شلێر، سه‌مبۆلی تێپراندن بۆ قۆناغێکی مێژوویی کۆمه‌ڵگا
14 ئه‌یلول, 2022په‌خشان رۆژهه‌ڵات
له قۆناخێکی حه‌ساسی مێژوویی‌دا که داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌موو بواره‌کانی ئابووری، سیاسی و ئیدئۆلۆژیکی تا کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووری ژن و ژیانی کوردانیان خستووه‌ته بن مه‌ترسی له‌ناوچوونه‌وه و رۆژانه ئێرشهکانیان به‌رفراوانتر ده‌که‌ن، ده‌بێ قۆناغی ژیانه‌وه‌ی تێکۆشانی ژنان، گه‌ل و گه‌یاندنی هه‌تا لوتکه بێ.
هه‌ر له‌و قۆناغه‌ش دا که بۆ ژیانێکی به شهڕافه ت و روومه‌ت، پێشه‌نگانی ئه‌و وڵاته شه‌هید ده‌بن، ژنان و دایکانی ئاشتی و هه‌روه‌ها گه‌ل هه‌وڵی بوژانه‌وه و تێکۆشانێکی زیاتر ده‌که‌ن و له ده‌ورووبه‌ری نرخی پیرۆزی خۆیان کۆده‌بنه‌وه، هه‌ن ئه‌وانه‌ش که به خرابترین شێوه، هه‌وڵی تێکدان و له‌ناوبردنی نرخ و هێماکانی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ده‌ن. به‌داخێکی یه‌کجار گرانه‌وه له‌و رۆژانه‌ی دوایی دا شایه‌تی رووداوی به‌ئیشی کۆمه‌ڵگایه‌ک بووین که بۆ ته‌سلیمنه‌بوونی زه‌ینییه‌تی سیسته‌می پیاوسالاری و ده‌سه‌ڵاتداری، ژنێک کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. لێره‌دا زیاتر له پێناسه‌ی رووداو، ده‌توانین باس له قه‌یرانیک بکه‌ین که هه‌ڵقوڵاوی زه‌ینیه‌تی ئه‌و سیسته‌مه‌یه.
سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شلێر ره‌سووڵی و هه‌موو ژنان و گه‌لی ئێمه به تایبه‌ت له مه‌ریوان و به گشتی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی پیرۆزی هه‌موو ژنان و گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵات، سڵاو ده‌که‌ین. دیاره ئه‌و کۆ هه‌ڵوێستانه، تێپه‌ڕکردن بۆ قۆناغێکی زۆر گرینگی مێژووییه که له‌ودا بۆ زیندوو راگرتنی نرخ و به‌هاکانی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی، پێویست به رۆحێکی فهداییانهیه که ویژدانی هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگا به تایبه‌ت زه‌ینییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری لێپرسین ده‌کات. له کاتێکدا که زۆرترین ئێرش به‌سه‌ر به‌ها نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌خلاقی و کلتووریه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌کرێت و روژانه بست به بستی ئه‌و خاکه شه‌هید به خاک ده‌سپێردرێت، هه‌ن ئه‌وانه‌ی که ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژن، نرخ و پیوانه‌کانی ئه‌خلاقی ژیان ده‌که‌ن و چه‌په‌ڵترین شێوازی بێبنه‌مای شکاندنی ئیراده‌ی ژن و له‌ناوبردنی هه‌بوونی ژن به بنه‌ما وه‌رده‌گرن.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شێوازه چه‌په‌ڵانه که هه‌ڵقوڵاوی زه‌ینییه‌تی زایه‌ندپه‌ره‌ستی، ده‌سه‌ڵاتداری پیاوسالارانه‌یه، ژن بو زیندوو راگرتنی پیوان و پێوه‌ره‌کانی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆژانه ده‌بنه قوربانی. هه‌ڵوێستی شلێر ره‌سووڵی له لایه‌که‌وه جێی لێپرسینی ویژدانی کۆمه‌ڵگایه و ئاکامی ئه‌و زه‌ینییه‌ته‌ی که به شێوازێکی قوول کاریگه‌ری له‌سه‌ر تێگه‌یشتن، تێڕوانین و باوه‌رییه‌کانی کۆمه‌ڵگا کردووه. گه‌یشتنی مرۆڤێک، گه‌یشتنی ژنێک به ئاستێک که ئه‌گه‌ر راستی ئێرشیک هات، خۆکوشتن ببێته قه‌ده‌ری ئه‌و و به‌س، گرانترین و به‌ئێشترین ره‌وشێکه که ژن تێیدا ده‌ژی. له لایه‌که‌وه ته‌سلیم نه‌بوون له‌به‌رامبه‌ر زه‌ینییه‌تی پووچه‌ڵ کردنی هه‌بوونی ژن، پیرۆزه و گه‌یشتن به ئاستی شههادت که کۆمه‌ڵگای ژن له رۆژهه‌ڵات ناوی دانا و له لایه‌کی دیکه‌وه لاواز بوونی ئاستی خۆپاراستنی ره‌وا و نه‌بوونی ته‌دبیری پێوست، له لایه‌کی تریشه‌وه نه‌بوونی پشتیوانی حقوقی و کۆمه‌ڵایه‌تی که ئه‌گه‌ر خوێشی پاراست، دیسانه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده پیر‌وز بدیترێت و تا دوا ڕاده بپارێزرێت. ئه‌وانه هه‌ر هه‌مان حه‌قیقه‌تی ژیانی کورد و تایبه‌ت ژیانی ژنه که له هه‌ر دوو لایه‌نه‌وه هه‌ر خۆکوشتن ده‌بێته قه‌ده‌ری ئه و. شلێر بوو به ئه‌و ژنه‌ی که خیانه‌تی له پیوان و به‌هاکانی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگاکه‌ی نه‌کرد و پاراستی، به هه‌ڵوێستی خۆی و به‌خت کردنی ژیانێک که هیوای هه‌بوونی خۆی تێدا قه‌تیس ما، بوو به هۆکاری کۆبوونه‌وه و ده‌نگهه‌ڵبڕینی هه‌زاران پیاو که به پێشه‌نگایه‌تی ژنان، جه‌نازه‌که‌یان به خاک سپارد.
هه‌بوونی هه‌ڵوێستی هه‌ر ژنێک له‌به‌رامبه‌ر کۆیلایه‌تی، به‌واتای جارێکی دیکه چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌کی قووڵه به واتای ژن و هه‌بوون، هه روه ها لێپرسینه‌وه‌ی ویژدانی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤییه. ده‌بێ باش لێپرسین بکرێت که رۆژانه ده‌بێ ژن خۆبکوژێت تاوه‌کوو نامووسی پیاو بپارێزێ. یا به واتایه کی دیکه، ژنان بۆ پێداگری له‌سه‌ر هه‌بوون و ناسنامه‌ی خۆیان ده‌بێ خۆ بکوژن. به‌ئێشه، گرانه، ئه‌و قه‌ده‌ره ده‌بێ بگۆڕدرێ و ئه‌و زهنییه‌ته ئیدی ده‌بێ تێکبشکێ. ده‌بێ تێکۆشان بۆ قۆناغێکی دیکه راگوێزێتهوه. ئه و نامرۆڤانه ی که ئێرش و دست‌درێژی بۆ سه‌ر هێما و پێوانه‌کانی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن نه‌وه‌ک پێناسه‌ی نامووس، به‌ڵکوو بۆ سه‌ر هه‌بوونی ژن که هه‌بوونی کۆمه‌ڵگا و هه‌بوونی ژیانێیه، ده‌بێ دستیان کورت بکرێته‌وه. باوه‌ڕپێهێنان به ئه‌وه‌ی ژن موڵکی که‌سی نییه، روانگه‌ی زایه‌ندپه‌ره‌ستی و پیاوسالاری ده‌گۆڕدرێ، ئه‌وه‌ی که ژن ئه‌گه‌ر خۆی کوشت به‌ناموس و پاکداوێنه و ئه‌گه‌ر تا دواڕاده خۆیشی پاراست، قامک له‌چاوی رادهکرێ، ئاکامی زه‌ینییه‌تێکی دواکه‌وتووی سیسته‌مه که به سالانه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا داسه‌پاوه و به شه‌هیدانی وه‌ها ئیدی ده‌بێ بگۆڕدرێ. به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر شلێر هیوایه‌کی که‌میشی هه‌بوایه، دیسانیش هه‌تا دواڕاده خۆراگری کردبا و بۆ پاراستنی هه‌بوونی خۆی، ئێرشکارێک که بۆنێکی له مرۆڤایه‌تی نه‌بردووه، کوشتبا، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ش چه‌نده پشتگیری کۆمه‌ڵایه‌تی و حقوقی له پشت بوو؟! هه ر بۆیه لێره‌دا مه‌حکووم کردنی خۆکوژییه‌ک که داسه‌پاوه و قه‌ده‌ر دیتراوه، له لایه‌کیش به‌رز کردنه‌وه‌ی پیوانی ته دبیر و خۆپاراستنی ره وا و تا دواڕاده پێداگری له هه‌بوون و ئازادی گرینگه. هه‌ر بۆیه پێداگری له سه‌ر خه‌تی ئازادی و دێموکڕاسی کۆمه‌ڵگای کورد به گۆرانکاری زه‌ینیه‌تی ده‌سه‌لاتداری و پیاوسالاری ده‌کرێت و پێداچوونه‌وه به روانگه و تێڕوانین له‌سه‌ر ژن مسوگه‌ر ده‌بیت.
جاریکی دیکه هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی مه‌ریوان به پێشه‌نگایه‌تی ژنانی دلێری ئه‌و شاره و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی ژنان له سنه سڵاو ده‌که‌ین، هیوادارین هه‌موو ژنان به هه‌ر بۆچوون و له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌ن له شلێر ره‌سووڵی و خۆ ده‌رکه‌ون. هه‌موو خه‌ڵک به پێشه‌نگایه‌تی ژنان ده‌بوایه له مه‌یدانه‌کان ده‌نگی موحاکمه‌ی ئه‌و زه‌ینییه‌ته چه‌په‌ڵه‌ی سیستمی داگیرکاری ئیران که به‌رپرسیاری ئه‌و بویهرانهیه، بوانایه و ببن.