کێشه‌ى کورد و بزووتنه‌وه‌که‌ى له سه‌رده‌مى سه‌رمایه‌داریدا ا ـ په‌ره‌سه‌ندنى مێژوویى کێشه‌ى کورد و دۆخى ئێستاى
24 كانونی دووه‌م, 2018عەبدوڵڵا ئۆجەلان
لە مانیفستۆى شارستانێتى دیموکراتیک (بەرگرینامەی پێنجەم) وەرگیردراوە
سه‌ربارى سه‌رجه‌م ئاسیمیلاسیۆن، داگیرکارى و فهتحکارییهکانى هێزه باڵاده‌سته‌کان، له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه فهتحکارى قه‌ومى عه‌ره‌ب، تورک و فارس، به‌ڵام به کۆمهڵگابوونى کورده یه‌که‌مینه‌کان له چاخى ناوین په‌ره‌سه‌ندنى به‌خۆیه‌وه بینى. کۆمه‌ڵگاى قه‌بیله و جه‌ماعه‌ت به ئاراسته‌ى کۆمه‌ڵگاى قه‌وم خۆیان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌برد. ئه‌و کێشانه‌ى سه‌ریانهه‌ڵدا کێشه‌کانى زاده‌ى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى پله‌دارى بوو که بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکان جێگاى باس بوو. ده‌توانین بڵێین؛ کاتێک کۆمه‌ڵگاى کورد چاخى ناوینى بڕى له زۆر کۆمه‌ڵگاکانى ئه‌و سه‌رده‌مه پێشکه‌وتووتر بوو. به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و کێشانه‌ى دووچارى هاتووه وه‌ڵامیش ده‌داته‌وه، بگره له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیدا پێشه‌نگایه‌تى بۆ چه‌ندین کۆمه‌ڵگاش ده‌کرد. وێڕاى سه‌رجه‌م هێرش، ده‌ستدرێژى، داگیرکارى و چهوساندنهوهکانى فهتحکاران، تێکۆشانى به‌رگرى خۆیى کۆمه‌ڵگا و ژیانى ئازاد بێ‌وچان به‌رده‌وام بوو. به‌مجۆره کێشه‌یه‌کى جددی بوون و کۆیلایهتیهکى زۆر جیاوازتر له هاوشێوه‌کانى جێگاى باس نه‌بوو.
له‌سه‌رده‌مى سه‌رمایه‌داریدا ئه‌و دۆخه به‌شێوه‌یه‌کى ریشه‌یى گۆڕاوه. له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆى به‌گوێره‌ى یاساى زۆرترین قازانج رێکنهخست، به شێوه‌ى ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه نه‌بوو به دامه‌زراوه‌یى و پیشه‌سازى سه‌فه‌ربه‌ر نه‌کرد گه‌لى کورد خۆى له به‌رامبه‌ر هێرشى هه‌مه‌لایه‌ن، داگیرکارى، چه‌وسانه‌وه، ئاسیمیلاسیۆن و ژینۆسایدى ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، قۆرخکاریهکانى سه‌رمایه‌دارى و ههژموونگهراکانى سیسته‌م بینیه‌وه. ئه‌و دۆخه‌ش له‌گه‌ڵ هیچ یه‌کێک له رووداوه‌کانى فهتحکردنى کیشوه‌رى ئه‌مریکاى سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م و کۆلۆنیکردنى ئاسیا له‌سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌م و داگیرکردنى ئه‌فریقیا له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م به‌راورد ناکرێت. ئه‌و واقیعه زاڵه‌ى مۆرکى خۆى له ژیانى کۆمه‌ڵگای کورده‌وارى داوه زۆر جیاوازتر بوو. ئه‌و رژێمهى حوکمڕانى کوردانى ده‌کرد رژێمێکى قڕکردن و له‌ناوبردن بوو که به‌ر له هه‌موو شتێک دانى به بوونێک دانه‌ده‌نا که ناوى کورد بێت، ئه‌گه‌ر بوونیشى هه‌بێت ئه‌وا به ئامانجى تواندنه‌وه‌ى له‌ناو بۆته‌ى خۆیدا خۆى رێکخستووه، به بایه‌خه‌وه کۆڵه‌که ناوخۆیى و دهرهکیهکانى ئاواکردووه و بووه به دامه‌زراوه و به‌رده‌وام له‌میانه‌ى ستراتیژى و ته‌کتیکى پیلانگێڕانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. له سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مه‌وه کرانه‌وه به‌رووى گڵۆڵه قورسه‌که‌ى کێشه‌کان و کۆمه‌ڵکوژییه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کان، له‌ژێر مهنگهنهى وشکى فه‌تحى نوێ و ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه کرانه‌وه بۆ تاڵانى سه‌رمایه‌دارى جێگاى باسه. مه‌حاڵه سیسته‌مێکى به‌م چه‌شنه به ژینۆساید ئه‌نجامگیر نه‌بێت. هه‌ڵبه‌ته رووداوه‌کانیش به‌و ئاراسته‌یه‌دا بوو.
له مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌داریدا هه‌روه‌ک گشتى کێشه‌ى کوردیش هه‌وڵیدا خۆى له ئاستى "نه‌ته‌وه‌یى"دا بخاته‌ڕوو. کاتێک ده‌ڵێن کێشه‌ى کورد، یه‌کسه‌ر وه‌ک کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى بهبیرى مرۆڤدا دێت. له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى تێروته‌سه‌ل زیاتر وه‌ک پێویستیه‌کى هه‌لومه‌رجى سیاسى بووه. ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێک بوو که ماهیه‌ته راسته‌قینه‌که‌ى له یه‌کێتى یان یهکپارچهییهکهى کۆمه‌ڵگاى ـ مێژوویى دوور بوو. پشتى به هه‌ڵوێستێک ده‌به‌ست که له شێوه‌ى خۆنواندن بوو تا دۆستان له بازاڕ بیبینن. ههڵوێستگهلێکى دوور له پێناسه‌ى واقیعى و چوارچێوه‌ى تیۆرى جێگاى باس بوو. به‌ڵام راستیه‌که ئه‌وه‌بوو که ته‌نیا راستینهى کورد به کێشه نه‌بوو؛ هه‌ر که‌س و هه‌ر شتێکى په‌یوه‌ندى به کوردێتیهوه هه‌بوو به کێشه داده‌نرا. هیچ که‌سێک نه‌بوو به هه‌ست و فیکر خۆى به کێشه دانه‌نێت. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌ى کێشه بوو سه‌باره‌ت به ماهیه‌تى واقیعى ژیانکراو بوو، هه‌ڵوێسته جیاوازه‌کانى سه‌باره‌ت به چییه‌تى و چۆنێتى سروشتى کۆمه‌ڵگاى کورد بوو. هه‌ڵبه‌ته&zwn
j; کاتێک هه‌ر که‌س و هه‌موو شتێک به کێشه دابنرێت، ناوه‌رۆکى کێشه‌کانیش له‌به‌رچاوان بزرده‌بێت، لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌کانیش به‌هایه‌کیان نامێنێت.
وه‌ک که‌س له‌ژێر به‌رپرسیارێتى خۆمدا به‌رده‌وام شکاندنى ئه‌و بازنه دووباره بۆوهم به مه‌سه‌له‌ى سه‌ره‌کى داناوه. یه‌کلاکردنه‌وه‌ى دیارده‌ى کورد و روونکردنه‌وه‌ى لایه‌نه تایبه‌ته‌کانى که دیماگۆژیهتێکى زۆرى له‌باره‌وه ده‌کرێت، به‌ڵام له دۆخێکى زۆر قورس‌تر له ره‌وشى دیاردا ده‌ژیت: ناوه‌ڕۆکى کێشه‌که‌ى پێکده‌هێنا. ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى سه‌ره‌تا له‌میانه‌ى گهردوونیبوونى کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى هه‌وڵى پیشاندانیم دا، له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا به چه‌سپاندنى "کوردستان کۆلۆنییه" ئه‌نجامگیر ببوو که ئه‌ویش گه‌ردوونییه. له‌و سۆنگه‌یه‌وه؛ ئه‌و رهچهتهیهى بۆ کێشه‌ى کوردستانى کۆڵۆنى بیرى لێده‌کرایه‌وه تیۆرى به‌رچاوى ئه‌و قۆناغه "رزگارى نیشتیمانى"و پراکتیکه به‌رچاوه‌که‌ى "شه‌ڕى رزگارى نیشتیمانى"بوو. بێگومان له‌میانه‌ى ئه‌و ده‌سته‌واژه، تیۆرى و کردارانه‌وه زۆربه‌ى کێشه‌کانى ناواخنى راستیه‌که ده‌سته‌به‌ر کرابوون. به‌ڵام هه‌روه‌کو له هه‌ر گشتیکردنێکدا جێگاى باسه، ئه‌و گشتیکردنهش لایه‌نه هه‌ڵه و ناتهواوهکانى ئاشکرا ده‌بوو. به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌رى دیالۆگى نێوان موخاتهبهکانى کێشه‌که، هه‌ڵوێستى کۆنکرێتى ده‌رهه‌ق به واقیعهکهى ده‌کرد به ناچارییه‌ک. کاریگه‌ریه‌کانى پۆست مۆدێرنیزمیش که له ساڵانى 1990کان به به‌سه‌رچوونى مۆدێرنیته له ته‌واوى جیهان ده‌ستى پێ‌کرد رۆڵى له‌و فشار و ئهستهمکردنهدا ده‌بینى. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سۆسیالیزمی بونیادنراو له راستیدا مانایه‌کى له‌جۆرى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ههژموونگهرایى ئایدیۆلۆژیاى لیبڕالیشى له‌خۆوه ده‌گرت. ئه‌وه‌ى دۆڕا و هه‌ڵوه‌شایه‌وه سۆسیالیزم نه‌بوو، به‌ڵکو مه‌زهه‌به‌کانى لادانى چهپڕهوى لیبراڵ و گومڕا بوو. هه‌ڵوێستێکى به‌رجه‌سته‌تر سه‌باره‌ت بهراستینهکه، له نزیکه‌وه گرێدراوى ئه‌و ههڵوهشانهوهیهى لیبرالی چه‌پڕه‌و بوو. له ئاکامدا چه‌نده لایه‌نى دۆگماتیک ـ پۆزیتیڤیستهکانى ناواخنى تێگه‌یشتنى راستینهى مارکسیستى خۆى ده‌دا به ده‌سته‌وه، ده‌رفه‌تى تاوتوێکردنى راستینهى کۆمه‌ڵگا له‌میانه‌ى دیدگایه‌کى مێژوویى، فه‌لسه‌فى، هونه‌رى و زانستى ده‌ڕه‌خسا. به‌تایبه‌تیش له‌چوارچێوه‌ى مۆدێرنیته‌دا لێکۆڵینه‌وه، توێژینه‌وه و راڤه‌کردنى سه‌رمایه‌دارى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ر سێ کۆڵه‌که سه‌ره‌کیه‌که‌ى: مه‌یلى زۆرترین قازانج، ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه و ئیندوستریالیزم له بوارى زانستى کۆمه‌ڵایه‌تیدا ماهیهتێکى قهڵهمبازانهى هه‌بوو. ئه‌و شته‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هاته‌ئاراوه شۆڕشى بوارى زانستى کۆمه‌ڵایه‌تى بوو. ئیتر ئاشکرا ده‌بوو که مارکسیزم و پراکتیکهکهشى سۆسیالیزمی بونیادنراو، که خوازیاربوون خۆیان وه‌ک زانستى کۆمه‌ڵایه‌تى و سۆسیالیستى بنوێنن، له‌راستیدا خۆیان له زهنیه‌تى دۆگماتیک، پۆزیتیڤیستى میتافیزیکانه جیا نه‌کردۆته‌وه.
p.p1 {margin: 0.0px 0.0px 0.0px 0.0px; text-align: left; font: 10.5px ‘Geeza Pro’}
p.p2 {margin: 0.0px 0.0px 0.0px 0.0px; font: 10.5px Times; min-height: 13.0px}
span.s1 {font: 10.5px Times}