كێشه ئیكۆلۆژیهكانی كۆمه‌ڵگا
1 نیسان, 2020کێشە کۆمەڵایەتییەکان:
(لەبەرگیراو لە پەرتووکی سۆسیۆلۆژیای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان)
٦ــ كێشه ئیكۆلۆژیهكانی كۆمه‌ڵگا
ئاشكرایه كه ئیندوستریالیزم هه‌م به‌شێكی كێشه‌ی ئیكۆلۆژییه، هه‌میش هۆكاره سهرهكیهكهیهتی. هەر بۆیە شرۆڤه‌كردنی له‌ژێر سه‌ره دێڕێكی جیاوازدا له‌وانه‌یه دووباره‌بوونه‌وه بێت. به‌ڵام ئیكۆلۆژی دۆخێكه له ئیندوستریالیزم واتادارتره، كۆمه‌ڵایه‌تی و بهكێشهتره. هه‌رچه‌نده وه‌ك دەستەواژە واتای زانستی ده‌وروبه‌ر بێت، له‌بنه‌ڕه‌تدا زانستی شیكاركردنی په‌یوه‌ندی توندی نێوان په‌ره‌سه‌ندنی كۆمهڵگاو ژینگه‌كه‌ی ده‌وروبه‌رێتی. كاتێك كێشه‌كانی ژینگه زه‌نگی كاره‌ساتی لێدا، به‌گرانی بوو به رۆژه‌ڤ: هه‌رچه‌نده واتای مه‌ترسیداریش له‌خۆوه بگرێت، به‌ڵام كرا به‌لقێكی جیاوازی لێكۆڵینه‌وه. چونكه ئه‌ویش وه‌ك ئیندوستریالیزم كێشه‌یه‌ك نییه كۆمه‌ڵگا ئافراندبێتی، به‌ڵكو وه‌ك دوا كرده‌وه‌ی پاوانه‌كانی شارستانیه‌ت، به‌شێوه‌ی به‌رفراوانترین كێشه له‌رۆژه‌ڤی مێژوو، جیهان و كۆمه‌ڵگادا جێگیر بووه.
له‌وانه‌یه هیچ كێشه‌یه‌ك هێنده‌ی كێشه ئیكۆلۆژیه‌كان سه‌باره‌ت به جێگیركردنی رووی راسته‌قینه‌ی سیسته‌مه‌كانی (تۆڕه رێكخراوه‌كان) قازانج-سه‌رمایه له رۆژه‌ڤی ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا گرنگ و خاوه‌ن قورسایی نه‌بێت. ئاماری سیسته‌می شارستانیه‌ت قازانج-سه‌رمایه (وه‌ك كۆی ته‌واوی پاوانه سه‌ربازی، ئابووری، بازرگانی و ئایینه‌كانی درێژایی مێژوو) ته‌نیا هی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا نییه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ( بێ ئه‌خلاقی، بێ سیاسه‌تی، بێكاری، هه‌ڵاوسانی ئابووری، له‌شفرۆشی …هتد)، به‌ڵكو بۆته ئاماری هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی سه‌ر ژینگه‌و ژیانی ته‌واوی ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی تێیدا ده‌ژین. له‌م راستیانه زیاتر، به‌چی دوژمنایه‌تی پاوانخوازی به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا بسه‌لمێنین؟
هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی ته‌واوی زینده‌وه‌ره‌كانی دیكه كۆمه‌ڵگای مرۆڤ وه‌ك سروشتێك بناسرێت كه به‌شی ژیری و نهرماییهكهی به‌رزتره، به‌ڵام له‌دوا شیكاردا دیسان هه‌بوونێكی زیندووه، دونیاییه. به‌رهه‌می په‌ره‌سه‌ندنی جیهانی رووه‌ك و گیانله‌به‌ران و كه‌شێكه كه زۆر به‌وردی و هه‌ستیارانه رێكخراوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاتمۆسفهرو كه‌شوهه‌وای دونیاكه‌مان كۆی ته‌واوی ئه‌و سیسته‌مانه‌یه كه جیهانی رووه‌ك و ئاژه‌ڵان پێیه‌وه گرێدراوه، بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤیش په‌سه‌ندكراوه. ئه‌م سیسته‌مانه زۆر هه‌ستیارن. زۆر به‌توندی گرێدراوی یه‌كترن، وه‌ك بڵێی زنجیرێك پێكدێنن. وه‌ك چۆن له كاتی پچڕانی ئه‌ڵقه‌یه‌ك زنجیرەکە بێ رۆڵ ده‌بێت، كاتێك ئه‌ڵقه‌یه‌كی گرنگی په‌ره‌سه‌ندنیش بپچڕێت، كاریگه‌ریه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ته‌واوی په‌ره‌سه‌ندن ده‌ست لێبهرنهدراوو ناچاری ده‌بێت. ئیكۆلۆژیا زانستی ئه‌م پهرهسهندنانهیه. له‌به‌رئه‌م هۆكارانه‌شه كه زۆر گرنگه. به‌هۆی هه‌ر فاكته‌رێكه‌وه سیسته‌می ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بشكێنرێت، سه‌رله‌نوێ ده‌توانرێت به‌ده‌ستی مرۆڤ رێكبخرێته‌وه. چونكه راستینه‌ی كۆمه‌ڵگا راستییه‌كه به‌ده‌ستی مرۆڤ ئاواكراوه. به‌ڵام ژینگه به‌مجۆره نییه. ئەگەر به‌هۆی ره‌فتاری هه‌ندێك گروپەوە كه له‌ناو كۆمه‌ڵگا دهركهوتوونهو له‌میانه‌ی پاوانی قازانج-سهرمایەوە خۆیان له‌سه‌رووی كۆمه‌ڵگا رێكخستووه، دابڕانی جددی له ئه‌ڵقه‌كانی ژینگه رووبدات، ئەوا زنجیره‌ی كاره‌ساته سروشتیه‌كان، كۆمه‌ڵگاشی له‌ناودا، له‌وانه‌یه ته‌واوی ژینگه رووبه‌ڕووی قیامه‌ت بكاته‌وه.
پێویسته له‌بیری نه‌كه‌ین كه ئه‌ڵقه‌كانی ژینگه له‌میانه‌ی گەشەو په‌ره‌سه‌ندنێكی ملیۆنان ساڵیه‌وه پێكهاتوون. به‌گشتی وێرانكاریه‌كانی پێنج هه‌زار ساڵه‌ی ئه‌م دواییه، به‌تایبه‌تیش هی ئه‌م دووسه‌د ساڵه‌ی دوایی، له‌م ماوه زه‌مه‌نییه كورته‌دا به‌هه‌زاران ئه‌ڵقه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ملیۆنان ساڵییان پچڕاندووه. په‌رچه‌كرداری شكاندن ده‌ستی پێكردووه. به‌ڵام نازانرێت چۆن ده‌وه‌ستێنرێت. ئه‌و پیسبوونه‌ی زیادبوونی راده‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن (Co2) و گازه‌كانی دیكه له ئهتمۆسفهردا خولقاندوویانه، وه‌ك پێشبینی ده‌كرێت به‌م دۆخه‌ی ئێستای سه‌دساڵ ته‌نانه‌ت هه‌زار ساڵیش پاك نابێته‌وه. له‌وانه‌یه وێرانكاریه‌كانی جیهانی رووه‌ك و ئاژه‌ڵان هێشتا ئه‌نجامه‌كانی ته‌واو بهدهرنهكهوتوون. به‌ڵام ئاشكرایه کە لە هەردوو دونیاش به‌لای كه‌مه‌وه هێنده‌ی ئاتمۆسفهر زه‌نگی مه‌ترسی لێده‌دات. به‌هۆی پیسبوونی ده‌ریاو رووباره‌كان هه‌رله‌ئێستاوه چۆله‌وانی و وشكهه‌ڵاتنی خاك بهسنوورهكانی كاره‌سات گه‌یشتووه. ته‌واوی نیشانه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه به‌م دۆخ و ئاراسته‌ی ئێستاوه، قیامه‌ت له ئاكامی ناهاوسه‌نگی سروشتی روونادات، به‌ڵكو به‌ده‌ستی گروپێكه‌وه كۆمه‌ڵگای تێدهئاخنرێت كه به‌شێوه‌ی چه‌ند تۆڕێك خۆیان رێكخستووه. هه‌ڵبه‌ته سروشتیش وه‌ڵامی ئه‌م رووداوانه ده‌داته‌وه. چونكه ئه‌ویش زیندووه‌و خاوه‌ن ژیرییه. چونكه توانا‌و هێزه‌كانی به‌رگه‌گرتنی سنوورێكی خۆیان هه‌یه. له‌كات و شوێنی خۆیدا به‌رخودانی خۆی پیشانده‌دات. به‌ڵام كاتێك شوێن و كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هات سه‌یری فرمێسكه‌كانی مرۆڤ ناكات. چونكه هه‌موویان به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر به‌و خیانه‌ته‌ی له‌و به‌هاو به‌هره‌یان كردووه كه پێشكه‌شیان كراوه. ئایا به‌مجۆره پێشبینی قیامه‌ت نه‌كرابوو؟
لێره‌دا ئامانجم زیادكردنی سیناریۆیه‌كی نوێی كاره‌سات نییه؛ به‌ڵام وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، کهمسۆگهر پێویسته به‌رپرسیارێتی هه‌بێت و له‌میانه‌ی چه‌مكی ئه‌ركی ئه‌خلاقی و سیاسیمانه‌وه كه هۆكاری هه‌بوونمانه، به‌گوێره‌ی به‌هره‌و توانا‌مان ئه‌ركمان گووتن و ئه‌نجامدانی پێویستیه‌كانه.
له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا زۆر شت سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی نهمرودو فیرعه‌ونه‌كان ده‌گووترێت كه خۆیان لهقهڵاو ئههرامهكانیاندا قایم كردبوو. هۆیه‌كه‌ی ئاشكرایه. هه‌رچۆنێك بێت نهمرودو فیرعه‌ونیش وه‌ك كه‌س و سیسته‌م، هه‌ریه‌كه پاوانێك بوون كه خاوه‌ن بانگه‌شه‌ی ئیلاهی بوون. به‌ڵێ شكۆدارترین نموونه‌ی پاوانه‌كانی سه‌رمایه‌داری چاخی یه‌كه‌مین(كۆن) بوون كه به‌رده‌وام به‌دوای قازانجدا هه‌ڵپه‌یان بوو. ئای كه چه‌ند به‌و پاوانانه ده‌چن كه ئێستا له پلازای شاره‌كاندا جێگیربوون! بێگومان ئه‌گه‌ر لهناوهڕۆكیشدا نه‌بێت، به‌ڵام له‌شێوه‌دا جیاوازییان لە نێواندا هه‌یه. سه‌رباری ته‌واوی شكۆمهندیهكهیان به‌ڵام قه‌ڵاو ئه‌هرامه‌كان ناتوانن كێبڕكێ له‌گه‌ڵ پلازاكانی رۆژی ئه‌مڕۆماندا بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ته له‌بواری ژماره‌وه هه‌رگیز ناتوانن پێشبڕكێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كۆی بكه‌نه‌وه، ژماره‌ی ته‌واوی نهمرودو فیرعه‌ونه‌كان چه‌ند سه‌دێك تێپه‌ڕناكات: به‌ڵام ژماره‌ی نهمرودو فیرعه‌ونه هاوچه‌رخه‌كان هه‌رله‌ئێستاوه سه‌دان هه‌زاری تێپه‌ڕكردووه. له‌چاخه كۆنه‌كاندا مرۆڤایه‌تی قورسایی چه‌ند نهمرودو فیرعه‌ونێكی پێ هه‌ڵنه‌گیرا، هێنده‌ی به ده‌ستیانه‌وه ناڵاند. كه‌واته تاكه‌ی قورسایی سه‌دان هه‌زارانیان هه‌ڵده‌گرێت كه ژینگه‌و كۆمه‌ڵگایان دووچاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه كردووه؟ ئه‌و ئاخ و ئێشوئازارانه چۆن ساڕێژدهكهن كه شه‌ڕ، بێكاری، برسێتی و ههژاریهكهی رێگایان له‌پێش كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنایان؟
كاتێك ده‌ڵێین كۆمه‌ڵگای مێژوویی یه‌كپارچه‌یه، له‌ژێر رۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنی پلە بە پلە (تەدریجی) وە ویستمان ئاماژه به‌م راستیانه بكه‌ین. ئایا ئه‌مانه راستیه‌كی بێبایه‌خ و كه‌م ناوازه‌بوون؟
زانستی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له رێگای بونیاده پۆزێتیڤیستهكهیهوه بڕوای زۆری به‌خۆی هه‌بوو. دۆزینه‌وه دیارده‌ییه مه‌زنه‌كانی خۆی به‌هه‌موو شتێك دانا. حه‌قیقه‌تی ره‌های به زانیارییه رووكه‌شییه‌كانی سه‌باره‌ت به دیارده‌كان دانا. له‌وه دڵنیابوو كه قۆناخی پێشكه‌وتنی ناكۆتا ده‌ستی پێكردووه. به‌ڵام پێشبینی نه‌كردنی كاره‌ساته‌كانی ژینگه كه له‌به‌ر چاوانی بوو پێویستە چۆن شرۆڤه بكرێت؟ ئه‌ی نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و پراكتیزه نه‌كردنیان سه‌باره‌ت به‌ته‌واوی كاره‌ساته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌م چوارسه‌د ساڵه‌ی دوایی كه کارەساتەکانی ته‌واوی مێژوویان تێپه‌ڕكردووه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه شه‌ڕ، به چی شرۆڤه ده‌كرێت؟ ئه‌مه له‌ولاوه دابنێین شه‌ڕی به‌ربه‌ست نه‌كردووه كه به‌سیفه‌تی ده‌سه‌ڵات بۆ ناو ته‌واوی مهمیلهكانی كۆمه‌ڵگا دزه‌ی كردووه، ئه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامنه‌دانی ده‌ست نیشانكردن و چه‌سپاندنی ئەم واقیعە چی ده‌ڵێت؟ ئاشكرایه كه له‌سه‌رده‌می گه‌وره‌ترین هه‌ژموونگه‌رایی باڵاده‌ستی پاواندا به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌زنده‌كان له‌میانه‌ی ئه‌و بونیاده‌ی كه هه‌ره زۆر له‌ژێر گه‌مارۆی ئایدیۆلۆژیدایهو بۆ خزمه‌تكردنی سیسته‌م گونجاوه، زانست نه‌یده‌توانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بداته‌وه. ئه‌و زانسته‌ی بونیاد، ئامانج و شێوازه‌كه‌ی له‌پێناو راگه‌یاندنی مه‌شروعیه‌تی سیسته‌م بوو، بگره هێنده‌ی ئایینه‌كانیش به‌كاریگه‌ر نه‌بوون. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش مایه‌ی تێگه‌یشتن بێت كه هیچ زانستێك نییه ئایدیۆلۆژی نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه پێویسته بزانرێت مه‌عریفه‌و زانستی كامه كۆمهڵگاو چینه تا به‌گوێره‌ی ئه‌وه هەڵوێستی خۆی دیاری بكات. ئیكۆلۆژی وه‌ك یه‌كێك له زانسته نوێكان ئه‌گه‌ر پێگه‌ی خۆی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دیاری بكات، نه‌ك ته‌نیا هی ژینگه، به‌ڵكو ده‌شێت ببێته هێزی چاره‌سه‌ری سروشتی كۆمه‌ڵگاش.
بەردەوامە…