كوردستان؛ له‌ناوبردنی سیسته‌ماتیك و فێمێنیسید
10 تشرینی دووه‌م, 2020
چنوور محەمەدی
ناتوانین گوشار، نكۆڵی لێ‌كردن و له‌ناوبردنی ژنان كه بونیادنه‌ر و پێكهێنه‌ری نیوه‌ی زیاتری كۆمه‌ڵگان، له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می سەرمایەداری كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالارانه‌یه، پێناسه و شی بكه‌ین. سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداری پیاوسالار، له‌پێناو بهرژەوندییهكانی خۆی، به‌رده‌وام كه‌ڵكی له چه‌وساندنه‌وه و كۆیله‌كردنی ژنان وه‌رگرتووه. له سه‌رجه‌م ئه‌و سیسته‌مه ده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه به درێژایی مێژوو له لایه‌ن زهنییه‌تی ده‌سه‌ڵاتخوازی پیاوسالاره‌وه به‌ڕێوه‌چوونه، به‌رده‌وام ژنان بوونه‌ته قوربانی خۆپه‌سندی و خۆبینی پیاوان و له‌پێناو ئه‌مه‌دا، ده‌ستیان داوه‌ته ژینوساید و وهچهكوژی ژنان. هه‌رچه‌ن بۆ له‌ناوبردنی ژنان له رێ و ڕیبازی جیاواز كه‌ڵك وه‌رگیراوه، به‌ڵام له شهڕەكاندا كه به‌رهه‌می زهنییه‌تی پیاوسالارن، هه‌تا رۆژگاری ئه‌مڕۆ، ئه‌م زهنییه‌ته كه بنه‌ما و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو رێ و ڕیبازهكانی دیكه‌یه، درێژە به كاره‌سات و كاولكارییه‌كانی خۆی ده‌دات. توندترین و هۆڤانه‌ترین هێرشی ناو شهڕەكان، ئه‌وانه‌ن كه له‌دژی ژنان پێكدێن، ئه‌مه له هه‌موو دونیادا رووده‌دات. سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی كه ژنان له بواری، ره‌چه‌ڵه‌ك، زمان و كه‌لتووره‌وه جیاوازیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه، به‌ڵام به بێ جیاوازی هه‌موویان رووبه‌ڕووی ئه‌م هێرشانه بوونه‌ته‌وه. به درێژایی مێژوو، ژنان بوونه‌ته قوربانی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه به‌رهه‌می زهنییه‌تی پیاوسالارن، هه‌ندێك جار ژنان رووبه‌ڕووی لێدان بوونه و له‌سه‌ر زه‌وی كێشهماڵه كراون. هه‌روه‌ها له بڕێك له شهڕەكاندا له شانۆگهلێكی ترسناك و ئاڵۆزدا به قامچی لێیاندراوه، سووتێندراون و جه‌نازه‌كانیان پارچە، پارچە كراون. له هه‌ندێك له شهڕەكاندا، قیریان به سه‌ردا كراوه و ئاگریان تێبه‌ردراوه هه‌تاكوو لاشیان دارزیوه. به‌ڵام ئه‌و رێباز و شێوازه سه‌ره‌كییانه‌ی كه له شهڕەكاندا به‌گشتی پێكهاتوون بریتین له: رفاندن، دیل گرتن و كوشتن به ده‌ستدرێژی و ئه‌شكه‌نجه، پیاوان كاتێ چاو له‌م هۆڤیهتیه ده‌كه‌ن كه له راستیدا وهچهكوژی ژنانه، هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌ن. زۆر كات ئه‌مه‌یان وه‌ك كارێكی ئاسایی پیشانداوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوان ته‌ماشایان كردووه. ئه‌م شێواز و رێبازه هۆڤانه، رێبازی شه‌ڕی تایبه‌تن. ئه‌م شێوازانه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت كه هه‌ر له كۆنه‌وه هه‌تا رۆژگاری ئه‌وڕۆش له سهڕانسهڕی كوردستان به‌كارهاتوون، فێمێنیسید و وهچهكوژی ژنانه.
وڵاتی كوردستان كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵكه‌وتووه، له نێوان چوار وڵاتی توركیا، ئێران، سووریا و عێراق دابه‌ش و داگیركراوه. ئه‌و سیاسه‌ته وهچهكوژیانهی كه ئه‌م وڵاتانه له سه‌ر ژنان پیاده‌ی ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به ژنانی كورد به‌شێواز و فۆرمی كومه‌ڵێك سیاسه‌تی داگیركاری جێبه‌جێ ده‌كرێن. به‌واتایه‌كی دیكه، پێكهاتووه له سیاسه‌تی هه‌ر چوار وڵاتكه. ژنانی كورد به هۆی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و شوناسی ئازادیخوازییان له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان ده‌بنه ئامانجی هێرشی وڵاتانی داگیركه‌ر. ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ژنانه‌وه چاو له مێژووی سه‌د ساڵی رابردووی كوردستان بكه‌ین، تێده‌گه‌ین كه ئه‌وه‌ی كه هاتووه‌ته ئاراوه و روویداوه جیا له فێمێنیسید (وهچهكوژی و له‌ناوبردنی ژنان) نییه.
کۆچگیری؛
کۆچگری؛ ناو، شوێن و كاتی ده‌سپێكردنی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ له‌ناوبردنی گه‌لان به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد.
له دوایین رۆژەكانی سالی ۱۹۱۹، نوورئه‌دین سهکهللی پاشا كه به‌رپرسیاری به‌شی نیزامی سیاسه‌تی له‌ناوبردنی كوردان بوو، به كومیته‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كانی گوت: " ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانگوت"زۆ " كارمان ته‌واو كردن، ئێستا نۆره‌ی ئه‌وانه هاتووه كه ده‌ڵێن "لۆ". ئه‌مه ئاماژەیه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه كاتی له‌ناوبردنی كورده‌كان هاتبوو. ئاواییەكان سووتێندران و وێران كران، هه‌زاران كه‌سیان كوشت. ئه‌و ژنه فه‌رمانده‌یه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا به‌رخۆدانه‌كانی به رێكخستن كرد، ناوی "زه‌ریفه" بوو. ئه‌و یه‌كێك له یه‌كه‌مین ژنانی فه‌رمانده له كوردستان بوو كه توانی له‌م وهچهكوژییانه خۆی رزگار بكات و هێزه به‌رخۆدێره‌كان به‌رێكخستن بكات. ناوبراو، له ساڵی ۱۹۳۸ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه كوژرا.
كچانی ون بووی ده‌رسیم
ده‌رسیم یه‌كێك له‌و ناوچانه بوو كه رووبه‌ڕووی سیاسه‌تی وهچهكوژی و پاكتاوكاری ده‌وڵه‌تی توركیا بوویه‌وه. هێرشه هه‌مه لایه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه (كه ئاخێزگه‌ی كه‌لتوور و باوه‌ڕیه هه‌زاران ساڵییهكانه) له ساڵی ۱۹۳۷ ده‌ستیپێكرد. له ئاكامی ئه‌م وهچهكوژیهی ده‌رسیم، ۷۰ هه‌زار مرۆڤی كوردی عه‌له‌وی كوژران كه كاره‌ساتی وه‌ها له مێژوودا كه‌م وێنه‌یه. هه‌زارن ژن بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌كه‌ونه ده‌س سه‌ربازانی تورك و رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی نه‌بنه‌وه، خۆیان له هه‌ڵدێر و تاشەبەردەکان خسته خواره‌وه. هه‌زاران كچ كه له ئاكامی سیاسه‌تی وهچهكوژی و له‌ناوبردنی سیسته‌ماتیك له بنه‌ماڵه‌كانیان دابڕان و ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی (سڕینه‌وه‌ی شوناس) یان درا به بنه‌ماڵه توركه‌كان.
له‌پاش چه‌ندین ساڵ "نه‌زاهه‌ت گون دۆغان" له رێگای دروست كردنی فیلمێک به ناوی (كچه ون بووه‌كانی ده‌رسیم) توانی پێوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك له‌م كچانه‌وه بكات. هێشتا به وردی و روونی ئاماری ئه‌و كیژۆڵانه‌ی كه له میانه‌ی وهچهكوژی ده‌رسیم له بنه‌ماڵه‌كانیان دابڕان دیار نییه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س لەو باوهڕەدان كه زیاتر له سه‌دان كه‌سن. له رۆژگاری ئه‌وڕۆماندا، له‌پاش گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی ئه‌وانه‌ی كه دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌م ئاكار و سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا كراون به دیکۆمنتار و به‌ڵگه. یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی كرێكارانی كوردستان _ كه له ساڵی ۱۹۷۸ زاینی له پێناو تێكۆشان بۆ ئازادی كورد و كوردستان دامه‌زرا_ ناوی "سه‌كینه جانسز" ه. سه‌كینه خه‌ڵكی ده‌رسیم بوو، ئه‌مه‌ش گوزاره له هه‌بوونی زهنییهتێك له سه‌ربنه‌مای به‌رخۆدان و تۆكمه و پته‌و بوونی هه‌ڵوێستی مێژوویی ژنانی كورده.
گەلییێ زیلان
شوێنێكی دیكه كه وهچهكوژی كۆمه‌ڵایه‌تی سیسته‌ماتیك له دژی كوردان به‌ڕێوه چوو، گەلییێ زیلان بوو. له ئاكامی ئه‌م وهچهكوژیهش لانیكه‌م، ١٥ هه‌زار كه‌س له‌ناوبران. سه‌دان ژنی گه‌نج رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بوونه‌وه و كوژران. ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه له لایه‌ن سه‌رباز و فه‌رمانده توركه‌كانه‌وه رفێندران هیچ كات روون نه‌بووه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به ره‌شه‌كوژی گەلییێ زیلان و رووداوه‌كانی دواتری به‌ڵگه و دیكۆمنتێكی باوه‌ڕپێكراو و تۆكمه له‌به‌رده‌ستدا نییه یا هێشتا ده‌رنه‌كه‌وتووه. به‌ڵام كه‌سانێك هه‌نه كه شاهیدی ئه‌و كاره‌ساته بوونه‌وه و پشت راستی ده‌كه‌نه‌وه كه له‌و كاته‌دا زگی ژنانی دووگیانیان هه‌ڵدڕیوه و مناڵه‌كانیان كوشتوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، به‌پێی ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی كه له بیری كۆمه‌ڵگادا ماوه و به‌شێوه‌ی زاره‌كی باسیان لێوه ده‌كرێت و هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه هه‌تا ئێستا ده‌ركه‌وتوون، به‌گشتی ئه‌وه‌ی كه روویداوه به روونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌نفال
دزێوترین، هۆڤانه‌ترین و نههامهتبارترین كردهوهگهلێگ كه له میانه‌ی ساڵه‌كانی ۱۹۸۶ هه‌تا ۱۹۸۸ ئه‌نجامدرا. وهچهكوژی شاری هه‌ڵه‌بجەیە كه له باشووری كوردستان و به فه‌رمانی سه‌دام حوسێن ئه‌نجام درا و له ئاكامدا، حه‌وت هه‌زار كه‌س به چه‌كی كیمیایی كوژران. ئه‌مه هێرشه به‌شێك بوو له ژینۆسایدی ئه‌نفال كه له ئاكامدا به‌گشتی ۱۸۲۰۰۰ كورد كوژران. ئه‌و تاوانه دژە مرۆڤایه‌تیانه‌ی كه له میانه‌ی ژینۆسایدی ئه‌نفال به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌رحه‌ق به ژنان كران، هێشتا به شێوه‌یه‌كی جددی لێكۆڵینایان له‌سه‌ر نه‌كراوه. هێشتا چاره‌نووسی سه‌دان ژن كه له بنه‌ماڵه‌كانیان دابڕان دیار نییه!
رۆژنامه‌ی "ئازادی وڵات" له شمارهی ۲۱‌ی نوامبری ساڵی ۲۰۱۰ دا به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر گرینگی بڵاو كرده‌وه، له‌م به‌ڵگه‌دا كه له لایه‌ن سه‌رچاوه نیزامیه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراقه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی عێراق و به سه‌رناوی "نهێنی" ناردراوه، هاتووه كه ئه‌و ژنانه‌ی كه گوازراونه‌ته‌وه بۆ كامپه گشتییه‌كان، ناردراون بۆ كاری رووسپییهتی له وڵاتانی عه‌ره‌بی. هه‌ر له‌م به‌ڵگه‌دا ناوی ئه‌و ژنانه هاتووه كه به ئه‌گه‌ری زۆر ناردراون بۆ وڵاتی میسر. ئه‌م به‌ڵگه‌یه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵكوژی ژنان یا به‌واتایه‌كی دیكه «فێمێنیسید» روویداوه.
له میانه‌ی شه‌ڕ و كۆمه‌ڵكوژییه‌كاندا، ژن به چه‌شنی دهسهكهوتی شه‌ڕ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. وشه‌ی «ئه‌نفال» یش له زمانی عه‌ربیدا هه‌ربه‌م واته‌یه دێت. له راستیدا به‌روونی دیاره كه له‌م هێرشانه‌دا، ژن وه‌ك ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ چاوی لێكراوه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. ئه‌وه‌ی كه روون بووه‌ته‌وه و به‌رچاوه، مشتێكه له خه‌روار.
ئه‌و ئامار و زانیارییانه‌ی كه باسیان لێوه كرا و خرانه به‌رده‌ست، ته‌نیا ئاكامی شهڕەكانی سیسته‌می پیاوسالاره له سه‌د ساڵی رابردوودا. بێگومان ئه‌م سه‌رچاوه و زانیارییانه ته‌نیا به‌شێكن له كۆی گشتی راستییه‌كان كه ده‌خرێنه به‌رده‌ست و پشت‌راست كراونه‌ته‌وه. پیشاندانی راستیه‌كان و سه‌لماندنی تاوانه‌كانی شه‌ڕ، كارێكی ئه‌سته‌مه كه رووبه‌ڕووی كێشه و گرفتی زۆر ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها هیچ زانیاری و ئامارێكی روون و ورد سه‌باره‌ت به‌و ژنانه‌ی كه به هۆی داگیركاری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی وڵات و ماڵ و مڵكیان له زێدیان دابڕاون، فرۆشراون و ناردراون بۆ وڵاتانی دیكه له‌به‌رده‌ستدا نییه. له لایه‌كی دیكه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دڕنده‌یی و هۆڤیهتییهی كه له میانه‌ی شهڕەكاندا له لایه‌ن داگیركه‌ران و چه‌وسێنه‌رانه‌وه ده‌رحه‌ق به ژنان كراوه، هه‌ڵوێست و دژكرده‌وه‌یه‌كی جددی پیشان نه‌دراوه. هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی كه سه‌باره‌ت به‌م كاره نامرۆڤانه و تاوانانه هێشتا مه‌حكه‌مه كردن و حیساب خواستنێك له ئارادا نییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازی له ناوه‌رۆكی په‌یمانه نێۆنهتهوهییكان كه گرینگ‌یان نه‌داوه به مافی ژنان و هیچ پشتیوانییه‌ك له ژنان ناكه‌ن و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌حكه‌مه و حیسابخواستنیان به‌ستووه‌ته‌وه به خستنه‌ڕووی به‌ڵگه و سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه روویداوه.
یه‌كه‌مین جار له ساڵی ۲۰۰۲ دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌دواداچوون بۆ تاوانه‌كانی شه‌ڕ، سه‌باره‌ت به‌و تاوان و كرده‌وه نامرۆڤانانه كه له میانه‌ی شه‌ڕی بۆسنی و هرزگوین و رۆئاندا ده‌رحه‌ق به ژنان كراون، به‌دواداچوون و لێكۆڵینی كرد. ئه‌م كرده‌وانه له لایه‌ن ئه‌م وڵاتانه‌وه به ژینۆساید ناسرا. ئه‌مه‌ش دوو نموونه‌ی به‌دواداچوونه كه ههڵكهوتهنه و ده‌كرێت وه‌ك به‌شێكی بچووك له‌و راستیانه‌ی كه به‌درێژایی مێژوو روویانداوه پێناسه بكرێن.
بارودۆخ له كاتی شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م
ئێستاكه به‌پێی زۆرێك له روانگه و بۆچوونه‌كان، شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م له ئارادایه. سووریه بووه‌ته شوێنی ئه‌م شه‌ڕە كه تیایدا هێزه هژمۆنگرا و پیاوسالاره جیهانیه‌كان سه‌رقاڵی دابه‌شكردن و داگیركردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن. هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی نێوان ئه‌م هێزانه، هیزه پاراملیتارهكانیش كه‌توونه‌ته ناو گۆڕەپانی شهڕەكه و ئه‌مه‌ش دۆخی شه‌ڕی به‌گشتی گۆڕیوە. له‌ده‌سپێكی شهڕەوه هه‌تا ئێستا، له‌هه‌موو گۆڕەپان و بوارێكه‌وه، ده‌ستدرێژی گرووپه به‌كرێگیراو و چه‌ته‌كان_كه له لایه‌ن هێزه هژموونییه جیهانییه‌كانه‌وه په‌روه‌رده و پشتیوانی ده‌كرین و ناوی جیاوازیان له سه‌رخۆیان داناوه_ بۆ سه‌ر ژنان هه‌ر به‌رده‌وامه. ئه‌و چه‌تانه‌ی كه زیاتر له 30 گرووپ و تاقمی جههادیین، به شێوازی جیاجیا ژنان ده‌چه‌وسێننه‌وه و مامه‌ڵه‌ی ناشیاویان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. توندوتیژی و تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریا و گرووپه جههادییهكان له دژی ژنان به شێوازێكی دڕندانه و ناحه‌ز په‌ره‌ده‌ستێنێت. له وڵاتێك كه گیرۆده‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه، ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی كه ئاماری وردی ده‌ستدرێژی و توندوتیژییه‌كان بۆ سه‌ر ژنان بخرێته روو، نییه.
ئه‌و تێكههڵچوونانهی كه له ۱۵‌ی مارسی ۲۰۱۱ له باشووری سووریا هاتنه ئاراوه، له سهڕانسهڕی ئه‌و وڵاته ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند. تاوانه‌كانی شه‌ڕ له لایه‌ن رژێمی سووریا، چه‌ته‌كان و گروپه جههادییهكانهوه روو له زیادبوونن. به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له ساڵی ۲۰۱۸ بڵاو بوویه‌وه، شیمانه ده‌كرێت له میانه‌ی ئه‌م شهڕەدا كه هێشتا به‌رده‌وامه، هه‌زاران كچ و ژن رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بووبنەوە.
به پێی راپۆرتی ریكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی سووریه كه ناوه‌نده‌كه‌ی له له‌نده‌نه، له مانگی مارسی ساڵی ۲۰۱۸ به‌دواوه ۳۵۴۹۰۰ كه‌س كه ۱۰۶ هه‌زاریان كه‌سانی مه‌دنی بوون كوژراون و ئه‌مه‌ش پشت‌راست كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه ئه‌و ۵۶۹۰۰ كه‌سه له‌خۆ ناگرێت كه شیمانه ده‌كرێت ون بوون یا مردوون. به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌مان رێكخراوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه مردنی ۱۰۰ هه‌زار كه‌س له هیچ شوێنێك تۆمار نه‌كرابێت. ۴۰% ئه‌م ئامارانه‌ش له ژنان و مناڵان پێكدێت. له‌م ماوه‌دا، ۱/۶ ملیۆن هاووڵاتی ئه‌و وڵاته‌ش به هۆی دۆخی شه‌ڕ له زێد و شوێنی خۆیان كۆچبه‌ر بوونه. ۶/۵ ملیۆن كه‌سیش بوونه‌ته په‌نابه‌ر له وڵاتانی دیكه. نیوەی ئه‌و په‌نابه‌رانه ژنن كه زۆربه‌یان له وڵاتانی وه‌ك؛ توركیا، لوبنان و ئۆردن بۆ كار له سۆزانیخانەکاندا و هه‌روه‌ها وه‌ك جاریه و كه‌نیز، كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت.
شه‌نگاڵ/ یه.ژ.ش
ره‌شه‌كوژی و وهچهكوژی كورده‌كان كه سه‌دان ساڵه له هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئارادایه، ئێستاكه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شام (داعش) و گرووپه رادیكاڵه ئیسلامی و جههادییهكانهوه به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه پاكتاوكارانهی كه به شیوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك به‌ڕێوه ده‌چن، ژنانی كوردی به‌شێوازێكی رێكخستن كرا‌و و رێك و پێك به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. ژنانی كورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و فێمێنیسیدەی كه له بواری نه‌ته‌وه‌یی، ره‌گه‌زی و باوه‌ڕییه‌وه له‌ئارادایه، هێزی پاراستنی گه‌وهه‌ری خۆیان دامه‌زراندوه. داعیش وه‌ك كارگێڕی راسته‌وخۆی سیسته‌می پیاوسالار، به پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی ئێمپریالیست له مانگی مه‌ی ساڵی ۲۰۱۴ شاری موسڵی داگیركرد. دواتر رووی كرده شه‌نگاڵ كه شوێنی ژیان و نیشته‌جێ بوونی كوردانی ئێزدییه و خاوه‌ن كۆنترین ئایین و بیروباوڕی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و ئه‌و ناوچه‌شی داگیركرد.
له هاوینی ساڵی ۲۰۱۴ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان شه‌نگالیان به‌جێ هێشت و پێشكه‌شی داعیشیان كرد. چه‌ته‌كانی داعیش هێرشیان كرده سه‌ر ئاواییەكانی ئه‌م ناوچه‌یه و كچ و ژنه‌كانیان به دیل گرت. پلاتفۆرمی تێكۆشان بۆ ژنانی دیل، رایگه‌یاند كه حه‌وت هه‌زار ژن و كچ له لایه‌ن داعیشەوه رفێندراون كه چاره‌نووسی زۆرێكیان هێشتا نادیاره. یه‌كه‌مین هێز كه بۆ پاراستنی شه‌نگال چوونه ئه‌و ناوچه‌یه، هێزه‌كانی یه‌ژاستار و هه‌په‌گه بوون. یه‌ژاستار له چیای شه‌نگال، پارێزگاری له ده‌یان هه‌زار ژنی ئێزدی كرد كه له ده‌س چه‌ته‌كان هه‌ڵاتبوون. دواتر ئه‌و ژنانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌م هێزه‌وه به‌رێكخستن كران، هێزی پاراستنی گه‌وهه‌ری خۆیان ئاوا كرد. ئه‌م ژنانه به به‌رخۆدان و تێكۆشانی خۆیان له ژێر چه‌تری «یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال» دا (له ساڵی 2015 دامه‌زرا)، چه‌ته‌كانی داعیشیان له شه‌نگال سڕییه‌وه و شنگالیان ئازاد كرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ژنانه‌یان ئازاد كرد كه له لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه به دیل گیرابوون.
رۆژئاوا_ یهپهژە
به‌ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆیی له سووریا، گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوای كوردستان، نه چووه به‌ره‌ی ئه‌و هێزه ده‌ره‌كیانه كه ده‌ستێوه‌ردانیان ده‌كرد و نه چووه به‌ره‌ی رژێمی دژە دیموكراسی سووریه، به‌ڵكوو له چوارچێوه‌ی پارادایمی رێبه‌ری گه‌لی كورد «عه‌بدۆڵا ئۆجه‌لان»، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیك و نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی وه‌ك هێڵی سێهه‌می تێكۆشان به بنه‌ما گرت و له ساڵی ۲۰۱۲ شۆڕشی رۆژئاوای سه‌رخست.
گه‌لێك كه به دامه‌زراندنی كانتۆنه‌كان، سیسته‌می خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆی ئاوا كرد و رژێمی سووریای له شاره‌كان وه‌ده‌رنا. ژنانی كورد له ۴‌ی ئاوریلی ۲۰۱۳ دامه‌زراندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یهپهژە) یان راگه‌یاند. هێرشی چه‌ته‌كان و هێزه جههادییهكانی جبهةالنصرە كه له بنهڕەتدا هه‌مان ئه‌لقاعیده‌ن له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی گه‌وهه‌ری كه «یهپهژە" ش به‌شێك بوو له‌وان پووچه‌ڵ كرایه‌وه و چه‌ته‌كان ناچار به پاشه‌كشه بوون. داعیش كه به ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریاوه هاته گۆڕەپانهكه، له ئۆكتۆبری ساڵی ۲۰۱۴ هێرشی كرده سه‌ر كانتۆنی كۆبانی له رۆژئاوای كوردستان. یهپهژە وه‌ك هێزێكی پاراستنی بهرێكخستنكراو به‌شداری به‌رخۆدان بوو و هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه هه‌تا تێكشاندنی داعیش و ئازاد كردنی كۆبانی رۆڵێكی به‌رچاوه و به كاریگه‌ری گێڕا. ئه‌م هێزه كه پێكهاتووه له هه‌زاران شه‌ڕوانی ژن، هه‌روه‌ها له شه‌ڕی دژی داعیش و ئازادكردنی شاره‌كانی منبج، ته‌بقا و ره‌قا رۆڵی ئه‌ساسی و چالاكیان هه‌بوو.
عه‌فرین
روون و ئاشكرایه كه ئێستاكه ده‌وڵه‌تی توركیا یه‌كێكه له‌و هێزانه‌ی كه چه‌ك و چۆڵی نیزامی بۆ چه‌ته‌كان دابین ده‌كات و پشتیوانیان لێ ده‌كات و راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام كردنی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریایه. په‌یوه‌ندی ئاشكرای توركیا و هێزه جههادییهكان، كه له‌سه‌ر بنه‌مای بازرگانی نه‌وت و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئایدیالۆژیایەكیشهوه کە شكڵی گرتووه و به‌رده‌وامه، له زۆر به‌ڵگه و راپۆرتی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماژەی پێكراوه و سه‌لمێنراوه. هاوكاری هه‌مه لایه‌نه‌ی توركیا بۆ گرووپه پاراملیتارهكان كه له سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له هێرشی هه‌مه لایه‌نه‌ی ئه‌م گرووپانه بۆ داگیركردنی عه‌فرین، نموونه‌یه‌كی به‌رچاو و حاشاهه‌ڵنه‌گره. ده‌وڵه‌تی توركیا به ره‌زامه‌ندی و ئیزنی هێزه ههژموونگەراكان له ۲۰ ی ژانویه‌ی ساڵی ۲۰۱۸ هێرشی كرده سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین، له‌م هێرشه‌دا، نزیكه‌ی ۱۵ گرووپی جه‌هادی له ژێر ناوی ئه‌رته‌شی ئازادی سووریا له گه‌ڵ داعیش به‌شدار بوون. دونیا به بێ كاردانه‌وه، ته‌ماشای هێرشی ده‌وڵه‌تێكیان كرد بۆ سه‌ر شارێكی بچووك، هێرشێك كه تیایدا کەڵک لە هه‌موو جۆره تاوان و رێبازی نامرۆڤانه كه عه‌قل و هۆشی مرۆڤ هه‌ڵی ناگرێت، وه‌رگیرا.
راگه‌یاندنه‌كانی توركیا كاتێ جه‌سته‌ی پارچە، پارچە بووی بارین كۆبانییان پیشان ده‌دا، كه هێشتا هێرشی گرووپه جههادییهكانی گرێدراوی خۆی به‌رده‌وام بوو. له‌م سۆنگەیەوە؛ ئه‌م هێرشانه، په‌لامار بۆ ژنێك بوو كه خۆی به‌رێكخستن كردبوو و توانای پاراستنی خۆی هه‌بوو. شاری عه‌فرین له ۱۸‌ی مارس له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جههادییهكانهوه داگیركرا. وه‌ك هه‌موو شه‌ڕ و هێرشه‌كانی دیكه، له‌م هێرشه‌شدا، سه‌ره‌تا ژنان بە ئامانج گیران. ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵانی كچ له عه‌فرین رفێندران كه ئامارێكی راست و دروستیان له به‌رده‌ستدا نییه، ژنان رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی بوونه‌وه و هه‌موو رۆژێك شاهیدی رووداوێكی فێمێنیسید له‌م شارهداین. رێكخراوی مافی مرۆڤی عه‌فرین رایگه‌یاند كه ۳۰% ده‌ستدرێژییه‌كان، له دژی ژنان پێكهاتووه كه ژماره‌یه‌كی زۆریان منداڵانی كچ بوونه. له راپۆرتی ئه‌م ناوه‌نده‌دا هاتووه كه ۵۰ ژن كوژراون و ۶۰ی دیكه‌ش رووبه‌ڕووی ئازاری جنسی بوونه‌ته‌وه. له درێژەی ئه‌م راپۆرته‌دا، هه‌روه‌ها باس له‌و ده‌كرێت كه چاره‌نووسی هه‌زاران ژنی رفێندرا‌و له لایه‌ن پۆلیسی نیزامی عه‌فرینه‌وه كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیایه، هێشتا نادیاره و زۆرێك له‌م ژنانە ته‌نیا به مه‌رجی دانی "فدیه" ئازاد ده‌كرێن.
سه‌رێكانی و گرێ سپی
ئه‌رته‌شی نیشتمانی سووریا كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا دامه‌زراوه و داعش كه گوێڕایه‌ڵیه‌تی، له ۹‌ی نوامبری ساڵی ۲۰۱۹ به ئامانجی داگیركردنی سه‌رێكانی و گرێ سپی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچانه ده‌سپێكرد.
لێره‌دا ئاماژە به چه‌ن نموونه‌یه‌ك له تاوانه‌كانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه گرێدراوه‌كانی ده‌رحه‌ق به ژنان ده‌كه‌ین. له ۱۲‌ی نوامبر، هاوسه‌رۆكی پارتی پێشه‌رۆژ هه‌ڤرین خه‌له‌فیان له جاده‌ی M4 له سه‌یاره‌كه‌ی دابه‌زاند و كوشتیان. گرووپه جههادییهكان دیمه‌نی ئه‌م تاوانه دژە مرۆڤایه‌تیه‌ی خۆیان له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كرده‌وه. ئه‌م گرووپانه هه‌روه‌ها دیمه‌نی جه‌نازه‌ی شه‌ڕوانی یهپهژە ئامارا رێناس كه پارچە، پارچەیان كردبوو، بڵاو كرده‌وه. له‌و شارانه‌ی كه داگیركراون، به‌رده‌وام هه‌واڵی روودانی كاره‌سات و تاوانی شه‌ڕ بڵاو ده‌بێته‌وه. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه كومیته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی جه‌زیره وه‌ده‌ستی خستوون، ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنانی ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرێ سپی رفێندراون، هه‌روه‌ها ژنانی ئه‌م شاره داگیركراوانهیان ناچار كردووه كه لێچکە و جلوبه‌رگی ره‌ش له‌به‌ر بكه‌ن.
پێویسته چی بكرێت؟
ده‌كرێت ئه‌م پێڕسته زیاتر و قووڵتر بكرێت، ئه‌وه‌تا هه‌موو رۆژێك تاوانی دژە مرۆڤایه‌تی له دژی ژنان پێكدێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له زیادبوونه. هه‌تا كاتێ كه ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه سهرچاوهکەیان زهنییه‌ت و عه‌قڵییه‌تی پیاوسالارین، به‌رده‌وام بن، ژنان هه‌روه‌ها ده‌بن به قوربانی. بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه راوه‌ستین و تێكۆشانی له‌به‌رامبه‌ر بكه‌ین، پێش هه‌ر شتێك پێویسته بزانین كه هه‌ر فێمێنیسیدێك كه روو ده‌ده‌ات، له ناوهڕۆك و گه‌وهه‌ردا، كردار و ههڵسووكهوتێكه بۆ له‌ناوبردن و كۆمه‌ڵكوژ كردنی كۆمه‌ڵگا. له قۆناخی یه‌كه‌مدا، پێویسته له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه بۆ له‌ناوبردن و نكۆڵی كردن له ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ژنان ژیانیان له‌سه‌ر بنەمای " ئازادی ژن، ئازادی كۆمه‌ڵگایه" سه‌رله‌نوێ بونیاد بنێنه‌وه و به‌رێكخستنی بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی كه له شهڕەكاندا ژنان كۆمه‌ڵكوژ نه‌كرێن و رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی نه‌بنه‌وه، پێویسته ژنان به زانیاری و تێگه‌یشتن له سه‌ر بابەتی پاراستنی گه‌وهه‌ری؛ به‌رخۆدانی خۆیان به‌رێكخستن و به‌هێزتری بكه‌ن. هه‌روه‌ها ژیانێكی ئازاد بونیاد بنێن و له هه‌موو دونیا په‌ره‌ی پێبده‌ن.