پیلانگێڕییه گه‌وره‌که‌ی گلادیۆ
24 تشرینی یه‌كه‌م, 2017بەشی کۆتایی:
سیناریۆی داگیرکردنی ئێراقیش په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێزی به‌راده‌ستکردنه‌وه‌ی منه‌وه هه‌یه. له‌راستیدا له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی سه‌ر من داگیرکردن ده‌ستیپێکرد بوو. هه‌مان خاڵ بۆ داگیرکردنی ئه‌فغانستانیش له جێگای خۆیدایه. به‌مانایه‌کی تر یه‌کێک و یه‌که‌مین هه‌نگاوی بۆ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوینی مه‌زن نراوه ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی دژی من بوو. له‌خۆڕا ئه‌جه‌وید نه‌یگووت: "به‌هیچ جۆرێک تێنه‌گه‌یشتم بۆچی ئۆجالانیان ته‌سلیم به ئێمه کرده‌وه". وه‌ک چۆن یه‌که‌مین جه‌نگی جیهانی به کوژرانی شازاده‌ی جێنشینی نه‌مسا به ده‌ستی ناسیۆنالیستێکی سربی ده‌ستیپێکرد، به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان "سێیه‌مین جه‌نگی جیهانی"ش به ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی سه‌ر من ده‌ستی پێ‌کردبوو. بۆ تێگه‌یشتنی قۆناغی دوای ئۆپه‌راسیۆن، پێویسته ده‌رک به رووداوه‌کانی به‌ر له ئۆپه‌راسیۆن و کاتی ئۆپه‌راسیۆن بکرێت. به ئامانجی تاوتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی ده‌رخستنم له سوریا سه‌رۆکی ئه‌وکاته‌ی ئه‌مریکا بیڵ کلینتۆن دووجار جارێکیان له دیمه‌شق و جارێکیشیان له سویسرا کۆبوونه‌وه‌ی چوار کاتژمێری له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ئه‌نجام دابوو. له‌و دیدارانه حافز ئه‌سه‌د هه‌ستی به گرنگی پێگه‌ی من کرد. درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بینی. به‌شێوه‌یه‌کی کاتیش بێت داوای به‌جێهێشتنی سوریایان لێنه‌کردم. به‌نیاز بوو تاکۆتایی من وه‌ک فاکته‌رێکی هاوسهنگیکردن له به‌رامبه‌ر تورکیا به‌کار بێنێت. منیش سوریام ناچاری پیشاندانی هه‌ڵوێستێکی ستراتیژی ده‌کرد. به‌ڵام هێزه‌که‌م و دۆخه‌که‌م بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌نگاوه له‌بار نه‌بوو. ئه‌گه‌ر له ئێران بوومایه له‌وانه‌یه رێککه‌وتنێکی ستراتیژیمان پێشخستبووایه. له‌و باره‌یه‌وه من بڕوام به ئێران نه‌بوو؛ به‌هۆی هه‌ڵوێسته باوه‌کانی (پیلانگێڕیه‌کانی له دژی سمکۆی شکاک و قاسملۆ و هاوشێوه‌کانی، له‌سه‌رکارلابردنی ئهستیاغ له‌لایه‌ن ههرپاکۆسهوه) یان دوودڵ بووم. کلینتۆن و سه‌رکرده کورده‌کانی ئێراق مانه‌وه‌ی منیان له سوریا به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی خۆیان نه‌ده‌بینی. چونکه تا ده‌چوو کورد و کوردستان له‌ژێر کۆنتڕۆڵیان ده‌رده‌که‌وت. ئیسرائیلیش زۆر له‌و دۆخه ناڕه‌حه‌ت و نیگه‌ران بوو. کۆنتڕۆڵکردنی کوردستان رۆڵێکی گرنگی بۆ جێبه‌جێکردنی پیلانه‌کانی ده‌رهه‌ق ب
ه ئێراق هه‌بوو. مسۆگه‌ر ده‌یانویست ده‌رچوونم له سوریا و وازهێنان له رێبازی ئازادی و ناسنامه‌ی کوردی سه‌ربه‌خۆم به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
هۆکاری بوونی ئێمه‌ش پارته‌که‌مان و رێبازی ئازادی بوو. ئه‌مریکا و ئینگلته‌را پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنه بوون که له ساڵی 1925 به تورکیایان دابوو (به‌و مه‌رجه‌ی په‌نجه بۆ کوردستانی ئێراق نه‌به‌ن، کوردستانی تورکیا بکه‌نه قوربانی). له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تورکیا ببوو به ئه‌ندامی ناتۆ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد رێککه‌وتبوون. پێگه و ستراتیژییه‌که‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و هه‌ژموونگه‌رایی و هاوسه‌نگییه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌کرد که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌ییش گرنگی و بایه‌خێکی مه‌زنی هه‌بوو. یان ده‌چووینه ناو خولگه‌ی ئه‌و ههژموونگهراییهوه یان له‌ناویان ده‌بردین. ده‌وڵه‌تی تورکیا خوازیار بوو ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ی له ساڵی 1925 له‌گه‌ڵ هێزه هه‌ژموونگه‌راکان ئه‌نجامیداوه (له ساڵی 1926دا رێککه‌وتن سه‌باره‌ت به بابه‌تی موسڵ ـ که‌رکوک، ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ی له 1958 و 1996دا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئیمزاکراون) له‌سه‌ر بنه‌مای سڕینه‌وه‌ی کوردان له‌مێژوودا به‌کاربێنێت. ئایدیۆلۆژیای میللیگه‌رایی عه‌لمانی پۆزیتیڤیست رێگا و ده‌رفه‌تی به‌و هه‌نگاوه ده‌دا. کادیرانی کۆمار به‌وه رازی کرابوون. له‌راستیدا ئه‌وه ره‌وشێکی زۆر پێچه‌وانه و دژی رێککه‌وتن و رۆحی په‌یوه‌ندی مێژوویی کورد ـ تورک بوو. به‌ڵام به‌هۆی حیسابه‌کانی دامه‌زراندنی ئیسرائیل هیچ سهرشێتیهک نه‌بوو سیسته‌م ئه‌نجامی نه‌دات. پێکهاته دروستکراوه‌که‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیا، کادیر و چینه‌ی به واقیعی تورکی سپی ناو ده‌برێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بونیاد نرابوو. هه‌روه‌ها PKK ش گورزێکی کوشنده‌ی له‌و پێکهاته‌یه وه‌شاندبوو. چونکه په‌سه‌ندکردنی ناسنامه‌ی کورد و داننان به ئازادییه‌که‌ی مانای نکوڵیکردنی ئه‌و پێکهاته‌یه بوو، به‌لانی که‌م ده‌ستبه‌ردانی ئه‌و سیاسه‌ته کوشنده‌یه‌ی ده‌کرده پێویستیه‌ک. ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام درابوون گرنگیه‌کی ژیانیی بۆ ئه‌و پێکهاته‌یه هه‌بوو. خۆی له‌خۆیدا ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی تورک وه‌ک پرۆتۆ ـ ئیسرائیل بونیاد نرابوو.
له چوارچێوه‌ی PDKشدا هه‌وڵی ئاواکردنی پێکهاته‌یه‌کی کوردی سپی هاوشێوه دراوه. هه‌مان ناوه‌ند ئافراندنی دوو هێزی کورد و تورکی هاوشێوه و ناکۆک له‌گه‌ڵ یه‌کتریان به پێویستیه‌کی ژیانیی بوونی خۆیان ده‌زانی (له‌پێناو ئاسایشی ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندی هێزه هه‌ژموونگه‌راکان له خۆرهه‌ڵاتی ناویندا، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریکا و ئینگلته‌را). پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان به چوارچێوه‌ی ئه‌و دوو هێزه‌ی وابه‌سته به‌خۆیان و ناکۆک به‌یه‌کتر تا دوا راده سیاسه‌تێکی ئاقڵانه بوو. به‌ڵام هه‌ستانه‌وه‌ی PKK ئه‌و ته‌ڵه‌زگه مێژوویی و هه‌نووکه‌ییه‌ی تێکده‌دا. سه‌رهه‌ڵدانی ده‌رفه‌تی ئاشتی و رێگه‌چاره له 1993و 1998 مانای کۆتایی ئه‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه بوو. هه‌ربۆیه‌ش مۆڵه‌تیان به‌و شێوازه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌دا. تیرۆر و پیلانگێڕی مه‌زن رێکخران. کاتێک PKK کوردان له‌ژێر کۆنتڕۆڵیان ده‌ربخات و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگاکانی دیکه ئاشتیان بکاته‌وه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه له‌گه‌ڵ تورکه‌کان، ئه‌وا گورزێکی ستراتیژی بوو به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامکردنی به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌ڵه‌زگه ههژموونگهراییهکانی ئه‌و هێزانه له خۆرهه‌ڵاتی ناویندا. ئه‌و خاڵانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی تێر و ته‌سه‌لتر ده‌توانین راستیه‌کانی ریز بکه‌ین به‌پێی پێویست روونی ده‌کاته‌وه که بۆچی ئامانجی پیلانگێڕی 1998 گه‌وره و ستراتیژی بوو.
له‌و قۆناغه‌دا کلینتۆن گرنگیه‌کی زۆر به شاڵاوه هه‌ژموونگه‌راییه‌که‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌دات و جه‌ختی له‌سه‌ر بایه‌خی رۆڵی تورکیا ده‌کرده‌وه. راوێژکاره تایبه‌ته‌که‌ی ژه‌نڕاڵ گالتاری خۆی رایگه‌یاند که ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی دژی من به فه‌رمانی خودی کلینتۆن به‌ڕێوه‌براوه. کاتێک دێینه سه‌ر باسی "سێیه‌مین جه‌نگی جیهانی"ش، له زۆر لایه‌نه‌وه ده‌ربازکردنی ئاماری یه‌که‌مین و دووه‌مین جه‌نگه‌کانی جیهانی له‌لایه‌ن ئاماری ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له رووداوه‌کانی زۆربه‌ی وڵاتانی هاوشێوه‌ی ئێراق، ئه‌فغانستان، لوبنان، یه‌مه‌ن، سۆماڵ و میسر هاتۆته ئاراوه بۆ تێگه‌یشتنی واقیعی ئه‌و شه‌ڕه به‌سه و روونکهرهوهیه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و خاڵه مایه‌ی تێگه‌یشتنه که به‌هۆی چه‌کی ئه‌تۆمیه‌وه "سێیه‌مین جه‌نگی جیهانی" پارچه پارچه رووده‌دات، ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌خایه‌نێت و له‌میانه‌ی ته‌کنۆلۆژیای جیاوازه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. دوا لوتکه‌ی ناتۆ له لیزبۆن و قووڵکردنه‌وه‌ی ئابڵۆقه‌که‌ی ئه‌مریکا له ده‌وروبه‌ری ئێران زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به ئاراسته‌ی سێیه‌مین جه‌نگی جیهانی پێشکه‌ش ده‌کات.
"سێیه‌مین جه‌نگی جیهانی" واقیعێکه و جوگرافیای خۆرهه‌ڵاتی ناوین و زه‌مینه کلتوورییه‌که‌ی چه‌قی قورساییه‌که‌یه‌تی. ته‌نیا ئه‌و بوویهرانهی له چه‌قی قورسایی "سێیه‌مین جه‌نگی جیهان" ی له ئێراق رووده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو روونی ده‌کاته‌وه که ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به وڵاتێکه‌وه نییه، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی و بوونی هێزه ههژموونگهراکانی جیهانه‌وه هه‌یه. ته‌نیا دوای بێکاریگه‌رکردنی ته‌واوه‌تی ئێران، سه‌قامگیربوونی بارودۆخی ئه‌فغانستان و ئێراق، به‌لاوه‌نانی دۆخی هه‌ڕه‌شه‌ی چین و ئه‌مریکای لاتین ده‌شێت ئه‌و شه‌ڕه کۆتایی پێ بێت. له‌و سۆنگه‌یه‌وه؛ هێشتا له ناوه‌ڕاستی شه‌ڕه‌که داین. هه‌رچه‌نده گوتنى شتێکى ره‌ها و مسۆگه‌ر له‌بوارى کۆمه‌ڵناسیه‌وه راست نه‌بێت، به‌لانی که‌م له‌وانه‌یه شه‌ڕه‌که ده ساڵی دیکه به‌رده‌وام بێت (دوا پیلانه ستراتیژیه‌کانی ناتۆش بۆ ماوه‌ی ده ساڵ پێشبینی کراوه). هه‌ندێک جار دیبلۆماسی، جارانێکیش توندوتیژی چڕ ده‌بێته‌وه. له‌میانه‌ی قه‌یرانى ئابووری دژوار و کۆنتڕۆڵکراوهوه ده‌ستێوه‌ردان به رۆژه‌ڤ ده‌کرێت. له پێشینه‌یی ناوچه‌کان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌جۆرێک له جۆره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی هه‌مه‌گیری شه‌ڕ له چه‌ندین ناوچه رووده‌دات. ته‌نیا کاتێک ئه‌و سروشته بنه‌ڕه‌تییه‌ی شه‌ڕ ره‌چاو بکرێت، ئه‌و کاته باشتر ده‌رکی پێده‌کرێت که بۆچی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی 1998 دژی من له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌به‌رچی گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی گلادیۆی ناتۆیه. بێگومان له شه‌ڕه گه‌وره‌کاندا به‌رده‌وام هێزه هه‌ژموونگه‌راکان سه‌رکه‌وتوو نابن. به‌ڵکو گه‌لانیش ده‌توانن ده‌سکه‌وتگه‌لێکی زۆر به‌ده‌ست دێنن. بگره له‌وانه‌یه هێزه هه‌ژموونگه‌راکان وه‌ک سیسته‌م ژێر بکه‌ون، گه‌لانیش وه‌ک سیسته‌م سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن.
وه‌ک بابه‌تێکی سه‌ره‌کی بابه‌تی دواتر هه‌وڵی شیکارکردنی ئه‌و بابه‌ته ده‌ده‌م.
@page { margin: 2cm }
p { margin-bottom: 0.25cm; direction: ltr; line-height: 120%; text-align: left; orphans: 2; widows: 2 }
p.western { font-family: “Calibri”, serif }
p.cjk { font-family: “Calibri” }
p.ctl { font-family: “Arial” }