راستینهى کورد
24 كانونی دووه‌م, 2018
بوون و هۆشیارى سه‌ره‌کیترین کێشه‌ى فه‌لسه‌فه‌یه. خودى ده‌سته‌واژه‌ى بوون له‌سه‌رووى ئه‌و ده‌سته‌واژه فه‌لسه‌فیانه‌وه دێت که تائێستاش جێگاى مه‌راقه. دووه‌مین ده‌سته‌واژه‌ى تهنیشتیشى زه‌مانه. هه‌ردووکیان له‌یه‌کترى جیانابنه‌وه. وه‌ک چۆن به بێ زه‌مان (کات) ناشێت بیر له‌بوون بکرێته‌وه، به‌بێ بوون کاتیش بوونى نییه. کات به‌ته‌واوى په‌یوه‌ست به بوونه. په‌یوه‌ندى نێوانیان زیاتر پابه‌ندى ده‌سته‌واژه‌ى ژیانه. مسۆگه‌ر بوون و کات له‌میانه‌ى نهشونماکردن (نشوء)ـه‌وه دێنه بوون. له‌بووندا کات نهشونماکردن (نشوء) ده‌کات به‌ناچارى. به واتایهکیتر به‌رده‌وامى بوون به نهشونماکردنهوه به‌دیدێت. کاتێک باسى بوونێکمان کرد که ده‌ژیت واته کات له‌دایک بووه. نهشونماکردن هه‌بێت: بۆ نموونه له‌شوێنێکدا دوو جۆره گوڵ له ئارادابن، واته بوون و کات له‌و شوێنه‌دا جێگاى باسن. نه‌بوونى نهشونماکردن ماناى نه‌بوونى بوون و کاته. نهشونماکردن دۆخى جیاوازى و شێوهگرتنى بوونه. ئه‌و بوونهى له‌دۆخى نهشونماکردندا نییه بوون و کاتێکى نه‌بووه.
نهشونماکردن، ره‌وشى جیاوازى ئه‌و هوشیاریهیه که له دۆخى پۆتانسێلدایه. له‌وانه‌یه جیاوازى یه‌که‌مین هه‌نگاوى هه‌ڵکشان بێت به‌ره‌و هوشیارى. بوون له‌میانه‌ى کاته‌وه نه‌شونما بکات و جیاواز بێت، واته یه‌که‌مین هه‌نگاوى خۆى بۆ هوشیاری ده‌هاوێژێت. چه‌نده نه‌شونما، فۆڕم و شێوه (گشتیان هه‌مان واتایان هه‌یه) هه‌بێت واته هێنده هوشیاری له ئارادایه. به مانا گهردوونییهکهى هوشیاری؛ جیاوازییه، هه‌رچى هوشیارییه بهسیفهتى پۆلێن یان کۆمه‌ڵ دۆخى گشتى گه‌ردوونى ته‌واوى هوشیاریى جیاوازیه‌کانه. به‌ڵام دۆخهکانى هوشیاریى بێکۆتای فۆڕمه‌کان ماناى بێکۆتا ده‌به‌خشێت. چه‌ند فۆڕم (شێوه)ى جیاوازى هه‌بێت، هێنده هوشیاریى جیاوازیش جێگاى باسه. ده‌سته‌واژه‌ى هوشیاری (رۆح) لاى هیگل به‌ر له فۆڕم دێت. به مانایه‌کى تر هوشیاریى بێ فۆڕم و بێ شێوه جێگاى باسه. لاى هیگل فۆڕم له‌سروشتى جه‌سته‌ییه‌وه ده‌ستپێده‌کات و تا ده‌وڵه‌ت به‌رزیده‌کاته‌وه. لهرێگاى فۆڕمه‌کانه‌وه هوشیاری خوازیاره له‌دۆخى ههرهمهکیهوه (بێ فۆڕمى) ببێت به هوشیارییهکى تایبه‌ت به‌خۆى. له‌میانه‌ى فۆڕمه جه‌سته‌یى، بایۆلۆژى و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه هوشیاری هه‌م خۆى ده‌ناسێت هه‌م ده‌سه‌لمێنێت. هوشیارى لاى مرۆڤ ئه‌و هوشیاریهیه که هه‌نگاوى بۆ په‌یبردن به‌خۆى هاوێشتووه. هوشیاریى فه‌لسه‌فى کاملترین دۆخى هوشیارییه. بهسیفهتى ئه‌و هوشیارییهى هه‌ستى به‌بوون و جیاوازى خۆى کردووه بۆ یه‌که‌مین دۆخى خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه؛ به‌ڵام به‌و سیفه‌ته‌ى هه‌ستى به‌خۆى کردووه، واته وه‌ک هوشیاریى ره‌ها. ده‌شێت ئه‌وه به بوون یان سه‌رکێشى کاتیش ناوزه‌د بکه‌ین. ئه‌و شێوازه‌ى بیرکردنه‌وه که له کۆمه‌ڵگاکانى خۆرهه‌ڵات زیاتر لهرێگاى باوهڕیى ئایینى و ته‌سه‌وفه‌وه پێى گه‌یشتوون کۆمه‌ڵگاى خۆرئاوا لهرێگاى زانست و فه‌لسه‌فه‌وه پێى گه‌یشتووه.
ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌که‌مانه‌وه گرنگه روونکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان نهشونماکردن ـ بوون ـ هوشیاری و مانادارکردنیانه. کاتێک کوردان بابه‌تى باس بن ئه‌وا دهستهواژهکانى بوون، نهشونماکردن و هوشیاری تابڵێى رۆشنکه‌ره‌وه ده‌بێت. کۆششکردن بۆ پێناسه‌کردن یان ناساندنى کوردان به دۆخى بوون، نهشونماکردن و هوشیاری، بناغه‌ى تێگه‌یشتنێکى ریشهییانهى بابه‌ته‌که‌یه. تا قۆناغێکى نزیکیش بوونى کوردان سه‌باره‌ت به زۆربه‌ى به‌شه‌کانى کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت بابه‌تێکى گفتوگۆ بوو. کوردان له‌پێناو سه‌لماندنى بوونى خۆیان له‌و دوو سهدهیهى دوایى له‌چوارچێوه‌ی مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى دووچارى توندوتیژى، فشار و سه‌رکوتکردنى گه‌وهه‌رى و روواڵهتى، نکوڵى و قڕکردنێک هاتووه که هیچ پێکهاته‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى دووچارى نه‌هاتووه. ژینۆسایدی کلتوورى و جه‌سته‌ییان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌براوه. له‌پێناو پارچه‌کردنى فیزیۆلۆژى (جه‌سته‌یى) و کلتوورى (زهنى) و نکوڵیکردن هه‌موو جۆره ئامرازێکى ئایدیۆلۆژى و توندوتیژى له جوگرافیاى دایک (کوردستان) ده‌ستبه‌کار بوو. ده‌توانین بڵێین؛ تا ده‌گاته ژینۆساید هیچ میکانیزمێکى سه‌رکوتکردن و تاڵانى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى نه‌ما که په‌یڕه‌و نه‌کرێت. له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره کوردێتى یان کوردبوون دیارده‌یه‌که هاوشێوهکهى نییه. سه‌باره‌ت به‌و ژینۆسایدهى یه‌هودیه‌کان دووچارى هاتن به‌شێوه‌یه‌کى تایبه‌ت ده‌سته‌واژه‌ى "بێهاوتا"و "تاقانه" به‌کاردێنن. نه‌ک ته‌نیا به‌هۆى ئه‌و ژینۆسایدهى دووچارى هاتن، به‌ڵکو به‌هۆى ته‌واوى ئه‌و کرده‌وانه‌ى له‌پێناو نه‌هێشتنى بوونیان ئه‌نجامدراوه به‌کارهێنانى گوزارشتى "گه‌لى تاقانه" یاخود "بوونى کۆمه‌ڵایه‌تى تاقانه" سه‌باره‌ت به کوردان له‌جێگاى خۆیدا ده‌بێت.
تێکۆشانى ئه‌و سی ساڵه‌ى دوایى له که‌سایه‌تى PKK دا به‌ڕێوه‌چوو ته‌نیا له‌پێناو کێشه‌ى بوونى کوردان ئه‌نجامدرا. به‌مانایه‌ک لهماناکان ئه‌و تێکۆشانه تێکۆشانی یه‌کلایى کردنه‌وه‌ى پرسیارى؛ کورد هه‌یه یان نا؟ بوو. یه‌کێک له‌لایه‌نه‌کان به‌شێویه‌کى خۆکوژیانه ده‌یگوت هه‌یه، لایه‌نى به‌رامبه‌ریش ده‌یگوت نییه. له‌مه‌ش زیاتر و خهجاڵهتتر، شه‌ست ساڵى به‌ر له‌و سى ساڵه‌ى دوایى مه‌سه‌له‌ى سه‌ره‌کى له‌لایه‌ن رۆشنبیرانى کورد کۆشش بوو له‌پێناو سه‌لماندنى بوونى کوردان. بێگومان گفتوگۆکردن له‌باره‌ى بوونى خۆیه‌وه بۆ تاک و کۆمه‌ڵگایه‌ک زۆر مه‌ترسیداره و دۆخێکى ناڕهسهنییه، ئه‌مه‌ش هێمایه بۆ ئه‌و هێڵه باریکه‌ى نێوان ژیان و مردن. هیچ بوونێکى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌مێژوودا دووچارى ئه‌و دۆخه نه‌هاتووه، یاخود زۆر که‌من ئه‌و بوونه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى که دووچارى ئه‌مجۆره هۆڤێتییه هاتوون. هیچ بوونێکى کۆمه‌ڵایه‌تى هێنده‌ى کوردان دووچارى ره‌وشێک نه‌کراون شه‌رم له‌خۆیان بکه‌ن و نکوڵیکردن په‌سه‌ند بکه‌ن یاخود ژماره‌یه‌کى زۆر که‌مى بوونه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دووچارى سووکایهتیهکى به‌م چه‌شنه هاتوون. کوردبوون ماناکه‌ى هاوشێوه‌ى پاشماوه‌ى جڤاتێکى بێ نیشتیمانه، بێنرخه، به‌رده‌وام بێکاره، به‌رامبه‌ر ههرکرێیهک کار ده‌کات، به‌ردوام تێکۆشانى مان و نه‌مان ده‌کات، پێویستى کلتوورى له بیر کردووه، هه‌وڵێکى مه‌ترسیدارانه له‌پێناو دابینکردنى پێداویستییه ماددیهکانى ده‌دات و له نیشتیمانى نان (وڵاتى کشتوکاڵى چاخى به‌ردین) بێنان ماوه‌ته‌وه!.
باسى ئه‌و تراژیدیایهم کرد که له‌کاتى ده‌ستپێکردنى خوێندن له یه‌که‌م قۆتابخانهى ئاسیمیلاسیۆن دووچارى هاتم. وه‌ک بڵێی؛ هه‌ستم به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه کرد که له‌ژێر قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى شاراوه بوو، ئه‌و قوتابخانهیهى له‌جیاتى زمانى دایک به زمانێکى دیکه په‌روه‌رده‌یان ده‌کردین. به‌و حاڵه‌ته‌ى منداڵیشمهوه، ناچارکردنم بۆ ده‌ستبه‌ردان له زمانه‌که‌م، لاى من ناچارکردنم بوو بۆ ده‌ستبه‌ردان له بوونم. ئایا ده‌ستبه‌ردارى بوون (کورد بوون)ى خۆم ده‌بووم، یاخود ناچارى ده‌ستبه‌رداربوون ده‌بووم؟. دیارده‌ى کورد یان کێشه‌ى کورد بۆمن به‌مجۆره ده‌ستى پێ‌کردبوو. بوون یان کێشه‌یه‌که که ساڵانێکى درێژ بێ وه‌ڵام مایه‌وه و منى خسته ناو نائارامیهکى قووڵه‌وه… له ده‌ستدانێکى قووڵى بوون له‌ژێر له‌ده‌ستدانى زمان جێگاى باس بوو. چى بوون ئه‌و شتانه‌ى لهدهستمدان؟ ئه‌مه پرسیارێک بوو وه‌ڵامه‌که‌ى زۆر زه‌حمه‌ت بوو. پاراستن یان به‌رگریکردن له کورد، بوونێکى سه‌خت و به کێشه بوو. ئه‌وه‌ى دووچارى هاتم بوون نه‌بوو، لهرزهکانى له‌ناو چوون بوو؛ هوشیاریهکى وه‌ڵامدراوه نه‌بوو، گڵۆڵهى ئه‌و کێشانه بوو که به‌رده‌وام گه‌وره ده‌بوو و مرۆڤى شێت ده‌کرد.
له‌سه‌ره‌تاکانى ساڵى 1975 به‌جۆرێک خیتابى هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د خه‌یرى دورموشم ده‌کرد وه‌ک بڵێى وه‌ڵامى گڵۆڵهى کێشه‌کانم دۆزیوه‌ته‌وه که له‌ناخه‌وه منى ده‌شێلا. وه‌ڵامى کێشه‌کان به‌شێوه‌ى ره‌شنووسێک له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د خهیریهوه نووسرایه‌وه، دواتر گووتهکانى من فراوانتر کرا. زمانم کرایه‌وه. ئاشکرایه که وه‌ڵامه‌که‌م بانگهشهیهکى زاره‌کى بوو سه‌باره‌ت به بوونێک که وه‌ک خه‌یاڵێک، سێبه‌رێک و شوێنپێیه‌ک خۆى پیشانده‌دا. له په‌نجه‌ره‌ى رزگارى نیشتیمانى و چینایه‌تیه‌وه سه‌یرکردنى دونیا‌م به وه‌ڵام دانابوو. به‌زیاده‌وه وه‌ڵامى ئایدیالیستانهم ده‌دایه‌وه. هه‌رچۆنێک بێت قالب و شێوه‌ى حه‌قیقه‌تى نوێ سۆسیالیزمى بونیادنراو بوو. زانین و ناسینى ئهلفباکهى سۆسیالیزم ئه‌وه‌ى تریشى له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنا. بێگومان ئه‌و هه‌ڵوێسته دژه ژه‌هرێک بوو له‌به‌رامبه‌ر کاریگه‌رییه کوێرکه‌ر و نکوڵیکارانهکانى فاشیزم و لیبڕالیزمى نه‌ریتى تورک. ئه‌گه‌ر بهحهقیقهتیشت نه‌گه‌یه‌نێت، ده‌یتوانى ژه‌هراوى بوون به‌ربه‌ست بکات. ئه‌مه‌ش کۆمه‌ک و یارمه‌تى بوو بۆ شه‌ڕى بوون، که به‌رامبه‌ر ژینۆسایدى کلتوورى که‌وته‌گه‌ڕ.
به‌شێوه‌یه‌کى گشتى تێکۆشانى کۆمه‌ڵایه‌تى (کۆمه‌ڵگا) په‌یوه‌ندى بهلێگهڕینى حه‌قیقه‌ته‌وه هه‌یه. تێکۆشانێک هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى کام کێشه‌ى کۆمه‌ڵگا بدات گوزارشت له حه‌قیقه‌تى کۆمه‌ڵگا نه‌کات سه‌رکه‌وتوو نابێت. حه‌قیقه‌تى کۆمه‌ڵگا کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه که ئاستى رێژهییبوونهکهى تا دوا راده زۆره. به‌شێوه‌یه‌کى توند به‌کات و شوێنه‌وه گرێدراوه. کاتێک له روانگه‌ى حه‌قیقه‌ته‌وه هه‌ڵسه‌نگێنرێت ده‌بینرێت که PKK ته‌نیا بهسهلماندنى بوونى کورد نه‌وه‌ستاوه که له‌که‌نارى له‌ناوچوون بوو، به‌ڵکو تاڕاده‌یه‌کى زۆر زیندووى کرده‌وه. هه‌ڵبه‌ته به‌مانا کلاسیکهکهى نه‌ده‌بوو بهبزووتنهوهیهکى رزگارى نیشتیمانى. چونکه نه ره‌وشى ئه‌و بوونهى پشتى پێده‌به‌ست، نه ئه‌و هوشیارییهى هه‌یبوو له‌بار نه‌بوون. وه‌ک چالاکى و کردار PKK کوردانى زیندوو کرده‌وه. کوردایه‌تى سه‌ده‌ى بیسته‌م کوردایه‌تیه‌ک بوو به‌ر لهرزگارکردن پێویستى به زیندوو کردنه‌وه هه‌بوو. ئه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنى تێدا به‌ده‌ست هێنرا زیندووکردنه‌وه بوو. ئه‌گه‌ر شتێک رووبه‌ڕووى کێشه‌ى بوون بووبێته‌وه، ئه‌وه‌ى پێویسته به‌ر له هه‌موو شتێک بکرێت رزگارکردنى نییه، به‌ڵکو ڤه‌ژین و کردنێتى به خاوه‌نى بوون. ره‌وشى کوردانیش ته‌واو پێویستى به ئه‌وله‌ویه‌تدان به ژیانه‌وه (ڤه‌ژین) بوو. دهستهواژهکانى له‌جۆرى رزگارى،</h
اشتراک گذاری: