له به‌رامبه‌ری هاوپێمانیی دۆژمنان گه‌له‌که‌مان، ژنانی کورد به یه‌کده‌نگی هه‌ستن
22 ئاب, 2017جوانا سنه
لە میژۆی کورده‌کان و لە هه‌موو ۲۸ سەرهڵدانهکانیان تا ئەمڕۆ، دۆژمنی سوێندخواردووی کورد، کاتێک کوردیان وەک هێزیک و ئیرادەیک بینی. لە بەرامبەریدا بوون بە یەک و دەستی دۆستانیان دا، دستی کە پێشتر ده‌یانویست یەکتر خاپۆر بکەن کاتیک مژار بۆ کورد خویانیان کرد بە یەک هیز و ده‌ستی یەکیان ماچ کرد. هەر وەک لە بەرخوەدانی رۆژئاوا و شەنگال و شۆرشی ژنان و سەرکەوتنی کات بە کاتی مرۆڤایه‌تی بینیمان کە چۆن ئوردۆخان سەری بارزانی و دەستی پوتینی ماچ کرد، ئەمڕۆش بە سەرکەوتن کە لە رەقا و باکۆری کوردستان هەیە و وەک بینیمان بە راگەیاندنی سیستمی خۆ به‌ڕێوه‌برایه‌تی شنگال، جاریکی دیکە دۆژمنی هان دا بەرەو یەک بۆن و ئاوا بوونه‌وه‌ی گرێبه‌ستێکی نوێ نێوان ئێران و تورکیا. ئەمە هەموو نیشانەی ئەوەیە کە دۆژمن بە هیج رەنگێک ئۆقرە ناگرێ و بەرگەی گەورە بوون و بەهێزبوونی کوردان ناگری؛ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کە نایەوێ کوردان ببنه یەک. لە قۆناخی کە تێدا تێپەڕ ئەبین، کورد بە گشتی لە رۆژهەڵاتی ناویندا و بەرخۆدانی گەلی کورد لە سێبەری بیر و هزری رێبەر ئاپودا، بووه به هۆکاری سەقامگیری گشتی لە هه‌رێمه‌که‌دا.
سەقامگیری لە رۆژهەلاتی ناوین هاوکات له‌گه‌ڵ ئوقرە نەگرتنی دەوڵەتانی ئێران و تورکیا دێته ئاراوه. گۆمانی تێدا نیه که به‌شێک له‌م جۆلانه نوێیانه، دانانی کۆسپ له به‌رده‌م شۆڕشی روژئاوای کوردستان و بە گشتی شۆڕشی گەلان له هه‌موو ناوچه‌که‌دایه. له تێڕوانینی ئه‌و هێزه فاشیستانه له ناوچه‌که، به ئیرادە بوونی گەل و خۆبەرێوه بردنی کۆمەلگا بۆ زیهنیەتی دەسەلاتدار، به واتای ئه‌وه‌یه کە دوایی تەمەنیان هاتووە. هه‌ر بۆیه‌ش بەردەوام کردنی زیهنیەتی دەسهڵاتداری، جینسیەتگهرایی و ڕه‌گه‌زپەرستی، وه‌کوو ئامورێک بۆ رووخاندنی کۆمەلگا ده‌بینن. هه‌روه‌ها به‌م شێوه‌یه، هاوکات زیهنیەتی کاپیتالیستم، ژیانی تاکە که‌سی و لیبرالیسم ده‌خاته ڕوو و به پێداگری له‌سه‌ر هه‌ندێک چه‌مکی فاشیستی وه‌ک تەک زمان، تەک نەتەوه، تەک ئال، تەک رەنگ و … هتد، هه‌بوونی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و رووخان و له ناوچوون هان ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که هه‌ر کۆمەڵگایێک به پێ سرۆشتی خۆیه‌وه، ته‌نها بە هەموو جیاوازیەکانیهوه وه‌ک زمان‌و مەزهەبو ڕه‌گه‌زو ئاڵا و … هتد ده‌بێته جڤاک و ده‌توانرێت ناوی کۆمه‌ڵگای پێ ببهخشێندرێتهوه. کۆمه‌ڵگا هه‌بوونێکه که ته‌نها به تێکوشان له پێناو یه‌ک ئامانج واتادار ئەبیت؛ به‌ڵام ده‌بێت هیچ کات ئه‌م ڕاستیه له بیر نه‌چێته‌وه که له‌به‌ر چاو گرتنی ره‌نگ و جیاوازیه‌کانی نێو کۆمه‌لگا، ده‌بێته هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ڵگا به ئاستێکی گۆنجاو؛ ته‌نها به‌م شێوه‌یه جه‌ماوه‌ر ده‌توانێ بگه‌یێته راستیی خویه‌وه.
هه‌ر له‌م پێناوه‌دا، لە قۆناخی کە شۆڕشی گەلان لە بنەمای ئیرادەی ئازاد‌دا بەڕێوە ده‌چێت، پێداگری و پاڵپشتی کردنی هه‌موو لایه‌نه بۆ لە دارخستنی کۆنگرەی نەتەوەی، ده‌توانێت ببێته هۆکارێکی گرنگ بۆ گەیشتن بە ناسنامە و داهاتوویێکی هاوبەش. بێگومان ئه‌مه‌ش ئەرکی هەموو چین و توێژه‌کانی کۆمەڵگا و له سه‌روۆی هه‌مویان ئه‌رکی ژنانی وهڵاتهکهمانه. ژنان ده‌بێت چۆن له هه‌موو قۆناخه ههسیارهکانی مێژووی گه‌له‌که‌مان سه‌لماندویانه، ئه‌م جاره‌ش ئه‌رکی پێشه‌نگایەتی خۆیان له ئه‌ستۆ بگرن و بە بەرز ڕاگرتنی هزر و زانستی خۆیانه‌وه، ئةرکی مێژووی و دیاریکه‌ری خوێان به جی بهێنن. ژنان ده‌بێت وه‌کوو هه‌میشه سه‌لماندویانه، هەموو شوێنێک بکەنه گۆڕەپانی تێکوشان و بهرخۆدانو هیچ کات ئه‌و قسه‌یه‌ی ڕێبه‌ر ئاپ‌و له بیر مه‌که‌ن که وتی: "تا ئه‌و کاته‌ی ژن ئازاد نه‌بێ، کۆمەلگا ئازاد نابێ".