كێشه‌ی چین و بیرۆكراسی كۆمه‌ڵگا
2 نیسان, 2020کێشە کۆمەڵایەتییەکان:
(لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان)
٩ــ كێشه‌ی چین و بیرۆكراسی كۆمه‌ڵگا
ئه‌وانه‌ی وه‌ك دوو مه‌رجی هه‌بوونی كۆمه‌ڵگا سه‌یری چین و بیرۆكراسی ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه سه‌باره‌ت به كێشهبوونی ئه‌م بابه‌ته سه‌ریان سوڕ بمێنێت. ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان كه: ده‌شێت چین و بیرۆكراسی رێگا له‌پێش كێشه بكه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌بوونێك خۆیان نابن به‌كێشه. به‌ڵام پێویسته ده‌ركی پێبكرێت كه ئەمانە بونیادێكن به‌لای كه‌مه‌وه هێنده‌ی شار به‌كێشه‌ن. هه‌روه‌ك شار، له‌وانه‌یه له‌قۆناخه یه‌كه‌مینه‌كانی شارستانیه‌تدا بیرۆكراسی و چین زۆر نەبووبن به قورسایی و كێشه. له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به رۆژگاری ئه‌مڕۆمان بونیاده به‌كێشه‌كانیان زیاتر ئاشكرا بووبێت. به‌ڵام دیسان وه‌ك هه‌بوونێك چین، گرێدراوی ئه‌ویش بیرۆكراسی، پێكهاته‌و هه‌بوونێكی به‌كێشه‌ن: ههبوونێكن كه‌له روانگەی سیاسه‌ت و ئه‌خلاقی كۆمهڵگاوە پێویست نین. بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر به‌م دوو بونیاده به‌رخودانی كرد. ههردووكیانیشی به ئاسانی په‌سه‌ند نه‌كرد. رووبه‌ڕووی به‌رخودانی توندبووه‌وه. مێژووش پڕ له داستانی ئه‌م بهرخودانانهیه.
هه‌روه‌ك له‌به‌شه‌كانی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، له‌بواری جیاوازیهكانهوه ده‌شێت سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا شێوه‌و گۆڕانكاری مه‌زن به‌خۆیه‌وه ببینێت. ئه‌مانه گۆڕانكاریه‌كی ئاسایین و به‌گوێره‌ی رۆحی سروشتن. وه‌ك هه‌ندێك شانه كه له‌جۆری ئاژه‌ڵ و رووه‌كه‌كاندا گه‌شه‌یان نه‌كردووه، یان پێویستی به گه‌شه‌كردنیان نه‌بینراوه، به بڕوای من جگه له‌و چین و جیابوونه‌وه چینایه‌تیانه‌ی كه له سروشتی كۆمه‌ڵگای مرۆڤدا هه‌مه‌ڕه‌نگی و جیاوازیه‌كان واتادار ده‌كات، ئه‌و چین و توێژانه‌ی وه‌ك به‌شێكی سنووردار، كاتی و كارایه،وه‌ك ته‌نێكی نه‌خۆشی تا ناو شانه‌كانی كۆمه‌ڵگا بڵاو ده‌بنه‌وه، زێده‌ڕۆن، بێ رۆڵن (هیچ سوودێكیان نییه) و پێویست نین. په‌ره‌سه‌ندنی چینایه‌تی له‌جۆری کاهین، ئهرستۆكراسی و بۆرژوازی كه بۆماوه‌یه‌كی درێژ هەندێک سوودیان هه‌بوو ده‌شێت مایه‌ی تێگه‌یشتن بێت. به‌ڵام به پێزانینه‌وه ئه‌و هێزه هه‌ژمونگه‌راییه ئایدیۆلۆژی، سیاسی، ئابووری و سه‌ربازیه‌ی به درێژایی مێژووی شارستانیه‌ت خاوه‌ن كاره‌كته‌ری دائیمی، سه‌ركوتكار و چه‌وسێنه‌ری زیدهڕۆن، په‌سه‌ندكردنیان له‌بواری سیاسه‌ت و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگاوه مه‌حاڵه. له‌م باره‌وه ناكۆكی لهناوبهرانهو دوژمنانه‌یه. چونكه به‌م دۆخه‌یانه‌وه چین و بیرۆكراسی به‌واتای نكوڵیكردن له‌سیاسه‌ت و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگا دێت. ئه‌و مه‌رجه‌ی باسمكرد زۆر گرنگه. ده‌شێت چین و بیرۆكراسیهك بەسیفەتی جیاوازی یان كۆمه‌ككردن به جیاوازی جێگای باس بێت. بۆ نموونه ئه‌و په‌رستگایه‌ی چینی کاهینی سۆمه‌ر ئافراندوویه‌تی ناشێت به ته‌واوی بێ رۆڵی ببینین. کاهینهكان بناخه‌یه‌كی سه‌ره‌كی زانست، به‌رهه‌مهێنانی به‌پیت، ئاواكردنی شار، ئایین، كاری ده‌ست و سیسته‌میان له‌م په‌رستگایه دانا. له ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین کو‌لتووردا کاهین رۆڵێكی هاوشێوه‌ی بینی. پیشاندانی پێزانینێكی مه‌رجدار به‌رامبه‌ر راهیبه‌كان به‌هۆی ئه‌م رۆڵه ئهرێنیانهیانه. به‌ڵام له دۆخێك‌دا کە ببن به‌چینێكی جێگیر(كاست)، بێ رۆڵ و گه‌وره‌بوونێكی له راده‌به‌ده‌ر به خۆیانه‌وه ببینن، به‌رده‌وام مه‌شروعیه‌تی چین و بیرۆكراسی له‌ژێر پرس و گفتوگۆدایه‌و پێویسته به‌لاوه‌بنرێن.
خاڵی به‌مجۆره بۆ ئهرستۆكراسیش له‌جێگای خۆیدایه. ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، كاركردنی به‌پیت و سیسته‌میان پێشكه‌ش به په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا كردووه، رۆڵ و كۆمه‌كیان لههونهرو زانست‌دا هه‌بووه. حاڵی‌بوون و پێ‌زانین له‌م چوارچێوه‌یه‌دایه. به‌ڵام ئه‌و كاستبوون، سته‌مكاری، خانهدانێتیانهی رێگایان له‌پێش كرده‌وه‌و ئه‌و پادشایهتیانهی ئاوایانكرد، ته‌نانه‌ت خۆكردنیان به خوداوه‌ند گشتی نه‌خۆشییه‌و په‌سه‌ند ناكرێت. چونكه سیاسه‌ت و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكاریانه‌دا له‌ناو ناكۆكیه‌كی له‌ناوبه‌رو دوژمنانهدایه. تێپهڕكردنیان له‌رێگای تێكۆشانه‌وه پێویستیه‌كی ئه‌خلاق و سیاسه‌تێكی راسته.
ئه‌وانه‌ی باسكران زیاتر بۆ بۆرژوازی له‌جێگای خۆیدایه، گه‌شه‌كردنی ئه‌م چینه‌و ئامێره(ده‌زگا) بیرۆكراسیه‌كانی له قۆناخه‌كانی شۆڕشدا كۆمه‌كی به په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا كردووه. به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌ستپێشخه‌ری له بازرگانی و ئامرازه‌كانی هه‌ڵسوڕان (پاره‌و ده‌ستاوێز) و په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی، هه‌روه‌ها جاربه‌جار تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و كۆمه‌كه سنووردارهكانیان بۆ زانست و هونه‌ر، ئه‌و لایهنهیانه كه جێگای پێزانینن. به‌ڵام بونیاده به‌رده‌وامه زێدهڕۆكهی ئه‌م دووسه‌د ساڵه‌ی دوایی له تێکڕای قۆناخی شارستانیه‌تی چینایه‌تی زیاتر رێگای له‌پێش جیاوازی چینایه‌تی و بیرۆكراسی كرده‌وه، وه‌ك خانه‌كانی شێرپه‌نجه زیادی كردن، له ئاوابوونی سه‌رجه‌م چینه‌كانی سه‌روو زۆر زیاتره‌و مه‌ترسیدارتره. واته ئه‌و بیرۆكراسی و بۆرژوازییه‌ی له‌مێژووی چینایه‌تیدا پێگه‌ی ناوینیان داگیركردووه، له پارادایمی مندا رۆڵی شێرپه‌نجه ده‌بینن. سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌م چه‌شنه چین و بیرۆكراسییه له‌بارو گونجاو نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بخوازن لێی بار بكه‌ن، ئه‌و كاته منیش ده‌ڵێم "فه‌رموو فاشیزم بۆ تۆ". به‌بڕوای من پێناسه‌یه‌كی دیكه‌ی فاشیزم به‌م جۆره‌یه: په‌رچه‌كرداری چینی ناوینه (كۆی بۆرژوازی و بیرۆكراسی) به‌رامبه‌ر سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی. بە بڕوای من فاشیزم كاستی چینی ناوینی سەر كۆمهڵگایە کە کۆی بیرۆکراسی و بۆرژوازییە. ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌لمێنراوه، كۆمهڵگاو چینی ناوین به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه ناچن. هه‌ندێك رۆشنبیر چینی ناوین وه‌ك بنكه‌ی چینایه‌تی رژێمی دیموكراسی و كۆمار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. یه‌كێك له پڕوپاگه‌نده به درۆ‌و ده‌له‌سه‌كانی لیبڕالیزم ئه‌مه‌یانه. چونكه چینی ناوین چینێكه كه زۆرترین رۆڵی لهنكوڵیكردنی دیموكراسی و كۆماردا بینیوه. رۆڵی چینه‌كانی دیكه له‌مه‌دا سنوورداره، هەروەها له فاشیزمیش بێ ئاگان. له‌میانه‌ی ئه‌م خەسڵەتەیەوە، چینی ناوین له‌گه‌ڵ ئاواكردنی زێده‌ڕۆییانه‌ی شار، هه‌مان رۆڵ ده‌بینن، ئه‌ویش گه‌وره‌بوونی شێرپه‌نجه‌ییه. چونكه په‌یوه‌ندیه‌كی توندی ئۆرگانی و بونیادی له‌نێوان هه‌ردووكیاندا هه‌یه. هه‌روه‌كو چۆن شار ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی به‌هۆی چاوبرسێتی و گه‌وره‌بوونی چینی ناوین وه‌رگرتووه، ئه‌مجۆره شارانه‌ش به‌رده‌وام چینی ناوین گه‌وره دەکەن.
له‌بواری زیهنیه‌ته‌وه چینی ناوین پۆزێتیڤیسته. واته بونیادێكه له گه‌وهه‌ری قووڵایی بێبه‌شه، رووكه‌شییه، لهپێوانهكردنی دیارده‌كاندا ئه‌ولاتر نابینێت، ته‌نانه‌ت وه‌ك پێویستییه‌كی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ناخوازێت بیبینێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پۆزێتیڤیزمی له‌ژێر دەمامکی "زانستگه‌رایی" پێشكه‌شكردووه، به‌ڵام چینی هه‌ره بتپه‌رسته لە مێژوودا، له‌قۆناخی ئه‌م چینه‌دا زیادبوونی په‌یكه‌ر هه‌ره‌س ئاسا گه‌وره‌بووه. له‌ڕووخساردا عه‌لمانی و دونیاییه، به‌ڵام له‌گه‌وهه‌ردا ئایینی و خهیاڵپهرستێكی تونده. ئایینگهراییهكهی ئێرە هزرو باوه‌ڕییه "دیاردهگهرا" كانێتی كه له ئاستی دهمارگیریدایه. وه‌ك ده‌زانین هه‌رگیز دیارده‌گه‌رایی پشتی بەههمووێتی و یه‌كپارچه‌یی نەبەستووە. ئەو چینەی به گوته عه‌لمانین و لهگهوههریشدا دژی عه‌لمانیه‌تن به شێوه‌یه‌كی بێشه‌رمانه ئه‌و پڕۆژه خه‌یاڵیانه (جۆرێك له پڕۆژه‌كانی ئاخیره‌ت) یه‌ك به‌دوای یه‌ك پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا ده‌كات. ئه‌و چینه‌یه كه له ئاستی جیهانگیریدا پاوانه ئابووری، سیاسی، سه‌ربازی، ئایدیۆلۆژی و زانستیه‌كانی سه‌رمایه‌داری به‌ره‌و پێشه‌وه بردووه. هه‌ربۆیه چینێكه كه دژایه‌تیکردنی كۆمه‌ڵگای له‌لا زۆر به‌هێزه. له دوو رێگاوه دژایه‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌كات، واته به‌شێوازی ژینۆساید‌و قڕكردنی كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. له‌ناوبردنی گه‌لێك یان جڤاتێك به‌هۆی ره‌چه‌ڵه‌ك، نهژادو ئایینه‌كه‌یه‌وه، ته‌نیا له‌میانه‌ی كاره‌كته‌ری چینی بۆرژوازییه‌وه ئه‌نجامدراوه.
له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر قڕكردنی كۆمه‌ڵگایه. له‌دوو رێگاوه قڕكردنی كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ده‌بات: رێگای یه‌كه‌م، له‌رێگای ئایدیۆلۆژیای ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌و دامهزاراوهكانی ده‌سه‌ڵاته‌وه وه‌ك ملیتاریزم و شه‌ڕ خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌پێنێت و بۆ ناو سه‌رجه‌م مهمیلهكانی ته‌شه‌نه ده‌كات و بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری راگه‌یێنراوی هاوبەشی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتووه دژی كۆمه‌ڵگا . له‌رێگای ئه‌زموونه‌كانیه‌وه بۆژروازی باش ده‌زانێت كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ناتوانێت كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌ببات. دووه‌میان، مه‌یلی ئافراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌همی و خه‌یاڵییه له‌جێگای كۆمه‌ڵگای واقیعییه‌وه كه له‌میانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی شۆڕشی "میدیا و گه‌یاندن" له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ستی پێكرد. راستتر بڵێین شه‌ڕی بۆردوومانی میدیایی گه‌یاندنه. له رێگای ئه‌م شێوه‌یه‌ی دووه‌می شه‌ڕه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م په‌نجا ساڵه‌ی دوایی کۆمەڵگاکان به‌ڕێوه‌براون. كاتێك كۆمه‌ڵگای خه‌یاڵی، ئیفتیرازی (شاشه‌یی) و چۆنیهكسازی (سیمیلاسیۆن) جێگای سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی گرته‌وه، یان به‌م جۆره مه‌زه‌نده‌كرا، ئه‌وا رۆڵی قڕكردنی كۆمه‌ڵگا ده‌بینێت.
لایه‌نگری ئه‌وه‌م كه به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر پۆلێنه‌كانی كۆیله، جووتیار‌و كاركه‌ر تاوتوێ بكه‌ین كه له‌مێژووی شارستانیه‌ت وه‌ك چینی چه‌وساوه‌و سه‌ركوتكراو پێشكه‌ش ده‌كرێن. رۆڵی سۆبژهیی و دیموكراسیخوازیی ئه‌م چینانه زۆر سنوورداره: چونكه به‌هه‌موو شتێكیانهوه له‌ناو پێكهاته‌و بونیادی زیهنی سهردارهكانیاندان. له‌دۆخی پاشكۆ یان به‌شێكی بێكهڵكدان. له‌مێژوودا هیچ چینێكی سۆبژه نه‌بینراوه كه سه‌رداره‌كه‌ی خۆی رووخاندبێت. ئه‌م ره‌وشه راستیه‌كی گرنگ پیشانده‌دات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زوڵم لێكراو و چه‌وساوه‌ش بێت، ئه‌م چینانه وه‌ك لقێكی جه‌سته‌ی گشتی كۆمه‌ڵگان. چونكه لق چه‌نده بهه‌ژێت و ته‌نانه‌ت لێشبێتهوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌د نابێت یاخود ئه‌م كاریگه‌رییه سنووردار ده‌بێت. له‌به‌رئه‌م هۆكاره ناوبردنی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌ی كۆمه‌ڵگای كۆیله – كۆیله‌دار، جووتیار، ئهرستۆكراسی، كاركه‌ر – بۆرژوازی بۆ دروستكردنی زاراوهناسییهكی چه‌وت كراوه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی ناچاره پێناسه‌و ناولێنانێكی نوێ بدۆزێته‌وه. هه‌روه‌كو چۆن دار به لقه‌كانییه‌وه پێناسه ناكرێت، ئه‌وا كۆمه‌ڵگاش به‌ناوی ئه‌و چینانه‌وه ناونابهین كه له ناخیه‌وه ده‌رچوون. له‌مه‌ش جیاواز و گرنگتر، هه‌روه‌كو زۆرجار نموونەکەی له‌مێژووی ئهنارشیزم و سۆسیالیزمی بونیادنراویشدا بینراوه بهسۆبژهكردنی چینه‌كانی كۆیله، جووتیار، كاركه‌رو ورده‌بۆرژوازی، پیاهه‌ڵدانیان و باركردنیان به رۆڵی شۆڕشگێڕی گرنگ، ئه‌نجامێكی سوود به‌خشی لێناكه‌وێته‌وه، له‌و بڕوایه‌دام كه هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هه‌ڵه به‌های سۆبژهو رۆڵی شۆڕشگێڕی له‌م چینانه باركراوه. هه‌ڵوێستی راستیش ركابه‌رایه‌تیكردنی هه‌مووجۆره جیابوونه‌وه‌یه‌كی چینایه‌تییه. له‌وانه‌یه چینی كۆیله، جووتیار‌و كاركهریش له‌سه‌ره‌تادا كاتێك له‌دۆخی كۆمه‌ڵگایه‌كی نیوه‌چڵدا بوون (زیاتر نیمچە-لادێیی و پیشه‌كاری ده‌ست) رۆڵی شۆڕشگێڕی و سۆبژێتی ئه‌رێنییان بینیبێت: ئه‌م رۆڵه‌ی بینیوه. به‌ڵام ئه‌ویش به‌و ڕاده‌یه‌ی هەمیشەیی (دائیمی) و گه‌وره بێت تێكده‌چێت، له‌گه‌ڵ چینه‌كانی سه‌روو سازش ده‌كات و رۆڵی خۆی له ده‌ستده‌دات.
له‌وه‌ش گرنگتر، تێڕوانینێكی ئازادیخواز، یهكسانیخوازو دیموكراسیخواز جگه له‌واتای ئه‌و جیاوازیه‌ی له‌باره‌ی هه‌ردوو جیاوازی چینایه‌تیه‌وه باسمكرد، به ئه‌رێنی ته‌ماشای به سۆبژهكرنیان، باركردنیان به به‌های سیاسی و مۆڕاڵی ناكات. به‌ڵكو ناچاره له‌هه‌ردوو لایه‌نه‌وه جیابوونه‌وه‌ی چینایه‌تی پێچه‌وانه‌ی سروشتی كۆمهڵگاو تەنانەت بە دژە-كۆمه‌ڵگای ببینێت و له‌به‌رامبه‌ریدا تێبكۆشێت. چونكه پێكهاتنی ئه‌م چینانەی ئاماژەمان پێکردن، هه‌ڵسه‌نگاندنیان وه‌ك به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی واقیعی و ره‌وا، ناكات بهپێویستیهك. هه‌روه‌كو چۆن ته‌نه نه‌خۆشه‌كانی جه‌سته‌یه‌ك به به‌شێكی سروشتی جه‌سته دانانێین، ده‌توانین راڤه‌یه‌كی هاوشێوه سه‌باره‌ت به‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی به‌رامبه‌ریشمان بكه‌ین. چونكه ته‌واوی چینه چه‌وساوه‌و سه‌ركوتكراوه‌كان له‌میانه‌ی توندوتیژی ده‌وڵه‌ت-ده‌سه‌ڵات و ئایدیۆلۆژیا هه‌ژموونگه‌راكان ئافرێنراون. ئه‌و كۆیلایه‌تی، جووتیاری و كرێكاریهی له‌سایه‌ی ئه‌م ههلومهرجانەدا ئاواكراون، ته‌نیا ده‌توانین مه‌حكوم و ریسوایان بكه‌ین. ئه‌گه‌ر بڵێین "بژی كۆیله، بژی جووتیار‌و كرێكاری شكۆمه‌ند"، به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تی واتای پیاهه‌ڵدان و رهواكردنی هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژموونگه‌رایی ده‌به‌خشێت. راڤه‌ی چینایه‌تی به‌م جۆره هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رنه‌كه‌وتنی چه‌ندین ره‌وت و قوتابخانه‌یه، ماركس و شوێنكه‌وتووه‌كانیشی له‌ناودا. له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی چینه‌كانی سه‌روو تا راده‌یه‌ك واتایان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و چینانه‌ی له‌ناو ئاره‌ق و خوێندا دەخرێنە ناو کارەوە، له‌به‌رئه‌وه‌ی له رێگای توندوتیژی و رازیكردنی ئایدیۆلۆژییه‌وه ئاواكراون، راستترین هه‌ڵوێست ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام مه‌حكوم بكرێن، پیایاندا هه‌ڵنه‌درێت و تێكۆشان له‌پێناو بهلاوهنانیان بكرێت. هه‌روه‌كو چۆن له‌مێژووی تێكۆشانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نموونه‌ی زۆری له‌م چه‌شنه بینراوه، ئەو جۆر‌و شێوەیەی سه‌رباری ئه‌وه‌ی سۆبژه نین و ناتوانن رۆڵی شۆڕشگێڕی ببینن، بەڵام رۆڵی سۆبژێتی و شۆڕشگێڕێتیان لێ باركراوه لهتێكشكان رزگاریان نه‌بووه. هۆكاری شكستیان، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌راستی له‌كێشه‌كه تێنه‌گه‌یشتوون و رۆڵی چه‌وتیان بهچینهكان به‌خشیوه. تێكۆشانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی قۆناخی نوێی سه‌ده‌ی بیستویهكهم به‌و راده‌یه‌ی له‌م هه‌ڵه ریشه‌ییه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
راسته كه ده‌ڵێن بۆرژوازی كێشه‌ی چینایه‌تی قورس‌تر كردووه. به‌ده‌سه‌ڵاتدار (باڵاده‌ست) كردنی (به دهسهڵاتداركردن، شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا) به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی چین به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه‌و تا ده‌گاته وردترین مهمیلهكانیهوهو به‌فه‌رمیكردنی له رێگای ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌یسه‌لمێنێت كه له پێگه‌یشتووترین قۆناخی خۆیدا ده‌ژیت. زۆرجار ده‌بینرێت كه له‌ژێر ناوی "هاوبه‌شێتی سه‌رمایه" له‌سه‌روویانه‌وه كرێكاری سازشکار، چه‌ندین توێژی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆخۆیان ده‌كه‌ن به ئامراز. ته‌نانه‌ت ده‌کرێ بگووترێت كۆمه‌ڵگای قووتداوه. به‌ڵام ئه‌م حه‌قیقه‌ته به‌زیادیشه‌وه راسته كه بهكێشهترین چینه، ته‌نانه‌ت چینێكه هه‌ره زێده كۆمه‌ڵگای خستۆته دۆخی پڕ بهكێشهوه.
چه‌نده راست بێت كه به‌درێژایی مێژوو بیرۆكراسی ئامرازی دامه‌زراوه‌ی كرده‌یی چینه باڵاده‌سته‌كان بووه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌شێ بگووترێت له‌میانه‌ی شێوه‌گرتنی ئه‌م دووسه‌د ساڵه‌ی دوایی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه تا رۆژی ئه‌مڕۆمان ئاست و ره‌هه‌ندی جیاوازتری به‌ده‌ستهێناوه، وه‌ك بڵێی رۆڵی چینێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بینێت، قورسایی خۆی له‌ناو ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا زیادكردووه، ته‌نانه‌ت خۆی به‌خودی ده‌وڵه‌ت داده‌نێت. ئه‌مه‌ش راستیه‌كی دژوار‌و حاشاهه‌ڵنه‌گره كه بووه به‌هێزێك كۆمه‌ڵگا ده‌خاته ناو قه‌فه‌سی ئاسنینه‌وه، ده‌ستی خۆی بۆ ناو ته‌واوی بوار‌و گۆڕه‌پانه‌كانی كۆمه‌ڵگا (په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، دادوه‌ری، گه‌یاندن، ئه‌خلاق، سیاسه‌ت، ژینگه، زانست، ئایین، هونه‌ر، ئابووری) درێژكردووه‌و ئه‌م رۆڵه‌ی خۆی پته‌وكردووه. له كۆمه‌ڵگای رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا (مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری) ته‌نیا بیرۆكراسی ده‌وڵه‌ت گهورهنهكراوه: به‌ڵكو له‌سه‌ر رێگای ئه‌وو له‌ژێرناوی "خێزان له‌دۆخی كۆمپانیا ده‌ركه‌وتووه، با ببین به كۆمپانیایه‌ك كه به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفشیۆناڵ به‌ڕێوه ده‌برێت" جیهانی پاوان به‌شێوه‌ی هه‌ره‌سی به‌فر بیرۆكراسی خۆی گه‌وره ده‌كات. گه‌وره‌بوونی زێده‌ڕۆییانه‌ی بیرۆكراسی گرێدراوی ئه‌م راستینه نوێیه‌ی كۆمپانیاكانه. ده‌توانرێت ئه‌مه‌ش به جۆرێك له جۆره‌كانی "ده‌وڵه‌تبوون"ی كۆمپانیاكان ناو ببرێت. له‌هه‌لومه‌رجێكدا كه ئیتر ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه كورت دێنێت و ئاواكردنی ده‌وڵه‌تی نوێ له‌رۆژه‌ڤدایه، به‌ده‌وڵه‌تبوونی كۆمپانیا خۆجێیی و جیهانگیریه‌كان وه‌ك مه‌یلێكی زاڵ به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چن.
كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه سه‌رچاوه‌ی خۆیان له‌م دوو مه‌نگه‌نه وه‌رده‌گرن هه‌نووكه‌یین. وه‌ك بڵێی "ئێستای" هه‌موو مێژووه. به‌ڵكو ده‌توانین له‌وه‌ش زیاتر بڕۆین و بڵێین: ئه‌م دووانه‌یه وه‌ك هه‌شتپێ سروشتی كۆمه‌ڵگا (كۆمه‌ڵگای نه‌ریتی)ی خستۆته نێو لهپهكانیهوه، خنكاندوویه‌تی و تواندویهتیهوه. ئه‌و ئه‌نجامه‌ی لێره‌وه هه‌ڵده‌هێنجرێت: قۆناخێكی قه‌یراناوی و كائۆس له ئارادایه، دیموكراسیخوازی، یه‌كسانی و ئازادی كۆمه‌ڵگاش ته‌نیا له‌میانه‌ی سیسته‌مێكی خاوه‌ن بونیادی شارستانێتی (ژیار)ی دیموكراتی مسۆگه‌ر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش پێویستی بهتێكۆشانێك هه‌یه كه له‌رێگای زانستێكی راسته‌وه ئاواكرابێت.
بەردەوامە…