ره‌گه‌زگه‌رایی
23 ئه‌یلول, 2023شه‌یدا نادر: ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ژنۆلۆژی کژار
له شۆڕشی ژن‌دا یه‌كێك له كێشه قووڵەکانی كه ژن به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت ره‌گه‌زگه‌راییە. هه‌موو نرخه‌كانی ژن به‌ناوی پیاو ده‌كرێن و خرابیه‌كانیش به‌ناوی ژن له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
رێبه‌ر ئاپۆ له سه‌ر كێشه‌ی ره‌گه‌زی ژن به‌م شێوازه هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات؛
“له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ته‌نیا ناوی كێشه‌كه دستنیشان كراوه و هێشتا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه. هێشتا دوورهلهوهی كه به‌رنامه و ستراتیژ و رێكخستن و شێوازی چالاكیه‌كانی ته‌واو له نێو رۆژه‌ڤدا جێگیر بێت. هه‌روه‌كو چۆن له سه‌ر بنه‌مای كۆیلایه‌تی ره‌گه‌زی ژن مێژووی شارسانیه‌تی چینایه‌تی وه‌كو مێژووی سته‌مكاری؛ شه‌ڕ، چه‌وسانه‌وه و ته‌ڵه‌كه‌بازی و چه‌واشه‌كاری ده‌ستیپێكرد، ئه‌وا له‌میانه‌ی تێكۆشانی ئازادی ژن و گه‌یشتنی به سه‌ركه‌وتن، سه‌رله‌نوێ مێژووی ئازادی، ئاشتی، یه‌كسانی و راستی دهئافرێنرێ و ده‌نووسرێته‌وه. ته‌واوی پێشهاته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئازادی ژن رۆڵێكی به‌رچاو له به‌ره‌به‌یانی شارستانیه‌تی نوێ‌دا دهبینا و دووباره و له ئاستێكی به‌رزتردا چاخی ژنی ئازاد دێته ئاراوه. شانبه‌شانی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی گه‌وهه‌ری دیموكراتیزه‌بوون ده‌كات، ژن و سیسته‌می په‌یوه‌ندی و ناكۆكییه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌سه‌رووی ئه‌و دیاردانه‌وه دێن كه پێویسته به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ تاوتوێ بكرێ. چه‌نده هاوسه‌نگییه‌كانی راوه‌سته‌ی دیموكراتی و كۆمه‌ڵكاری به‌دره‌نگ وه‌ختی و ناته‌واو جێگای خۆی له‌بواری كۆمهڵناسییهوهگرتبێت، ئه‌وا ره‌وشێكی له‌وه‌خراپتر له‌هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به دیارده‌ی ژن ده‌بینین. هه‌روه‌كو بڵێی ئه‌و ره‌وشه‌ی ژن تێیدا دژی پێویستیه‌كی ئاسایی و سروشتیبوونه، ئه‌م چه‌مكه له ته‌واوی هه‌ڵوێسته زانستییه‌كاندا، هه‌ڵوه‌سته‌ی سیاسی وئه‌خلاقی وه‌ك ئه‌گه‌ر و گریمانه‌یه‌كی له پێشینه په‌سندده‌كرێ. ئه‌وه‌ی جێگای خه‌م و په‌ژاره‌یه خودی ژنیش هۆگری ئه‌وبووه كه ئه‌م چه‌مك و تیۆریه به ئاسایی و سرۆشتی ببینێ و په‌سند بكات. پیرۆزی و سروشتیبوونی ئه‌و ستاتۆیه‌ی به هه‌زاران ساڵ به‌سه‌ر گه‌لاندا سه‌پێنرا، چه‌ندین جار له‌وه زیاتر هه‌روه‌كو بڵێی له‌ته‌واوی زەهنییهت و هه‌ڵسوكه‌وتی ژنان هه‌ڵكه‌ندراوه.”
ژن ئیتر ئه‌و راستیه ده‌بینێت، ئه‌و گۆڕانكارییه كه به سه‌ر ژنیان هێناون، واتا له پێگەی دایكی پیرۆز بۆ بێ نرخترین هه‌بوون دابهزێنراوە. هۆشیاری ژن سهرەتایێك ده‌بێت بۆ گۆڕانكاری، به‌مه‌ش كۆتایی به كۆشك و ده‌سه‌ڵاتی كه‌ڵه‌كه كرا‌و دێت. هه‌ر بۆیه ژن به پێویست ده‌زانێت كه شۆڕش بكات. ده‌وڵه‌ت باش ده‌زانێت كه ئه‌م شۆڕشە چ واتایێكی هه‌یه، هه‌ر بۆیه ده‌یهه‌وێت به سێداره و زیندان و قه‌ده‌خه كردنه‌كان، كوشتنی ژن به ده‌ستی هه‌ندێك له بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌ن ئه‌قڵیه‌تی دواكه‌وتوو، ئاستەنگی لە شۆڕشی ژن‌دا دروست بکات. چونكه ژن بەبڕیاره ئازادی خۆی مسۆگه‌ر بكات و بۆ سه‌ركه‌وتنی ئازادیش هه‌موو جوره فیداكاری و قوربانی ده‌دات. پیاوانی گه‌نج و هه‌موو كۆمه‌ڵگاش هه‌ستیان به‌وه كردووه كه ئازادی خۆیان ته‌نیا له ئازاد بوونی ژن ده‌توانن به ده‌ست بهێنن.
هه‌ر بۆیه شان به شانی ژن گیانیان ده‌كه‌ن به قاڵغان و له به‌رامبه‌ر هه‌موو جوره په‌لامار و هێرشه‌كانی ڕژێمی فاشیستی ئێران ڕاده‌وه‌ستن. ئه‌مه‌ش بەو واتایه دێت كه ئازادی كۆمه‌ڵگای ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو له شۆڕشدا سه‌رده‌كه‌وێت.