بووژانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خویندکاری، بووژانه‌وه‌ی “ژیانه”
5 تشرینی یه‌كه‌م, 2022کاوه‌ندا ئه‌ژین – ئەندامی بەڕێوەبەری کژار
رژاندنی هه‌ست و رۆحی نه‌فره‌ت و کین له‌به‌رامبه‌ر داگیرکاری و گه‌له‌کۆمه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی له 78 و رژانی زانکۆ بۆ شه‌قامه‌کان و ئێستاش بوژانه‌وه‌ی هه‌ست و روحی نه‌فره‌ت له‌به‌رامبه‌ر عەقڵیەتی پیاوسالاری و ده‌سه‌ڵاتداری له ناو دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”دا له زانکۆ ده‌ڕژێته‌وه ناو کۆمه‌ڵگا و ده‌بوژێنێته‌وه.
ئه‌و خوێندکارانه‌ی که بڕوایان هەیە، کۆمه‌ڵگە شعووری هه‌یه و ده‌بێ رێز بۆ ویست و داخوازه‌کانی بگیرێت، پێویستە بزانن به‌ر له‌هه‌موو شتێک ده‌بێت کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنەمای پێوان و پێوه‌ره‌کانی ئه‌خلاقی ههستێندرێتهوه سەر پێ و په‌روه‌رده بکرێته‌وه. چونکه کۆمه‌ڵگایه‌ک که له‌سه‌ر بنه‌مای دابڕانی دونیای هه‌ست و ئه‌ندێشه‌ی نێوان هه‌ر دوو رەگەز که به‌یه‌که‌وه کۆمه‌ڵگا به‌دی دێنن و به هه‌زاران سال وه‌ها به‌ڕێوه چووه، پێویسته که سه‌رله‌نوێی په‌روه‌رده بکرێت نه ئه‌وه‌ی که دابڕێژرێته‌وه. پێویستی کۆمه‌ڵگا به په‌روه‌رده‌یه تا ئه‌و لایه‌نانه‌ی لاواز که‌وتووه، جارێکی‌تر به‌و په‌روه‌رده وه‌خۆ بێته‌وه؛ ئه‌و شۆڕشه‌ی ژنان که ئێستا له رۆژهه‌ڵات و ئێران له ئارا دایه، ئه‌وه‌ی به روونی سه‌پاند که هیچ لایه‌نێکی کۆمه‌ڵگا وه‌کوو نرخ و پێوانه‌کانی سه‌ره‌کی مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقی، نرخی ئازادی و دیمۆکڕاسی به‌ته‌واوی له‌ناو نه‌چووه، ته‌نها لاواز و په‌رته‌وازه بووه یا بهواتایهکیتر به‌لاڕێدا چووه.
هه‌ر بۆیه ئه‌رکێکی سه‌ره‌کی که روناکبیران و خوێندکاران له‌سه‌ر شانیانه ئه‌وه‌یه که ئێستا پێشه‌نگایه‌تی و پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامکردنی ئه‌و شۆڕشه‌دا ده‌کات، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گوشار و زه‌خته‌ی له‌سه‌ریانه و ته‌نانه‌ت سیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌یی به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه که هه‌ر کات و ساتی بانگی که‌سایه‌تیه‌کی فه‌رمانبه‌ر و بوون به به‌شێک له سیسته‌می زۆرداری و سه‌رکوت ده‌کات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ری زیاتر به‌ره‌نگار ده‌بێته‌وه و پاڵپشتی هه‌ری زیاتری شۆڕشی ژن ده‌کات و ده‌یهه‌وێ بیپارێزێ، دیسانیش هه‌ر زانکۆیه و خوێندکارانن که به هه‌ڵوێستی رادیکاڵی خۆیان، پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه ده‌که‌ن. هه‌ر له چهقاوچهقی ئه‌و شۆڕشه‌دا بارزانی له هەرێم یه‌کگرتنی رووناکبیران، نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و… پیش خست و جێی تایبه‌تیان بۆ رۆژهه‌ڵات دانا. ئه‌وه‌ی بۆ خۆی خه‌تی خه‌یانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گرتووه‌ته به‌ر و دژه شۆڕشه، چۆن ده‌توانێ پێشه‌نگایه‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی روناکبیران بکات؟! ئه‌وانه ده‌بێ باش لێکبدرێته‌وه و له‌سه‌ری راوه‌سته بکریت. ئه‌وانه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێک به‌رێوه ده‌چێت که سه‌رمایه‌یه‌کی گلۆباڵی له پشته و ئه‌و سیسته‌مه جیهانییه سه‌رمایه‌دارییه لایه‌نگری له‌ناوچوونی پیوانه‌کانی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگا ده‌کات.
سیسته‌می داگیرکاری ئێران پلان و پڕۆژه‌یه‌کی بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی نه ته‌نیا پێنییه، به‌ڵکوو بۆ خۆ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌یه. تایبه‌ت رووناکبیران و خوێندکاران ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی ده‌یانهه‌وێ شۆڕش به‌لارێدا ببه‌ن و دژه‌شۆڕش بخه‌نه شوێنی ئه‌و، هه‌ڵوێستی رادیکاڵ و له‌جێی خۆدا نیشان بده‌ن. ئه‌وه‌ی گرینگه، ئه‌وه‌یه که له‌ناوخۆدا ئه‌و ئاڵترناتیوانهی که‌ده‌بێ به‌رێکخستن بکه‌ن. لێدوان، دروشم و به‌شداری سه‌رانسه‌ری زانکۆکان دیسان بوژانه‌وه‌ی بزووتنه‌وی خوێندکاریه که هه‌ڵبه‌ته دیسانه‌وه‌ش هه‌ر به پێشه‌نگایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد ده‌کرێت و به‌ڵکوو هه‌زینه‌ی هه‌ری زۆریش ده‌رباره‌ی ئه‌و شۆڕشه‌دا، دیسان هه‌ر کورده ده‌یدات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ڕه دابین که پێشه‌نگایه‌تی ئه‌و شۆڕشه ژن و کورد ده‌یکات، به‌دیلی زیاتریشی بۆ ده‌ده‌ین، واتادان به ئه‌وه‌ی باری شۆڕشی ژن له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا گرانتره.
دروست کردنی فه‌زایه‌کی گفتگۆی قه‌یرانی سیاسی، که‌سایه‌تی و ئایدۆلۆژیکی له کۆمه‌ڵگادا به شێوازێکی ئاشکرا و رێگە چارەسەریەکان بۆتێپەڕاندنی قه‌یران، گرینگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. تادوا راده که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ر فه‌زایه‌ک بۆ خۆبەڕێکخستن کردن و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو بزووتنه‌وه‌کانی ئێکۆلۆژیکی، مامۆستایان و کرێکاران به پێشه‌نگایه‌تی ژنان، گرینگترە.
رێبه‌ر ئاپۆ دەڵێت کە تاکتیکی خوێندکاران به‌گشتی بۆ داڕشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌خلاقی و سیاسی، رۆڵیکی کاریگه‌ر و ئه‌رێنی هه‌یه. شێواز و رێبازی رێکخستنکردنێک که له لایه‌ک دژی خه‌یانه‌تی ناوه‌وه راده‌وه‌ستێ و روناکبیری ده‌کات و له لایه‌کیتر فه‌زای تهنگکراوهی زانکۆ ده‌کاته‌وه، پێویستی بە بەردەوامی ئەو رۆحه رادیکاڵ و شۆڕشگێڕانه هه‌یه تا دووبارە ئه‌و فه‌زایه بشکێت و ده‌نگی ئازادی و دیمۆکڕاسی بەرز بکاتەوە و له ده‌وری دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” که بۆخوی واتای راستینەی ژیانه کۆ ببنەوە. دیاره پۆتانسیه‌لی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد و به گشتی ئێران نه‌ته‌نیا به‌شی شۆڕشێک به‌ڵکوو به‌شی چه‌ندین شۆڕش ده‌کات و ته‌نیا ئه‌وه‌ی گرینگه، رۆڵی خوێندکارانی ژن و پێشه‌نگایه‌تی ئه‌وان له‌و بزووتنه‌وه‌دایه و هه‌روه‌ها راگواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێزه بۆ ناو کۆمه‌ڵگا و پاراستنی ئه‌و نرخانه‌ی که به به‌دیلی گرانه‌وه به‌دیهات، هێڵیکی بنگهیینه. بۆ پاراستنی ئه‌و نرخانه پێویستی هه‌م به خه‌باتی ئاشکرا و کراوه و هه‌م خه‌باتی شاراوه هه‌یه، چونکه شۆڕش هه‌میشه ده‌بێ وه‌کوو چۆن به‌دیل ده‌دات، ئه‌وه‌نده‌ش به‌دیلی خۆی دروست بکاته‌وه.
رێکخستنکردنی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له رێگه‌ی بونیادنانی کۆمیته‌کانی جۆراوجۆری کلتوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، پاراستنی ره‌وا، ئابووری، سیاسی و ایدئۆلۆژیک و به لێکۆڵین له‌سه‌ر پارادیگمای مۆدێرنیته‌ی دیمۆکڕاتیک، گرینگیه‌کی هه‌نوکه‌یی هەیە و به‌رده‌وامی ئه‌و تێکوشان و خه‌باته، مسۆگه‌ر کردنی ئازادی و دیمۆکڕاسیه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی که بۆ قۆناغێکی مێژوویی ههڵهاتووهتهوه ده‌بێ ده‌ستنیشان بکرێت، چونکو دوژمن ده‌یهه‌وێ به‌هه‌ر شێوازیک بێت ئه‌و شۆڕشه و وه‌رچه‌رخانه مێژووییه خامۆش بکات و به هەندێک جێگرەوەی کاتی و شکڵی ئەو شۆڕشە بە لاڕێدا ببات. بۆ ئه‌وه‌ش پێویستی هه‌یه تا روناکبیران و خوێندکاران ئه‌رکی روناکبیری خۆیان تا دوا ڕاده پێک بهێنن و ئیجازە نەدەن شۆڕشی گەلان بەلاڕێدا ببەنەوە. رێبه‌ر ئاپۆ له پەرتوکی “کۆمه‌ڵناسی ئازادی”دا زۆر به وردی باسی له رۆڵی رۆشنبیران و زانایانی کۆمه‌ڵگا کردووه و ئه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌هیزه و وه‌ک مانیفستۆیهکه بۆ په‌روه‌رده‌کردنی خۆ و کۆمه‌ڵگا تا بتوانن شۆڕ‌شیان بپارێزن.
قوڵبوونه‌وه‌ی واتای یه‌کڕیزی گه‌لان و کۆبوونەوەی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به هه‌ر بیر و باوه‌ڕییه‌ک به‌ده‌وری ژن، بۆ خۆی شۆڕشێکە. به‌ڵام بۆ پاراستنی ئه‌و خه‌ته پێویسته تا پلاتفۆرم و گوفتمان پێش بکه‌ون بۆروون کردنەوەی پێوانی رەد و قەبوڵ و دۆزینەوەی رێگهچارهیەک بۆ ره‌وشێک که تێیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن وە هەروەها به‌رده‌وامی ئه‌و هێڵەی کە لە ئێستاادا گیراوەته به‌ر و پاراستنیشی گرینگیه‌کی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. ئێستا شه‌قام ئه‌و شوێنه‌یه تا خۆڕێوه‌به‌ری تێیدا به‌دی بێت، هه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی که له ژن ئه‌ستێندرابوو و لێی بێبه‌ش مابوو، شه‌قام بۆ ژن بوو به شوێنی ده‌ستدرێژی جسمی و زمانی، ته‌جاوز بۆ دوور خستنه‌وه‌ی ژن له گۆڕه‌پانی ئابووری، جارێکی‌تر و ئه‌مجاره به پێشه‌نگایه‌تی جه‌وانان و ژنان، کۆمه‌ڵگا به ده‌ورووبه‌ری ژن‌دا کۆبوونه‌وه و شه‌قامیان کرده‌وه به شوێنی ژن. ئه‌وه قۆناغێکه که هه‌ری زیاتر پێویستی به ئاڵوگۆڕی بیروڕا هه‌یه و ده‌رفه‌تێکی مێژوویی بۆ پێشخستنی دیمۆکڕاسی و له فه‌زای زانکۆ‌دا، ئافراندنی فه‌زایه‌ک بۆ گوفتمان و دانوستاندن له‌سه‌ر بنه‌مای چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ژن و له‌هه‌مان کاتدا به شێوه‌یه‌کی پراتیکی، راگواستنه‌وه و پیاده‌کردنی له کۆمهڵگادایە.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری خاوه‌ن ئه‌زمون و ته‌جروبه‌یه‌کی چهندینساڵهی خه‌بات و تێکۆشانی دیمۆکڕاتیکه و ده‌توانێ ئه‌وپه‌ڕی پوتانسیه‌لی خۆی به سه‌رچاوه‌کانی فکری و فه‌لسه‌فی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر و رێبازه‌کانی رێکخستنکردنی کۆمه‌ڵگا به شێوازی هه‌ری گونجاو به‌رفراوانتر و قوڵتر بکاته‌وه هەر بۆیە ئاوانتاژی کۆمه‌ڵگای کورد و به‌تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری یه‌کجار زۆره. ته‌نیا مانگرتن و رژانه سه‌ر شه‌قامی زانکۆ و کۆمه‌ڵگا به‌شی ناکات و ئه‌رکێکی زۆر گرانتر و بارێکی زۆر قورستریان له‌سه‌ر شانه. به رێکوپێککردنی ویست، داخواز و پێویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد و بۆ خۆڕێوه‌به‌ری کوردستان و له‌ناودا دیمۆکڕاتیزه کردنی ئێران، ره‌نجێکی بێ وینه، درێژمەودا و به‌رنامه‌ی ئستراتژیکی دەوێت.
بوژانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی خوێندکاری کورد و ئێران نیشانی‌دا که نرخ و به‌ها مروڤایهتییهکانی کۆمه‌ڵگا له ناوه‌ندی سیسته‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریشدا ده‌توانێ هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خۆی له زه‌مان و مه‌کانی خۆی و له‌هه‌مان کاتدا به رادیکالترین شێوه نیشان بدات. خاوه‌ندارێتی له ره‌نج و ئه‌زمونه‌کانی چهندینساڵهی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه گرینگه. هه‌روه‌تر به‌که‌ڵکوه‌رگرتن له بزووتنهوهکانیتر به‌تایبه‌ت خۆڕاگری و تێکۆشانی ژنان که جه‌وهه‌ر و ره‌نگێکی دیمۆکڕاتیکی پێده‌به‌خشن، به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو خۆسهرێتییهکان و داڕشتنی داواکاری، ویست و ئاڕمانجهکانیان، ده‌بێ ببێته هێزی رێکخستن کردنی کۆمه‌ڵگا. هه‌ڵبه‌ت به پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی پاراستن له هه‌ر بوارێکه‌وه، ده‌رفه‌تی خۆ ڕێکخستنکردن یه‌کجار لاوازه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش گرینگی‌دان به هێزی پاراستنی ئه‌و نرخانه و گفتگۆ له‌سه‌ر ئه‌و مژاره بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌خلاقی و دیمۆکڕاتیک و پێشخستنی دیمۆکڕاتیزاسیون له کۆمه‌ڵگادا بۆ خۆی سیاسه‌تێکی دیمۆکڕاتیکه.
ئه‌وه ههنگاوێکی شه‌ڕی شۆڕشگێڕانه‌یه که زانکۆ به پێشه‌نگایه‌تی ژن و له ده‌وروبه‌ری پاراستنی نرخه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ژن، کۆبوونه‌وه و هه‌نگاوهه‌ڵێنانه‌وه گرینگه. له‌ڕاستیدا بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی به سه‌رۆکایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڤاڵانی ده‌ستپێکێ هه‌ر له زانکۆوه و به رۆحی نه‌ته‌وه‌یی و به لێکۆڵین له‌سه‌ر کێشه‌ی ژن وه‌ک کێشه‌ی بنگهیینی کۆمه‌ڵگا ده‌ستی پێ‌کرد. به‌ته‌دبیر بوون، به‌رێکخستنبوون و به‌سه‌بر و زه‌بر بوون پێویسته و ئه‌ویش، هه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی دیکه‌یه که زانکۆ هه‌ڵیده‌گرێت. بۆ نه‌دزینی ئه‌و شۆڕشه و به‌لاڕێدا نه‌بردنی ده‌بێ چ پێویست بێت بکرێت.