خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک بونیادنانى ده‌وڵه‌ت نیه
23 نیسان, 2017من به گشتى بۆچوونه‌کانم بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و بۆ ته‌واوى مرۆڤایه‌تی و به تایبه‌تیش بۆ کوردان دێنمه سه‌ر زمان. ئێستاش ده‌مه‌وێ حه‌وت بابه‌ت روون بکه‌مه‌وه. باش گوێ له‌مانه بگرن و باش بیخوێننه‌وه. ئه‌م حه‌وت بابه‌ته له چوار تێزـ بۆچوون و سێ ئه‌رک پێک دێت.
یه‌که‌م تێز یان بۆچوون: تایبه‌ت به ئێراقه؛ ئه‌وه‌ی له ئێراقدا ده‌رده‌که‌وێته پێش ئه‌وه‌یه که گونجاوترین مۆدێل، فیدراسیۆنی سێ لایه‌نه یان کۆنفیدراسیۆنه. پێویسته تورکیا واز بێنێ له سیاسه‌ته نالهبارهکانى به‌رامبه‌ر به کورد و واز له سیاسه‌تی ورووژاندنی تورکمانه‌کانى ئه‌و هه‌رێمه به‌رامبه‌ر به کوردان بهێنێت. له هه‌مان کاتدا پێویسته هه‌وڵ نه‌دا بۆ تێکدانی برایه‌تی کورد و تورکمان. وه‌کو پێشتریش گوزارهم لێوه کردبوو، پێویسته هاوشان له‌گه‌ڵ تورکمانه‌کان، ئاشوری و گه‌لانی دیکه‌ی هه‌رێمه‌که له‌نێو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیکدا و گرێ‌دراو به ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتیک خۆیان بنوێنن. به‌رژه‌وه‌ندی تورکمانه‌کان له ههڵسوڕانیاندایه له‌گه‌ڵ کورددا.
دووه‌م تێز یان بۆچوون: ئه‌گه‌ر له پێش فیدراسیۆنی سێلایه‌نه یان کۆنفیدراسیۆندا ته‌گه‌ره دروست بکرێ، ئه‌وه‌ی که داده‌مه‌زرێت، هاوپه‌یمانێتی شیعه ـ کورده. ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌کانى یه‌که‌م تێز له پراکتیزهکردندا سه‌ر نه‌گرێت و تورکیا روو له کوردان وه‌رنه‌گێڕێت، هاوپه‌یمانێتی شیعه ـ کورد دروست ده‌بێت. ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه ته‌نها به شیعه‌کانى ئێراقه‌وه سنووربه‌ند نابێت، به‌ڵکو پێشکه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌کانى کورد ـ ئێرانیش له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت. تاڵه‌بانى په‌یوه‌ندییه‌کى باشی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و وه‌کو پێشتریش ئاماژه‌م پێدابوو، په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێزی تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له ئارادایه.
سێیه‌م تێز یان بۆچوون: بونیادنانى کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکه له ئێراق، ئێران، تورکیا، سوریا و ئه‌و شوێنانه‌ی که کوردی لێ ده‌ژی. کورده‌کانى تورکیا که باسی کۆنفیدراڵیزم ده‌کرێت، به هه‌ڵه بۆی ده‌چن و به هه‌ڵه لێی تێده‌گه‌ن. وا ده‌زانن باس له پێکهاته‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ین، به‌ڵام من چه‌ندین جار له‌و باره‌یه‌وه دووام و دووباره‌م کرده‌وه. به هیچ شێوه‌یه‌ک پێکهێنان و دامه‌زراندنی دهوڵًهت جێگاى باس نییه و هیچ زیانێک به ده‌وڵه‌تی یونیته‌ر و به ئاڵاکه‌ی ناگه‌یه‌نێت. شێوه خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌کی دیموکراتیکه، پێیه‌کی خۆجێییشی هه‌یه. په‌رله‌مانتاری خۆجێیی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش گه‌لێک نموونه‌ی هه‌یه… نموونه‌ی ئینگلته‌ره، ئیسپانیا. سنوره‌کانى میساقی میللی 1920 ته‌نها موسڵ و که‌رکوک نییه، به‌ڵکو باکوری حه‌له‌بیشی تێدایه و ئه‌و ههرێمانهشی ده‌گرته‌وه که کوردی تێدا ده‌ژیان. من باس له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه ناکه‌م، با بخرێنه‌وه سه‌ر سنوره‌کان، مه‌به‌ستم له شێوه موختارییهک که مسته‌فا که‌مال له بیسته‌کاندا باسی لێوه ده‌کرد، ئه‌مڕۆ خودی ئه‌و شتانه‌یه که ئێمه ده‌یڵێین. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه که‌مێک رێزیان له به‌رامبه‌ر یادگاری موسته‌فا که‌مال هه‌بێت، هه‌ڵده‌ستن به پراکتیزه‌کردنی ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا. به پێچه‌وانه‌وه وه‌کو ئێراقی به‌سه‌ر دێت. بانگ له‌و که‌سانه ده‌که‌م که خۆیان به که‌مالیست ده‌زانن و به تایبه‌تی بانگه‌وازیم بۆ ئه‌فسه‌ره‌کانه. "نابینین تورکیا و ته‌واوى گه‌لانمان په‌لکێشی به‌ڵایه‌کی گه‌وره ده‌کرێت؟" له‌گه‌ڵ ئه‌و کوردانه‌ى که له نێو سنوره‌کانى میساقی میللی سه‌رده‌می شه‌ڕی رزگاریدا جێیان گرتووه و ئێستاکه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان ماونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک په‌یوه‌ندی دروست بکرێته‌وه. ئه‌مه‌ش نه‌ک به ته‌نها کورده‌کانى موسڵ و که‌رکوک به‌ڵکو سوریا و هه‌رێمه‌کانى دیکه‌ش ده‌گرێته‌وه که کوردی لێن. من ناڵێم با زه‌وینی ئێره به‌ش بکرێت و به تورکیاوه به‌ند بکرێت. واتا ئه‌مه نایه‌ته واتای شه‌ڕفرۆشتن.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه، پێش هه‌موو شتێک تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی نێو سنوره‌کانى خۆی ئاشت ببێته‌وه، ناسینی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیکی کوردان، گه‌ر پێویستیش بکات ده‌بێ سه‌ره‌ڕای ئه‌مریکا و ئینگلته‌ره‌ش بکرێت. کوردان ئه‌نجومه‌نی خۆماڵی و حکومه‌تی خۆماڵیان ده‌بێت. له جیهاندا زۆر نموونه‌ی هه‌یه، نموونه‌ی زۆری وه‌ک ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا، ئینگلته‌را و ئیتاڵیا و … بۆ زیاتر روونکردنه‌وه‌ی کاتم به ده‌سته‌وه نیه. ئیتاڵیا له 20 هه‌رێمی جیاواز پێک دێت، ئینگلته‌را و ئیسپانیا و زۆر نموونه‌ی دیکه‌ش هه‌ن. له هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی وه‌ک ئه‌ڵمانیا که له یه‌ک میلله‌ت پێک دێ، سیستمی هه‌رێمی و ناوچه‌یی په‌یڕه‌و ده‌کرێت. پێویست به هیچ نیگه‌رانییه‌ک ناکات، هیچ زیانێک به نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت و یه‌کێتی ده‌وڵه‌تی ناگه‌یه‌نێت. به پێچه‌وانه‌وه، زیاتر ده‌وڵه‌ت به‌هێزتر ده‌کات. ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وتی هه‌رێمه‌که ئابوری به‌هێز ده‌کات. ده‌شێ ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندییه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌لان به‌کار بهێنرێت. سه‌دام ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه بێ پهروایهی که له نه‌وه‌ته‌وه به‌ده‌ست ده‌هات له خزمه‌تی گه‌لدا به‌کاری نه‌هێنا. به‌رده‌وام له خزمه‌تی خۆپڕچه‌ککردندا ده‌یخه‌واند، ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چاوانه. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش تورکیا پێویسته له‌گه‌ڵ کوردان هاوپه‌یمانی ستراتیژی بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌کات ئه‌وا ئه‌و تابلۆیه دێته پێشه‌وه که هه‌وڵمان داوه له چواره‌م تێز یان بۆچووندا روونی بکه‌ینه‌وه. گه‌ر تورکیا و ده‌وڵه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى دیکه به‌سه‌ر کوردان‌دا بێن و ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باسم لێوه کرد، به کلتوری سه‌رکوت و له‌نێوبردن پهیڕٍهوی بکه‌ن، کوردان وه‌ک دوارێگا چاره ناچاری رێڕه‌وی نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ته. ئه‌مه ئه‌و رێبازی چاره‌سه‌رییه نیه که ئێمه ده‌مانه‌وێ. رێگا له‌به‌ر پێکدادان و به‌ڵایه‌کی گه‌وره ده‌کاته‌وه. من خاوه‌نی چه‌مکی ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه نیم، چه‌ندین جار ئه‌مه‌م گوتووه. پێکهاته‌ی چینایه‌تی و که‌سایه‌تی سۆسیالیستیم ده‌رفه‌ت به‌مه نادات. ئه‌وانه‌ى که له‌سه‌ر ناوی کورد به‌رگری له ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه ده‌که‌ن، هه‌ڵبه‌ت باش ده‌زانرێت به‌رزانی و تاڵه‌بانییه. ئه‌گه‌ر کوردان ناچاری دوارێگا چاره ببن، له ده‌وری ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌ک ده‌گرن. باش تێگه‌یشتن له‌و ره‌وشه زۆر زه‌حمه‌ت نیه. له ره‌وشێکی وه‌هادا PKKش به‌شداری راگه‌یاندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بێت. چونکه شتێکی دیکه بۆ کوردان نامێنێته‌وه که بتوانن بیکه‌ن. له‌وه‌ودواش ده‌شێ شه‌ڕێکی سه‌دساڵی کورد و تورک ده‌ست پێ بکات و کوردان ناچارن ته‌گبیری خۆیان وه‌رگرن و به‌رگری له خۆیان بکه‌ن. ناتوانین به بناخهوهرگرتنی دینامیکه ده‌ره‌کییه‌کان بجوڵێینه‌وه. ئه‌م تێزه‌ی سێیه‌م تێز و بۆچوونی منه. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بانگه‌وازی له ته‌واوى وڵاتپارێز و رۆشنبیر و رووناکبیره‌کان ده‌که‌م که‌وا وریا بن. گه‌لێک کار ده‌که‌وێته سه‌ر شانی DTP ده‌بێت بره‌و به‌م بابه‌تانه بدات. Hak-Par (پارته‌که‌ی مه‌لیک فرات) باس له فیدراسیۆن ده‌کات، ئه‌مه چاره‌سه‌ری نیه و له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وای تورکیادا ناگونجێ و شتێکی وا هه‌ر ده‌ست نادات. بێگومان ئه‌مانه راستره و دڵسۆزیش نین. کرۆک و په‌یوه‌ندییه‌کانیان تاریکن. ئه‌م جۆره شتانه به تێکۆشان و ره‌نجی ساڵانه به‌رجه‌سته ده‌بێ، دیاره کێ ئه‌و تێکۆشان و رهنجهشی داوه.
چواره‌مین تێز یان بۆچوون: دوا هه‌ڵبژارده یان ئه‌ڵته‌رناتیڤ سه‌ربه‌خۆییه. ئه‌ڵته‌رناتیڤێکه که من ئاره‌زوی ناکه‌م. چونکه ده‌زانم جگه له‌وه‌ی که چاره‌سه‌رییه‌ک ناهێنێ، له هه‌مان کاتدا به‌ڵایه‌کی زۆر گه‌وره له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت. به‌ڵام ئه‌ڵته‌رناتیڤی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک، بێکاریگه‌ر بکرێت و هه‌وڵی نه‌هێشتنی کوردان بدرێت، هیچ رێگاچاره و ئه‌ڵته‌رناتیڤێک بۆ کوردان نامێنێته‌وه و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه داده‌مه‌زرێنن، به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه دیموکراتیک ده‌بێت یان رێبازێکی دیکه، ئه‌وه‌یان نازانم.
ئێستاش دێمه سه‌ر سێ ئه‌رکه‌که. یه‌که‌م ئه‌رک، کوردان ئه‌مڕۆ به قۆناخێکی مێژوویی و هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بن و له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کی زۆر گه‌وره‌دان. هه‌ندێ هێز هه‌ن که پیلانی له‌ناوبردنی کوردان ده‌که‌ن. کوردان ناچارن له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا به ته‌گبیر بن. ته‌واوى هێزه‌کانى کوردستان به تایبه‌تى لاوان له‌م بابه‌ته پێویسته زۆر هه‌ستیار بن. یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزه‌کانى دیکه به‌رژه‌وه‌ندی پارت و عه‌شایری خۆیان بخه‌نه لایه‌که‌وه و به مه‌به‌ستی به‌رگریکردن پێگه‌یه‌کی هاوبه‌ش پیشان بده‌ن و ده‌بێ ئیراده‌یه‌کی سیاسی هاوبه‌ش پێک بهێنن. له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا که کوردان تێیدا تێده‌په‌ڕن، ده‌بێ ئیراده‌یه‌کی سیاسی هاوبه‌ش پێک بێنن که سیاسه‌تی هاوبه‌شیان دیاری بکات. پێویسته کوردان دابنیشن پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان هه‌ڵسه‌نگێنن و ته‌گبیری پێویست بۆ ئایینده وه‌ربگرن.
دووه‌م ئه‌رک، پێکهێنانى ئیراده‌یه‌کی سیاسی هاوبه‌شه. کۆنگره‌یه‌ک ساز بکرێ که هه‌موو که‌سایه‌تی و چینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان تێیدا به‌شدار بن و نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بکه‌ن، واته کۆنگره کۆنگره‌ی گه‌ل بێت. پێویسته له نێوان دوو سێ مانگدا ئه‌م کۆنگره‌یه ببه‌سترێت. له‌مه‌دا ته‌نها مه‌به‌ستم کۆنگره‌ی گه‌ل نیه، به‌ڵکو پێویسته هه‌موو هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بکه‌ن و له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا که کوردی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، رۆڵی ئیراده‌یه‌کی سیاسی هاوبه‌ش بگێڕن که رامیاری هاوبه‌ش دیاری بکات. کوردان ده‌بێ دانیشن پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان باش هه‌ڵسه‌نگێنن و ته‌گبیری پێویست بۆ ئایینده‌یان وه‌ربگرن. کۆنگره‌ی گه‌ل ساڵی جارێک کۆ ده‌بێته‌وه، وا بزانم له‌ناو ئه‌م چه‌ند مانگه‌شدا کۆ ده‌بنه‌وه، پێویسته هه‌موو یه‌کێتییه‌کانى کوردان کۆ ببنه‌وه، ئه‌و تێزانه‌ی که من هه‌وڵی روونکردنهوهیانم دا، تاوتوێیان بکه‌ن و گه‌شه به رامیاری هاوبه‌ش بده‌ن و ئه‌مانه زیاتر روون بکه‌نه‌وه.
ئەرکی سێیەم ( کۆما جڤاکین کوردستان): پێشتر پێشنیاری سیستمەکەیم کردبوو، به زۆر نیه، به‌ڵام وتم ده‌شێ ناوه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه بێت. ده‌شبێ وه‌ک "ده‌ستپێشخه‌ری دیموکراتیک یان ئیراده‌یه‌کی دیموکراتیک" وه‌ربگێڕدرێت بۆ تورکی. وه‌ک پێشتریش ده‌ستنیشانم کرد، بونیادنانى ده‌وڵه‌ت نیه، رێکخستنێکی دیموکراتیکه که هه‌موو گروپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌توانن تێیدا جێ بگرن به تورکمان و ئاشوری و … دیسان دووباره‌ى ده‌که‌مه‌وه که پێکهاته‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی نیه و دروستکردنى ده‌وڵه‌ت نیه. دێته واتای ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتیک و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دیموکراتیک. ته‌واوى گه‌له‌که‌مان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بانگهێشتی کار و خه‌بات ده‌که‌م.
له کۆتاییشدا وته‌کانی پێشترم دووباره ده‌که‌مه‌وه، له روی سه‌ربازیدا ئه‌گه‌ر داگیرکاری، هه‌روه‌ها بنه‌بڕکردنی کلتووری به‌رده‌وام بکات، له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار هێرشێکی سه‌رتاسه‌ری ده‌ست پێ بکات، ده‌رباره‌ی پێشهاته‌کان ئاگاداری و هۆشیاریی ده‌ده‌م، کوردان به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن، به ده‌یان هه‌زار گه‌نجی کورد هه‌ن، ئه‌گه‌ر بنهبڕکردنێکی وه‌ها بسه‌پێنرێت، ئه‌و گه‌نجان به ئامانجی به‌رگریکردن به‌شداری گه‌ریلا ده‌بن.