆن، كه تۆڵه‌ی فه‌رماندار ئاریەن هه‌ڵگرن و درێژه به‌ڕێگا و رێبازی بده‌ن.
له ئه‌نجامی ئایدیۆلۆژی رزگاری ژن و ژنۆلۆژی كه كه‌سایه‌تی وه‌ك شه‌هید ئاریه‌ن و سه‌دان ژنی تر له ریزه‌كانی گەریلای ئازادی كوردستان ئاوا بوون، كه‌واتە شۆڕشی ژن مسۆگه‌ر سه‌رده‌كه‌وێت.