• تاگەکان: ,

    نەورۆز بەرخۆدانە و بەرخۆدان ژیانە

    19 ئازار, 2023

    لە کاتیکدا پێ دەنێێنە نەورۆزی ٢٧٢٣ی کوردیی کە شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” مۆری خۆی لە لاپەرەکانی مێژووی تێکۆشانی ژنان داوە. ئەم نەورۆزە لە ڕێبەری ئازادیخوازان ڕێبەر ئاپۆ، بنەماڵەی شەهیدان و گەلی کورد پیرۆز دەکەین.

    گەلی کورد هەموو قۆناغەکانی ژیانی واتە خۆشی و ناخۆشی هاوتەریب تێپەڕاندووە. هەر وەک لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا دەبینین گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بە هۆی کارەساتی ڕوودانی بوومەلەرزەوە بە سەختترین و دژوارترین ساتەکانی ژیانیان تێدەپەڕن و لە باشووری کوردستانیش بە هۆی داگیرکاری وڵاتانی ناوچەکە ڕۆژ نییە ئەم خاکە نەبێتە ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا. هەروەها ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە هۆی بوونی دەسەڵاتی سەرکوتکار و خۆسەپێنی ئیران ڕۆژ نییە گەل ڕووبەرووی چەوساندنەوە نەبێتەوە، بەڵام ئەمانە هیچیان نەبوونەتە لەمپەر لەبەرامبەر هەنگاونان بۆ داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد و نەیانتوانیوە پاشەکشەمان پێ بکەن، بەڵکوو بە پێچەوانەوە هەر جار بوێرانەتر و بە ڕۆحێکی ئازادیخوازانە تر جەژنی نەورۆز پیرۆز کراوە. ڕۆحییەتی یەکگرتن بە پێشەنگایەتی ژنان لە ئەمساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و شۆڕشی ژن خۆی نواند و بوو بە دەنگی شۆڕشی ئازادی گەلان و لە تەواوی دنیادا ڕەنگی دایەوە.

    لە ئیستاشدا ئەم یەکگرتوویە و ڕۆحیەتی بەرخۆدێریە لە سەرەتای پیرۆزباییەکانی نەورۆزی ئەمساڵدا بە شێوازیکی بەهێز دەبینرێت. هەر وەک چۆن جەژنی نەورۆز بە پەیام ئاوەری کۆتایی هاتنی سەختییەکانی زستان پێناسە دەکرێت بە هەمان شێوە پێشوازی گەلەکەمان لە نەورۆزی ٢٧٢٣ نیشانیدا لە دوای تێپەڕاندنی زستانێکی سەخت لەبن دەستی زوحاکی سەردەم واتە رژێمی ئێران هەر ڕووناکی سەردەکەوێت. وەک چۆن ژنان سەرکێشی ئەم بەرخۆدانەیان کرد و بوون بە سیمبۆلی ژنی ڕەچەشکێن و چاو نەترس یان بە واتایەکی دیکە ژنی ئازاد، پێویستە لە گەشکردنەوەی کڵپەی ئاگری نەورۆزیش دا سەرکێشی بکەن و بە ڕۆحی یەکگرتنی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” ئەم نەورۆزە بکەن بە نەورۆزی ئازادی یەکجاری گەلانی چەوساوە و کۆتایی هێنان بە نەهامەتییەکان.

    جارێکی دیکە وەکوو کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – کژار، هاتنی ساڵی نوێی و نەورۆزی ٢٧٢٣ی کوردی لە تەواوی گەلی کورد و بەتایبەتی ژنان پیرۆز دەکەین.

    کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان – کژار



    کژار