پیلانگێڕییه گه‌وره‌که‌ی گلادیۆ 2
16 تشرینی یه‌كه‌م, 2017ده‌رکه‌وتن له سوریا
بەشی دووەم
کاربهدهستهکانى سوریا کاتێک له 9/10/1998 پسپۆڕانه ئاراسته‌ی فڕۆکه‌یان به‌ره‌و ئه‌سینا گۆڕی و منیان هێنایه خواره‌وه ئیتر ئاسووده ببوون. که له ئه‌سینا دابه‌زیم کالاندریس له به‌رامبه‌رم بوو. کالاندریس ئه‌فسه‌رێکی ناتۆ بوو و ماوه‌یه‌کی درێژ له تورکیا ئه‌رکدار ببوو. هه‌مان ئه‌رکی له سوێدیش به‌ڕێوه بردبوو. ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌ندامێکی گلادیۆی یۆنان بووبێت. خۆی وه‌ک دۆستێک پیشانده‌دا. تهتهرێکی سه‌یریش له نێوانماندا هه‌بوو. هه‌ندێک له به‌ڵگه‌کانی ناتۆی بۆ ره‌وانه کردبووم. له‌وانه‌یه به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی باوه‌ڕی ئه‌و هه‌ڵوێست و ره‌فتاره‌ی پیشاندابێت. له‌هه‌مان فڕۆکه‌خانه‌دا منی بۆ لای ژهنڕاڵێکی هێزی ئاسمانی و ستافراکاکیسی سه‌رۆکی هه‌واڵگری برد که له ژوورێک چاوه‌ڕوانیان ده‌کردین. ستافراکاکیس به هه‌ڵوێستێکی لێبڕاوانه پێی گوتم؛ "به‌شێوه‌یه‌کی کاتیش بێت ناتوانی بێیته یۆنان". ئه‌و دۆستانه‌ش له ئارادانه‌بوون که به‌ڵێنیان پێدابووین. تا ئێواره مشتومڕمان کرد. به‌ڕێکه‌وت نوێنه‌رمان له مۆسکۆ نومان ئوچار ته‌له‌فۆنی کرد. به فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌تى یۆنانی روومان له مۆسکۆ کرد. به یارمه‌تى جیرنۆفسکی سه‌رۆکی پارتی لیبرال دیموکراتی رووسیا له مۆسکۆ دابه‌زین که ئه‌و کاته به‌ده‌ست کائیۆسێکی ئابوورییه‌وه ده‌یناڵاند. به‌ڵام ئه‌وجاره سه‌رۆکی هه‌واڵگری ناوخۆی رووسیا رووبه‌ڕوومان بوویه‌وه. ئه‌ویش هه‌مان هه‌ڵوێستی ستافراکاکیسی هه‌بوو. له‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا مانه‌وه له رووسیا زه‌حمه‌ت بوو. نزیکه‌ی سی و سێ رۆژ به قسه‌ی ئه‌وان به‌نهێنی له‌وێ مامه‌وه. ئه‌وانه‌ی لایان مامه‌وه و له‌گه‌ڵم سه‌رقاڵ بوون سیاسه‌تمه‌داری به بنه‌چه یه‌هودی بوون. له‌و بڕوایه دابووم که راستگۆن. به‌راستیش ده‌یانه‌ویست بمشارنه‌وه. به‌ڵام ئه‌و شێوازه‌م راست نه‌ده‌بینى. له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌م سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل شارۆن هه‌میش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئۆڵبرایت سه‌ردانی رووسیایان کرد. بریماکۆڤ سه‌رۆک وه‌زیرانی رووسیا بوو. هه‌مووشیان به بنه‌چه یه‌هودی بوون. هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاته‌ی تورکیا مه‌سعود یلمازیش له‌ناو جموجۆڵ دابوو. له کۆتاییدا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی گازی سروشتی و قه‌رزه دهملیار دۆلاریه‌که‌ی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو رێککه‌وتن و بڕیاری ده‌رکه‌وتنی منیان وه‌رگرت.
به‌هۆی ئه‌و باوهڕییهم که "هه‌رچۆنێک بێت به ئه‌زموونێکی حه‌فتا ساڵه‌ی سۆسیالیزم تێپه‌ڕیون، ئه‌گه‌ر به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانه‌وه بێت یان پێویستیه‌کی هه‌ڵوێستی ئهنتهرناسیونالیستی به‌دڵنیاییه‌وه به ئاسانی په‌سه‌ندم ده‌که‌ن" یه‌کسه‌ر مۆسکۆم هه‌ڵبژارد. وێڕای هه‌ره‌سهێنانی سیسته‌م به‌ڵام به‌و راده‌یه چاوه‌ڕوانی که‌وتنی ئاستى مۆراڵ و ئهخلاقییانم نه‌ده‌کرد. رووبه‌ڕووی وێرانه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داری بیروکراتی بووین که زۆر له سه‌رمایه‌داری لیبڕال خراپتره. به‌لانی که‌م هێنده‌ی هه‌ڵوێستی دۆسته‌کانی ئهسینامان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی دۆستانمان له مۆسکۆش دووچاری هیواشکاندن هاتین. به‌مانایه‌کی تر ئاشکراببوو که ئه‌و په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تیانه جێگای باوه‌ڕی و متمانه نین.
سێیه‌مین وێستگه‌مان دیسان به‌ڕێکه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مای سوودبینین بوو له په‌یوه‌ندییه‌کانی رۆما. به‌یارمه‌تی دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانته‌ری پارتی کۆمۆنیست ـ سه‌رله‌نوێ ئاواکردنه‌وه که تازه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌ستبوون سه‌رکێشی رۆمامان ده‌ستپێکرد. ئه‌وجاره به سیناریۆکه‌ى هه‌واڵگری ئیتاڵیا رۆژانی رۆما ده‌ستیپێکرد که شه‌ست و شه‌ش رۆژ به‌رده‌وام بوو و به‌شێکى له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ر چوو. هه‌ڵوێستی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکاته‌ی ئیتاڵیا راستگۆیانه بوو، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ناته‌واو بوو. گه‌ره‌نتی سیاسی ته‌واوی پێ نه‌به‌خشین. دۆخی ئێمه‌ی بۆ دادوه‌ری به‌جێده‌هێشت. به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه تووڕه و ناره‌حه‌ت بووم. بۆیه بڕیارم دابوو له‌یه‌که‌م ده‌رفه‌تدا ئیتاڵیا جێبهێڵم. ماسیمۆ دالێما له دوا لێدوانی‌دا گووتبووی چه‌نده‌ی بمه‌وێت ده‌توانم له‌ئیتاڵیا بمێنمه‌وه. به‌ڵام من ئه‌وه‌م وه‌ک هه‌ڵوێستێکی ناچارى بینی. ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دانه‌چووبم له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی هاوبه‌شی عه‌ره‌بی جێگای باس بوو. باسی چوون به‌ره‌و شوێنێکیان ده‌کرد که ناوه‌که‌یان
ئاشکرا نه‌کرد. به‌هۆی نه‌بوونی زامن و فه‌رمی نه‌بوونی په‌سه‌ندم نه‌کرد.
دووه‌مین جار چوونم بۆ رووسیا هه‌ڵه بوو. به‌ڵام رۆڵی هه‌ڵوێسته خاو و سواوه‌که‌ی نومان ئوچار له‌و هه‌ڵه‌یه‌دا هه‌بوو. باوه‌ڕم به هه‌ڵوێسته سواوه‌که‌ى ئه‌و که‌سه کرد که تا ئێستاش له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی تێنگهیشتووم و که‌وتمه رێ. ناوهڕۆکهکهیم زانیبووایه هه‌رگیز له رۆما دهرنهدهکهوتم. دهستخهڕۆیان کردبووم. کاتێک به فڕۆکه تایبه‌ته‌که‌ی ماسیمۆ دالێما له گۆڕه‌پان و سنووری ناتۆ ده‌رکه‌وتم ئۆخهیهکم کرد. به‌ڵام ئه‌و ده‌رکه‌وتنه وه‌ک ئه‌وه وابوو کاتێک هه‌وڵمان ده‌دا له باران رزگارمان بێت که‌وتینه ژێر ته‌رزه‌وه. ئه‌وجاره دوای رازیکردنم له‌لایه‌ن هه‌واڵگری ناوخۆی رووسیا که به‌ره‌و ئه‌رمه‌نستان ده‌ڕۆین منیان برده فڕۆکه‌خانه. له‌و بڕوایه‌دام وه‌ک پێویستیه‌کی سیناریۆى ئاماده‌کراو ده‌ستبه‌رداری مه‌سه‌له‌ی ئه‌رمه‌نستان بوون، بۆیه پێیان گوتم؛ بۆ هه‌فته‌یه‌ک ده‌توانیت بچیته تاجیکستان تا له‌ناو ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا شوێنێکی ئه‌ڵته‌رناتیڤ ئاماده ده‌که‌ین. به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان منیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و به فڕۆکه‌یه‌کی بارهه‌ڵگر له دۆشنبه&zwnj
;ى پایته‌ختی تاجیکستان دایانبهزاندم. به‌بێ ده‌رکه‌وتن یه‌ک هه‌فته‌ی ته‌واو له ژوورێکدا چاوه‌ڕوانیمان کرد. دووباره گه‌ڕاینه‌وه مۆسکۆ، به‌ناچاری دووباره په‌یوه‌ندیمان به دۆسته یۆنانیه‌کانه‌وه کرد. له‌ناو دوو رۆژدا دوای رۆژێکی سه‌رکێشانه، سارد و سڕ و به‌فراوی مۆسکۆ دووباره روومان له ئه‌سینا کرد.
هێنده‌ی له بیرمه ئه‌و جاره به ئه‌سپایی به خۆمم گوت که که‌وتوومه‌ته داوی یاری خوداوه‌نده‌کانی ئۆلۆمپۆسه‌وه. ته‌واو له‌نێو تارمایی ئه‌و خوداوهندانهدا بووم. به‌تایبه‌تیش خوداوه‌ند حهدهسم بهبیرداهات. له هۆڵیVIPی فڕۆکه‌خانه چووینه ژووره‌وه و ده‌ست پێکردنی چاودێرییه بێئامانه‌که‌ی خوداوه‌ندی دۆزه‌خ حه‌ده‌س به‌یه‌که‌وه بوون. شه‌وێک له ماڵه په‌رشوبڵاوه‌که‌ی خه‌سووی ناکازاکیسی دۆستم خه‌وتم که به ژنه جادووگه‌ره‌کانی چاخی کۆن ده‌چوو. لێم پرسیبوو "پانگالۆس چیده‌کات" کاتێک گوتی:"له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌کاری دێنێت"ئاشکرا ده‌بوو که چه‌نده له راستیه‌کانی سه‌رده‌م دابڕاوه. تۆزێکیش راستینه کۆن و ره‌سه‌نه‌که‌ی گه‌لی یۆنانی ده‌هێنایه‌وه بیری مرۆڤ که زۆر بێهێز کراوه. دوای ئه‌و شه‌وه به جۆرێک له جۆره‌کان هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی مه‌رگ ده‌ستیپێکرد. حه‌ده‌س به ته‌واوی ده‌ست به‌کار بوو. هه‌ر قسه‌یه‌کی ده‌کرا، هه‌رکارێکی ئه‌نجامده‌درا ساخته و درۆ بوو. ئایا که‌سی راستگۆ نه‌بوو؟ هه‌بوو، به‌ڵام هه‌موویان به‌رامبه‌ر جانهوهرهکهی مۆدێرنیته بێچاره بوون. له‌هه‌نگاونان به‌ره‌و ئه‌فریقیا ئه‌وجاره فاکته‌ری ماندێلا خاوه‌ن کاریگه‌ری بوو؛ وه‌ک چۆن فاکته‌ری لینین له ههنگاونانمان به‌ره‌و مۆسکۆ خاوه‌ن کاریگه‌رى بوو. گوایه ده‌چووینه باشووری ئه‌فریقیا، هه‌م په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی تهندروستانهمان پێشده‌خست، هه‌میش پاسپۆرتی فه‌رمیم وه‌رده‌گرت. ساخته‌کاری یۆنان له‌و تهڵهکهبازیهشدا سه‌رکه‌وتوو بوو. ده‌بووایه هه‌ڵوێستم به‌گوێره‌ی ئه‌و راستیه بووایه که دیموکراسی گه‌لی یۆنان به‌درێژایی مێژوو له‌لایه‌ن ئه‌و ساخته‌کاره فریو دراوه و دووچاری تراژیدیای مه‌زن کراوه. باوه‌ڕی بێگه‌ردی منداڵانه به دۆستایه‌تی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م هه‌بوو. له‌کاتی ده‌رکه‌وتن له یۆنان و چوونمان بۆ هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌که شوفێری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی منیان هه‌ڵگرتبوو به ئه‌نقه‌ست شتێکیان ده‌کرد تا هه‌ست به دۆخه‌که بکه‌م و له چوون پاشگه‌ز ببمه‌وه. به‌و ئامانجه‌ی له پیلانگێڕییه‌کی گه‌وره ئاگادارمان بکه‌نه‌وه راستگۆ بوون و هه‌رچیه‌کیان بۆ کرا ئه‌نجامیاندا. ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وانیش ئه‌ندامی پله نزمی هه‌واڵگری بووبن. یه‌که‌میان ئۆتۆمبێلی به فڕۆکه داکێشا و چوونمانی به‌ربه‌ست کرد. هی دووه‌میشیان سه‌رباری نهێنی چوونه‌که‌مان بۆ فڕۆکه‌خانه به‌ڵام به بیانووی خراپبوونی ئۆتۆمبێل حه‌وت جار چه‌ندین ده‌قیقه‌یه‌ک نزیک به فڕۆکه‌خانه‌که وه‌ستا. هێنده بڕوامان به به‌ڵێنه‌کانیان هه‌بوو ئه‌و دۆخه‌مان نه‌بینی. به پێچه‌وانه‌وه په‌له‌مان ده‌کرد تا زووتر بزانین چی له چاره‌نووسماندا هه‌یه. ئه‌و فڕۆکه‌ى سوارى ببووین یه‌کێک له‌و فڕۆکانه بوو که گلادیۆ له ئۆپه‌راسیۆنه نهێنیه‌کان به‌کاری ده‌هێنان.
هه‌روه‌ها به‌ر له‌وه گه‌شتێکمان بۆ مینسک ئه‌نجامدا. به‌ر له چوون بۆ نایرۆبی گوایه له رێگای مینسکه‌وه ده‌چووینه هۆڵه‌ندا. دیسان به فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت له مینسک دابه‌زین و دوو کاتژمێر زیاتر له‌ژێر ئه‌و سه‌رما و سۆڵه بێ وێنه‌یه چاوه‌ڕوانیمان کرد، فڕۆکه چاوه‌ڕوانکراوه‌که نه‌هات. پۆلیسه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی بیلارووسیا بۆ چه‌ندین ده‌قیقه فڕۆکهکهمانیان پشکنی. وه‌ک ئه‌گه‌رێک و دوا ده‌رفه‌ت له‌وانه‌یه