شه‌هید سارا، پێشه‌نگ و هێمامی ئاشتی و ئازادی
7 كانونی دووه‌م, 2020لە حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس، شەهید سەکینە جانسز، ناسراو به (سارا) و هاوڕێیانی، فیدان دۆغان و له‌یلا شایلەمەز بەبیر دێنین و بە رێزداری و خوشەویستی یادیان بەرز و پیرۆز رادەگرین.
مانگی بەفرانبار، مانگی شەهیدانی خۆڕاگری تیکۆشانی رێگای ئازادی ژنانە، شه‌هیدانێ وه‌كوو، رۆزا لۆکزامبورگ، فاتمە، سێوێ، پاکیزە و شەهیدانی کۆمەڵکۆژی پاریس. عه‌قڵییه‌تی پیاوسالار و ده‌سه‌ڵاتپارێز، به‌رده‌وام هه‌وڵی له‌ناو بردنی تێكۆشه‌رانی ئازادی، به‌تایبه‌ت ژنانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگاگر بێت له بونیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیمۆكراتیك. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژنانی كورد، به بنه‌ما گرتنی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌رئاپۆ بوونه‌ته پێشه‌نگی تێكۆشانی ئازادی ژنان له ئاست جیهاندا، هه‌ربۆیه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له پاریس هاته‌ئاراوه، به نامرۆڤانه‌ترین شێواز ده‌كه‌ونه به‌ر په‌لامار و هێرشی زهنییه‌تی فاشیستی و هێزه داگیركه‌ره‌كان. ئەو کومەڵگا و مێژوویه‌ی کە له هه‌ڵدێری له‌ناوچوون و له‌بیركردندا بوو، رێبەر ئاپ‌و هەوڵی دا جارێكی دیكه زیندووی بكاته‌وه و له‌م پێناوه‌شدا، پێش هه‌رشتی دیكه، ئازادی ژنانی به ئه‌ساس گرت و به‌تایبه‌ت ژنی كوردی گه‌یانده‌وه به گه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆی. کەلتووری خوداوەندی کە لە کەسایەتی شەهید سارا سەر لە نوێ زیندوو بووه‌و په‌ره‌ی سه‌ند. ئه‌و هێرشه، بەردەوامیی کۆمەڵکوژی دەرسیم بوو و ئاماژه و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه بوو کە، پیلانگێڕان و هاوکارەکانیان هێشتاش پێداگری لەسەر سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن دەکەن. بەو هیرشە ویستیان گورزێکی گران لە تەڤگەری ئازادی كوردستان و بزووتنەوەی ئازادی ژنانی شوڕشگێر بدەن و گۆشەگیریی لە سەر رێبەرئاپو زیاتر بکەن، بۆیە کادیرانی پێشەنگی ئه‌م رێبازه‌یان بە ئامانج گرت و شه‌هیدیان كردن.
شەهید سارا لە لانکەی مرۆڤایەتی و لە وڵاتی لەیلا قاسم و شیرین عەڵەم هولی و زیلان، جارێکی دیکە خۆی گەیاندە بنچینینەی مێژووی راسته‌قینه‌ی خۆی، شەهید سارا لە کەسایەتی خۆیدا مێژووی«گەل» ێکی بەرجستە کرد و لە شارە یاخییەکەی دەرسیم، خاوەنداری لەسێ ناسنامەی و شوناسی ژن، عەلەوی و کورد بوون کرد، ئه‌و نەیهێشت کە ئاگری ئازادی دەرسیم دابمركێت، شوێن پەنجەی لە هەموو مەیدان و قۆناخەکانی تێکۆشان دیار بوو، بە پەیوەست بوون بە بەها و پێوەرە باڵاکانی مرۆڤایەتی خەباتی دەکرد. بەو بڕوایه‌ی کە (خۆڕاگری، مسۆگەرکردنی سەرکەوتنە)، توانی زیندانی ئامەد بکات بە قەڵای خوڕاگری و ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی کە وانه‌ی خۆبوون، ئیرادە و خوڕاگری فێری هەموو ژنانی جیهان کرد، ئەمە وەکوو زایینێکی نوێ بوو لە ژیانی ژناندا. هەر وەک رێبەر ئاپ‌و دەڵێ: (ئازادبوونی ژن دەرئەنجامی تێکۆشانی سەکینەیە)، ئاگری ئەم تێکۆشانە لە زیندانی ئێوین و لە کەسایەتی شەهید شیرین عەلەم هولی گەشتر بوو و لە رۆژئاوای کوردستان ئەومەشغەڵە بە گیانی شەهید ئارین میرکان و ئاڤیستاكان رووناکتر بوو.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا، له‌سایه‌ی تێکۆشانی ژنانێك وه‌ك شه‌هید سارا و هاوڕێیانیدا، دەنگی ژنان لە گۆڕەپانی تێکوشاندا رۆژ لە دوای رۆژ به‌هێزتر و ریزه‌كانی خه‌باتیان بۆ ئازادی گەورەتر و پتەوتر دەبێ. شه‌هید سارا، به ژیان و خه‌بات و شه‌هاده‌تی خۆی بووه به هێما و هیوانی تێكۆشان هه‌موو ژنانی جیهان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی.
وەکوو کومەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان، هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ كه هه‌تا پێكهێنان و ده‌ستبه‌ركردنی ئاوات و ئامانجه‌كانی شه‌هید سارا و هه‌موو شه‌هیدانی ڕیگای ئازادی، درێژه به خه‌بات و تێكۆشان بده‌ین.
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان
٢٠٢٠/٨/١